مامۆستا. نووسینی: دایکی سۆلاڤـ

تۆ پیرۆزی تۆ دڵسۆزی
چه‌ند به‌ سۆزی مامۆستا

تۆ ڕابه‌ری په‌یامبه‌ری
له‌ سه‌ر سه‌ری مامۆستا

مه‌شخه‌ڵی نوور ڕێی بیری دوور
تۆی گوڵی سوور مامۆستا

ڕێزت ئه‌گرین هه‌تا ئه‌مرین
ڕێگه‌ت ده‌برین مامۆستا

ڕێی زانستی دڵ پڕ هه‌ستی
دوور له‌ په‌ستیی مامۆستا

ڕه‌وشتی جوان چرای ژیان
ئه‌ده‌ی پێمان مامۆستا

دڵ خاوێنی وه‌ک هه‌وێنی
هه‌ست بزوێنی مامۆستا

تۆی تاجی سه‌ر ڕاستی و هونه‌ر
دێنێته‌ به‌ر مامۆستا

ده‌سپێک