منداڵه‌كان چۆن ره‌فتار ده‌كه‌ن؟ به‌و شێوه‌ى له‌ گه‌ڵیان ده‌كرێت .

        ئه‌گه‌ر هه‌ڵسوکه‌وت له‌ گه‌ڵ مناڵدا هێدى و هێمنانه‌ بێت ، منداڵ هێمنی و هێدیه‌تی فێر ده‌بێت .

        ئه‌گه‌ر هه‌ڵسوکه‌وت له‌ گه‌ڵ مناڵدا یه‌كسان و وه‌كوو یه‌ك بێت ، منداڵ ئاشتیخوازى فێر ده‌بێت .

        ئه‌گه‌ر هه‌ڵسوكه‌وت له‌ گه‌ڵ مناڵدا دوژمنانه‌ و بوغزاویانه‌ بێت ، منداڵ ره‌ق ئه‌ستوورى و قین له‌ دڵی فێر ده‌بێت .

        ئه‌گه‌ر هه‌ڵسوکه‌وت له‌ گه‌ڵمناڵدا  به‌ ناو و یادى خواوه‌ بێت ، منداڵ خواناسی فێر ده‌بێت .

        ئه‌گه‌ر هه‌ڵسوکه‌وت له‌ گه‌ڵمناڵدا به‌ راستی و دروستی بێت ، منداڵ راستكارى و راستگۆیی فێر ده‌بێت .

        ئه‌گه‌ر هه‌ڵسوكه‌وت له‌ گه‌ڵ مناڵدا به‌ گاڵته‌ و پێوه‌رابواردنه‌وه‌ بێت ، كه‌سێكی شه‌رمن و ڕاڕاى لێ ده‌ردێت.   

        ئه‌گه‌ر هه‌ڵسوكه‌وت له‌ گه‌ڵ مناڵدا  به‌ هه‌ڵنانه‌وه‌ و پێهه‌ڵگوتنه‌وه‌ بێت ، كه‌سێكی باوه‌ڕ به‌ خۆى لێ ده‌ردێت .

        ئه‌گه‌ر هه‌ڵسوكه‌وت له‌ گه‌ڵ مناڵدا به‌ زۆرى لێكردن و توندوتیژییه‌وه‌ بێت ، كه‌سێكی ئاڵۆز و قه‌ڵس و قۆڵی لێ ده‌ردێت .

        ئه‌گه‌ر هه‌ڵسوکه‌وت له‌ گه‌ڵ مناڵدا به‌ هاوڕازى و متمانه ‌پێكردنه‌وه‌ بێت ، كه‌سێكی ئه‌مین و رازهه‌ڵگرى لێ ده‌ردێت .

         ئه‌گه‌ر هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ مناڵدا به ‌نازپێدان و زۆرلاواندنه‌وه‌وه‌ بێت، كه‌سێكی له‌خۆبایی و((خۆبه‌گه‌وره‌گرى)) لێده‌ردێت.  

         ئه‌گه‌ر هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ مناڵدا به‌ سه‌ركۆنه‌كردن و به‌خۆداشكاندنه‌وه‌ بێت،كه‌سێكی گۆشه‌گیرو((خۆبه‌كه‌مگری)) لێده‌ردێت.

        ئه‌گه‌ر منداڵ له‌ ده‌ورانی كامڵ بوونیدا هه‌ست به‌ ئه‌منیه‌ت و نه‌ترسان بكات ، كه‌سێكی راوه‌ستاو و خۆڕاگرى لێ ده‌ردێت.

        ئه‌گه‌ر منداڵ به‌ پێی پێویست له‌ یاریه‌ كۆمه‌ڵیه‌كاندا به‌شدارى بكات ، كه‌سێكی كۆمه‌ڵایه‌تی لێ ده‌ردێت . ئه‌گه‌ر له‌ هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی منداڵ بپرسرێته‌وه‌ ، كه‌سێكی به‌رپرسیارى لێ ده‌ردێت .

        ئه‌گه‌ر گرنگی به‌ كرده‌وه‌ باشه‌كانی منداڵ بدرێت یان پاداشی بدرێته‌وه‌ ، كه‌سێكی به‌ڕێزى لێ ده‌ردێت .

         ئه‌گه‌ر ساكار و له‌ سه‌رخۆ وڵامی پرسیاره‌كانی منداڵ بدرێته‌وه‌ ، كه‌سێكی كۆله‌ره‌وه‌ى لێ ده‌ردێت .

        ئه‌گه‌ر ژیانی منداڵ به‌ پێی یاسا له‌بار و ته‌كووز بێت ، منداڵ رێكوپێكی فێر ده‌بێت .

         ئه‌گه‌ر له‌ پێوه‌ندى له‌ گه‌ڵ مناڵدا به‌ڵێنی‌یه ‌پێدراوه‌كانی وه‌دی بهێندرێن ، منداڵ ئه‌مه‌گناسی فێر ده‌بێت .

         ئه‌گه‌ر له‌ سه‌ر كرده‌وه‌ باشه‌كانی منداڵ پێداگرى بكرێت و بنرخێندرێن ، باوه‌ڕ به‌ خۆیی تێدا به‌دى ده‌هێندرێت .

        ئه‌گه‌ر منداڵ له‌ سه‌رده‌می سه‌رهه‌ڵدانیدا وه‌كوو پێویست رێزى لێ بگیرێت ،فێرى خۆ خۆشویستی و گه‌ل خۆشه‌ویستی ده‌بێت.

 نووسینی: دكتر احمد به‌پژوه‌

وه‌رگێڕانی: هێرش بێتووشی

سه‌رده‌شت 15/5/1386- ى هه‌تاوى

 

ده‌سپێک