قوتابخانه‌. نووسینی: مامۆستا شه‌ریف

پاش ئه‌وه‌ی که‌ خۆر هه‌ڵدێ
پرشنگ ئه‌خاته‌ سه‌ر دێ
خوێنده‌واران دێنه‌ ده‌ر
رێی مه‌کته‌ب ده‌گرنه‌ به‌ر
.........
له‌ نێو كۆمه‌ڵه‌ی ماڵان
 
بۆ خوێندنی منداڵان
ماڵێکی زۆر وێرانه‌
کراوه‌ته‌ ، قوتابخانه‌
کاکی مودیر به‌یانی
به‌ر له‌ خوێنده‌وارانی
ئه‌ڕوات و له‌ به‌ر ده‌رگا
ماوه‌یێ هات و چۆ ده‌کا
ره‌وشتی کاکی مودیر
لاوی ژییرو رۆشنبیر
له‌ نێو دڵی خه‌ڵکی دێ
به‌ جوانی گرتوویه‌ جێ
یاری هه‌ژاره‌کانه‌
هیوای نه‌داره‌کانه‌
لاوێکی چاک و رووخۆش
کوردی وێژ و کوردی پۆش
به‌ڕاستی خه‌ڵکی ئه‌وێ
گیانیان بۆ مودیر ئه‌وێ
..........
ماوه‌یێ تر مه‌کته‌بی دێ
گه‌رم ئه‌بێ به‌ سروودێ
له‌ په‌نجه‌ره‌ی پورترکاو
تیشکی خۆر ئه‌داته‌ ناو
مامۆستا وه‌کو جاران
ئه‌ڵێ به‌ خوێنده‌واران
دیسان رۆژی شه‌ممه‌یه‌
کاتی پرسینه‌وه‌یه‌
وریا تۆ هه‌سته‌ سه‌ر پێ
ده‌رسی پێشووم پێ بڵێ
ئا / وێنه‌ی چین؟ ب / وه‌ک چی
ت / وێنه‌ی چی؟ ب / وه‌ک چی
له‌ ئه‌لفه‌وه‌ تاکو
  / ی
هه‌رچی ده‌زانی بیڵێ
وریا بیر ئه‌کاته‌وه‌
وه‌ڵامی ئه‌داته‌وه‌
ئا / وێنه‌ی ئاواره‌
ئاواتی ئه‌و هه‌ژاره‌
ب /
  وه‌کو برسیه‌تی
پ / وێنه‌ی ، پێ په‌تی
ت / وه‌کو تاڵێ ی
  ژین
تاریکی و تێکۆشین
کاتێ شتێ نازانێ
بۆ مندالان ئه‌ڕوانێ
نون / به‌ وێنه‌ی نه‌دار
ه / به‌ چه‌شنی هه‌ژار
.................
کاکی مودیر هه‌ڵده‌ستێ
به‌رامبه‌ریان ده‌وه‌ستێ
ئه‌ڵێ ، به‌سیه‌تی ئیتر
ده‌سکه‌ینه‌ باسێکی تر
هه‌تا من له‌ بیرم بێ
ئه‌م وشانه‌ ، ئه‌گوترێ
تاکه‌ی ده‌رسی دڵته‌نگی؟
ئیتر لایان به‌ین له‌ بیر
رووکه‌ینه‌ ، راوو ته‌گبیر
....................
منداڵه‌کان مات ئه‌بن
ده‌رسی تازه‌ گوێ ده‌گرن
بێده‌نگی ی
 قوتابخانه‌
پڕ ده‌بێ له‌م وشانه‌
ئا / وینه‌ی
 ، ئازادی
ئاڵای وه‌ڵات و شادی
ب / وه‌کو
 ، بیره‌وه‌ر
ت / وێنه‌ی
 ، تیکۆشه‌ر
س / وه‌کو
 ، سه‌ربه‌ستی
سه‌رو سێداره‌و سستی
منداڵ به‌ یه‌ک ده‌نگه‌وه‌
ده‌ڵێن
 ، به‌ ئاهه‌نگه‌وه‌
 خ / به‌ وێنه‌ی ، خه‌بات
خویندن و خوێن و خه‌ڵات
کاف / وێنه‌ی
 ، کوردستان
کوردو کۆمه‌ڵ و کوێستان
......................
ماوه‌ی به‌ر له‌ نیوه‌ڕۆ
دوایی دێ ده‌رسی ئه‌مڕۆ
له‌ نێو باخ و له‌ سه‌ر بان
ده‌رسی تازه‌ ده‌خوێنن
به‌ خه‌ڵکی راده‌گه‌یه‌نن
ی / وه‌کو
 ، یه‌کیه‌تی
یه‌کگرتن و یارمه‌تی
....................
رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو
 
ئه‌و ده‌رسه‌یان له‌ به‌ر بوو
به‌ڵام تاکو خۆرئاوا
به‌وگه‌رمای خۆره‌تاوا
له‌ رێی شارا وه‌ستا بوون
چاوه‌ڕێی مامۆستا بوون
تینی خۆر و خه‌مباری
پرسین و چاوه‌نواری
 
مامۆستامان وا له‌ کوێ؟
بۆچی نایه‌ته‌ ده‌رێ؟
پێش ئه‌وه‌ی تاریک دابێ
هه‌واڵێ که‌وته‌ نێو دێ
مامۆستای
 قوتابخانه‌
که‌وتۆته‌ به‌ندیخانه‌
مامۆستای
 قوتابخانه‌
که‌وتۆته‌
 به‌ندیخانه‌
...................
ماوه‌ی حه‌فته‌ی ده‌گوزه‌رێ
نابی له‌ وی خه‌به‌رێ
به‌ڵام خوێنده‌واره‌کان
هه‌ر له‌ قوتابخانه‌دان
ده‌نگی به‌رزی ده‌رسی جوان
ئه‌ڕوا به‌ره‌و ئاسمان
ب / وێنه‌ی
 ، بیگانه‌
بڕین و به‌ندیخانه‌
چاویان وا به‌ رێگه‌وه‌
مامۆستایان بێته‌وه‌
رۆژی هه‌وه‌ڵی زستان
که‌ سه‌رما هاته‌ کوێستان
که‌سێ هه‌واڵێ دێنێ
دڵی دێ ئه‌له‌رزێنێ
چه‌ن لاوێکی رۆشنبیر
به‌ هاوڕێی کاکی مودیر
ئه‌و رۆژه‌ تاریک و روون
له‌ سێداره‌
 درابوون
...................
ئیتر ئه‌و منداڵانه‌
جێ دێڵن قوتابخانه‌
کاتێ ئه‌رۆن به‌ دڵته‌نگ
چاو به‌ فرمێسک وبێده‌نگ
خوێنده‌وارێ کش و مات
سه‌رنجی دیوار ئه‌دات
فرمێسکی پڕ له‌ گرێ
دێت و به‌ر چاوی ده‌گرێ
له‌ بان ته‌خته‌ی
 سه‌ر دیوار
خه‌تێ مابوو
، یادگار
دڵی نه‌ده‌هات که‌سێ
شتی له‌ سه‌ر بنووسێ
ی / وه‌کو
 ، یه‌کیه‌تی
یه‌کگرتن و یارمه‌تی
ئا
  / وێنه‌ی ، ئازادی
ئاڵای ئاوات و شادی

ده‌سپێک