mel.jpgزیـلان و دیـلانخوشک و بـران..زیـلان یانزە ساڵانە، دیـلان دە ساڵانە، لە دێیەکی جـوان و قەشەنگی باکـووری کوردسـتاندا دەژین. رۆژێکی بەهاری رابردوو،

لە کاتی خۆرئـاوابووندا، پۆلێک قورینگ لە دوو ریـزی رێـک و جـوانـدا،بە ئاسـامنی دێیەکەیـاندا دەفـڕین و دەیـان قـیژاند..قـورینگێکیان وەکـو رابـەر لـە پێشیانـەوە بـوو.. زیـلان و دیـلان، سـەیـری قورینگەکـانیان کرد..بە دیمەنی جـوان و رێکیان، سەسام و دڵخۆشـبوون.
دیلان: دادە زیـلان، بـڕوانە ژیانی ئەم قـورینگـانە، چەنـد خـۆش و ئاسانە، بە هـەوەسی خۆیـان، بەسـەردێ و شـار و شـاخ و دۆڵەکـانـدا دەفـڕن.. توینی و برسیشیان بێت، لە شوێنێکدا دەنیشنەوە،تێـر ئـاو و دان دەخۆن و تێر یاریش دەکـەن.. دووبـارە دەفـڕنەوە، هیـچ کـێـشە وخـەمێکیان نییە.. خـۆزگـە منیش وەکـو ئـەوان قـورینگ بوومـایە.
زیلان (بە پێکەنینەوە): نە دیلان گیان وا مەڵێ.. ئەوانیش وەکو ئێمە ئەرک و مانـدووبوونیان هـەیە.. کێ نـاڵێ ژیـان و ئـەرکیئەم قـورینگانە گـران نیـن؟
دیلان:بـڕوا ناکـەم وابێـت.. ئـەرکی چیـیان هـەیە؟
دیلان ئەو ئێـوارەیە زوو خـەوی لێـکەوت.. خـەونی بیـنی ولە خـەونـەکـەیـدا خۆزگـەکەی هـاتەدی وبوو بە قورینگ.. لە شەقەی باڵیدا و هەڵـفڕی و خۆی گەیانـدە قورینگەکان.. داوای لێکـردن کە بە هـاوڕێیەکی خۆیان وەری بگرن.
سەرۆکی قورینگەکان پێی وت: ئێمە رازین،بەڵام پێش ئەوەی بە هاوڕێیەکی خۆمانوەرتبگرین، تاقـیت دەکەینەوە.. ئەمشەو دەتکەین بە پاسەوان و ئێمە دەخەوین.. تۆش دەبێ تا بەریبەیـان لەسەر یەک قـاچ رابـوەستیت، ناشبێت چاوەکـانتبنووقـێنیت، دەبـێ بە هـەموو لایەکـیـشدا چـاوبگـێڕیت.. هـەرکە لە دوورەوە ڕێوییەک یا چەقـەڵێک یا گورگێک یاهەر دڕنـدەیەکی ترتبینی.. بە دەنگێکی بـەرز بقـیڕێنە و لە خـەو رامـان پـەڕێـنە، تا بتوانین خـۆمان دەربـاز بکەیـن..ئەمـەت پێـدەکـڕێت یانـا؟
دیلان:بە مەرجەکەتـان رازیـم، دڵنـیابن کـە نـاخـەوم.. بـەوریـای و بـە بـاشی ئێشکـتان دەگـرم.
قـورینگەکـان نـووسـتن.. دیـلانی قـورینـگی پاسـەوانیـش، لەســەر قـاچـێکی راوەسـتا.. بەڵام ئـەم لەسەر ئەم کـارە گـرانە رانەهاتبوو، تەنها بۆ ماوەیەکی کـورتتوانی خۆی رابگـرێت، مـاندووبوو.. شـل بۆوە.. پێی دانا وبـاوێشکی دەدا، خـەوە نـووتکـێی پێـکەوت، ئاگـای لـە خـۆی نەمـا وخـەوی لێکـەوت.
لە کازیوەدا قورینگەکان خەبەریان بۆوە.. روانییان کە یەکێک لە هاوڕێکانیان نەماوە.. هەنـدێ لە پەڕەکـانی لەو نـاوەدا بڵاوبوونەتەوە. زانیان کە چەقەڵێک یا رێوییەک شەو هاوڕێکەیانیخواردووە. هەموویانبە تووڕەییەوە، روویان لەدیلانیقورینگ کرد و، قیژاندیان بە سەریا..بەوەتاوانباریان کرد،کە شەو بە بـاشی ئێشـکی نەگـرتـوون و خەوتـووە.. تیاچـوونی هـاوڕێکەشـیان خـستە ئەستۆی ئـەو.. هەموو قـورینگەکـان هێڕشـیان کـردە سـەر دیـلانی قـورینگ،بە دەنووک و بە چـڕنـووک تێی بەربـوون.. پەڕیـان بە لەشـیەوە نـەهـێشت و هـەمـوو گیانـیان هـەلاهـەلا کـرد..لـەم ساتـەدا دیـلان هــاواری کـرد..فـریام کەون.. فـریام کـەون.. لە خـەو راپـەڕی.. یەکـسەر دایـکی و بـاوکی و زیـلانی خـوشکی گـەیشـتنەسـەری.. دایـکی لـە بـاوەشی کـرد و مـاچی کـرد.. هێـشـتا دەلــەرزی و رەنـگی زەرد هـەڵــگەڕابـوو.. ئاویــان بـۆ هـێنا، کـەمێـک ئــاوی خـواردەوە.. هاتـەوە سەرخـۆی.
دایکی: دیـلان، رۆڵـە گـیان، بـۆ هـاوارت کـرد.. بـۆ دەلــەرزی؟
دیلان: دایکە گیان، قسەکەی دادە زیـلانم راستە، کە هەر باڵندە وگیانەوەرێک ئـەرکی خۆیـان هـەیە و بە یەکـێکی تـر ناکـرێت.
ئینجا خـەونەکـەی بـۆ گـێڕانـەوە.

(*) منداڵە خۆشەویستەکانی کوردستان.. مەبەستم لەم چیرۆکەدا، ئەوەیە کە هەرەیەکە لە ئێمە بە پێی سروشتی تواناکانمان کارێکمان پێدەکـرێت.. لەوانەیە ئەرک و کـارەکانی کەسانی تر بە ئـاسان بـزانین، بـەڵام بە تاقیـکردنـەوە بۆمـان دەردەکـەوێت کـە وانیـیە.. نـە پـزیشک کـاری جووتیـاری پێدەکـرێ.. نە جووتیـاریش کاری پـزیشکی پێدەکـرێ.. کـوردیش جـوانی وتووە:" نـان بۆ نانـەوا و گـۆشت بۆ قـەساب"
رەزا شوان
کەرکوک: ١٩٩٥