نrazaw hamzepourه‌بووم، بۆم ده‌گێڕنه‌وه‌!!!

نه‌مدیتوه‌ ئه‌وشاره‌، له‌زێدی ئه‌ژدادم

بۆم باس ده‌كه‌ن، چۆنه‌ ئه‌و دیوی نیشتمانم

ده‌ڵێن : دایان له‌ جه‌سته‌ی ئه‌و شاره‌

خوێن باری له‌ قورگ و ره‌گ و ده‌مارا

ده‌ڵێن: كه‌وت بوون، دوو، دوو ، پؤل، پؤل

گه‌نج و ژن ، مناڵی سپی و سۆڵ

ده‌ڵێن: نیشتبوو له‌ روویان ، ته‌پوو تۆز و خۆڵ

كۆ كرابوونه‌وه‌ ، ته‌رمی بێ گیان ، له‌ ماڵ و هۆڵ

ده‌ڵێن : ده‌گریا شار، بۆ جوانه‌كانی

نیشبوو له‌ سه‌ری ، تۆز و ، ده‌گریا و، نه‌ده‌گه‌ڕا زمانی

ده‌ڵێن : هێنده‌ خه‌مناك بوو، ئه‌و كاره‌ساته‌

لێك، لێك ، ده‌هاتن ، هه‌واڵی ناخۆش، له‌و سات و كاته‌

ده‌ڵێن: شار پڕ بوو له‌ ته‌رمی مناڵی چاوگه‌ش

كه‌س نه‌یده‌وێرا، هه‌ڵیانبگرێ و، بیانگرنه‌ باوه‌ش

ده‌ڵێن: كه‌وتبوون ، قژ زه‌رد و چاو ره‌ش‌ه‌كان

ژاكابوون ، كوڵم سوور و، سپی و سۆڵه‌كان،

ده‌ڵێن: ده‌تگوت نوستبوون كچ و كوڕه‌، لاوه‌كان

چاپۆك له‌ خۆدان بوو، ده‌گریان ، دایكه‌كان

ده‌ڵێن: ده‌هات، بۆنی بارووت و ده‌رمان ، گوڵ برژا بوون

چاوكوێرببوون و، روومه‌تی سپی و سوور هه‌ڵقرچابوون

ده‌ڵێن: شار خامۆش بوو، بێده‌نگ و، مات وكز بوو

مناڵی ساوا، له‌ بیشكه‌ دا پێكرا بوو

ده‌ڵێن: سووتابوو ئه‌و شاره‌، ده‌گریان یاران

زامی به‌ ژان بوو، وه‌ك ژه‌ری ماران.

ده‌ڵێن: كه‌وتبوون ،دایك، راكشابوون، مندالی جوان له‌ته‌نیشت

سووتابوو شار، ره‌ش هه‌ڵگه‌ڕابوون، به‌رد و دیوار و خشت
ده‌ڵێن: كه‌وتبوون ، پیری گۆچان به‌ده‌ست و، حه‌ینه‌ك له‌ چاو

لێی دابوون باروت ومه‌وادی سه‌ممی ، لێیان ده‌هات زووخاو ‌

ده‌ڵێن: ئه‌و زامه‌ هێنده‌ به‌ ئازار بوو، نایه‌ته‌ نووسین

ده‌بێ كی بێت ، بێنو، له‌و تاوانه‌ی بپرسن ؟؟؟

كه‌ بیستم هه‌مووی ئه‌مانه‌

گریام بۆ ئه‌و هه‌موو جوانانه‌

ده‌ستم دایه‌ پێنووسه‌كه‌م

نووسیم ئه‌م چه‌ند دێڕه‌م

هۆ كیژه‌ سووتاوه‌كان

منداڵه‌ لێو هه‌ڵقرچاوه‌كان

دایكه‌ هه‌ناسه‌ سارد و،مه‌مك سووتاوه‌كان

باوكه‌ مردووو، برینداره‌كان

خوشكه‌ جوان و، ناز تۆراوه‌كان

هۆ گوڵانی له‌ خاك خه‌وتوو

شه‌رت بێت ، قه‌ت له‌ یادتان نه‌كه‌م

هه‌مووسالێ له‌م كاته‌ دا

پینووسه‌كه‌م وه گه‌ڕ خه‌م

به‌ چه‌ند دێڕێك بولاوێنم

به‌ ته‌ڕی فرمێسكی چاوه‌كانم

هێدی، هێدی ، بتان دوێنم.

رازاو هه‌مزه‌ پوور( مه‌كڵاوه‌یی)

شەهید پێشەوا قازی محەممەد

شەهید پێشەوا قازی محەممەد
سەرۆک کۆماری کوردستان شەهید پێشەوا قازی محەممەد