karzan qazaniساڵە های ساڵە من ژیانم تاڵە

هەرخۆشیم نەدی ئەوەکەی عاڵە

رەشی بەرگم بو دور بوم لە واڵە

بۆیە لەدەرگات خوایە دەکەم سکاڵە

لە سەر زێدی خۆم وا بوم دەربەدەر

ناچاری کردم برۆم زاڵمی داگیرکەر

تاڵیو سوێریم چێشت هەزاران کەسەر

لەغەموشادی واریسان وابوم بێ خەبەر

لە ژێر ئە شکەوتو لە شاخو دۆڵان

سا بات ماڵم بو لە هەردو چۆ ڵان

هەم دایک هەم باب بۆ کۆرپەم کاروان

لەبەر رەهێڵەی ئاگری کاتوشاو تۆپان

تا خرەکە بو باو خۆش بو کاروان

شاخم بە جێ هێشت بە رەو هەندەران

بریم بە شەهو رۆژ رێی تورکیاویونان
تا برۆم لە وەڵاتێ وەشۆم باری لێوان

رێگای غوربەتیش هەورازو لێژ بوو

روح لە سەردەست مەرگ لەپێش بوو

ماوەیک لێک دابران بە ژانو ئێش بوو

پێشوازی غوربەت مەرگی کاروان بوو

ئەوە سێ ساڵە دوای مەرگی کاروان

دور لە کەسو کار غوربەت هەندەران

شەو و رۆژ مەحسوم بە شینو گریان

خودایە تا کەی بڕمێنە تەختی زاڵمان

بۆ یادی سێ ساڵەی مەرگی نابە وەختی

کۆرپەی شیرینم.

مەعسومەی قادر قازانی