ÖÖ:: گوزهرێ به کهلهبهری هونهردا

وهرگێڕ : ڕێناس جاف

 (ئاوڕێ بۆ سهر 25 ساڵ چالاکی گرووپی مۆسیقای کامکارهکان)
دوا به‌ش
نووسهر : حهسهنی زهووری
گرووپی کامکاره
کان یهکهم کۆنسێرتهکانیان، له ساڵانی سهرهتای سهرکهوتنی شۆڕشدا1 بهڕێوه برد. زۆربهی ئهو کۆنسێرتانهش له تهلار و هۆڵهکانی هونهری" وهحدهت" و " ئازادی"2 بهڕێوه دهبردران و بریتی له سێ بهشی مۆسیقای فارسی، تاک ژهنینی ئهردهوان ومۆسیقای کوردی بوو.
ساڵی
1368 هه تاوی " ئومێد لوتفی" کوڕی " حه مه ڕه زا لوتفی" و " قه شه نگی کامکار" چوونه نێو ئه و گرووپه وه و وه ک ژه نیاری تار ، ده وریان ده گێڕا.
هه ر له و ساڵانه دا گرووپی کامکاره کان بۆ به ڕێوه بردنی به رنامه ی هونه ری ، ڕێی که وته زۆر وڵاتی ئه وروپی
که کار و چالاکی هونه رییان له لایه ن ئه وروپییه کانه وه پێشوازێیکی به رفره ی لێکرا.
ئه وان له ڕێی مۆسیقای کوردی و فارسییه وه توانییان
هۆگرێکی فره ، وه ده س بخه ن، پاشان که ده گه ڕانه وه  ئێران ، به شێکی به رهه می ئه و کۆنسێرتانه یان، به شێوه ی سێدی ده خسته بازاڕه وه .
به گه وره بوون و پێگه یشتنی مناڵانی کامکاره کان، ئه وانیش له گه ڵ دایکانیان، چوونه نێو گرووپه که وه . له ساڵی 1378 هه تاوییه وه هه تا به مڕۆ گرووپی کامکاران توانیویه چالاکانه تر خۆ له شانۆکانی نێونه ته وه یی و جیهانی دا ده ربخات.
ئه رچی زۆرێ له ژه نیار و مۆسیقازانه کانی ئێرانی ئێسته
ڕوویان له مۆسیقای ڕۆژاوا کردووه به ڵام گرووپه که ی کامکاران ، هه روا سووره له سه ر پاراستنی ڕه سه ناێتی خۆ که چی له و لاشه وه توانیویه له ده ستکه وته کانی مۆسیقای جیهانیش ئه وپه ڕی که ڵک وه ربگرێ.
جا هه ر بۆیه به رهه می مۆسیقایی ئه م گرووپه  ئه مڕۆکه
ئه وه نده له ئاستی دونیادا پێشوازی لێ ده کرێ. گرووپی کامکاران له ساڵانی 1378 و 1379 هه تاوی له شاره کانی سلێمانی، هه ولێر و دهۆک ، ده ستی داوه ته  ئاهه نگ گێڕان و به رهه می مۆسیقایی خۆی پێشکه ش به جه ماوه ری تامه زۆری هونه ر کردووه. هه ر وه ها له ساڵی 1379 هه تاوی دا کۆنسێرتێکی له شاره کانی ئه سته مووڵ و دیاربه کر ، به جل و به رگی کوردی ، به ڕێوه برد که له مێژووی ترکیادا به ڕێوه بردنی به رنامه ێیکی ئه وتۆی هونه ری  به جل و به رگی کوردییه وه بێ وێنه بووه.
ئه م گرووپه هه ر وه ها توانی له ڤستیڤاڵی "لۆچیانۆ بێریۆ"
گه وره مۆسیقازانی هاوچه رخی ئیتالیایی به شدار بێت. ئه و کۆنسێرته تێکه ڵکردنێکی دوو مۆسیقای کوردی و مۆسیقای مۆدێڕنی دونیا له یه کتردا بوو که به هاریکاری گرووپی کامکاران و ئۆرکێستر سه مفۆنیتا، به ڕێوه چوو.
به شێکی دی له چالاکییه کانی سه رکه وتووانه ی گرووپی
کامکاران، ئه گه ڕێته وه بۆ ساڵی پار که له ڕۆژی به خشرانی خه ڵاتی ئاشتی نۆبێڵ به " شیرین عیبادی"، ئاهه نگێکیان گێڕا که ئاهه نگه که یان ڕاسته و خۆ له چه ندین که ناڵی جیهانییه وه بڵاو کرایه وه .
له و ئاهه نگه دا کامکاره کان گۆرانی و به سته ێیکی کوردییان به ناوی" شیرین" پێشکه ش کرد که ڕۆحێکی دی به کۆڕه که به خشی.
به شداری و ئاماده بوونی " سه با کامکار"(کچی هوشه نگی کامکار) یه ک له و خاڵانه ی بوو که له و پرۆگرامه دا گه لێ سه رنج ڕاکێش بوو.
نێوه ڕاستی ساڵی پار، هاتنی " مایکڵ نیمه ن" بۆ ئێران وئه نجامی چه ن وتوو وێژێ دۆستانه ده گه ڵ گرووپه که ی کامکاران، به ڵێن و قه ولی هاریکاری ئه و مۆسیقازانه مه زنه ی به ریتانیا له ته ک گرووپی کامکارانی لێ که وته وه.
ئه و هاوکارییه به و چه شنه بوو که دوولا، چه ن به سته ێیک
بۆ یه کتر بنووسن، هه ر وه ها بڕیار وا بوو "نیمه ن" به سته ێیک له سه ر بنه مای مۆسیقای کوردی و ئۆرکێستر سه مفۆنیک ئاماده بکات و به هاوکاری گرووپی کامکاران،به ڕێوه ی ببات.
هۆگری ئه و مۆسیقازانه ناوداره  به ریتانیاییه به مۆسیقای کوردی ئه گه ڕیته وه بۆ ئاشناێتی له سه ر کۆنسێرته کانی گرووپی کامکاران له ئه وروپا.
ئه و هاریکارییه بڕیار وا بوو ئه و ساڵ بێته دی، که چی هێشتا سه ری نه گرتووه.
به پێی قسه ی هوشه نگی کامکار، ئه و چه ن پار و به سته ی"مایکڵ نیمه ن" بۆ گرووپی مۆسیقای کامکارانی ئاماده کردووه،زۆر ساده و ساکار بووه و له ڕاستی دا ئه و شته نه بووه که ئه وان ئینتیزاریان ده کرد. هه ر بۆیه" نیمه ن" ده یه وێ
بۆ درێژه ی هاوکارییه که ی فره تر له مۆسیقای کوردی بکۆڵێته وه .
گرووپی کامکاران هه تا به مڕۆ توانیویه ناوبانگێکی جیهانی
بۆ خۆ ده س بخات. کامکاره کان له کۆنسێرته کانی نێو کۆشکی نیاوه رانی تارانا، به پێشکه شکردنی جوانترین و له به ردڵانترین گۆرانی کوردی، توانییان جه ماوه ر ی به شدار و ئاماده بوو بهه ژێنن. ئه و کۆنسێرته که به هاریکاری سه نته ری مۆسیقایی " بێتهۆڤن" به ڕێوه چوو، چه ندین سترانی له به ردڵانی وه ک " ههورامان"، " سهدای دوورییهکهی"، " کهژاوه"، " خهمێکیتر"، " لهرزان لهرزان"، " کهتانه" ، " خۆشه ههورامان"، "سهبری"،" دهسماڵ پهشمینه"، و "سهوزه مهڕۆ"، " کراس کودهری"،" ئهورادخانی"، " ههڵاڵه تهنیا"، " گوڵ نیشان"، " کهڤۆکێ"،"شلێره" و " قاسمخان"، پێشکهش کران.
"ئه ورادخانی"  له سه ر بنه مای مۆسیقای کۆنی ده ڤه ری هه ورامان و به شێعرێکی مه وله وی تاوگۆزی، به رهه مێکی
تازه و نوێی ئه و گرووپه بوو که مۆرکی ڕه سه ناێتی پێوه دیار بوو. ئه ورادخانی گه نجینه ی مۆسیقای ئایینی نێو هه موو گه لێکه که تێکه ڵ به فۆرمی مۆسیقایی بووه و به گشتی گازه و موناجاتی ئایینی ده گرێته وه.  کامکاره کان به درێژایی ساڵانی چالاکییان هه تا به ئێستا گه لێ به رهه میان به شێوه ی شریت(کاسێت)، سێدی و کتێب، خستۆته به رده س هۆگرانی خۆ که له و نێوانه دا ده کرێ ئاماژه بکهینه ئهلبۆمهکانی: "ههورامان"،" شلێره"، " گهلاوێژ"، " کامکاران" ، " ئاگری زیندوو"، " گوڵنیشان"، " کانی سپی"،"سهماعی زهربی"، "کۆژهنی و تاکژهنی به یادی سهبا"، " بارانه" ، " زهریا" ، " به سهر باڵی باوه"،  بهرهه مه کانی سهمفۆنیکی " له کوێنه ئهی شههیدانی خودایی"، " گوڵی دایمه بههار" ، " له گوڵستانه "، "ئهفسانهی زێدی باوکم"، " ئێواران" ،  " به یادی حافیز" ، " پۆئێم سهمفۆنی کوردی"، "کازێوه"، " سوئیت سه مفۆنیکی جاده ی هاورێشم"،"خاک و ئهڤین"، " مۆسیقای پردێ بۆ سهرکهوتن"، "دایک"،"گۆرانییهکانی زێدی دایکم" و ئاماده کردنی مۆسیقای تیاترۆی"به له نگازان".
ئه م گرووپه هه تا به مڕۆ توانیویه چه ندین به رهه م وکتێب له سه ر مۆسیقا به چاپ بگه ێینێ له وانه ش ده کرێ
ئاماژه بکه ینه : بنه ماکانی ئۆرکێستراسیۆن، کۆرساکێف، فۆگ و ئه نواسیۆن به رهه می فێراڵ، هارمۆنی سه ده ی  بیسته م به رهه می پێرسی چێتی، کۆنترپۆان مۆدیل به رهه می ده یڤید بۆیدن، مۆسیقای کلاسیک- ڕۆمانتیک، ئۆرکێستراسیۆن به رهه می کۆنت کێنان و زۆر به رهه می دی.
مۆسیقای کوردی به هۆی هه وڵی بێوچانی ئه م گرووپه و
چالاکی به رده وامی، سنووری کوردستانی به زاندووه و گه یشتۆته وڵاتانی ئه وروپی.
نموونه ی گرووپی کامکاران له دونیادا زۆر که مه . ئه م
گرووپه توانیویه بۆشایی ئه و به ستێنه هه تا ڕاده ێیک پڕ بکاته وه . هه تا دێ ئه ندامانی گرووپه که ش فره تر ده بن بۆیه ڕه نگه له داهاتوودا ئۆرکێسترای مه زنی کامکاران، چێ بێت!

**************************************

1               سه رکه وتنی شۆڕشی گه لانی ئێران له ساڵی 1979 زایینی

2               دوو هۆڵی گه وره ی به ڕێوه بردنی به رنامه ی هونه رین له شاری تارانا

          ******************* 

ژێده ر : ڕۆژنامه ی شه رق، دووشه مه 30 خه رمانانی1383 هه تاوی

   ************

چه ن په یڤێک له وه رگێڕ :
سه یدا حه سه نی کامکار باوکی کامکاره کان ،ساڵی 1302 هه تاوی له شاری سنه ی ڕۆژهه ڵاتی کوردستانا  له دایک بوو. هێشتا ته مه نی 12 ساڵانی ئه بێ که له فێرگه ی مووزیکی " نیزام" ڕوو ده کاته دونیای هونه ر و فێربوونی ئامێره کانی مۆسیقا. مامۆستا حه سه نی کامکار بۆ زۆرێ له سترانبێژانی گه وره ی کورد ئاهه نگی چێ کردووه له و نێوانه دا ده کرێ نێوی مامۆستا: " حه سه ن زیره ک" ی نه مر، بێنین،هه روه ها بۆ به ره ی لاوتری سه رده می خۆی پڕ خزمه تی کردووه و هێشتا زۆر گۆرانی " عه باس که مه ندی"و " حوسێن شه ریفی" به رامه ی گیانی هونه ری نه مر حه سه نی کامکاریان پێوه یه. ئه م مامۆستا نه مره پتر له نیو سه ده خزمه تی خه رمانه ی هونه ری مۆسیقای کرد و توانی مناڵانێ به هره مه ند له دونیای هونه ردا پێ بگه ێینێ. مامۆستا کامکاری نه مر  زێترین هه وڵی له پێناوی مۆسیقای کوردی  ده کار هێناوه و زۆر تێکۆشاوه به رگی مۆسیقای زانستیانه ی به وه ردا بکات. مامۆستا حه سه نی کامکار ساڵی 1371 هه تاوی دڵه شه یداکه ی هونه ری ، بۆ هه میشه ماڵئاوایی له دونیای هونه ر کردووه.
خاڵێکی دی که ده مه ویست سووکه ئاماژه ێیکی پێ بکه م سه باره ت به بابه ته وه رگێڕدراوه که یه.له به ر ڕه چاوی ئه مانه تداری له کاری وه رگێڕانا من ئه وه ند ده سکاری ده قه فارسییه که م نه کردووه ، دیاره له زۆر شوێندا له گه ڵ بیر و بۆچوونی نووسه ر نیم .به ڵام له به ر ئه وه ی هه وڵه که ی به هه وڵێکی هونه ری ده زانم ئه وه ند لاقه ی ده قی سه ره کیم نه کردووه .
خاڵێکی تر بۆ ئیشاره ت پێ کردن ده شێ ڕوانگه ێیکی تاکییه و ئه ویش ئه گه ڕێته وه بۆ بواری سترانبێژی.بێگومان بنه ماڵه ی کامکاران گه لێ دڵسۆز به دونیای مۆسیقای کوردین و به وپه ڕی شانازێشه وه له هه ر کۆڕ و ئاهه نگێک دا خۆشیان بێ پێچ و په نا ئه وه یان درکاندووه. گرووپه که ی کامکاران ئه مڕۆکه جێ په نجه یان به باڵای مۆسیقای کوردییه وه پڕ خۆیایه. ئه م گرووپه هه وڵیه تی له  درێژه ی  ڕاژه و خزمه ته که ی نه مر حه سه نی کامکاردا به رگێ زانستیانه به وه ر مۆسیقای ده ڵه مه ندی کوردی دا بکات. به دانانی زۆر فێرگه ی مۆسیقایی ، هه وڵیانه ئه و گرینگه به ئه نجام بگه یینن.
به ڵام خاڵێک به لای منه وه له کار و چالاکی ئه م گرووپه مه زنه دا وه ک عه یب و عه ته وێ خۆ قوت ئه کاته وه ئه وه یه وێڕای ڕێز و حورمه تی فره و فره وانم بۆ هه مووان، هێشتاسترانبێژیان تیا نییه، ده نگێ شه شدانگ خاوه نی مڵکی کوردی بێت. ده نگێکی سرکی کوردانه ، ده نگێ زاده ی ئاران و زۆزانی کوردان بێت.
ده نگێ ئاشنا به سێبه ری ڕه شماڵ و ده وارانی کورده واری. ده نگێ شاره زا به هاژه ی ده ربه ندان. ده نگێ حه زی کورده واریت تیا بژێنێته وه . گرووپه که ی کامکاران له هه موو ئامێره کانی مۆسیقادا باڵا ده ستن، شوکر ئێسته ش کوردستان سترانبێژی ده نگ زوڵاڵ و چریکه خۆشی زۆری تێدایه ئه ی بۆ ده بێ هه وڵنه درێ هه ر جاره و به ئه زموونێکی نوێ و تازه وه لای کوردان ببنه میوان؟!

Renas caf@yahoo.com

 سه‌ره‌وه‌. ده‌سپێک.

ئه‌م بابه‌ته‌ چاپ بکه‌!

   ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ هاوڕێکه‌ت بنێره:

© www.giareng.com
All rights reserved 2005.