|
تریبوونی فمنیستی ئێران گرتنی له ناکاوی ڕۆئیا تلووعی، چالاکی بزووتنه‌وه‌ی سه‌ربه خۆیی ژنان و به‌رپرسی گۆڤاری"راسان" و یه‌کێک له مه‌سئوولانی"کانوونی ژنانی کورد و داکۆکی که‌ری ماڤی مرۆڤ" له‌گه‌ڵ چه‌ند که‌سی تر له ژنانی چالاکی بزووتنه‌وه‌ی ماڤی مه‌ده‌نی کوردستان له پرۆتستۆکردنی ئاشتیخوازانه و مه‌ده‌نی به‌ڕاستی سه‌رسووڕ هێنه‌ر بوو. سه‌رسووڕهێنه‌ر له‌وه‌ی که پارالێل چالاکی مه‌ده‌نی ژنانی کورستانم سه‌یر ده‌کرد، سه‌بر و سه‌خاوه‌تمه‌ندانه و گرتنه به‌ری شێوازێکی ئاشتیخوازانه له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه بۆ پئشکه‌وتن و خواسته‌کانیان سه‌ری نه‌وازشم داده‌نا. هه‌روه‌ها وام بیر ده‌کرده‌وه که چلۆن به بوونی هه‌لوومه‌رجێکی سه‌خت و دژواری کۆمه‌ڵایه‌تی و مێژوویی خوێنبار و ده‌سڵاتداری و شێوازی سه‌خت و ناهه‌موار که له ناوچه‌که‌دا زاڵه و به‌رده‌وامه، جووڵانه‌وه‌یه‌کی سیڤیل و ئاشتیخوازانه‌ی وه‌ها به‌رگێکی نوێ بپۆشێ. ته‌نیا وه‌ڵامم بۆ ئه‌م پرسه زه‌ینییه، توانایی و زانیاری و عه‌شقی ئه‌م ژنه چالاکانه بوو. که‌سانێک ته‌نانه‌ت بۆ جارێک ڕێگه‌یان که‌وتبێته کوردستان ده‌توانن تێبفکرن که له چ سات و کاتێکی سه‌ختدا قسه ده‌که‌م. ئه‌م ناوچه‌یه له ئیمکاناتی"ره‌فاهی"، له هه‌بوونی کارخانه، له نه‌بوونی ئاسایشی ته‌واو، له "حوزووری سه‌رمایه‌داری" له دام و ده‌زگای ته‌کنیکی، زانیاری، فه‌رهه‌نگی، "ته‌ئمینی "کۆمه‌ڵایه‌تی و له‌و بابه‌تانه بێ به‌هره‌یه. له ڕاستیدا کوردستان وه‌کوو سه‌حرایه‌کی وشک و ڕه‌قه که هیچ خزمه‌تێکی له ناوه‌نده‌وه پێ ناگا. خه‌ڵکی کورد زۆر جار به دیدێکی گومان و بێ باوه‌ڕی له سه‌ریان قه‌زاوه‌ت ده‌کرێ و له به‌ر هۆکاری زۆر شت وه‌کوو تاوانبار له‌گه‌ڵیان هه‌ڵسوکه‌وت ده‌کرێ و ده‌سگیر کردن و تاوانبارکردنیان ئه‌مرێکی زۆر ئاساییه. هه‌ژاری و نه‌خوێنه‌واری له‌و ناوچه‌یه‌دا زۆر به‌ربه‌ڵاوه و... ئێستاش بیر که‌نه‌وه له که‌شو هه‌وایه‌کی وه‌ها سه‌خت و دژوار چ جۆر بیر‌و بۆچوونێک په‌ره ده‌ستێنێ. بێگومان له‌و جۆره که‌ش و هه‌وایه‌دا "تولید و باز تولید" تووندووتێژی، سرووشتی ترین کاردانه‌وه‌یه، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌م باردۆخه، عه‌شق و له خۆبوردوویی ژنان توانیویه له به‌رانبه‌ر فشار و زۆری ئێستادا ڕابوه‌ستێ و جووڵانه‌وه‌یه‌کی سیڤیل، تێکڵاو ئاشێیخوازانه له ڕێکخراوه‌کانی ژنانی کوردستان خۆ بنوێنێ. کاتێک هه‌واڵی جووڵانه‌وی مه‌ده‌نی یان مانگرتن و پرۆتستۆی ئاشتیخوازانه‌ی ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له کوردستان گوێ لێ ده‌بوو به‌ڕاستی شاگه‌شکه ده‌بووم که ژنانی کورد چۆن له ماوه‌ی ئه‌م ساڵانه‌دا توانیویانه ئابه‌م جۆره بیروهزری ئاشتیخوازانه‌ی خۆیان و له سه‌ر جموجۆڵی کۆمه‌ڵگاکه‌یان بقۆزنه‌وه و کۆمه‌ڵگاکه‌یان به هوبوونی ده‌سڵاتداریه‌تی سوننه‌تی و ڕه‌ق پڕ له کینه بگۆڕن بۆ جوڵانه‌وه‌یه‌کی ئاشتیخوازانه و مه‌ده‌نی و پڕ له هیوا. به‌ڕاستی ئه‌م کرده‌وه مه‌ده‌نیانه بوێرانه‌ی ژنان گه‌ر به ئنسافه‌وه و به وردی سه‌رنجی بده‌ی جێگای شانازییه. به‌ڵام به‌داخه‌وه ده‌بینین که به هۆی نه‌بوونی عه‌قڵیه‌تێکی ته‌واو له لایه‌ن هه‌ندێک به‌رپرسی ناوچه‌یی، خاڵێکی ئاوه‌ها به هێند ناگرن و به ده‌سگیری و به‌ندکردنی ژنانی چالاک غه‌وشه‌دار ده‌که‌ن. له ڕاستیدا چۆن ده‌گونجێ مودیریه‌تی گه‌وره‌ی وڵاتێک پێگه‌یشتن و خه‌فه‌قانێک له نێو هاووڵاتیانی خۆی ده‌رک نه‌کا (ئه‌ویش هاووڵاتیانێ که نه ته‌نیا له هه‌ر جۆره ئیمکانیاتێک بێ به‌شن، به‌ڵکوو ڕۆژانه له‌گه‌ڵ تووندووتیژیدا به‌ره‌وڕوون)، له باتی ئه‌وه‌ی به‌م جۆره بزووتنه سه‌خاوه‌تمه‌ندانه یارمه‌تی بکه‌ن تێده‌کۆشن ئه‌م بزووتنه‌وانه له نێو به‌رن. بێگومان گه‌ر مودیریه‌تێکی عقلانی هه‌ر وه‌کوو هاوڕێ ئوروپیه‌کانیان هه‌بوایا پێگه‌یشتنێ بیروبۆچوونی هاووڵاتیانی وه‌ها قه‌درزانی و سپاسی لێ ده‌کرا، ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی که له ناوچه‌که‌دا پڕه له ڕق وکینه‌ی سوننه‌تی و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه که تۆوی زانیاری و بزووتنه‌وه‌ی مه‌ده‌نی و ئاشتیخوازانه‌یان چاندووه. له کوێی ئه‌م جیهانه‌دا دژکرده‌وه‌ی ماڤ خوازانه و ئاشتی خواز له به‌رانبه‌ر کوشتنی تاکه که‌سێک به دژواری و ده‌سگیری خه‌ڵک ڕووبه‌ڕوو ده‌بێته‌وه؟ ئه‌مه‌ش مافی سه‌ره‌تایی هه‌ر هاووڵاتیه‌که له نێو کۆمه‌ڵگادا داخوازی بکا قاتڵی یه‌کێک له ئه‌ندامانی به خه‌ڵکی بناسێنێ و دادگاییه‌کی عادلانه‌یان بکا و له هیچ جێگایه‌کی ئه‌م کوره‌ی ئه‌رده‌دا غه‌یری مه‌نتقی نایه‌ته ژماردن. به‌ڵام به‌داخه‌وه ده‌بینین که بزووتنه‌وه‌یه‌کی ئاشتیخوازانه و مافخوازی هاووڵاتیان به گرتنی ژنان و پیاوانێ له کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی (وه‌کوو خاتوو ڕۆئیا تلووعی) ده‌کێشرێ که له قه‌زا هه‌ره‌وها له سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی ئاشتیخوازانه جه‌ختیان کردووته‌وه. ساڵیانێکه شایه‌تی ئه‌وه‌م که ژنانی فمنیستی کورد هه‌روه‌ها به دوو خاڵ تاوانبار ده‌که‌ن:"جیاخواز " و "جدایی ته‌ڵه‌بی" نێوان ژنان و پیاوان ئازار ده‌کێشن. ئه‌وان (وه‌کوو ئێمه ژنانی فارس) نه ته‌نیا ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌م تاوانانه‌دا که چۆن فمنیستن، دژی خه‌ڵکن به‌ره‌و ڕوو بوون، به‌ڵکوو ئه‌م تاوانانه که خوازیاری جیابوونه‌وه‌ی کوردستان له ئێران ده‌که‌ن له‌گه‌ڵ خۆیاندا ده‌گونجێنن "بۆ سه‌رکووتی ئه‌م بزووتنه‌وانه". باوه‌ڕ ناکه‌م ژنانی فمنیستی ئێران جێگایه‌ک چووبوون که له‌و جێگایه قسه له دژی فمینیسته‌کان که دژی خه‌ڵکن نه‌کرابێ. له ڕاستیدا فمینیسته‌کان له ئێران‌دا ده‌بێ ڕوونی که‌نه‌وه که ئه‌وه‌ی که دوژمنی پیاوان بن هه‌ڵه‌یه و فمنیست بوون پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ دژایه‌تی پیاواندا نییه. به‌ڵام ژنانی فمنیستی کورد سه‌ره‌ڕای وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسه ده‌بێ هه‌ر جێگایه‌ک که ده‌ڕۆن ڕوونی که‌نه‌وه که مافخوازی ئه‌وان پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ جیا بوونه‌وه له ئێران‌دا نییه. باوه‌ڕ بکه‌ن تاوانێکی وه‌ها که ڕۆژانه ڕووبه‌ڕووی ده‌بییه‌وه چه‌نده ناعادلانه و "انرژی سۆز"ه له باتی ئه‌وه‌ی که بتوانی داوای مافی چاره نووسی خۆت بکه‌ی ده‌بێ به‌شێکی گه‌وره‌ی وزه‌ت ته‌رخان که‌ی بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌ی ئه‌و تاوانانه‌ی که ڕه‌گ و ڕیشه‌ی بنه‌ڕه‌تی نییه و به ئه‌نقه‌ست په‌ره‌ی پێ ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی مافی چاره‌نووسی خۆت که حه‌قێکی ڕه‌وایه به‌رگری لێ بکه‌ن (ئه‌و تاوانانه‌ی بخه‌نه پاڵی). له‌م نێوه‌دا ده‌توانی به باشی تێبگه‌ی که تا چه‌نده وه‌زعیه‌تی ژنان له‌گه‌ڵ مه‌وقه‌عیه‌تی نه‌ته‌وه که‌مینه‌کان له یه‌ک ده‌چن. له یه‌ک چوون له‌و باره‌وه که هاوکات ژنان ده‌بێ له هه‌ر جێگایه‌ک هه‌ن سه‌ره‌تا خۆیان له‌و تاوانه‌ی که بۆیان ده‌تاشن خۆیان ئاماده بکه‌ن تاکوو ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌یان هه‌بێ وه‌ڵامده‌ر بن، که‌مینه‌کان (له‌وانه کورده‌کان) هه‌روه‌ها وه‌زعیه‌تێکی وه‌هایان هه‌یه که ده‌بینین ئه‌وان چلۆن له سه‌ره‌تای قسه‌کانیان ده‌بێ ئه‌م ڕسته‌یه دوو باره که‌نه‌وه که پرسی ئه‌وان جیاخوازی نییه و چی و چی... هه‌ڵبه‌ته ئه‌گه‌ر ژن بی و کوردیش بی له ڕاستیدا هه‌م تاوانه و هه‌م گوناحێکی گه‌وره‌یه.
واپێ ده‌چێ هه‌بوونی بزووتنه‌وه‌یه‌کی ئاشتیخوازانه که له‌م ساڵانه‌ی دواییدا
له نێو ژنانی کورد دا پێک هاتووه ئه‌ویش له شه‌رایه‌تێکی وه‌ها سه‌خت و
دژوار که ئێمه ژنانی فارس که‌متر له‌گه‌ڵیدا ڕووبه‌ڕووین بۆ سه‌رجه‌م
کۆمه‌ڵگای ئێرانی جێگای ڕێز و سپاسه، به‌رپرسانی وڵات سه‌رئه‌نجام ڕۆژێک ده‌بێ
چاویان بکه‌نه‌وه‌و و به هه‌بوونی هاوڵاتی وه‌ها به فیکری ئاوه‌ها به‌ربه‌ڵاو
و شیاو له‌و شه‌رایه‌ته سه‌خت و دژواره‌دا (که له دایک بووی شێوازی
ناعه‌قڵانی دژوار و چاره سازه) سپاسگوزاربن، نه ئه‌وه‌ی که له به‌ندکردن و
گرتنی ژنانی چالاک ئه‌م بزووتنه‌وه سیڤیله، سه‌رچاوه‌ی بیر‌و بۆچوونی وه‌ها
ئاشتیخوازانه که به سه‌ختی و دژوار له‌و ناوچه‌یه‌دا پێک هاتووه بنه بڕ و
وشک بکه‌نه‌وه. کرده‌وه‌ی سنووردار و سه‌رکوتی بزووتنه‌وه‌ی پێشکه‌وتوانه و
ئاشتیخوازانه، جگه له به‌ڵاو بوونه‌وه‌ی تووندووتێژی و له نێو بردنی ڕێگه‌ی
ئاشتیخوازانه ده‌ستکه‌وتێکی ئه‌وتۆی لێ نابێته‌وه. ئه‌وه‌ش قه‌بووڵ که‌ین که
ژنانی فمنیستی کورد (هه‌ر وه‌کوو ڕۆئیا تلووعی و هاوکاره‌کانی) که ئێستا له
ڕێکخراوه‌کانی ژنان، منداڵان، ژینگه و...له کوردستان سه‌رگه‌رمی چالاکین،
به‌ڕاستی جێگه‌ی شانازییه نه ته‌نیا بۆ کۆمه‌ڵگای ژنانی کورد به‌ڵکوو بۆ
سه‌رتاسه‌ری کۆمه‌ڵگای ئێران و لێره‌شدایه که ئازادی هه‌رچی خێراتری
گیراوه‌کان له‌وانه ڕۆئیا تلووعی ده‌توانێ له‌و "هه‌ڵانه‌ی" که ئه‌نجام دراون
تاکوو حه‌دێک قه‌ره‌بوو بکاته‌وه. |
| سه‌ره‌وه. | ده‌سپێک. |
|
|
|
© www.giareng.com |