|
پ:
سه‌ره‌تا زۆر سوپاس كاك حه‌سه‌ن كه ده‌عوه‌تی ئێمه‌ت قبووڵ كرد.
و:
منیش سوپاسی ئێوه ده‌كه‌م‌و سڵاو ده‌نێرم بۆ هه‌موو گوێگره‌كانی رادیۆ
خۆشه‌ویسته‌كه‌مان، هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ ئێوه‌و هه‌موو لایه‌ك ده‌خوازم.
پ: كاك حه‌سه‌ن هه‌وڵه‌كانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بۆ پێكهێنانی
به‌ره بۆ كه‌ی ده‌گه‌ڕێنه‌وه؟
و:
به پێكهێنانی به‌ره یان بڵێین به مه‌فهوومی ئه‌وه‌ی كه هێزه
سیاسییه‌كانی كوردستانی ئێران لێك نزیك بكرێنه‌وه‌و پێكه‌وه ئێئتیلافێك یا
جۆره هاوكارییه‌كیان هه‌بێت، یان ته‌نانه‌ت به‌ره‌یه‌ك پێك بێنن، هه‌ر بۆ زۆر
كۆن ده‌گه‌ڕێته‌وه. رابردووی حیزبی دێموكرات بۆ خۆتان ده‌زانن زیاتر له 60
ساڵه‌و له‌و ماوه‌یه‌دا ته‌بیعه‌ته‌ن حیزب هه‌ر وه‌ختێك هه‌ر هێزێك له
په‌نای بووبێ یان له كوردستان له په‌نای حیزبی دێموكرات یان له‌گه‌ڵ
حیزبی دێموكرات خه‌باتی كردبێ، هه‌میشه هه‌وڵی له یه‌ك نزیكبوونه‌وه‌و
به یهكهوهبوونی داوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه وه‌كوو ره‌سمی‌و
پێشنیاركردنی گه‌ڵاڵه به هێزه‌كانی دیكه بووبێ، بۆ زیاتر له 8 ساڵ
له‌وه‌پێش ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه حیزبی دێموكرات زه‌رووره‌تی لێك نزیكبوونو
به یه‌كه‌وه هاوكاریكردنو پێكهێنانی ئێئتیلافێك یان به‌ره‌یه‌كی
هێناوه‌ته گۆڕێ. ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه كه له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌ساسه دامه‌زرابوو، 8
ساڵ له‌وه‌پێش پێشكه‌شی هێزه‌كان كرا، دیاره ئه‌وكات برایانی كۆمه‌ڵه هه‌ر
یه‌ك كۆمه‌ڵه بوون‌و یه‌كیه‌تیی شۆڕشگێڕانیش هه‌بوو، درا به هه‌موو لایه‌ك
تا موتالیعه‌ی بكهنو نه‌زه‌ری خۆیان بدهنو دانیشین له‌سه‌ر ئه‌و
گه‌ڵاڵه‌یه قسه بكه‌ین. چه‌ندین دانیشتن له‌و پێوه‌ندییه‌دا كرا،
هه‌رچه‌نده ئه‌ویش خۆی حه‌ساسییه‌تێكی بۆ هێندێ لایه‌ن پێك هێنا كه بۆ
حیزبی دێموكرات گه‌ڵاڵه‌كه‌ی ئاماده كردوه؟ به‌ڵام به هه‌ر حاڵ ئێمه
گوتمان ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه هه‌یه‌و باقیی هێزه‌كانی دیكه‌ش ده‌توانن پێشنیاری
ئاڵوگۆڕی تێدا بكه‌ن یا گه‌ڵاڵه‌ی دیكه‌ی له په‌نادا دابنێن، ئێمه حازرین
هه‌مووان موتالێعهی بكه‌ین. پێشكه‌شكردنی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ زیاتر له 8 ساڵ لهوهپێشو ئه‌و گه‌لاڵه‌یه ئێستاش هه‌ر مه‌وجووده،
ئێسته‌ش هه‌ر له ده‌ستی هێزه‌كانی دیكه‌دا هه‌یه. به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و
دانیشتنانه كه له‌سه‌ر ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه یان خاڵی پێشنیاری بۆ زیادو كه‌م
كردنی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه یان هێنانی گه‌ڵاڵه‌یه‌كی دیكه‌و دانانی له
په‌نای ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه كه هه‌مووان پێكه‌وه موتالیعه‌ی بكه‌ین، كه له
نه‌زه‌ری ئێمه‌وه موتالیعهكردنی ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه بێئیشكال بوو، به
داخه‌وه به نه‌تیجه نه‌گه‌ییو تا ئێستا نه‌یتوانیوه ئێئتیلافی وای له
هێزه كوردستانییه‌كانی كوردستانی ئێران لـێ بكه‌وێته‌وه كه دڵخوازی
هه‌موو لایه‌ك بێ.
پ: كاك حه‌سه‌ن، به‌ڕێزت ئیشاره‌ت پێ كرد كه زیاتر له 8 ساڵه حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران، گه‌ڵاڵه‌ی هاوكاریی بۆ هێزه سیاسییه‌كانی
ناردوه‌و به‌رده‌وام هه‌وڵی داوه به كرده‌وه‌و به دیالۆگ، زه‌مینه‌یه‌كی
له‌بار بۆ گه‌یشتن به به‌ره بڕه‌خسێنێ. ئه‌گه‌ر ده‌كرێ ئاماژه‌یه‌ك به
نێوه‌رۆكی ئه‌و گه‌ڵاڵه بكه؟
و:
ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه له واقیعدا ئه‌گه‌ر به‌كورتی بڵێم، چون زۆر موفهسهله،
له دوو به‌شی ئه‌ساسی پێك هاتوه: به‌شێكیان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه
ئه‌و هێزانه‌ی، هێزه سیاسییه‌كانی كوردستانی ئێران به یه‌كه‌وه
هاوكاری‌و ئێئتیلافو لێك نزیكبوونهوهیهكیان هه‌بێ، بۆ ئه‌وه‌ی كه به
یه‌كه‌وه خه‌بات بكه‌ن له دژی جمهووریی ئیسلامی‌و به یه‌كه‌وه هه‌وڵ
بده‌ن كه خه‌باته‌كه‌یان رێك بخه‌ن چ له نێوخۆداو چ له ده‌ره‌وه له كاری
دیپلۆماسیدا، هه‌موویان له‌و خه‌باته‌دا یه‌كده‌نگ بن، هاوهه‌نگاو بن‌و ئه‌و
هاوههنگاوییه، ئه‌و یه‌كده‌نگییه، هه‌موو لایه‌نه‌كانی خه‌بات بگرێته‌وه.
له‌و گه‌ڵاڵه‌یه‌دا ئوسووڵ‌و زۆر شه‌رحی موفه‌سه‌ل هاتوه‌و گوتراوه كه چۆن
ئه‌وه بكه‌ین‌و چۆن زه‌مینه‌كه‌ی بۆ بڕه‌خسێنین مه‌سه‌له‌ن له‌باری
ئه‌منییه‌تییه‌وه كه مه‌ترسییه‌ك رووبه‌ڕووی یه‌كێك له‌و هێزانه
ده‌بێته‌وه‌و هێزێكی دیكه پێشتر لێی ئاگادار ده‌بێ، ئه‌و هێزه ئاگادار
بكا. به‌گشتی هاوكاریكردنی ئه‌منییه‌تی، هاوكاریی ئیتلاعاتی‌و هه‌مووی
ئه‌وانه ئه‌و زه‌مینانه ده‌گرێته‌وه. ئه‌وه به‌شێكی. به‌شه‌كه‌ی دیكه
شامیلی ئه‌وه ده‌بوو كه پاش رووخانی رێژیمی جمهووریی ئیسلامی یان
نه‌مانی ئه‌و رێژیمه، هێزه‌كانی كوردستان چۆن به یه‌كه‌وه كوردستان
ئیداره بكه‌ن؟ ئوسووڵی ئه‌و به یه‌كه‌وه ئیداره‌كردنه ده‌بێ چۆن بێ تا
ئه‌و وه‌خته‌ی ده‌گاته هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد‌و خه‌ڵكی ده‌نگی خۆیان
دهدهنو مه‌سئوولییه‌تی ئیداری‌و حكوومه‌ت‌و مه‌جلیسی كوردستان به
ده‌سته‌وه ده‌گرن یان به لایه‌نێك‌و چه‌ند لایه‌نی ده‌سپێرن. به‌گشتی
ئاماژه به ئوسووڵێك بۆ هاوكاریكردن كراوه كه یه‌كه‌م كێشه نه‌كه‌وێته نێو
هێزه سیاسییهكانو دووبه‌ره‌كی‌و چه‌ندبه‌ره‌كی نه‌كه‌وێته نێو رێزه‌كانی
خه‌ڵكی كوردستان، پاشان هه‌موو لایه‌ك پابه‌ندو ملكه‌چی ده‌نگی خه‌ڵك بن‌و
ئه‌و ده‌سكه‌وتانه‌ی پاش رووخانی رێژیمی جمهووریی ئیسلامی ده‌ست كورد
ده‌كه‌وێ، بیپارێزن. گه‌ڵاڵه ئه‌و دوو به‌شه ئه‌ساسییه‌ی له خۆ ده‌گرت،
هه‌ر به‌شه‌ش شه‌رحی موفهسسهلی خۆی‌و ئیشاره‌و ئاماژه به زۆر مه‌سه‌له
كه پێویسته له هه‌ر كام له‌و به‌شانه‌دا له‌به‌رچاو بگیرێن، كرابوون‌و
ئێستاش ئه‌و گه‌ڵاڵانه هه‌ر هه‌ن كه هیوادارم رۆژێك به جیددی بكه‌ونه
بهرباسو به كرده‌وه بگه‌نه ئێئتیلافێك یان شێوه‌یه‌ك له هاوكاریی
هێزه‌كانی كوردستانی ئێران.
پ: هاوڕێ، پێكهێنانی هه‌ر جۆره به‌ره یان ئێئتیلافێك له‌گه‌ڵ هێزه
سیاسییه‌كانی كوردستانی ئێران پێویستیی به زه‌مینه‌یه‌كی له‌بار هه‌یه.
تا چه‌ند ئه‌و زه‌مینه‌یه ئاماده‌یه؟
و:
ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زهروورهتهكهی، زهروورهتهكهی هه‌میشه
بووه‌و هه‌میشه‌ش هه‌یه‌و ره‌نگه ئێستا یا له داهاتوودا زیاتریش بێ.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زه‌مینه‌ی پێكهێنانی ئیتلاف یان
به‌ره‌یه‌ك، به‌داخه‌وه ئه‌وه به‌رچاو ناكه‌وێ، بۆ به‌رچاو ناكه‌وێ؟ چونكه
هه‌ر ئه‌وه كه تا ئێستا ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه كه حیزبی دێموكرات پێشكه‌شی
كردوه یا ئه‌و باسانه‌ی كه له دانیشتنه‌كانی نێوان ئێمه‌و یه‌ك یه‌كی
هێزه سیاسییه‌كانی كوردستانی ئێران‌دا كراون، نه‌یانتوانیوه به نه‌تیجه
بگه‌ن، خۆی نه‌تیجه‌ی ئه‌وه‌یه كه ئه‌و زه‌مینه‌یه نیه. بۆ پێكهاتنی
هه‌ر ئێئتیلاف یان به‌ره‌یه‌ك ده‌بێ ئه‌و هێزانه‌ی كه ده‌یانه‌وێ پێكه‌وه
هاوكاری بكه‌ن، پێكه‌وه خه‌بات بكهنو پێكه‌وه له دواڕۆژدا له
ئیداره‌كردن یان بڵێین راگه‌یشتن به مه‌سائیلی كوردستاندا پێكه‌وه كار
بكه‌ن، ده‌بێ لانیكه‌م رهوابتێكی خهسمانهیان له‌گه‌ڵ یه‌كتر نه‌بێ یا
غه‌یره دۆستانه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌كتر نه‌بێ. ده‌بێ ئیمكانی ئه‌وه هه‌بێ
كه بهراحهتیو بێسڵه‌مینه‌وه پێكه‌وه دانیشن‌و مه‌سه‌له‌كان پێكه‌وه
باس بكه‌ن. به‌داخه‌وه پێوه‌ندی له به‌ینی ئه‌حزابی كوردستانی ئێران‌دا
ئێسته ئه‌و جۆره نیه. دیاره ئه‌وه‌ی كه ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران، به خۆشییه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و هێزانه
رابیته‌یه‌كی دۆستانه‌ی هه‌یه، له‌گه‌ڵ هه‌موویان دانیشتنی هه‌یه، دیالۆگ
هه‌یه له‌سه‌ر مه‌سائیلی جۆراوجۆری وه‌ك ئێران، وه‌كوو كوردستان، وه‌كوو
ئه‌و رووداوانه‌ی كه له ده‌ورووبه‌رمان ده‌گوزه‌رن، هاوكاریی فیكری
ده‌كه‌ین، ئاڵوگۆڕی بیروڕا ده‌كه‌ین. ئێمه وه‌ك حیزبی دێموكرات له‌و
باره‌وه موشكیله‌یه‌كمان له‌گه‌ڵ هیچ یه‌ك له‌و هێزانه یا سه‌رجه‌م له‌گه‌ڵ
هه‌موویان نیه، ئه‌و موشكلیهی كه هه‌یه به‌داخه‌وه زۆرتر له به‌ینی
هێزه‌كانی دیكه دایه. مه‌سه‌له‌ن هێزێك ئاماده نیه له‌گه‌ڵ هێزه‌كه‌ی
دیكه‌دا دابنیشێ، هێزێك ئاماده نیه حوزووری هێزه‌كه‌ی دیكه ته‌حه‌ممول
بكا، ده‌شزانێ كه ئێئتیلاف به نامه پهراكهنیو سه‌فارش بۆ یه‌كتر ناردن،
ئه‌ویش نه‌ك به‌ڕه‌سمی، به‌ڵكوو هه‌ر به بانگه‌وازێك پێك نایه. ئاخر ناكرێ
هێزێك بانگه‌وازێك بدا بۆ هێزه سیاسییه‌كانی كوردستانی ئێران، به‌ڵام بۆخۆی
ئاماده نه‌بێ له‌گه‌ڵ یه‌ك یا چه‌ند له‌و هێزانه دانیشتن بكا. یان
مه‌سه‌له‌ن بانگه‌واز بدا بۆ هێزێك كه ده‌زانێ له‌گه‌ڵی دانانیشێ. ئه‌و
جۆره شتانه به بانگه‌واز حهلل نابن، به دیالۆگ حهلل ده‌بن، به
ته‌فاهوم‌و لێك نزیكبوونه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌كتر قسه‌كردن حهلل ده‌بن، بۆیه
كه‌مترین زه‌مینه‌ی پێویست بۆ پێكهێنانی هه‌ر ئێئتیلافێك یان به‌ره‌یه‌ك یان
جۆره هاوكارییه‌كی جیددی‌تر له‌وه‌ی كه ئێستا هه‌یه له نێو هێزه
سیاسییه‌كانی كوردستاندا پێویستی به‌وه هه‌یه كه ئه‌و هێزانه لانیكه‌م
یه‌كتر نهبۆغزێنن، به سینگ فراوانییه‌وه یه‌كتر وه‌ربگرن، یه‌كتر ته‌حه‌ممول
بكهنو رهوابتێكی تاڕاده‌یه‌ك ئه‌گه‌ر زۆریش دۆستانه‌یان نه‌بێ، ئاساییان
له‌گه‌ڵ یه‌كتر هه‌بێ. به‌داخه‌وه ئێستا ئه‌و زه‌مینه نیه، بۆیه
نه‌بوونی ئه‌و زه‌مینه‌یه له واقیعدا ئه‌وه‌ی لـێ كه‌وتۆته‌وه كه ئه‌و
گه‌ڵاڵه‌یه‌و باس له‌سه‌ر زه‌رووره‌تی به‌ره‌و پێكهاتنی به‌ره یان
ئێئتیلافێك به ئاكام نه‌گا.
پ: هێندێك كهسو لایه‌ن هه‌وڵ ده‌ده‌ن خۆیان به داهێنه‌رو رچه‌شكێنی
پێكهێنانی به‌ره له قه‌ڵه‌م بدهنو لایه‌نی دیكه به خه‌تابارو
كه‌مته‌رخه‌م دابنێن. هه‌تا چه‌ند ئه‌و ئیددیعایانه ده‌توانن خزمه‌ت به
نزیكبوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان بكا؟
و:
هه‌ر هێزو لایه‌نێك هه‌ر ئیددیعایهك كه بكا مه‌ربووت به خۆیه‌تی، به‌ڵام
باشتره ئیددیعایهك بكا كه بتوانێ بیسه‌لمێنێ. به‌ڵام ئه‌وه‌ی مه‌ربووت
به حیزبی دێموكراته، من ئه‌وه‌ی ده‌ڵێم حیزبێك كه خاوه‌نی ئه‌و هه‌موو
رابردوویهیه، زۆر ته‌بیعی ده‌نوێنێ كه له ره‌وتی ئه‌و مێژووه پڕ له
شانازییه‌ی خۆیدا هه‌میشه بیری له‌وه كردبێته‌وه كه بۆ لێك
نزیككردنه‌وه‌ی هێزه‌كان هه‌وڵ بدا. ئه‌گه‌ر له كوردستان بچینه ده‌رێ، له
سه‌رانسه‌ری ئێران‌دا ئێوه ده‌بینن كه حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
ته‌نانه‌ت وه‌كوو مێحوهرێك عه‌مه‌لی كردوه بۆ ئه‌وه‌ی كه هێزه
سیاسییه‌كانی دێموكراسیخوازی ئێرانیش لێك نزیك بكاته‌وه. له بیر كه‌س
نه‌چۆته‌وه كه حیزبی دێموكرات هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی
موقاوهمهتو دیفاع له به‌رامبه‌ر جمهووریی ئیسلامی‌دا، ئه‌و ده‌می له
فیكری پێكهێنانی ئیتلافێكی ئاوادا بوو كه شورای نیشتمانی له‌گه‌ڵ چه‌ند
هێزو لایهنو كه‌سایه‌تیی دیكه‌ی ئێرانی لـێ كه‌وته‌وه، ئێستا ئه‌وه
كه به نه‌تیجه نهگهیشتو ده‌لیله‌كه‌ی چی بووه، ده‌كرێ له مه‌جالی
دیكه باسی بكرێ، به‌ڵام هه‌ر ئه‌وه كه یه‌كگرتنێك پێك هاتو حیزبی
دێموكرات تێیدا شوێندانه‌ر بوو، نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه حیزبی دێموكرات بۆ
سه‌رانسه‌ری ئێران له فیكری پێكهێنانی ئێئتیلافێك یان تهشهكولێك یان
شورایه‌ك یان شتێك بووه كه بتوانێ زۆر هێزی ئێرانی له خۆیدا كۆ
بكاته‌وه‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌وڵی داوه. باشه حیزبێك به‌رامبه‌ر به
مه‌سائیلی ئه‌ساسی‌و سه‌رانسه‌ریی ئێران ئاوا بیر بكاته‌وه، ته‌بیعییه بۆ
مه‌سائیلی كوردستان‌و لێك نزیككردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی كوردستانی ئێرانیش ئه‌و
هه‌وڵه به زیاده‌وه ده‌دا. من پێم وایه حیزبی دێموكرات زۆر له مێژه له
به‌رنامه‌ی خۆیدا داهێنه‌ری زۆر دروشم بووه، له كار‌و كرده‌وه‌ی خۆیدا
داهێنه‌ری زۆر شت بووه به مه‌به‌ستی هاوكاری‌و پێكهێنانی ئێئتیلاف یان
ته‌شه‌كولێكی یه‌كگرتوو له هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان. ئێستا ئێمه بۆ
خۆمان بڵێین یا نه‌ڵێین، لایه‌نی دیكه ئیددیعا بكه‌ن یا نه‌كه‌ن شتێكه‌و
ئه‌وه‌ی خه‌ڵك بۆ خۆیان دیویانهو ده‌یبینن گرنگه.
پ: كاك حه‌سه‌ن، به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا موهته‌دی، سكرتێری كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی
زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ بڵاوكراوه‌ی
"ئاسۆ"، باسی ئه‌وه ده‌كا كه كومیته‌ی ناوهندیو ده‌فته‌ری سیاسیی
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، كۆمه‌ڵێك پێش شه‌رتیان هه‌بووه بۆ
دروستكردنی به‌ره كه زۆر نهگونجاوو غه‌یره واقیعی بوون‌و بۆ هیچ حیزبێك
قابیلی قبووڵ نه‌بووه. ئه‌و پێش
مه‌رجانه چی بوون؟
و:
پێم خۆش بوو كه به‌ڕێزی كه ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ی مه‌تره‌ح كردوه، ئیشارهشی
به‌و مه‌رجانه كردبایه كه حیزبی دێموكرات گوایه وه‌كوو پێش شه‌رت دایناون،
بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان باشتر قه‌زاوه‌تی كردبایه كه ئه‌وانه پێش
مه‌رجن یا ئوسوولێكن كه نه‌ك بۆ حیزبی دێموكرات، بۆ كۆمه‌ڵه‌ش له‌به‌رچاو
بگیرێ‌و بۆ ئه‌حزابی دیكه‌ش هه‌ر كام به گوێره‌ی خۆی له‌به‌رچاو بگیرێ.
هه‌ر تهشهكولێك ئوسووڵێكی هه‌یه، هه‌ر تهشهكولێك بۆخۆی زه‌وابتێكی
هه‌یه، ئه‌و ئوسووڵ‌و زهوابتانه نابێ ته‌عبیر بكرێن به مهرجو پێش
شه‌رت. ئێمه ئه‌وه‌ی بۆ خۆمانی قائیلین، بۆ هه‌ر هێزێكی دیكه‌ش له قه‌ده‌ر
خۆی قائیلینو ئه‌وانه ئوسووڵن نه پێش شه‌رت. ده‌كرێ ئێئتیلافێك پێك بێ
هیچ ئوسووڵێكی نه‌بێ، ده‌كرێ ئێئتیلافێك پێك بێ جێگا‌و وهزنو
مهوقیعیهتو ئیمكاناتی هیچ حیزبێكی تێدا به‌رچاو نه‌گیرابێ، حیساب بۆ
لایه‌نێك‌و دوو لایهنو سێ لایهنو چه‌ند لایه‌نی به‌شدار له‌و
ئێئتیلافهدا نه‌كرابێ، ئه‌وانه‌ی ئێمه باسیان ده‌كه‌ین بۆ پێكهێنانی
به‌ره، ئوسووڵێكن هه‌مووان ده‌گرێته‌وه، به‌ڵام لایه‌نێك ره‌نگه ئه‌وه‌ی
پێ خۆش نهبێو ناوێكی دیكه‌ی له‌سه‌ر دابنێ‌و ناوی ئوسووڵی لـێ
بسڕێته‌وه. پێش شهرتو شه‌رت ئه‌ویش تازه به‌و جۆره‌ی نهگونجاوو غه‌یره
قابیلی قبووڵ، پێمان خۆش بوو به‌ڕێزیان بیفهرمووبایه كه ئه‌و شتانه چی
بوون با خه‌ڵكی كوردستان لێی ئاگادار بن‌و بزانن ئایا ئه‌وانه نه‌گونجاون،
ئه‌وانه غه‌یره واقیعین؟ ئێمه قه‌زاوه‌ت له‌و باره‌وه به خه‌ڵكی كوردستان
ده‌سپێرین.
پ: هه‌ر له‌و دیمانه‌یه‌دا به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا موهته‌دی باسی كۆنفرانسێك ده‌كا
كه له‌گه‌ڵ حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران باسیان كردوه، به‌ڵام
ئاماده نه‌بووه. هۆی ئاماده‌نه‌بوونی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
بۆ چی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟
و:
عه‌رزت كه‌م، ئه‌وان له‌و بڕوایه‌دا بوون كه ئێمه‌و ئه‌وان كۆنفرانسێك پێك
بێنین، لایه‌نی دیكه ده‌عوه‌ت بكه‌ین كه به‌شدار بن له‌وێدا باس بكه‌ین. با
له پێشدا ئه‌وه بڵێین هیچ یه‌ك له هێزه سیاسییه‌كانی كوردستانی ئێران
وه‌ك عه‌رزم كردی، دوو به‌دوو له‌گه‌ڵ حیزبی دێموكرات موشكیله‌یان نیه‌و
هه‌موویان ئاماده‌ن به ته‌نیا له‌گه‌ڵ حیزبی دێموكرات دانیشن‌و به نیسبه‌ت
به‌ره یان به نیسبه‌ت هه‌ر شتێكی دیكه قسه بكرێ‌و هه‌نگاو بنرێ. له‌و
پێوه‌ندییه‌دا برایانی كۆمه‌ڵه پێشنیاری شتێكی وایان كرد. ئێمه پێشنیاری
كۆنفرانس له‌سه‌ر ئه‌ساسی ئه‌وه كه ئێمه‌و كۆمه‌ڵه بین له دوو باره‌وه
به شتێكی نادروستمان زانی. یه‌كه‌م، كۆنفرانسێك كه دوو لایه‌ن پێكی بێنن‌و
جۆرێك خۆیان به موبتهكرو داهێنه‌ری ئه‌و شته بزانن‌و هێندێك حیزب‌و
لایه‌نی دیكه‌ی لـێ دهربهاویژرێ، ته‌بیعه‌ته‌ن ئه‌وان له‌و كۆنفرانسه‌دا
به‌شداری ناكهنو ئێمه‌ش پێمان خۆشه چ كۆنفرانس بێ‌و چ كۆنفرانس نه‌بێ،
دانیشتنی چه‌ن قۆڵی بێ به به‌شداریی ئه‌و حیزب‌و لایه‌نانه‌ی كه
مێژوویه‌كیان هه‌یه، خه‌ڵك نێوی بیستوون، خه‌ڵك كاری دیون، كرده‌وه‌ی دیون،
بۆ خه‌ڵك ناسراون، خاوه‌ن رابردوویهكن، ئه‌وانه پێكه‌وه دابنیشن‌و ئه‌و
هێزانه له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی به‌ره باس بكه‌ن، دیالۆگ بكه‌ن، به تهوافوقاتێك
بگه‌ن، زه‌مینه‌ی له‌بار به كاری هاوبهشو به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كتری
بۆ پێك بێنین تا ئه‌و جێگایه‌ی بگه‌ین به به‌ره‌یه‌ك كه به‌راستی
ئه‌وه‌نده قورس‌و ئه‌وه‌نده قایم دابمهزریو یه‌كگرتنه‌كه ئه‌وه‌نده
ئوسوولیبێ كه به ئاسانی لیك هه‌ڵنه‌وه‌شێ. به‌ره‌یه‌كی كه به
په‌له‌پڕووزه پێك بێ، ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی كه بڵـێین به‌ره‌یه‌ك پێك هات كه
له‌دوایه‌دا به چووكترین ناكۆكی، بچوكترین ئێختێلاف هه‌ڵده‌وه‌شێ. به‌ره‌ی
به‌م جۆره قازانجی نیه به‌ڵكوو زه‌ره‌ریشی هه‌یه، زه‌ره‌ره‌كه‌ی
ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵكی كوردستان ره‌نگه زۆر به ئێئتیلافێك یان به‌ره‌یه‌ك
دڵخوش بن به‌ڵام وه‌ختێك دیتیان كه به‌ره‌یه‌ك پیك هاتوه‌و زووش
هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه دڵگهرمییهكهیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن یان وه‌ختێك ده‌بینێ
كه به‌ره‌یه‌ك پێك هاتوه به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه زۆرله ئوسوولهكانی
دیاری نه‌كراون هاوكارییه‌كه زۆر سهمیمانهو جیددی نیه‌و به‌ره ئه‌و
ده‌وره‌ی نیه كه چاوه‌ڕوانیی لـێ‌ده‌كرێ. خه‌ڵك زۆر به جیددیی ناگرن.
دڵساردو نائۆمید ده‌بن له‌وه‌ی كه به‌ره‌ش نه‌یتوانی كارێكی له‌وه‌ی
زیاتر بكات كه ئێستا هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان هه‌ركام به ته‌نیا
ده‌یكه‌ن. بۆیه ئه‌و كونفرانسه ئه‌و ئیشكالهی هه‌بوو كه ئه‌وان پێیان
وابوو كه ئێمه‌و ئه‌وان بیكه‌ین، هه‌ر وه‌ك بۆخۆی فه‌رموویه‌تی. به‌ڵام،
ئێمه پێمان وایه كه ئه‌گه‌ر شتێكی وابێ ده‌بێ هه‌موو پێكه‌وه دابنیشین
به‌رنامه‌رێژی بۆ شتێكی ئاوا بكه‌ین. دووهه‌م: به نه‌زه‌ری ئه‌من
ئێئتلافێكی هێزه سیاسییه‌كان له كونفرانسێكی پانوبه‌ریندا كه خه‌ڵكێكی
زۆری تێدا به‌شدار ببێ كه ره‌نگه له ئاینده‌دا له ئێئیتلافهكهدا یا له
به‌ره‌كه‌دا به‌شدار نه‌بێ یان نه‌زه‌ری باشی نیسبه‌ت به پێكهێنانی
شتێكیوا نه‌بێ. ئاكامی نابی ئوسووله‌ن له هیچ كونفرانسێكی ئاوه‌هادا
نهتیجهگیریهكی موشهخهسو موسهللهم ناكرێ تازه ئه‌گه‌ر موافیقی
كونفرانسێكی له‌و بابه‌ته‌ش بین ئاخر ئه‌و كونفرانسه زه‌مینه‌سازیی ناوێ
ئاماده‌كاریی ناوێ؟ كێ ده‌عوه‌ت ده‌كا؟ له كێ ده‌عوه‌ت ده‌كرێ؟
باسه‌كانی چی ده‌بن؟ به‌رنامه‌كانی چی ده‌بێ؟ له كوێیدهگیرێ؟ ئایا
ئه‌وانه نابێت باسیان لـێ بكرێ؟ كێ باس له‌سه‌ر ئه‌وانه ده‌كا؟ ئێمه
پیشنیارمان ئه‌وه‌یه كه ئه‌م هێزانه‌ی كه بۆ خه‌ڵكی كوردستانی ئێران
ناسراون خاوه‌نی رابردوویهكن، خاوه‌نی مێژوویه‌كن كرده‌وه‌ی ناله‌باریان
نه‌بووه، هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌یان نه‌كردوه، ئه‌وانه پێكه‌وه دابنیشن باس بكه‌ن
له ئێئتلافێك كه زه‌مینه‌كه‌ی چی پێویسته؟ بینه سه‌ر ئه‌و باهوهرهی
كه ئه‌و زه‌مینه‌یه‌ی بۆ ئاماده بكه‌ن ده‌وریك له هاوكاری ده‌ست پێبكه‌ین
ئێعتماد بهیهكترو ئیعتیبار دان به‌یه‌كتر بگرینه به‌ر ئه‌وكاته ده‌توانین
له جه‌معێكی زیاتر ده‌عوه‌ت بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌یه‌ك پێك بێنین.
بۆچوونێك له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ كونفرانس دا ئه‌وه بوو كه ئێمه پێمان وایه
چ كونفرانسێكو چ پێكهێنانی ئێئتلافێك، دووبه‌دوو نه‌بێ به‌ڵكوو چه‌ند هێزی
دیكه‌ی ناسراویش بۆ خه‌ڵك‌و بۆ ئێمه‌ش كه رابردوهكهیان روون بێ، به‌رنامه
سیاسییه‌كه‌یان روون بێ، پێمان خۆشه به‌شداربن‌و هاوفیكری ههبێو له‌و
پێوه‌ندییه‌دا چ كاتێك پێمان وابێ گه‌یشتووینه ئه‌و قۆناغه‌ی كه یه‌كێك
له‌و كارانه‌ی كه ده‌توانێ زه‌مینه‌ی پێكهێنانی ئێئتلافێك پێك بێنێ،
كونفرانسه. ئێمه ئه‌وكات ئاماده‌ین به‌ڵام جه‌معێك ده‌بێ له پێشدا دابنیشین
بڵێین زه‌مینه‌ی پێكهێنانی ئێئتلاف چیه؟ موشكیلهكانمان له‌كوێ دایه؟ له
دیالوگو له دانیشتنی چه‌ند قۆڵی دا نه‌ك دوو قۆڵیدا باسیان بكه‌ین
هه‌ڵیانسه‌نگێنین، مانیعهكان لهسهررێی خۆمان لابهینو زیاتر به باوه‌رو
به ئیعتیماد به یه‌كتر بۆ ئه‌و كاره هه‌نگاو بنێین ئه‌من پێم وایه
كونفراسێك كه دوو لایه‌ن پێكی بێنن‌و خه‌ڵكی بۆ ده‌عوه‌ت بكه‌ن، خه‌ڵكی
دیكه به‌ده‌نگ بانگه‌وازه‌كانیانه‌وه نایهنو هه‌ر وه‌كوو دیتمان كه به‌رێز
كاك عه‌بدوڵڵا موهته‌دی بۆخۆی بانگهوازێكیدا خۆ ئه‌گه‌ر قه‌راربێ به
بانگه‌وازێك ئه‌و شتانه حهلل بن‌و ئه‌و به‌ره‌یه پێك بێ ده‌بوو تا ئێستا
ئه‌و به‌ره‌یه به‌و بانگه‌وازه پێك هاتبایه. جا ئه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌و
بانگه‌وازه بۆ یه‌كێك ئه‌و ئاكامه‌ی هه‌یه بۆ بانگه‌وازی دووایش هه‌ر ئه‌و
ئاكامه‌ی ده‌بێ، بۆیه ئێمه ده‌بێ ته‌نانه‌ت بۆ شتی ئاوایشو بۆ
هه‌رشتێكی دیكه كه به‌ره‌بێ یان ئێئتلاف ئه‌و هێزه سیاسی‌و ئهسڵیو
ئهساسییانهن كه بۆ خه‌ڵك ناسراون‌و خه‌باتێكیان كردوه، مێژوویه‌كیان
هه‌یه، پێكه‌وه دابنیشین باس له‌سه‌ر زه‌مینه‌ی سازكردن بۆ به‌ره یان
ئێئتلاف بكه‌ن. له‌و پێوه‌ندییه‌دا كونفرانس پێویست بوو، كاری دیكه پێویست
نه‌بوو، پێویست بوو رێگه حه‌للی دیكه پێشنیار كرابایه‌وه هه‌مووان به
چاوێكی واقیعبینانهوه سه‌یری بكه‌ین، هه‌نگاو بنێن‌و به‌ره‌و پێكهێنانی
زه‌مینه بۆ ئێئتلافێك له هێزه سیاسییه‌كانی كوردستانی ئێران‌دا بچین.
پ: كاك حه‌سه‌ن له‌مانگی فێوریه‌ی 2005 له وڵاتی ئینگلستان كۆنگره‌یه‌ك
له‌ژێر ناوی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فیدراڵ به به‌شداریی
نوێنه‌رانی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران به‌ستراو له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك پرنسیپ رێك
كه‌وتن، ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و كۆنگره‌یه‌و ده‌ستكه‌وته‌كانی له چ ئاستێك دا
بووه؟ هه‌تا چه‌نده هیوادارن كه ئه‌م كۆنگره‌یه په‌ره‌بستێنێ و
نوێنه‌رایه‌تیی زۆربه‌ی جه‌ره‌یانه سیاسییه‌كانی گه‌لانی ئێران بكا؟
و:
ئه‌و باسه هه‌رچه‌ند له‌گه‌ڵ باسه‌كه‌ی دیكه‌مان بڕێك جیاوازیی هه‌یه،
به‌ڵام پێم خۆشه تهشابۆهێك له نێوان دا ئیشاره پێبكه‌م. ئێوه دهیققهت
بكه‌ن ده‌زانن له پێكهێنانی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فیدراڵ‌دا
حیزبی دێموكرات پێش قه‌ده‌م بووه حیزبی دێموكرات مێحوه‌ر بووه‌و ئێستایش
هه‌ر حیزبی دێموكرات ئه‌و ده‌وره‌ی دهگێـڕێ له‌نێو ئه‌و كۆنگره‌یه‌دا.
باشه حیزبی دێموكرات وه‌ختێك بۆ گه‌لانی دیكه‌ی ئێران ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ی
ههبووبێو به‌كرده‌وه هه‌نگاوی بۆنابێ. چۆن ده‌بێ بۆ هێزه‌كانی كوردستان
ئه‌و كاره‌ی نه‌كردبێ؟ به‌ڵام ئه‌وه ده‌گه‌ریته‌وه سه‌ر ده‌قی
پرسیاره‌كه‌ی جه‌نابت، به‌ڵـێ ئه‌و كۆنگره‌یه هه‌روه‌ك ئیشاره‌ت پێ فه‌رموو
له ئینگلستان له كوبوونه‌وه‌ی نوێنه‌رانی ئه‌حزابی سه‌ر به
نه‌ته‌وه‌كانی ژێرده‌ستی ئێران‌دا پێك هاتو ئه‌و دروشمه ئه‌ساسییه‌كه‌ی
هه‌موویان ته‌قریبه‌ن له‌سه‌ری رێكن، ئێرانێكی دێموكراتیكی فیدراڵه له‌سه‌ر
ئه‌ساسی نه‌ته‌وه‌یی ـ جوگرافیایی‌و هه‌موو له‌سه‌ر ئه‌وه سوورن كه
ئێرانی داهاتوو ده‌بێ به‌و شێوه‌یه بێ‌و ئه‌و هێزانه‌ی كه‌له‌وێدا
به‌شدارن سه‌ر به ته‌قریبه‌ن هه‌موو ئه‌و نه‌ته‌وانه بن كه له ئێرانی
ئه‌وڕۆدا بێمافن، له‌باری نه‌ته‌وایه‌تییه‌وه، بێدێموكراسیو بێئازادین،
له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ سه‌رانسه‌ری ئێران‌دا ئه‌وه هه‌تا ئێستا بۆخۆت
ده‌زانی هه‌ر كارێك كه ده‌ست پێده‌كرێ هه‌نگاوی ئه‌وڵی بڕێك قورسه پاشان
تا رێ ده‌كه‌وێ تا جێیدهگرێ، كاری زیاتری دهوێو به‌رده‌وام بوون له
پێ‌گرتن‌و په‌ره‌گرتنی پێویسته. من بهخۆشییهوهو به خۆشبینییهوه نه‌ك
خۆشبینییهوه به‌ڵكوو به واقیعبینییهوه سه‌یری ده‌كه‌م، ئه‌وه هه‌نگاوی
یه‌كه‌مه‌و زۆر سه‌ركه‌وتوو بووه له‌قه‌ده‌ر خۆی‌و گه‌شبینم له‌وه‌ی كه
له داهاتوودا بێجگه له‌و حیزبانه‌ی كه نوێنه‌ری گه‌لانی خۆیان چه‌ند
لهسهدههن، كه من، زۆرن، به‌ڵام له ئاینده‌دا به‌زۆر بوونی ئه‌حزابی
دیكه له‌و كۆنگره‌یه‌دا هه‌ر له‌و گه‌لانه ده‌كرێ ئۆمیدوار بین كه ئه‌وه
بتوانێ هه‌نگاوێكی زۆر به‌كه‌ڵك بێ، بۆچی؟ چوونكه له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ
مه‌سائیلی گشتی ئێران دا ئه‌گه‌ر نوێنه‌ری هه‌موو گه‌لانی ئێران
به‌یه‌كه‌وه‌و له‌ژێر ناوێك دا له محافیلی نێونه‌ته‌وه‌ییدا، له كۆڕ‌و
كۆمه‌ڵه‌كاندا به‌شداربن، وه‌زعی ئێران ته‌شریح بكهنو ماف‌و داخوازیه‌كانی
خۆیان بێننه گۆرێ‌و دنیا تێ‌بگا كه ئه‌و مه‌سه‌له‌یه هه‌ر مه‌سه‌له‌ی
به‌لووچ، مه‌سه‌له‌ی عه‌ره‌ب یا مه‌سه‌له‌ی كورد یان مه‌سه‌له‌ی
ئازه‌ربایجانێ به‌ته‌نێ نیه، مه‌سه‌له‌ی ئێرانێكه كه له نه‌ته‌وه‌ی
جۆراوجۆر پێك هاتوه‌و ئه‌و نه‌ته‌وانه له‌باری فه‌رهه‌نگییه‌وه، له‌باری
نه‌ته‌وه‌یییه‌وه، جیا له‌وه‌ی وه‌ك هه‌موو ئێرانیه‌ك له‌باری ئازادی‌و
دێموكراسییهوه بێبه‌شن له‌باری مه‌سه‌له‌ی نهتهوهییو فهرههنگیو
سیاسیشه‌وه له‌ناوچه‌ی ژیانی خۆیان له زۆر ماف بێبه‌شن ئه‌وا ئه‌و یه‌ك
دهنگییهو ئه‌و هاوههنگاوییه كه پێك هاتوه له نێوان ئه‌حزابی سه‌ربه
نه‌ته‌وه‌كانی ئێران دا من به شتێكی باشی ده‌زانم، ره‌نگه بڵـێین باشه خۆ
ئه‌حزابی سه‌راسه‌ریی دیكه‌ش ههنو ده‌یانتوانی به‌ره پێك بێنن به‌ڵام من
پێم خۆشه ئه‌وه بڵێم كه ئه‌حزابی سه‌راسه‌ری ئه‌وه‌ی تا ئێستا چ
له‌گه‌ڵیاندا له ته‌شه‌كولێكی چه‌ند حیزبی‌دا ئێمه هاوكاریمان هه‌بووه
ده‌گه‌ڵیان ئه‌حزابی دیكه كه پێوه‌ندیی زۆر دۆستانه‌مان هه‌یه‌و له
پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ كوردستاندا ئیشاره‌م پێكرد،له سه‌راسه‌ری ئێرانیشدا
ئێمه له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی هه‌ره زۆری هێزه سیاسییه‌كانی ئازادیخواز‌و
دێموكرات كه باوه‌ڕیان به دێموكراسی به‌مانای واقیعی هه‌یه،
پێوه‌ندیه‌كی دۆستانه‌مان هه‌یه‌و له‌و پێوه‌ندییه‌دا هه‌مووشیان
چاوه‌روانییان له ئێمه هه‌یه كه ئێمه ئه‌ڵقه‌یه‌كی وه‌سل بین له به‌ینی
هه‌موویاندا، به‌ڵام ئه‌و هێزه سهراسهرییانه زۆرتر دێموكراسی له
چوارچێوه‌ی ههڵبژاردنێكداو له هێندێك مه‌سه‌له‌ی دیكه‌دا ده‌بینن كه
ده‌گاته سه‌ر مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تی له ئێران‌دا، ئه‌و دێموكراسییه وا
به‌رته‌سك ده‌كه‌نه‌وه كه نه‌ك له بیر‌و بۆچوونی خۆیاندا كه باوه‌ڕیان
كه‌مه به مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تی حه‌تا وای لـێدهكهن له چوارچێوه‌ی
قانوونی كۆماری ئیسلامی‌یش دا بگونجێ بۆیه ئه‌وانه‌ی پتر هه‌ست به‌ده‌ردی
هاوبه‌ش ده‌كه‌ن، ئه‌وانه‌ی پتر مه‌سه‌له‌ی وه‌ك یه‌كیان هه‌یه گه‌لانی
زۆرلێكراوی ئێرانن، بۆیه هاوكاریی ئه‌وانه، هاوده‌نگیی ئه‌وانه
هاوئاهه‌نگیی ئه‌وانه ده‌توانێ. موئهسرتربێو ئه‌وه هیچ به‌و مانایه
نیه كه هه‌ركام له‌و حیزبانه به‌ته‌نێ یا له مه‌جمووعدا كۆنگره‌ی
نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فیدراڵ بۆخۆی له‌گه‌ڵ ئێئتلافێكی به‌رینتری
ئه‌حزابی سه‌راسه‌ریدا كه باوه‌ڕیان به مه‌عنای واقیعی دێموكراسی
هه‌بێ، كه باوه‌ڕیان به فره‌نه‌ته‌وه‌یی ئێران‌و مافی نه‌ته‌وه‌كانی
دیكه هه‌بی به‌شدارو هاوكار نه‌بن.
پ: كاك حه‌سه‌ن وه‌ك دوا پرسیار، ئه‌گه‌ر چاوێك له پێكهاته‌ی نوێنه‌رانی
كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فیدراڵ بكه‌ین، ده‌بینین نوێنه‌ری هه‌موو
گه‌لان هه‌ن بێجگه له گه‌لی فارس. به‌شدار نه‌بوونی فارسه‌كان كه یه‌كێك
له نه‌ته‌وه‌كانی ئێران پێك دێنن. بۆچی ده‌گه‌رێته‌وه؟
و:
گه‌لێك كه خه‌بات ده‌كات مانای ئه‌وه‌یه كه بۆ ههدهفێك خه‌بات ده‌كا بۆ
مافێك خه‌بات ده‌كا. كه‌لێی زه‌وت كراوه ئه‌وانه‌ی كه ئێستا له‌و
ته‌ركیبه‌ی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فێدراڵ‌دا ده‌یبینین ئه‌و
گه‌لانه‌ن كه مافی نه‌ته‌وایه‌تییان لـێ زه‌وتكراوه‌و پێشێلكراوه، له‌ژێر
زه‌برو ئه‌شكه‌نجه‌دان، زمان‌و كولتوور‌و فه‌رهه‌نگیان هه‌وڵ ده‌درێ
له‌به‌ین ببردرێ، برا فارسه‌كان ئه‌حساسی ئه‌و مه‌ترسییه‌یان له ئێران دا
له‌لایه‌ن حاكمییه‌ته‌وه نه‌كردوه هه‌تا بۆ مافی نه‌ته‌وایه‌تی خه‌بات
بكه‌ن. وه‌ك نه‌ته‌وه‌كانی دیكه هه‌ستیان به‌و زۆڵمهو به‌و ماف پێشێل
كراوییه نه‌كردوه به‌ڵام چوونكه وه‌ك هه‌موو گه‌لانی ئێران هه‌ست به
نه‌بوونی ئازادی‌و دێموكراسی ده‌كه‌ن خه‌باتیشی بۆ ده‌كه‌ن بۆیه ئێستا
برایانی فارسمان هێزێكی سیاسیی تایبه‌ت به نه‌ته‌وه‌ی فارسیان نیه كه
به‌شدار بێ له كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی‌دا. بێجگه له‌وه هه‌ر
حاكمییهتێك كه دیته سه‌ركار ئه‌گه‌ر نادێموكراتیكیش بێ،ئه‌گه‌ر
حكوومه‌تێكی وه‌ك كۆماری ئیسلامی دیكتاتوریش بێ به جۆرێك خۆی به
نوێنه‌ری ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه دهزانێو ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌ش به‌له‌به‌رچاو
گرتنی ئه‌وه‌ی كه زمانه‌كه‌یان زمانی ره‌سمیی ئێرانه‌و له‌هه‌موو ئێران‌دا
پێ ده‌خوێندرێ، هه‌ست به زۆڵمێك ناكه‌ن به‌ڵام هه‌ست به نه‌بوونی
دێموكراسی ده‌كه‌ن. له‌و پێوه‌ندییه‌دا له‌گه‌ڵ هه‌موو گه‌لانی ئێران
هاوده‌نگن بۆ خه‌بات بۆ دێموكراسی بۆ ئێران به‌ڵام كه دێته سه‌ر مه‌سه‌له‌ی
نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌و هه‌سته‌ی نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی ئێرانی‌و یه‌ك له‌وان‌و
له سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه ره‌نگه كوردكان ئه‌و خه‌باته‌ی ده‌یكه‌ن،
فارسه‌كان به‌و جۆره نایكه‌ن، بۆیه ئێستا ئه‌وان له قاڵبی هێزێكی تایبه‌ت
به‌گه‌لی فارس دا هه‌ستێكی وایان به سته‌می نه‌ته‌وایه‌تییان نه‌كردوه یا
به ئه‌ندازه‌ی ئه‌وانه‌ی دیكه نه‌كردوه كه هێزێكی سیاسی بۆ دروست
بكهنو خه‌باتی بۆ بكه‌ین. به‌ڵام هه‌ست به نه‌بوونی دێموكراسی دهكهنو
بۆ ئه‌وه‌ش خه‌بات ده‌كه‌ن بۆیه ئێمه لانیكه‌م له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ
مه‌سه‌له‌ی دێموكراسی بۆ سه‌راسه‌ری ئێران، فارسه‌كانیش له‌گه‌ڵ هه‌موو
هێزه‌كانی دیكه‌ی گه‌لانی ئێران هاوده‌نگ ده‌بینین، به‌ڵام كه دێته سه‌ر
مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تی زۆرتر گه‌لانی زوڵملێكراوی ئێران هه‌ست به ئێش‌و
ئازاری ئه‌و ماف پێشێلكراوهییه دهكهنو برا فارسهكانمان كه‌متر ئه‌وه‌ی
هه‌ست پێده‌كه‌ن. بۆیه ئه‌من عه‌رزم كردی له‌و پێوه‌ندییه‌دا ئه‌و هێزه
سیاسییانه‌ی گه‌لانی زوڵملێكراوی ئێران زیاتر هه‌ست به ئیش‌و ئازاری وه‌ك
یه‌ك دهكهنو زیاتر ده‌ردی یه‌كتر ده‌زانن. به‌ڵام رێگای ئه‌وه‌و ده‌رگای
ئه‌وه هه‌میشه ئاوه‌ڵه‌یه كه كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فیدراڵ
هێزی نه‌ته‌وه‌ی فارسیش هه‌ر له‌ژێر ئه‌و عینوانهو بۆ ئه‌و هه‌ده‌فانه
بێته، نێوی كه ئه‌گه‌ر له ئاینده‌دا هێزێكی وه‌ها پێك بێ‌و ئه‌گه‌ر پێكیش
نه‌یه ده‌رگاو رێگا بۆ ئه‌وه ئاوه‌ڵه‌یه كه كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی
ئێرانی فیدراڵ له‌گه‌ڵ هێزه سه‌راسه‌رییه‌كانی چ ئه‌وانه‌ی خۆیان به
هێزی فارس بزانن یان سه‌راسه‌ری ئێران هاوكارییان هه‌بێ، به‌ڵام ئه‌و
هێزانه ده‌بێ به مه‌عنای واقیعی دێموكرات بن، به مه‌عنای واقیعی
باوه‌ڕیان به مافی گه‌لانی دیكه‌ی ئێران هه‌بێ، ده‌رگاو رێگا بۆ هاوكاری
له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزانه‌ش له‌لایه‌ن ئه‌و كۆنگره‌یه‌وه ئاوه‌ڵایه.
له
كوتاییدا هیواداری ده‌رده‌برم كه هه‌وڵه‌كانمان، دانیشتن‌و دیالۆگه‌كانمان
له‌گه‌ڵ هێزه سیاسییه‌كانی ئێران كه ئێستایش هه‌ر بهردهوامنو هه‌ر
به‌رده‌وامیش ده‌بن، له ئاینده‌دا زه‌مینه‌یه‌كی باش بره‌خسێنێ بۆ
ئێئتلافێكی قورس‌و قایم‌و له كرده‌وه‌دا شوێندانه‌ر له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی
گه‌لانی ئێرانیش، هه‌روه‌ها ئه‌و هاوكارییه درێژهدهدهینو،هه‌ر وه‌ك له
پرسیاره‌كه‌ت دا هاتبوو هه‌وڵ ده‌ده‌ین بۆ پتهوتركردنو زیادبوون‌و
شوێندانه‌رتر بوونی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فیدراڵ
و
دیسانیش هه‌وڵی ئێمه به‌رده‌وام ده‌بێ بۆ جۆره هاوكارییه‌كی زیادترو
جیددی‌تر له‌گه‌ڵ هێزه سه‌راسه‌رییه‌كانی ئێرانیش، جارێكی دیكه سڵامه‌تیی
ئێوه‌و سه‌ركه‌وتنی گه‌لی كورد‌و حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران به
ئاوات ده‌خوازم.
ـ
كاك حه‌سه‌ن شه‌ره‌فی زۆر سوپاس له‌وه‌ی كه ده‌عوه‌تی ئێمه‌ت قه‌بووڵ
كرد‌و له‌م وتووێژه‌دا به‌شداریتان كرد.
--
منیش سوپاسی ئێوه ده‌كه‌م.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ری کوردستان مێدیا، کوردستان ژماره 428 |