|
|
پ: كاك عه‌لی به‌ره‌و شه‌سته‌مین ساڵرۆژی دامه‌زرانی كۆماری كوردستان
ده‌چین،
سه‌باره‌ت به ته‌ئسیری كۆماری كوردستان له مێژووی جووڵانه‌وه‌ی كورددا
به‌رێزتان چ نهزهرێكتان هه‌یه؟ هه‌روه‌كوو باستان كرد به‌ره‌و شه‌سته‌مین ساڵرۆژی دامه‌زرانی كۆماری كوردستان ده‌چین، كه‌متر له‌مانگێكی ماوه، پێشاپێشیش به ئه‌ركی سه‌رشانی خۆمی ده‌زانم كه پیرۆزبایی له گه‌لی كورد به گشتی‌و ئهندامانو لایه‌نگرانی حیزبی دێمۆكرات به تایبه‌تی بكه‌م به بۆنه‌ی ئه‌م رووداوه پیرۆز‌و بهئهرزشه. باس زۆر كراوه كه له ته‌مه‌نی كۆماری كوردستاندا چ كارهایهك كراون، چ ده‌سكه‌وتێكی بووه، ئه‌من ناچمه‌وه سه‌ر ئه‌و باسانه. به‌ڵام له روانگه‌ی دیكه‌وه ته‌ماشای ئه‌م مه‌سه‌له ده‌كه‌م، یه‌كه‌م ئه‌و حه‌ره‌كه‌ته، حه‌ره‌كه‌تێكی گه‌لی بوو، كوودتایهك نه‌بوو یا ته‌نها كه‌سێك ئه‌و شته‌ی وه‌ڕێ نه‌خست، به‌ڵكوو ئه‌وه حه‌ره‌كه‌تی خه‌ڵكێكی چه‌وساوه‌و تامه‌زرۆی ئازادی بوو، خه‌ڵكێك بوو كه ساڵه‌های ساڵ بوو به شوێن دهرفهتو هه‌لومه‌رجێكی ئاوادا ده‌گه‌ڕان كه ئه‌و ئاواته‌ی خۆی بێنێته دی، ئه‌و حه‌ره‌كه‌ته له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی گه‌له‌ی بوو، به پێی به‌رنامه‌ش بوو، حیزبێك ئه‌و حه‌ره‌كه‌ته‌ی رێبه‌ری ده‌كرد كه خاوه‌نی به‌رنامه‌یه‌كی سیاسی، ئههدافو ئامانجی پێشكه‌وتنخوازانه‌و دیموكراتیك بوو‌و له‌و سه‌رده‌مه‌داو به‌له‌به‌رچاوگرتنی شه‌رایه‌تی ئه‌و زه‌مانه كه ده‌كرێ بڵێم زیاتر له هه‌شتاو پێنج تا نه‌وه‌د ده‌رسه‌دی خه‌ڵكه‌كه نه‌خوێنده‌وار بوون له‌و كاته‌دا حه‌ره‌كه‌تێكی دیمۆكراتیك‌و حه‌ره‌كه‌تێك كه له بهرنامهكانیا ئازادی‌و دێمۆكراسی گونجابێ، جێگه‌ی سه‌رنجه. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش بڵێین كه ئه‌گه‌ر گه‌لێك ده‌ره‌تانی بۆ بڕه‌خسێ ده‌توانێ له‌و ده‌ره‌تانه كه‌ڵك وه‌ربگرێ، ئیستیفاده بكا‌و چاره‌نووسی خۆی به ده‌ستی خۆیه‌وه بگرێ، كه‌وابوو ئه‌گه‌ر گه‌لان چه‌وساوه‌ن، ئه‌گه‌ر گه‌لان فورسه‌تی ئه‌وه‌یان نیه كه چاره‌نووسی خۆیان دیاری بكه‌ن ئه‌وه ههلومهرجو شه‌رایه‌تێكی ناله‌بارو زاڵمانه‌یه كه به‌سه‌ریانا زاڵه‌و ناهێڵێ ئه‌و گه‌لانه ئیراده‌ی خۆیان به‌كار بێنن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه میلله‌تی كورد ئه‌زموونی له‌وچه‌شنه‌ی نه‌بوو بۆ ئیداره‌كردنی خۆی‌و دامه‌زراندنی حكوومه‌تێك، به‌ڵام ده‌توانین بڵێن له‌و ئه‌زموونه‌دا باش هاته‌ده‌ر، ئه‌سه‌رێكی وای دانا كه ئێستاش یادی ده‌كرێته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه كه ته‌مه‌نه‌كه‌ی كورت بوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه كه فورسهتو ده‌ره‌تانی كه‌م بوو بۆ ئه‌وه‌ی كه ئاواته‌كانی خه‌ڵكی كورد بێته‌دی. به‌ڵام ئاسارێكی به‌جێهێشت كه هه‌موو كه‌س ئاواتی بۆ ئه‌خوازێ. هه‌روه‌كوو گوتمان ئه‌زموونێكی سه‌ركه‌وتوو بوو هه‌م به شێوه‌ی دیموكراتیك هاته كایه‌وه‌و هه‌م له‌و ماوه‌یه‌شدا دێمۆكراسی پارێزرا ئه‌وه زۆر موهیمه، مومكینه رێژیمێك به شێوه‌ی دیموكراتیك بێتهسهركار، به‌ڵام له‌ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتداره‌تیی خۆیدا دێمۆكراسی بنێته لاوه. له شهرایهتێكدا كۆماری كوردستان ته‌جروبه‌ی كه‌می بوو، به‌ڵام دێمۆكراسی به‌ڕێوه چوو‌و خه‌ڵك له‌و ماوه‌یه‌دا به ته‌واوی تامی ئازادی‌و ئازاد ژیانیان چێشت. مه‌سه‌له‌یه‌كی موهیمیتر ئه‌وه بوو كه خه‌ڵكی كورد هه‌ستیان به هۆوییه‌تو كه‌سایه‌تی خۆیان كرد. ئه‌و شتانه‌ن كه بوونه‌ته سهنبولێك، بوونه‌ته نموونه‌یه‌ك كه خه‌ڵكی كورد هه‌میشه یادیان ده‌كا، هه‌رچه‌ند به‌داخه‌وه ئه‌و ده‌ره‌تانه له‌كیس چوو‌و كۆمار جوانه‌مه‌رگ كرا، به‌ڵام له‌م ئه‌زموونه كورته‌دا سه‌ربه‌رزانه هاتهدهرو ئێستا ده‌توانین شانازی به‌و ره‌فتارو كردارانه بكه‌ین كه له ماوه‌ی كۆماری كوردستاندا كاربه‌ده‌ستان یان بڵێین به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و كۆماره ده‌رحه‌ق به گه‌له‌كه‌یان كردیان، ئه‌وه جێگه‌ی شانازییه كه خه‌ڵك نه‌ك ته‌نها ناڕازی نه‌بوون له‌و شهرایهتو له‌و هه‌لومه‌رجه به‌ڵكوو ئاواته‌خوازن رۆژگارێكی دیكه‌یان له‌و چه‌شنه بۆ بخوڵقێو ئاوا تامی ئازادی‌و سه‌ربه‌ستی له حكوومه‌تێكی دێمۆكراتیكی خۆیاندا ببیننه‌وه. بۆیه ئه‌و كۆماره بووه به مهشعهلێك، بووه به سهنبولێك بۆ خهباتو بۆ موباریزهو بۆ ئه‌وه‌ی كه رێبوارانی ئه‌و حیزبه كه كۆماری كوردستانی دامه‌زراند به‌ڕێوه‌ی برد‌و ئیداره‌ی كرد، هه‌میشه ئه‌وه‌یان له‌به‌رچاو بێ‌و بۆ زیندووكردنه‌وه‌و دامه‌زراندنی كۆمارێكی له‌و چه‌شنه هه‌وڵ بده‌ن.
پ: له‌و رۆژانه‌دا ده‌مانبینی له لایه‌ك دادگای
به‌رزی عێراق بۆ لێكۆڵینه‌وه له سه‌ر تاوانه‌كانی رێژیمی پێشووی عێراق‌و
له
سه‌رووی هه‌مووانه‌وه سه‌دام حسێن سه‌ركۆماری پێشووی ئه‌و وڵاته
له‌به‌رچاوی
بیروڕای گشتی كۆبوَوهو،
له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه هه‌ڵبژاردن بۆ دیاریكردنی
نوێنه‌رانی خه‌ڵكی عێراق بۆ به‌شداری له پارلمانی ئه‌و وڵاته به‌ڕێوه
ده‌چێ
له‌و باره‌یه‌وه به‌ڕێزتان چ ده‌ڵێن؟
پ: هاوڕێ!
له ماوه‌ی رابردوودا مه‌حموودی ئهحمهدینهژاد باس له‌سه‌ر سڕینه‌وه‌ی
ئیسرائیل له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی جوغرافیا دهكاو ئه‌و قسانه ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی
زۆریان بووه، ئێوه ئه‌و شێوه قسه‌كردنه چۆن هه‌ڵ ده‌سه‌نگێنن؟ زۆر ته‌بیعی بوو كه قسه‌كان ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی مه‌نفییان له ئه‌فكاری عموومی دنیادا ببێ، به‌ڵام ئه‌و قسانه بۆده‌كه‌ن یان ئه‌گه‌ر ده‌ڵێن ئه‌و سیاسه‌ته ده‌ڵێ چی؟ هه‌روه‌كوو له پرسیاره‌كه‌ی پێشووشدا باسمان كرد تهحهولاتێك له رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست هاتۆته پێش كه سهمتو سووی ئه‌و ته‌حه‌ولاته به‌ره‌و دێمۆكراتیزه كردنی ناوچه كه ده‌ڕوا، به‌ره‌و ئازادییه‌كی زۆرتر ده‌ڕواو له واقیعدا له جه‌هه‌تی خه‌لافی ره‌وتی دیكتاتۆری‌و ده‌سه‌ڵاتی توتالیتێر ده‌چێته چێش، بۆیه یه‌كێك له‌و وڵاتانه كه ترسی لـێنیشتوه له وه‌ها حه‌ره‌كه‌تێك، ئێرانه. ئه‌وان ده‌زانن كه ناتوانن له‌به‌رامبه‌ر ته‌وژمێكی ئاوادا خۆڕاگرنو دره‌نگ یا زوو مه‌جبوورن مل بۆ ئه‌و حه‌ره‌كه‌ته گه‌لییانه كه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ده‌ستیان پێكردوه راكێشن. بۆیه ده‌یانهه‌وێ مونحهرێفی بكه‌ن، ده‌یانهه‌وێ ئه‌گه‌ر حه‌ره‌كه‌تێك هه‌یه ئه‌گه‌ر وڵاتانێك ده‌یانهه‌وێ پاڵ به‌و حهرهكهتهوه بنێن ته‌بدیلی كه‌ن به شه‌ڕێكی ئیدئۆلۆژی، ته‌بدیلی بكه‌ن به شه‌ڕی كوفر‌و ئیسلام، وای دابنێن كه ئه‌وه شه‌ڕی كوفر‌و ئیسلامه یا ئه‌وانه كه خیلافی ئه‌و جهههته حه‌ره‌كه‌ت ده‌كه‌ن ئه‌وانه موسوڵمانهكاننو ئه‌وه كه رێگه‌یه‌كی دێمۆكراتیكی گرتوه له به‌ره‌ی كوفردا قه‌راری گرتوه، ده‌یانهه‌وێ ئه‌و حه‌ره‌كه‌ته به‌ره‌و ئه‌و جهههته ببه‌ن یا مهسیرهكهی بگۆڕن كه به‌ش به حاڵی خۆم پێم وایه ئه‌وه هه‌ولێكی ناموهفهقهو ناتوانێ سه‌ربگرێ، چونكه هه‌روه‌كوو له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی وڵاتی عێراقدا باسمان كرد خه‌ڵكی ناوچه به‌ره‌و ئه‌و حهرهكهتهو به‌ره‌و ئه‌و ئازادییه ده‌ڕۆن، خه‌ڵكی ئێرانیش هه‌روه‌ها به ئاواتی دێمۆكراسین، به ئاواتی ئازادی‌و له ده‌ست ئه‌و رێژیمه‌و رێژیمه دیكتاتۆره‌كان وه‌زاڵه هاتوونو له دهرهتانو فورسهتو ئیمكانی وه‌دیهێنانی دێمۆكراسی ده‌گه‌ڕێن، بۆیه رێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌یهه‌وێ جهههتهكه مونحه‌ریف بكا‌و له‌و باره‌وه‌یه كه ئه‌و شتانه دێننه گۆڕێ كه پێم وایه ته‌نها ته‌ئسیرێك كه بیبێ ئه‌بێته باعیسی ته‌ریك كه‌وتنه‌وه‌ی زۆرتری ئێران‌و دووكه‌ڵه‌كه‌ی هه‌ر ده‌چێته‌وه چاوی خه‌ڵكی ئێران.
پ:
بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی كه پێوه‌ندیدارن به حیزبی دێمۆكراتی
كوردستانی ئێران به چاوخشاندنێك به‌سه‌ر هێندێك سایتی كوردیدا ده‌بینین
شه‌پۆلێك ره‌خنه‌و گازنده له سه‌ر حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران
له لایه‌ك‌و هێندێك كه‌سی نهناسراوو ناسراوه‌وه بڵاو ده‌بێته‌وه ئێوه
له‌و
باره‌یه‌وه چ ده‌ڵێن؟ بۆیه من پێم وایه دڵسۆزانی حیزب یا ئه‌و كه‌سانه كه به‌په‌رۆشن بۆ حیزبی دێمۆكرات رێگه‌ی دیكه‌یان هه‌یه بۆ ده‌ربڕینی نهزهراتهكهیان بۆ ده‌ربڕینی بیروڕاكه‌یان، من به‌ش به‌حاڵی خۆم ئه‌و شێوهكارانه به كارێكی نادروست دهزانمو به كارێكی ئوسوولی نازانم، مه‌سه‌له‌ن هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه كه تۆ باست كرد ده‌نگۆو شایهعاتی جۆراوجۆر داده‌خه‌ن كه مه‌سه‌له‌ن ده‌ڵێن حیزبی دێمۆكرات موخالیفی خوێندنی ئهندامهكانییهتی، با ئه‌وه بڵێم ئوسووله‌ن به پێی ئه‌ساسنامه‌ی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران یه‌كێك له ئه‌ركه‌كانی هه‌ر ئه‌ندامێكی حیزب بردنه‌سه‌ری پله‌ی زانیاری‌و تێگه‌یشتوویی خۆیه‌تی، حیزب وه‌ك ئه‌رك بۆی داناوهكه ده‌بێ پله‌ی زانیاریی خۆی بباته سه‌ر زۆر ته‌بیعییه بردنه‌سه‌ری پله‌ی زانیاری به خوێندنه‌وه‌یه به موتالهعهیه، به‌شداری له ده‌وره‌و كلاسی ئامووزشییه. كه وابوو هه‌ر حیزبێكی موته‌ره‌قی كه حیزبی دێمۆكراتیش له ره‌ده‌ی ئه‌و حیزبانه‌دایه ناتوانێ موخالیفی خوێندن‌و خوێندنه‌وه‌و له واقیع دا بردنه‌سه‌ری پله‌ی زانیاری‌و تێگه‌یشتوویی بێ ئه‌گه‌ر به دیدێكی دیكه ته‌ماشای حیزبه‌كان بكه‌ین حیزبێكی سیاسی بۆخۆی ئوسووله‌ن مه‌كته‌بێكه، مهدرهسهیهكه بۆ په‌روه‌رده‌كردنی كادری سیاسی، بۆ په‌روه‌رده‌كردنی مرۆڤی سیاسی مرۆڤی، تێگهیشتووو مرۆڤی شۆرشگێر‌و خه‌باتكار، به‌ڵام كه دێته سه‌رباسی خوێندنی كلاسیك له خوێندنگه‌كان‌و له مهدرهسهكانداو ئه‌ویش ده‌بێ تهوهجوهێكی دیكه‌ی پێبكه‌ین، یه‌كێك له‌و شانازییانه‌ی حیزبی دێمۆكرات هه‌یه‌تی له ماوه‌ی ته‌مه‌نی پاش شۆرشی گه‌لانی ئێران له ساڵی 1357دا حیزبی دێمۆكرات توانیویه‌تی له‌و ناوچانه كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی دا بووه ئیمكاناتی بۆ مه‌دره‌سه‌كان ئاماده بكا، مامۆستای بۆ دابین كردون‌و له ته‌نیشتی موبارێزهی سیاسی‌و چه‌كداریی خۆی دا موبارێزهشی له‌گه‌ڵ نهخوێندهواریو له‌گه‌ڵ نه‌زانی دا كردوه، به دابینكردنی مهدرهسهو ئیمكاناتی خوێندن بۆ خه‌ڵكی كورد‌و بۆ ئه‌فرادی دیكه‌ش هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی بنه‌ماڵه‌ی كادر‌و پێشمهرگهكانن حیزبی دێمۆكرات ئه‌وه‌ی كه له ده‌ستی هاتبێ له‌و جهههتهدا كردویه‌تی چ بۆ خوێندنی سه‌ره‌تایی، ناوهندیو ته‌نانه‌ت بۆ خوێندن له زانكۆكاندا‌و ئه‌وه شتێكی نهشاراوهو حاشا هه‌ڵنه‌گره ته‌نانه‌ت حیزبی دێمۆكرات هه‌وڵی داوه بۆ ئیدامه‌ی ته‌حسیل به شێوه‌ی كلاسیك‌و له زانكۆكاندا زۆر له ئه‌ندامانی خۆی له ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ دا به كه‌ڵك وه‌رگرتن له بورسی خوێندن ناردۆته ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌و ئه‌وانه‌ی ته‌شویق كردوه كه بخوێنن‌و ئیدامه‌ی ته‌حسیل بده‌ن، زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ش خوێندویانه سه‌تحی ته‌حسیلاتی باڵایان وه‌ده‌ست هێناوه، كه‌وابوو ناتوانین بڵێین حیزبی دێمۆكرات موخالیفی خوێندنه، به‌ڵام كه دێته سه‌ر ئه‌وه كه كادر‌و پێشمه‌رگه‌كانی حیزبی دێمۆكرات له زانكۆكاندا بخوێنن ئوسووله‌ن هیچ یه‌ك له‌و كادر‌و پێشمه‌رگانه راسته‌وخۆ بۆ ئه‌وه نه‌هاتوونه‌ته نێو حیزبی دێمۆكرات، ته‌نیا بۆ ئیدامه‌ی ته‌حسیلاتی كلاسیك له زانكۆكان، حیزبی دێمۆكراتیش ئه‌و ئیمكانات‌و ده‌ره‌تانه‌ی نیه كه هه‌موویان بنێرێته دانیشگاكانو خوێندنگاكان‌و ئیدامه تهحسێڵیان پێ‌بدا، له به‌رچی؟ له‌به‌ر ئه‌وه حیزبی دێمۆكرات یا هه‌ر حیزبێكی دیكه به‌رنامه‌یه‌كی دیكه‌ی هه‌یه كاری سیاسی ده‌كا. فهعالییهتو تێكۆشانی هه‌یه‌و ئه‌و كه‌سانه به تایبه‌ت به شێوه‌ی ته‌واو وه‌خت له ناو حیزبی دێمۆكرات دا كار دهكهنو سه‌رقاڵی مه‌سائیلی دیكه‌ن. هه‌ر حیزبێكیش بۆخۆی یه‌ك سری یاسا‌و موقهڕهراتی هه‌یه كه به‌پێی ئه‌و یاسایانه‌و بۆ ئه‌وه‌ی له‌تمه له كاره‌كانی ئیجرایی خۆی نه‌دا مه‌جبووره هێندێك مهحدوودیهت بۆ هێندێك بوار فه‌راهه‌م بكا بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ كاره‌كانی دیكه ببات به‌ڕێوه، ئه‌گه‌ر قه‌رار بێ ئهفرادێك كه له حیزبی دێمۆكرات دا هه‌ن هه‌موو بچن ده‌س بكه‌ن به خوێندن ئه‌و وه‌خته حیزب به‌رنامه‌كانی دیكه‌ی له‌نگ ده‌بێ، ئه‌و قسانه به‌و مانایه نیه ئه‌گه‌ر ده‌ره‌تان ببێ، ئیمكانات ببێ‌و شه‌رایه‌ت مناسیب بێ حیزب ئیجازه نه‌دا خه‌ڵكانێك بخوێنن له ته‌نیشتی كاره حیزبییهكانی خۆیاندا هه‌ر به‌وجۆره كه ئێستا تێعدادێك له ئه‌ندامانی حیزب كه ده‌ره‌تان و فورسه‌تیان هه‌یه ده‌توانن بخوێنن‌و له دانیشگاكانیشدا مه‌شغووڵی تهحسیلن. كه‌وابوو ده‌بێ له‌و دیده‌وه ته‌ماشا بكه‌ین حیزبی دێمۆكرات به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و ئهركو مهسئوولیته كه ههیهتیو ئه‌و پێویستی كه به كادره‌كانی هه‌یه‌تی به‌رنامه‌رێژی دهكاو ئه‌گه‌ر بزانێ په‌كی مهئموریهتهكهی ناكه‌وێ له‌و پێوه‌ندییه‌شدا موخالفهتێكی نیه. مه‌سه‌له‌یه‌كی دیكه كه ده‌كرێ هه‌ر له‌و زه‌مینه‌دا ئیشاره‌ی پێبكه‌ین، ئه‌خیره‌ن له هێندێك رۆژنامه‌و گۆڤارهكانو سایته‌كاندا له قه‌ولی به‌رێز كاك جه‌لیل گادانی ئه‌ندامی له‌مێژینه‌ی حیزب هێندێك نووسراوه بڵاو كراوه‌ته‌وه كه گویا كاك جه‌لیل گادانی له سه‌ر نووسینی كتێبێك به ناوی 50 ساڵ خه‌بات دادگایی كراوه‌و حیزبی دێمۆكرات ئه‌وی له سه‌ر ئه‌و مهسهئهلهیه سزا داوه،. له پێشدا با ئه‌وه بڵێم كاك جه‌لیل گادانی بۆ ئه‌وه بانگ نه‌كرا پلینۆمی حیزبی دێمۆكرات كه ته‌نیا ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ی له‌گه‌ڵ باس بكرێ به‌ڵكوو به پێی بڕیاری كومیته‌ی ناوه‌ندی، پاش كۆنگره‌ی 12 ئه‌ندامانی حیزب كه ئه‌گه‌ر ته‌مه‌نیان له 70 ساڵ تێپه‌ڕی ناتوانن، خۆیان كاندید بكه‌ن بۆ ئه‌ندامه‌تیی كومیته‌ی ناوهندیو رێبه‌رایه‌تیی حیزب، كاك جه‌لیل گادانیش له كۆنگره‌ی 13 كه‌وته به‌ر ئه‌و بڕیاره‌و به هۆی ئه‌وه‌ی كه ته‌مه‌نی له 70 ساڵ تێپه‌ڕی بوو نه‌یده‌توانی خۆی كاندید بكا به‌ڵام له موقابیل دا ئه‌و بڕیاره هێندێك ئیمتیازیشی بۆ ئه‌و جۆره كه‌سانه له‌نه‌زه‌ر گرتوه، به تایبه‌ت ئه‌وانه كه پێشتر ئه‌ندامی رێبه‌ریی حیزب بوون، هه‌روه‌كوو كاك جه‌لیل، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ده‌توانێ بۆ نموونه لانیكه‌م جاریك له ساڵ دا له پلینۆمی حیزبی دێموكرات‌دا به‌شدار بێ و له هه‌موو مهسائیلهكانا ئیزهاری نه‌زه‌ر بكا و باس بكا و ده‌نگی مهشوهرتیشی هه‌یه. له جه‌هه‌تی ئیجرای ئه‌و به‌نده له بریاره‌كه‌دا بوو كه كاك جه‌لیل دعوه‌ت كرابوو بۆ پلینۆمی شه‌شه‌م، ته‌بیعییه له‌و پلینۆمهش كه به حوزوری كاك جه‌لیل له سه‌ر ئه‌و كتێبه كه هێندیك مه‌سه‌له‌ی هێنابووه پێش له گه‌ڵی باس كرا كاك جه‌لیل كه ده‌فه‌رمێ دادگا، دادگایی نه‌كرا. به‌ڵام هه‌ر حیزبێك هه‌ر ئۆرگانێك هه‌ر رێكخراوێكی سیاسی حه‌قی ئه‌وه‌ی هه‌یه له ئه‌ندامێكی خۆی له ئۆرگانه‌كه‌ی خۆیدا پرسیار بكا‌و لێی بكۆڵێته‌وه، ته‌شویقی بكا، ئه‌گه‌ر كارێكیشی بهرخیلافی ئه‌و حیزبه‌ی كردبوو، به گوێره‌ی ئه‌ساسنامه‌ی ئه‌و حیزبه‌ی خۆی یا ئه‌و رێكخراوه‌ی خۆی سزای حیزبیی بۆ دیاری بكا، كاك جه‌لیلیش هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا ره‌خنه‌ی لێ گیرا له سه‌ر كات و ناوی ئه‌و كتێبه‌و له سه‌ر نووسینی ئه‌و بابه‌ته كه له ژێر ناوی په‌نجا ساڵ خه‌بات دا هاتبوو، قسه‌كه‌ی چی بوو؟ قسه‌كه ئه‌وه بوو كه له‌حن و نووسین و كات و شه‌رایه‌تی ئه‌و بابه‌ته موناسب نه‌بوو، قسه‌كه له كومیته‌ی ناوه‌ندی ئاوا بوو كه ئه‌و كتێبه كه له‌و شه‌رایه‌ته‌دا ده‌رچووه كۆمه‌كێك به ئینسجام و یه‌كپارچه‌یی حیزب ناكات له به‌رچی؟ له به‌ر ئه‌وه مهسایلێكی باس كردووه كه له ساڵی 67 كه ئه‌و هاورێیانه به ده‌لایلی ئه‌و كاته‌ی خۆیان له حیزب جیابوونه‌وه. ئهدبیاتێك به كار هاتوه كه هی ئه‌و سه‌رده‌مه بوو، هی ئه‌و وه‌خته بوو، هێنانی ئه‌و ئه‌دبیاته و دووباره كردنه‌وه‌ی له‌و هه‌لوومه‌رجه‌دا كۆمه‌لێك به ئینسجامی حیزب ناكا هه‌ر وه‌ك كاك جه‌لیل له كتێبه‌كه‌یدا باسی ده‌كا، كۆمه‌كی نه‌كرد ته‌نانه‌ت له‌حنی ئهدبیاتێك كه رهوایت ده‌كا و داستانه‌كان ده‌گیریته‌وه. ئهدبیاتێكی هی ئه‌و كاته‌یه كه ناكۆكیمان بوو له گه‌ڵ یه‌ك و به‌داخه‌وه رابیته‌یه‌كی زۆر ناخۆشمان بوو و ئهدبیاتێك به كار برا بوو ئهدبیاتێكی دۆستانه نه‌بوو له‌و كاته‌دا، تێكرار كردنه‌وه‌ی ئه‌وانه كۆمه‌كێك وه‌ك ئه‌وه‌ی كاك جه‌لیل هێناویه‌تی به پته‌و كردنی رێزه‌كانی حیزب ناكا جا من هه‌ر له‌م پێوه‌ندییه ئیستیناد به فرمایشهكانی كاك جه‌لیل ده‌كه‌م له وتووێژیك كه له گه‌ڵ گۆڤاری رێگای كوردستان ژماره 672ـ 21ی كانوونی ساڵی 2005 كردویه‌تی كاك جه‌لیل ده‌فه‌رمێ: ئه‌و كتێبه ساڵی 1374 نوسراوه به‌ڵام به حوكمی ئه‌وه‌ی ئێمه له‌و سه‌رده‌مه‌دا هه‌ردووك باڵه‌كه‌ی حیزب سه‌رقاڵی وتووێژ بووین بۆ یه‌كگرتنه‌وه، وتم جارێ با ئه‌م به‌شه وه‌لابنێم تاكوو یه‌ك ده‌گرینه‌وه و ده‌بینه‌وه به برای جاران دوایی له هه‌لێك ئه‌و به‌شه له‌و كتێبه‌دا چاپ ده‌كه‌ین. له كومیته‌ی ناوه‌ندیدا قسه‌كه ئه‌وه بووه كه ئه‌گه‌ر ئه‌و كاته له به‌ر ئه‌وه فه‌زاكه ناخۆش نه‌بێ كه ئێمه ده‌مانهه‌وێ یه‌ك بگرینه‌وه و نووسینی ئه‌و كتێبه له‌و شه‌رایه‌ته موناسب نه‌بووه له دوای یهكگرتنهوهكهش كه ئێمه پێكه‌وه ئێستا كار ده‌كه‌ین ته‌بیعه‌ته‌ن ئه‌و ئه‌دبیاته كه بۆ ئه‌و كاته موناسب نه‌بوو باس كردنی ئێستاش موناسب نیه، به‌شێكی دیكه له نه‌زه‌ری كومیته‌ی ناوه‌ندی ئه‌وه بوو ئه‌وه ناكرێ وه‌كوو تاریخی حیزبی دێموكرات چاوی لێ بكرێت به‌ڵكوو وه‌كوو نه‌زه‌ری كاك جه‌لیل یا وه‌كوو تاریخ و مێژوی ئه‌و به‌شه له ژێر ناوی رێبه‌رایه‌تیی شۆرشگیردا فهعالهتیان بووه، ده‌كرێ وه‌كوو تاریخی ئه‌وانه چاوی لێ بكرێ. مه‌سه‌له‌یه‌كی دیكه‌ش ئه‌وه بوو كه ئه‌و كتێبه یه‌ك لایه‌نه نوسراوه یه‌ك ته‌ره‌فه نوسراوه بۆ ئیسباتی نهزهرهكهش من هه‌ر ئیستناد ده‌كه‌مه‌وه به قسه‌كانی كاك جه‌لیل كه بۆ خۆی له رێگای كوردستان له وتوویژهكهیدا باسی كردوه. ده‌فه‌رمێ:" من له‌و كتێبه‌دا ئاماژه‌م به‌وه كردوه كه ئه‌مه مێژووی زیاتر له هه‌شت ساڵ خه‌باتی به‌شێك كه پێشمه‌رگه فیداكاره‌كانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران (رێبه‌رایه‌تیی شۆرشگێر)ه" قسه‌ی ئێمه‌ش هه‌ر ئه‌وه بووه ده‌باشه با ئه‌و كتێبه نه‌نووسرایه 50ساڵ خه‌بات بینوسیبایه هه‌شت ساڵ خه‌بات و موبارێزهی رێبه‌رایه‌تیی شۆرشگیر، قسه‌كه‌ی ئێمه ئه‌وه بوو. له روونكردنه‌وه‌یه‌كیش كه له روژنامه‌ی كوردستان هاتوه، هه‌ر ئه‌وه ده‌ڵێ: ئه‌وه وه‌كوو تاریخی حیزبی دێموكرات نیه. ده‌نا نووسینی هه‌ر بابه‌تێك یا هه‌ر شتێك یا هه‌ر كه‌سێك ئازاده. ئێمه حیزبی دێموكرات به‌و حیزبه ده‌زانین كه دوكتور قاسملوو رێبه‌ریی ده‌كرد هه‌روه‌ها ئه‌و هاورییانهش دوای هه‌شت ساڵ دووری له حیزبی دێموكرات، گه‌ڕانه‌وه ریزی ئه‌و كاروانه و خه‌باتیشیان ده‌ست پێ كرده‌وه و ئێمه ئێسته پێكه‌وه له‌و كاروانه‌دا درێژه به خه‌باتی خۆمان ده‌ده‌ین كه‌وابوو هه‌ر وه‌كوو خۆی نووسیویه‌تی له كتێبه‌كه‌یدا ئێمه‌ش هه‌ر وامان گوتووه شتێكی زیادیمان نه‌گوتوه كه ئه‌وه تاریخی حیزبی دێموكرات نیه، ئه‌وه كه ئه‌و كتێبه نوسراوه به هه‌ر حال نووسینی كاك جه‌لیل و روانگه‌ی خۆیه‌تی، ئه‌وه به جێگه‌ی خۆی بمێنێته‌وه. جگه له‌وه هه‌ر وه‌كوو باسم كرد نه‌زه‌ری ئێمه ئه‌وه بوو له‌حن و ئه‌دبییاتی ئه‌و كتێبه كۆمه‌كێك به‌ته‌بایی ناكا، كاك جه‌لیل له‌و وتووێژه‌ی خۆیدا، ئیشاره به نوكته‌یه‌ك ده‌كا كه گوایه ئه‌و كتێبه له چه‌ند ژماره‌ی پێشووی رۆژنامه‌ی كوردستان دا له گۆشه‌یه‌ك دا مه‌عره‌فی كراوه به‌ڵام مه‌سه‌له‌ن ئه‌ویش ده‌ڵێ: جا نازانم له هه‌لوومه‌رجی ئێستادا كاری ئێمه ئه‌وه‌یه شت له یه‌كتر گه‌وره بكه‌ین و به پێچه‌وانه‌ی بۆچوونی خۆمان له سه‌ر كتێبه‌كه به‌و شێوه‌یه بدوێین! مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه، ئێمه‌ش ده‌ڵێن ئێسته ئه‌و شه‌رایه‌ته شهرایهتێك نیه كه ئێمه بێین مهسایلیك كه له پێشوو دا گوزه‌راوه له نێو ئه‌و حیزبه‌دا و ئه‌مرۆ زیندووی بكه‌ینه‌وه به‌و جۆره‌ی كه بۆ خۆیشی ده‌ڵێ:"شهرایهتهكه وا نیه شت له‌یه‌كتر گه‌وره بكه‌ینه‌وه" ئێمه‌ش هه‌ر ئه‌و قسه‌یه‌مان كردوه شتێكی له‌وه زیاترمان نه‌گوتوه. جگه له‌وه‌ش هه‌ر بۆ خۆی تێكراری ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێ:"ئه‌و كتێبه‌ی مێژووی هه‌شت ساڵ حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران- رێبه‌رایه‌تیی شۆرشگێڕه" له لایه‌كی دیكه قسه‌ی ئێمه ئه‌وه‌یه ده‌ڵێین یه‌ك لایه‌نه نووسراوه كاك جه‌لیل بۆ خۆی ده‌فه‌رمێ:"به‌ڵێ یه‌ك لایه‌نه نووسراوه من ئاگام له حیزبه‌كه‌ی خۆم(رێبه‌رایه‌تیی شۆرشگیر) بووه ئه‌وكات ئه‌وه‌نده‌ی كه نووسیویشمه به‌رگریی لێ ده‌كه‌م و به راست و درووستیشی ده‌زانم. ئاگاشم له خه‌بات و چالاكی باڵه‌كه‌ی دیكه‌ی حیزب نه‌بووه كه من بێم مێژووه‌كه‌یان بنووسمه‌وه" كه وابوو بۆ خۆشی ئیقرار ده‌كات كه ئه‌وه مێژوی حیزبی دێموكرات نیه، یا به وته‌ی كاك جه‌لیل مێژووی باڵه‌كه‌ی دیكه‌ی حیزبی دێموكرات نیه. كه له چه‌ند سه‌تر دواتر له قسه‌كانی خۆیدا ده‌ڵێ: جا ئه‌گه‌ر مهئمووریهتیش بده‌ن به من ده‌توانم ئه‌و تاریخهش بنووسمه‌وه و زیادی ده‌كا" له‌وانه‌شه ئه‌گه‌ر ئه‌وان نهینووسنهوه من به‌و ئه‌ركه هه‌ڵ ده‌ستم و ئه‌گه‌ر ته‌مه‌ن رێگه بدات بیكه‌مه 60 ساڵ خه‌بات"كه وابوو به‌رێز كاك جه‌لیل دان به‌وه‌دا ده‌نێ كه ئه‌وه تاریخی حیزبی دێموكرات نیه، یا به‌وته‌ی ئه‌و تاریخی ئه‌و به‌شه‌ی دیكه‌ی نیه ئێمه‌ش له‌و روونكردنه‌وه‌یه‌دا فه‌قه‌ت دوو شتمان وتوه یه‌كیك وتوومانه ئه‌وه كۆمه‌ك به ته‌بایی ناكا دووه‌م ئه‌وه كه ئه‌وه مێژووی حیزبی دێموكرات نیه، ئه‌گه‌ر كه‌سێك بیهه‌وێ ته‌حقیق له سه‌ر حیزبی دێموكرات بكا ئه‌وه وه‌كوو تاریخ چاو لێ نه‌كا، هیچی دیكه. ئیتر نه دادگایی كراوه به‌و مه‌عنایه، نه‌شتێكی دیكه‌ش. بهنهزهرم به‌رێز كاك جه‌لیل نه‌ده‌بوا له‌م رۆژنامه‌یه و له‌و سایته‌دا ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ی گه‌وره كردهبایهتهوه په‌ڕ وباڵی پێ بدایه له سوورهتیك دا ئه‌وه‌یه‌كه ئێمه ده‌ڵێن بۆ خۆی راست له‌و وتووێژه‌دا باسی لێوه كردوه. پ: كاك عه‌لی دیسان هه‌ر له پێوه‌ندی له گه‌ڵ مه‌سه‌له‌كانی پێوه‌ندیدار به حیزبی دێموكراته‌وه ماوه‌یه‌كه له لایه‌ن نه‌یارانی حیزبه‌وه ئه‌و ده‌نگۆیه بڵاو ده‌كرێته‌وه كه حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له ئاستانه‌ی جیا بوونه‌وه و ئینشعاب دایه، به‌رێزتان وه‌ك ئه‌ندامێكی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له‌و پێوه‌ندییه‌دا چ ده‌ڵێن؟ و: هه‌ر وه‌كوو باسمان كرد ئه‌و ده‌نگۆیانه له‌م رۆژانه‌دا به شێوه‌ی جۆراوجۆر له بابه‌ت حیزبی دێموكرات دا بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه، یه‌كیشی ئه‌وه‌یه كه ته‌نانه‌ت گه‌یشتۆته ئه‌وه كه ده‌ڵێن ده‌سته‌یه‌ك له حیزبی دێموكرات جیا بوونه‌ته‌وه، ئینشعاب بووه، له‌م جۆره قسانه. ئه‌و شایهعانهی یا ئه‌و ده‌نگۆیانه له دوو جه‌هه‌ته‌وه په‌ره‌ی پێ ده‌درێ جهههتێكی كه‌سانێكن كه دڵسۆزی حیزبی دێموكراتن به په‌رۆشن بۆ یه‌كپارچه‌یی و وحدهت و یه‌كرێزیی حیزبی دێموكرات، ناره‌حه‌تن بهوكه شتایهك له سه‌ر سایتهكانا ببینن یا قسه‌یه‌ك له‌م لاو ئه‌ولا ده‌بیستن یا له رۆژنامهكانا هێندیك بابه‌ت و مه‌سه‌له ده‌خوێننه‌وه به په‌رۆشن و ناره‌حه‌تن وپرسیار ده‌كه‌ن، ئیستنبات ده‌كه‌ن و ئیستنباتی خۆیان باس ده‌كه‌ن، به‌شێكی دیكه كهسانێكان كه له راستیدا ده‌توانین بڵێین هێندیكیان دوژمنانی حیزبی دێموكراتن و به‌شێكیان نه‌یارانی حیزبی دێموكرات و كه‌سانێكن كه خه‌ون به زه‌عف و زه‌بوونی و لاوازیی حیزبه‌وه ده‌بینن. بۆیه له كایه‌ك كێوێك دروست ده‌كه‌ن، ده‌نگۆ ساز ده‌كه‌ن. دنیای ئه‌مڕۆ دنیای راگه‌یاندن و دنیای به‌حس و جه‌ده‌له له نێو حیزب و رێكخراوێكیش به بێ ئه‌ملاو ئه‌ولا ئیختێلافی نه‌زه‌ر و ئیختیلاف بۆچوون هه‌یه، هه‌موو ئیختیلاف نه‌زه‌رێك خۆ قه‌رار نیه مونجهر بێ به جیایی و لیكداترازان. من لێره‌دا راده‌گه‌یه‌نم ئه‌و ده‌نگوباسانه كه له ده‌ره‌وه باس ده‌كرێ واتا، ئینشعاب ئه‌سڵه‌ن له حیزبی دێمۆكراتا وجوودیان نیه حیزب یه‌كپارچه‌یه یه‌ك گرتوه و له واقیع هیچ خه‌به‌رێك له جیابوونه‌وه و ئینشعاب له حیزبی دێموكراتا ئه‌سله‌ن مه‌وردی به‌حس نیه، نه ده‌شبێ، پێم وایه ئه‌و كه‌سانه كه هیوایان بریوه‌ته سه‌ر ئه‌وه كه حیزبی دێموكرات له‌ت بێ ئه‌و هیوا و ئه‌و خه‌ونه‌یان نایه‌ته‌دی. حیزبی دێموكرات هه‌میشه یه‌كپارچه ده‌مێنێته‌وه، خه‌بات و تێكۆشانی خۆشی به پشتیوانیی هه‌موو گه‌ڵی كورد و رۆڵه‌كانی حیزبی دێموكرات درێژه ده‌دا، به پشت ئه‌ستووری به پشتیوانیی خه‌ڵه‌كه‌ی ده‌یباته پێشه‌وه. سه‌رچاوه: ماڵپه‌ری کوردستان مێدیا، کوردستان ژماره 428 |
| سه‌ره‌وه. | ده‌سپێک. |
|
|
|
© www.giareng.com |