|
|
له وڵاته ئیسلامیه کان یان کۆمه‌لگه دواکه‌وتوه‌کان رۆژانه ده‌یان جار له باری رۆحیه‌وه ده‌مرن و به سه‌دان شێوه هیرشی جنسی و جه‌سته‌ییان ده‌کرێته سه‌ر. وه‌کو شت و مه‌ک خه‌رید و فرۆشیان پێوه ده‌کرێت و خاوه‌نی سه‌ره‌تایی ترین ماڤه ئینسانیه‌کان نین. له‌و کۆمه‌ڵگایانه دا هیچ شتێک که تایبه‌ت به خۆراکی رۆحی ئینسان بێت به پرۆسه ئینسانیه‌کاندا تێناپه‌ڕێت. هه‌مو شتێک هه‌ر به فه‌له‌جی رۆشتوه و ده‌ڕوات.له ولاته‌که‌ی ئێـمه هه‌ڵپه‌ڕکێ و شادی که هه‌مو ئینسانێک یان هه‌مو نه‌ته‌وه‌یه‌ک به شێوه‌یه‌ک له شێوه کان ده‌یگێڕن و رۆحی پێ تێر ده‌کرێت ،به‌ڵام له ئێران و کوردستان جودا کراوه‌ته‌وه. پیاوان له لایه‌ک بۆخۆیان شادی ده‌که‌ن و ژنانیش بۆ خۆیان .ئاخر خۆ شادی و هه‌لپه‌رکی کاتێک به‌شێوه‌یه‌کی واقعی پێک دێت که ژن و پیاو بۆ یه‌ک سه‌ما بکه‌ن، ئاخرسه‌ما و هه‌ڵپه‌ڕکێ هه‌ڵ قوڵاوی رۆحه. به ده‌ست کرد نابێت به‌ڵام له وڵاته‌که‌یی ئێمه ده‌ست کرده و ژنان و پیاوان بونه‌ته بازیگه‌ری واقه‌عی ئینسان. جا من لێره دا ئه‌مه‌م بۆ نمونه هێناوه.وه‌گه‌رنه هه‌ردوو ڕه‌گه‌زی ئه‌و کۆمه‌لگایانه له هه‌مو جێگایه‌ک جودان. ئه‌وه‌ش بلێم که ته‌نها ژنان نین که ده‌چه‌وسێنه‌وه ئه‌وه هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌که ده گرێ‌ته‌وه. دیاره زۆرتر ژنان هه‌ڵگری ئه‌و ئازاره قورسه‌ن.که به‌داخه‌وه رۆژانه هه‌واڵی کوشتنی ژنان یان خۆ سوتاندنی ژنان ده‌بیستین به هۆیی زه‌خت و زۆری کۆمه‌ڵگاو‌ه. له قانونی دژه ژنی رژیمی ئاخوندی ئێران دا که بکوژانی ژنان دست گیر ده‌کرێت. رژیم بۆ ماوه‌یه‌کی که‌م و بۆ مه‌سڵه‌حه‌تی خۆیان و ئارام کردنه‌وه‌ی جه‌وه‌که ده‌ست به‌سه‌ر ده کرێن.به‌ڵام جارێک له جاران گه‌ر پیاوێک به ده‌ستی ژنێک بێته کوشتن،رژیم به ئایه‌یه‌ک له ئایه‌کانی قورئان مه‌حکومی ده‌کات و له سێداره‌ی ده‌دات. من لێره دا مه‌به‌ستم ته‌شویق کردنی ژنان نیه بۆ کوشتنی پیاو،من خوازیاری به‌رابه‌ری کاملی ئینسانه‌کانم. من دا خوازی کۆماڵگایه‌کم که هه‌ر تاکێکی کۆمه‌ڵگا .له ئه‌منیه‌ت و ئارامی دا ژیان به سه‌ر به‌رن و شان به شانی یه‌ک ئه‌رکه‌کانی کۆمه‌ڵگه ڕاپه‌رێنن له باری حقوقیه‌وه یه‌کسان بن .ژنان کاتیک ده‌توانن رزگاریان بێت و به ماڤه ڕه‌واکانی خۆیان بگه‌ن ،که له باری ئابوریه‌وه(مادی)تامین بن، شه‌رتی ئه‌ساسه بۆ رزگاری ژنان. کاتێ هه‌ر تاکێکی کۆمه‌ڵگا له باری مادیه‌وه تامین بوو ئیتر ئه‌وکات پێکه‌وه ژیانی هاوسه‌رێتی ده بێته ژیانێکی پڕ له خۆشه‌ویستی. نه پیاوان ژنان ده چه‌وسێننه‌وه و له به‌رابه‌ریشداژنان هه‌روه‌ها. با دوور بۆیی نه چین له کۆماڵگایی خۆمان دا زۆربه‌ی هاوسه‌ره‌کان به خۆشه‌ویستیه‌وه له گه‌ل یه‌ک ژیان ناکه‌ن و چیتر چێژ له پێکه‌وه‌بون وه‌ر ناگرن. به‌زۆری یه‌ک تر ته‌حه‌موڵ کردنه چونکه کاتێ ژن یان پیاو له باری مادیه‌وه پشتوانه‌یه‌کی نه‌بو بۆ خۆی مه‌جبور ده‌بێت ئه‌و چه‌وسانه‌وه‌یه ته‌حه‌مول بکات. خۆ که ده‌گه‌ڕێته‌ه‌وه ماڵی بابی ئه‌وانیش وه‌خۆیانی ناگرن گه‌ریش وه‌خۆیانی گرن هه‌مان شێوه‌ی ماڵی شوه‌که‌یه‌تی. ده‌بێت هه‌مو نه‌وع چه‌وسانه‌وه‌یه‌ک قه‌بوڵ بکات. هه‌زار خۆزگه به ماڵی شوه‌که‌ی، خۆ له ماڵی شوه‌که‌ی هه‌ر له ژێرده‌ستی یه‌ک که‌سدا بو، به‌ڵام له ماڵی بابی ده‌بێ گوێڕایه‌ڵی باب و برا و که‌سانی ده‌ور و به‌ر بێت یان له ماڵ ڕاکات و بۆ بژێوی ژیانی خۆی ده‌ست باته له‌شفرۆشی و فه‌حشا. ئاخر ئه‌و ژنه له کارگه‌کان و شوێنه گشتیه‌کان ناتوانێ کار بکات که ئێسته به زۆری ژنان له شاره گه‌ورکاندا به‌و موشکیله گه‌وره و نا ئینسانیه گرفتارن که پێیان ده‌ڵێن (ژنانی له‌ش فرۆش) وه یان ده‌بێت هه‌ر له ماڵی شووه‌که‌ی به ناچاری بمێنێته‌وه و ئه‌و جار ژیانێکی پڕ له مشکڵات و دور له خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ پیاوه‌که ته‌حه‌موڵ که‌ن وه بۆ حه‌زه جنسی و ڕۆحیه ئینسانیه‌کانی خۆیان چ پیاوه‌که و چ ژنه‌که په‌نا ده‌به‌نه به‌ر ئه‌و ڕێگایانه که ئه‌م هه‌مو گیر و گرفته‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی لێ ده‌که‌وێته‌وه که کۆمه‌ڵگه‌که‌مانی داگرتوه. هیچ ئینسانێک خسڵه‌ته‌ن و ماده‌ر زادی به شێوه‌یه‌ک له شێوه موسبه‌ت یان مه‌نفی له داییک نابێت. ئه‌وه شه‌رایه‌ت و مه‌کان و کۆمه‌ڵگایه که ئینسانه‌کان چه‌وسێنه‌ر و بکوژ یان نوسه‌ر و شاعیر و ئینسان دۆست که‌سێکی به که‌ڵک بۆ ئیجتماع بار دێنیت. کۆمه‌ڵگای ئێران که دانیشتوانه‌که‌ی توشی گیر و گرفتی مادی و مه‌عنه‌وی بون له ژێر ده‌سه‌ڵاتی چه‌په‌ڵی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا که هه‌مو تاکێکی کۆمه‌ڵگای پێوه گرفتاره و خه‌ڵکی ئێرانی بێ هیوا و به‌ره‌و چاره‌نوسێکی نادیار ده‌بات. نووسینی: په‌پوله کاوه/ سویس |
| سه‌ره‌وه. | ده‌سپێک. |
|
|
|
© www.giareng.com |