|
پ:
مامۆستا پێشه‌کى سپاست ده‌که‌م بۆ ئاماده‌بوونت له‌م
چاوپێکه‌وتنه‌دا، ده‌کرێ باس له مێژووى سه‌رهه‌ڵدانى یه‌که‌م به‌ره‌ى کوردى یا
داواکردنى ئه‌م ئیئتیلافه کوردییه له کوردستانى ئیران دا بکه‌ن و بڵێن بۆ چ
تاریخ و سه‌رده‌مێک ده‌گه‌رێته‌وه له نێوان ئه‌حزابى سیاسیى کوردستان
دا؟
و : به خێر بێن و سپاس بۆ هاتنتان. ئه‌وه‌نده‌ى له بیرم بێ
به ناوى
به‌ره‌ى کوردى یه‌که‌مجار له ساڵى 1977دا پێک هاتوه. 1977 ئه‌و شته‌ى که
وه‌ک
"به‌ره"
هاته گۆرێ، شتێک نه‌بوو تایبه‌ت به کوردستانى ئێران، به‌ڵکوو هه‌ولێک
بوو بۆ پێکهێنانى به‌ره‌یه‌ک له نێو هێزه کوردستانییه‌کان دا له هه‌موو
به‌شه‌کانى کوردستان . ئه‌گه‌ر هه‌ڵه نه‌که‌م راست له مانگى 12ى 1977دا بوو،
له
به‌یرووت هاورێیان کۆببوونه‌وه، له حیزبى دێموکرات شه‌خسى دوکتور قاسملوو
به‌شدار ببوو. پاشان بۆ نوێنه‌رایه‌تى کردنى حیزب کاک ئه‌میرى قازى به‌شدار بوو.
ئه‌وه‌نده‌ى له بیرم مابێ
یه‌کیه‌تیى نیشتمانیى کوردستان، که دوو ساڵ بوو
دامه‌زرابوو،لیژنه‌ىئاماده‌یى پارتى دێموکراتى کوردستان ــ عێراق، که دوکتور
مه‌حمود عوسمان و هاوبیره‌کانى به‌شدارببوون، پارتى دێموکراتى پێشکه‌وتووى
کوردى
سوریه‌ی تێدا به‌شدار بوون. پارتى دێموکراتى کوردى سوریه، حیزبى دێموکراتى
ده‌ستى
چه‌پى کوردى سوریه، یه‌ک دوو حیزبى کوردستانى تورکیه‌ش هه‌ر له‌وێ دا بریار
درابوو که قسه‌یان له‌گه‌ڵ بکرێ چونکه بۆیان نه‌کرابوو بێنه کۆبوونه‌وه‌که.
ئه‌وه
هه‌ر وه‌کوو له ئه‌سناده‌که‌ى دا نووسرابوو به‌شى هه‌ره گه‌وره‌ى به
ده‌ست پێشخه‌ریى حیزبى دێموکرات و شه‌خسى دوکتور قاسملوو پێک هات. ته‌نانه‌ت
گه‌ڵاله‌و به‌رنامه‌یه‌ک که دانرابوو حیزبى دێموکرات ئاماده‌ى کردبوو.
مه‌به‌سته‌که ئه‌وه بوو که هێزه سیاسییه‌کانى سه‌ر مه‌یدانى تێکۆشانى
رزگاریخوازانه‌ى کورد له هه‌موو به‌شه‌کانى کوردستان دا ئیستراتیژییه‌کى
هاوبه‌شیان هه‌بێ، که بریار درا سه‌ره‌تا شته‌کانیان نهێنى بێ و پاشان ئاشکرا
کران. دیاره هه‌وڵه‌که زۆر سه‌رنه‌که‌وت، بریاریان دابووکه ئه‌و حیزبانه
کار
بکه‌ن بۆ ناساندنى مه‌سه‌له‌ى کورد به دنیاى ده‌ره‌وه. به پێى توانا له
هه‌ر
به‌شێکى کوردستان دا بزووتنه‌ه‌یه‌ک له ئارادا بوو ئه‌وانى دیکه هاوکاریى
بکه‌ن.
ته‌نانه‌ت قسه له‌وه کرابوو که له‌کام به‌شى کوردستان وه‌رێ خستنى
حه‌ره‌که‌تێکى فه‌ععال پتر ئیمکانى هه‌یه، له‌و به‌شه‌دا وه‌رێى بخه‌ن.
له‌بیرمه
ئه‌وه (که پاش نوشوستیه‌که‌ى 1975بوو) نووسرابووکه کوردستانى عێراق هه‌ر
چه‌نده
له بارى سیاسییه‌وه بواره‌که‌ى له باره، به‌لام له بارى
نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه
له بار نیه، کوردستانى ئێران موناسبتره، هۆیه‌که‌ش ئه‌وه بوو که ئه‌وکات
هه‌موو روانگه‌کان روو له ولاتانى سوسیالیستى بوون، ولاتانى سوسیالیستییش
له‌گه‌ڵ
ده‌وڵه‌تى عێراق هاوپه‌یمان بوون، به‌ڵام له گه‌ڵ ئێران دا نێوانیان خۆش
نه‌بوو،
هه‌رچه‌ند بازرگانییشیان له گه‌ل ئێران هه‌بوو. له لایه‌کى دیکه‌شه‌وه
رێژیمى
ئێران گلۆڵه‌ى که‌وتبووه لێژى.
له
پاشان هه‌ولى دیکه که درابێ دیاره نه‌ک
بۆ "به‌ره‌ى کوردستان"، به‌ڵام هاوکاریى کوردستانى کرابێ ده‌توانین ئاماژه به
دواى راپه‌رینى گه‌لانى ئێران له کوردستانى ئێران بکه‌ین. له‌وێ دا حیزبى
دێموکراتى کوردستان، کۆمه‌له، شاخه‌ى کوردستانى چریکى فیدائى و ماموستا
مه‌لاشیخ
عیزه‌دین وه‌ک که‌سایه‌تییه‌ک هه‌یئه‌تێکیان پێک هێنا که ناوى نرا"ده‌سته‌ى
نوێنه‌رایه‌تیى گه‌لى کورد" ئه‌وه‌ش هه‌م به پێشنیار و هه‌ولێ حیزبى دێموکرات
بوو و هه‌م رۆڵى ئه‌ساسییش له‌وێ درابوو به حیزبى دێموکرات. چونکه راسته
ماموستا
به حوکمى ئه‌وه‌ى که له گه‌ل حکوومه‌تێکى دینى به‌ره‌و رووبووین و ئه‌ویش
شه‌خسییه‌تێکى دینى بوو کرابوو به به‌رپرسى هه‌یئه‌ته‌که به‌ڵام به‌رپرسێکى
ئیفتخارى بوو. چونکه ئه‌و رۆڵى هه‌ر ئه‌وه بووکه سه‌روکایه‌تیى دانیشتنه‌کان
بکا
و ده‌روازه‌ى قسه‌له گه‌ڵ هه‌یئه‌تى ده‌وڵه‌ت بکاته‌وه. وته‌بێژى
هه‌یئه‌ته‌که‌ش
حیزبى دێموکراتى کوردستانى ئێران بوو. له به‌ر ئه‌وه ده‌توانین بلێین رۆلى
به‌ربڵاوى هه‌م له‌کارکردن و هه‌م له به‌رێوه‌به‌رى دا هه‌ر به حیزبى
دێموکرات
بوو(دیاره به داخه‌وه ئه‌ویش زۆرى نه‌خایاند و به‌رهه‌مێکى دڵخوازى لێ به
ده‌ست نه‌هات). پاش ئه‌وه‌ش هه‌وڵ و ته‌قه‌لایه‌که هه‌ر به‌رده‌وام
بووه.
پ : ئه‌و ئیئتیلافه‌ى که به به‌شداریى حیزبى دێموکرات و ئه‌حزابى
دیکه‌ى کورد له به‌یرووت پێک هات به سه‌رنجدان به‌وه‌ى که دووساڵ دواى
ئه‌وه،
شۆرشى سه‌رانسه‌ریى ئێران دێته گۆرێ چ رۆلێکى هه‌بووه له‌و قۆناغه‌ى تێکۆشانى
کورده‌کانى ئێران دا؟
و: به داخه‌وه ئه‌و پێکهاته‌یه پێکهاته‌یه‌کى ناکام
بوو. ئالوگۆره‌کان وایان کرد که ئه‌م به‌ره‌یه به کرده‌وه دروست نه‌بێ.
ئه‌وه‌ش له واقێع دا هه‌ولێک بوو بۆ پێکهینانى "به‌ره"، ئه‌وان یه‌که‌م
کۆبوونه‌وه‌یان کردبوو، بریاریان دابوو که له مانگى 7ى ساڵى داهاتووى زایینى
دا
کۆبوونه‌وه‌یه‌کى دیکه بکه‌ن، له بیرمه گۆترابوو که ده‌بێ له کوردستانى
عێراق
ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه بکه‌ین، به‌ڵام ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه هه‌ر پێک نه‌هات،
چونکه
هه‌لومه‌رجه‌که،رێگاى نه‌دا، پاشان کۆمه‌لێک رووداو له پێوه‌ندیى حیزبه‌کان
دا
پێک هات، که ئیدى پێکهاتنى ئه‌و به‌ره‌یه‌ى به کرده‌وه نامومکین کرد.
پ
:
به‌لام باس له کۆمه‌لێک هه‌ولى دیکه‌ش پێش ئه‌م دانیشتنه‌ى به‌یرووت له نێوان
حیزبى دێموکراتى کورستانى ئێرانء رێکخراوه‌کانى پارچه‌کانى دیکه‌دا ده‌کرێ؟
و
:
دیاره حه‌تمه‌ن بووه و هه‌رچه‌ند ئه‌سنادى تاریخى به داخه‌وه پێشانى نادا.
به‌لام گۆیا پێشتر له نێوان حیزبى هیوا له کوردستانى عێراق و خۆیبوون له
کوردستانى تورکیه‌ء ژێ ــ کاف له کوردستانى ئێران جۆرێک یه‌کتر دیتن و
رێککه‌وتنامه مۆر کردن هه‌بووه، هه‌رچه‌ند ئه‌وانه شه‌فاهى بوون تا ئه‌و
جێگه‌یه‌ى من بزانم له به‌ڵگه مێژووییه‌کان دا شتێکى وا ده‌ست نه‌که‌وتوه
که
ئیسبات بکا. ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ى که له سه‌ر ئالاى کوردستان باسى لێوه ده‌کرێ
وا
به ناوبانگه که کاتى خۆى له کۆبوونه‌وه‌ى" سێ سنور" یا کۆبوونه‌وه‌ى
داڵانپه‌ر
که سنوورى ئێران و عێراق و تورکیه بووه، قسه له سه‌ر ئه‌و ئالایه‌کراوه
که
له کۆمارى کوردستان هه‌ڵ کراوه. گوایه‌له سه‌ر ئه‌وه ریککه‌وتن کراوه که
له
هه‌ر جێگایه‌کى کوردستان مه‌جال هه‌بوو ئاڵاى کوردستان هه‌ڵ بکرێ ئه‌و ئاڵایه
بێ.
دیاره ئه‌من ئه‌مه‌م له‌بیر نیه به‌ڵام دانیشتنى به‌یرووتم له بیره‌ء
ته‌نانه‌ت
سه‌نه‌دى ئه‌و یه‌کگرتنه له به‌ر کورده‌کانى سووریه به عه‌ره‌بى نوسرابوو
که
هاته‌وه ئه‌من کردم به کوردى.
پ : که‌واته له قسه‌کانى ئێوه‌دا وا
ده‌رده‌که‌وێ که هه‌وڵدان بۆ ئیئتیلافێکى کوردى یا به‌ره‌یه‌کى کوردستانى له
نێو
کورده‌کانى ئێران ده‌گه‌رێته‌وه بۆ پاش شۆرشى 1979؟
و : ئه‌وه‌ى ئه‌من
بزانم پێش ئه‌و رێککه‌وته شتێک نه‌بووه. چونکه ئه‌وه‌ى راستى بێ رێکخراوى
کوردى
ئێرانى تا سه‌رکه‌وتنى شۆرشى گه‌لانى ئێران به شێوه‌یه‌کى جیددى و له پراکتیک
دا
له کوردستانى ئێران دا نه‌بوو جگه له حیزبى دێموکرات . له جه‌ریانى
راپه‌رین دا
هێندێک رێکخراو دروست بوون وه‌ک کۆمه‌له که ناوى مه‌حه‌للى یان له خۆ نابوو.
ره‌نگه ئه‌مه تاکتیکێکى باشیش بووبێ، بۆیه ئه‌وان له‌به‌هارى 58 دا ئیعلامى
کۆمه‌له‌ى شۆرشگیرى زه‌حمه‌تکێشانى کوردستانى ئێرانیان کرد. پاشتر ئه‌وان
نووسییان
که ساڵى 48 دروست بوون، دیاره ئه‌گه‌ر ئه‌و تاریخه‌ش دروست بووبن خه‌ڵک
ئه‌وه‌ى
نه‌دیوه، هه‌رچه‌ند وه‌ک رێکخراوێکى نهینى ده‌توانن بووبن، به‌لام رێکخراوێک
نه‌بوو که حیزبى دێموکرات بیناسێ و پێوه‌ندیى له گه‌ل دا هه‌بێ. مه‌سه‌له‌ن
حیزبى رزگاریى کوردستان سه‌رى هه‌ڵ دا که بۆ ماوه‌یه‌کى که‌م ژیا له
ساله‌کانى 44
و 45ى هه‌تاوى دا بوو که کاک سه‌لاحى موهته‌دى و مه‌رحوم کاک محه‌ممه‌دى
ئیلخانى
زاده بوون، که پاشان نه‌ما. بۆیه تا شۆرشى ئێران له کوردستانى ئێران جگه
له
حیزبى دێموکرات له کرده‌وه‌دا رێکخراوێکى سیاسیى کوردى نه‌ده‌بینرا.
پ:
مامۆستا حیزبى دێموکرات له ده‌یه‌ى 20ى هه‌تاوى(خه‌زه‌ڵوه‌رى 1325) له
به‌ره‌یه‌کى ئێرانى دژى ئیستیعمارى دا به ناوى"به‌ره‌ى یه‌کگرتووى ئازادیخواز"
به‌شداریى کرد که حیزبه‌کانى وه‌ک: حیزبى ئێران ، حیزبى سوسیالیست، حیزبى
تووده،
فیرقه‌ى دێموکراتى ئازربایجان، حیزبى جه‌نگه‌ل، تێى دا به‌شدار بوون؟ رۆڵى ئه‌و
یه‌کگرتنه دژى ئیستیعماریى یه له جوولانه‌وه‌ى کورده‌کانى ئێران دا چ
بوو؟
و : ئه‌وه‌نده‌ى ئه‌من بزانم ئه‌م یه‌کگرتنه له پراکتیک دا هیچى
نه‌کرد. له‌و حیزبانه‌ش ته‌نیا له دوا کاته‌کانى کۆمارى کوردستان جۆرێک
هاوکارى
له نێوان حیزبى دێموکراتء فرقه‌ىدێموکراتى ئازربایجان دروست ده‌بێ، به‌ڵام
ئه‌وانى دیکه له گۆره‌پانه‌که نه‌بوون، هه‌ر چه‌ند ره‌نگه حیزبى تووده له
پشت
په‌رده‌وه به تایبه‌تى شوینى له سه‌ر فیرقه‌ى دێموکراتى ئازبایجان بووبێ،
چونکه ئه‌م فیرقه‌یه کومیته‌ى ئه‌یاله‌تیى حیزبى تووده له ئازربایجان بوو.
ته‌نانه‌ت له راپۆرتى کۆمیته‌ى ناوه‌ندیى حیزبى دێموکرات بۆ کونگره‌ى 3 به
ئاشکرا
ئه‌وه هاتوه که جبهه‌ى یه‌کگرتووى گه‌لانى ئێران له‌و کاته‌دا هیچ
حه‌ره‌که‌تێکى
له خۆ پێشان نه‌دا و به‌کرده‌وه ئازربایجان و کوردستان له به‌رانبه‌ر
کۆنه‌په‌رستى دا ته‌نیا مانه‌وه. ته‌نانه‌ت تاریخ باسى کۆبوونه‌وه‌یه‌کى ئه‌و
جه‌بهه‌یه‌شمان بۆ ناکا، ئه‌ویش له نوتفه‌دا خنکاوه.
پ : حیزبى دێموکرات
بۆ خۆى مێژوویه‌کى هه‌یه له چوونه نێو ئیئتیلافه سه‌رتاسه‌رییه‌کانى ئێران،
تو
پێت وایه حیزبى دێموکرات له هه‌وڵدان بۆ چوونه نێو ئه‌م ئیئتیلاف و بازنه
سه‌رتاسه‌رییانه توانیویه‌تى هه‌نگاوێک به قازانجى بزووتنه‌وه‌ى کورد له‌م
ئیئتیلافانه هه‌ڵ بهاوێ، به له به‌ر چاو گرتنى ئه‌م راستییه‌ش که حیزبى
دێموکرات له سه‌ره‌تاکانى ده‌یه‌ى 60دا له شووراى نیشتمانیى به‌رگرى
ده‌رده‌کرێ،
له لایه‌کى دیکه‌شه‌وه له ده‌یه‌ى 70ى هه‌تاوىدا له "یه‌کیه‌تیى کرده‌وه
بۆ
دێموکراسى" به‌شدار بووه، تو پێت وایه ئه‌م به‌شدارى کردنه چ قازانجێکى بۆ
حیزبى
دێموکرات و جوولانه‌وه‌ى کورد له ئێران دا بووه؟
و : هه‌وڵدان بۆ
پێکهێنانى ئیئتیلاف و جوره جه‌بهه‌یه‌ک ته‌نیا به ماناى هاوکارى له کارێکى
جه‌بهه‌یى تا شه‌رێکى چه‌کدارانه‌دا نیه. به‌ڵکوو زیاتر بۆ کارى سیاسى یه. بۆ
هاوکارییه و بۆ روونکردنه‌وه‌ى کۆمه‌ڵانى خه‌ڵکه و بۆ فشار خستنه سه‌ر
حاکمییه‌ته
به مه‌به‌ستى ناچارکردنى به قبوولکردنى داخوازه‌کانى خه‌ڵک. ئه‌من به چاوێکى
ئاوهاوه ته‌ماشاى ئه‌و هه‌وڵانه ده‌که‌م. پێم وایه‌ئه‌و هه‌ولانه نه کارێکى
گه‌وره‌یان له ده‌ست هاتوه‌و نه بێ به‌رهه‌م بوون. مه‌سه‌له‌ن هه‌وڵى ئێمه
یا
بوونمان له "شوراى ملى مقاومت"دا. بۆ ماوه‌یه‌کى زۆر له گه‌ل گه‌وره‌ترین
رێکخراوى سه‌رتاسه‌ریى ئێران ئێمه ئیئتیلافمان هه‌بووه جگه له هێندێ
رێکخراوى
دیکه. بۆ یه‌که‌مجار له مێژوودا گه‌وره‌ترین رێکخراوى سه‌رتاسه‌ریى ئێران
نه‌ک
هه‌ر خودموختاریى قبوول کرد، به‌ڵکوو له چوارچێوه‌ى شووراى میللى به‌رگرى
داگه‌ڵاڵه‌یه‌کیى بۆ خودموختارى په‌سه‌ندکرد. هه‌رچه‌ند ئه‌وه قه‌ت به دى
نه‌هات
، چونکه ئه‌وان نه‌گه‌یشتنه ده‌سه‌لات ره‌نگه کامل نه‌بێ به‌ڵام ئه‌وه که
هێزێکى سه‌رتاسه‌رى قبوول ده‌کا مه‌سه‌له‌ى کورد له ئێران داهه‌یه،شتێکى
گرنگه.
به تایبه‌ت ئه‌وکاته سازمانى موجاهیدن زۆر له بره‌ودا بوو و یه‌کێک له
گه‌وره‌ترین رێکخراوه‌کانى ئێران له‌وقۆناغه‌دا بوو. ئه‌وکات دوو هێزى گه‌وره
هه‌بوون: یه‌کێکیان چریکه‌کان بوون و ئه‌وى دیکه‌یان موجاهیدین بوون. چریکه‌کان
هه‌ر زوو لێک هه‌ڵوه‌شان و به کرده‌وه له مه‌یدانى تێکۆشان دا نه‌مان.
به‌لام
سازمانى موجاهیدین وه‌ک خۆى مایه‌وه. له پاشان ئه‌وه که حیزبى دێموکرات
وه‌ک
حیزبێک مه‌سه‌له‌ى کوردى له گه‌ڵ ئێرانییه‌کان هێناوه‌ته گۆرێ یا پێویستیى
هاوکاریى هێناوه‌ته گۆرێ له گه‌ڵ هێزه سیاسییه‌کان و ده‌رفه‌تى هاوکاریى
قۆزتوته‌وه، به راى من ده‌سکه‌وتێکه بۆ حیزبى دێموکراتى کوردستانى ئێران و
بۆ
خه‌باتى سیاسیى میلله‌تى کورد. به تایبه‌ت له‌و روانگه‌یه‌وه که هه‌تاکوو
ئێستاشى له گه‌ڵ بێ
میلله‌تى کورد و بزووتنه‌وه‌که‌ى به جیاییخوازیى تاوانبار
ده‌کرێن و ئه‌وه‌ش به تاوانى گه‌وره له قه‌له‌م ده‌درێ، ئه‌وه ده‌رى ده‌خا
که
حیزبى دێموکرات وه‌ک گه‌وره‌ترین هێزى مه‌یدانى تێکۆشانى خه‌ڵکى کوردستان،
ده‌یهه‌وێ کاره‌کانى و ئامانجه‌کانى له‌گه‌ڵ هه‌موو هێزه سیاسییه
نیشتمانپه‌روه‌کانى ئێران بباته پێش. که‌واته ئه‌مه ده‌سکه‌وتى سیاسییه،
شه‌رت
نیه حه‌تمه‌ن ده‌سکه‌وتێکى ماددیى مه‌لمووسى هه‌بێ.
پ : مامۆستا بێینه
سه‌ر کوردستان. حیزبه کوردییه‌کانى ئێران مێژوویه‌کى دوور‌و درێژیان له
پێکه‌وه
کارنه‌کردن هه‌یه. پێت وایه ئه‌مه بۆچى ده‌گه‌رێته‌وه؟ بۆ ئه‌م هێزانه تا
ئێستا نه‌یان توانیوه له ژێر چه‌ترێک دا و له کۆمه‌لێک کارى هاوبه‌ش دا
به‌شدار
بن؟
و : پێم وایه ئاوا موتله‌قى نه‌که‌ینه‌وه باشه. مێژووى حیزبه
سیاسییه کوردییه‌کانى ئێران قۆناغى جۆراوجۆرى تێدایه. تێیداهه‌یه که
پێکه‌وه
هاوکارى یان کردوه، تێیدا هه‌یه که هه‌ر که‌س له ماڵى خۆى بووه. ته‌نانه‌ت
تَییدا
که به‌رانبه‌ر به یه‌ک وه‌ستاون. به‌لام ئه‌وه که ئه‌و هێزه سیاسییانه
نه‌گه‌یشتوونه‌ته شتێکى به کرده‌وه، له هاوکارى و پێکه‌وه کارکردن به
باوه‌رى
من ده‌توانێ چه‌ند هۆیه‌کى هه‌بێ که لێره‌دا ره‌نگه یه‌ک دوانێکیان باس
بکه‌م.
پێش هه‌موو شتێک و له ماوه‌یه‌کى دیاریکراودا ئه‌وه که ناکۆکیى سیاسى
و ئایدئۆلوژیکى هه‌بوو. هه‌رچه‌ند حیزبى دێموکرات قه‌ت ئیدئۆلۆژیى تایبه‌تیى
نه‌بووه. حیزبى دێموکرات وه‌ک هێزێکى نه‌ته‌وه‌یى کۆمه‌لێک ئایدئۆلۆژیاى
له‌خۆدا
جێ کردوته‌وه.
یه‌کێکى دیکه‌یان ئه‌وه بووه که ماوه‌یه‌کى که‌م وڵاتمان به
ده‌سته‌وه بوو‌و له ناوچه‌دا ده‌سه‌ڵات دار بووین. ئه‌و هێزه سیاسییانه که
له
گۆره‌پانه‌که‌دا په‌یدا بوون بۆ خۆیان منسجم نه‌بوون. جارێ ئه‌زموونى سیاسیى
پێکه‌وه کارکردنیان نه‌بوو. له پاشانیش له پێش چاوى ئه‌وانه که له
جه‌ریانى
ئینقلاب دا دروست ببوون و له داخلى کوردستانى ئێران دا دروست ببوون ، تا
راده‌یه‌ک
حیزبى دێموکرات ناپه‌یدا بوو. چونکه حیزبى دێموکرات حیزبێکى قه‌ده‌غه‌کراو
بوو،
رێبه‌رییه‌که‌ى له ده‌ره‌وه‌ى وڵات بوو، زیاتر پێیان وابوو ده‌بێ حیزبى
دێموکرات
له گۆره‌پانى سیاسیى کوردستانى ئێران هه‌روه ده‌ر بنرێ. ئه‌وه شتێک نه‌بوو
که
هه‌ر به قسه بێ یا هه‌ر له خه‌یاڵ دا بمێنێ. شتێک بوو که ده‌هاته سه‌ر
کاغه‌زیش. ته‌نانه‌ت له کۆبوونه‌وه‌یه‌کى گرنگ که له مه‌هاباد گیرا، زۆر
له‌و
براده‌رانه که له‌وێ دا به‌شدار بوون داواى ده‌رکردنى دوکتۆر قاسملوویان کرد
له‌و کۆبوونه‌وه‌یه(1357). که دوکتۆر ده‌بێ له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا نه‌بێ،
چونکه دوکتۆر قاسملوو سکرتیرى حیزبى دێموکراته. دوکتۆر قاسملووش گوتبووى
به‌لێ
هه‌ر له به‌ر ئه‌وه‌ى سکرتێرى حیزبى دێموکراتم به‌شدارى ده‌که‌م. ئێوه خراپ
حالین، حیزبى دێموکرات به‌شى گه‌وره‌ى له تێکۆشان و خه‌باتى رزگاریخوازانه‌ى
خه‌ڵکى کورددا هه‌یه.
ئه‌وه‌ى دیکه که ده‌توانێ قۆناغێکى درێژتر بگرێته خۆ،
له واقێع دا له ساله‌کانى 1360ه‌وه تا ئێره حیسابى بکه‌ین ه‌ى ئه‌وه‌یه که
به
کرده‌وه به تایبه‌تى له 61ه‌وه رێبه‌ریى ئه‌م حیزبانه له ولات دا نین،
که
له وڵات دا نه‌بوون، ئه‌و هه‌ستى به‌رپرسیاره‌تىء ئه‌و پێویستییه‌ى که هێزه
سیاسیه‌کان وادار به هاوکارى و لێک نیزیکبوونه‌وه ده‌کا که‌م ره‌نگ
ده‌بێته‌وه.
چونکه ئێمه ئێستا له رواله‌ت دا کێشه‌یه‌کمان نیه به بێ پێکه‌وه بوون
نه‌توانین چاره‌سه‌رى بکه‌ین. بۆیه ئه‌و تامه‌زرویى یه بۆ پێکهێنانى
به‌ره‌یه‌ک
یا هاوکارى یه‌ک هه‌ست پێ ناکه‌ین. به‌لام ئه‌گه‌ر له نێو خه‌ڵک دا بینء له
وڵات
دابین و کێشه‌کانى وڵاتمان هه‌بێ ئه‌و پێویستییه پتر تێ ده‌گه‌ین. بۆ به
هێزکردنى ئه‌و بۆچوونه ئیستیدلالێک بکه‌م. وه‌کوو ئه‌مه‌گناسییه‌کیشه،
ده‌توانم
بلێم یه‌که‌م ئیشاره‌کانى پێک هاتنى ده‌سته‌ى نوێنه‌رایه‌تیى گه‌لى کورد له
واقێع
دا به پێشنیار و به فشارى خه‌ڵک بوو له نێو شاره‌کان. ئه‌وکات ئێمه له شاخ
بووین، هاتن بۆ لاى حیزبى دێموکرات و ئه‌وانى دیکه‌ش که ئێوه ده‌بێ پێکه‌وه
کار
بکه‌ن. دیاره ئه‌و فشاره ئه‌وه نه‌بوو که حیزبى دێموکرات یا ئه‌وانى دیکه
نه‌توانن وه‌ڵامى نه‌ده‌نه‌وه، هه‌ستى به‌رپرسیاره‌تى بوو که وه‌ڵامیان به
داخوازى خه‌ڵک. دایه‌وه جا قسه له وه‌یه که ئه‌گه‌ر له نێو ولات دا بن
ئه‌و
فشاره ده‌بێ به هۆیه‌ک بۆ لێک نیزیک بوونه‌وه‌ى زیاتر.
پ: مامۆستا تۆ
کۆمه‌لێک هۆکارت باس کرد وه‌ک کۆسپه‌کانى سه‌ر رێگاى لێک نیزیک بوونه‌وه‌ى ئه‌م
هێزانه. پرسیار ئه‌مه‌یه ئایا ئێستاش ئه‌و هۆکارانه هه‌ست پێ ده‌کرێ یا نا؟
هه‌ر چه‌ند ئێستا کۆمه‌لێک روانگه و بۆچوونى جیاواز هه‌یه بۆ پێک هێنانى ئه‌م
ئیئتیلافه کوردییه، به‌ڵام ئه‌و هۆکارانه‌ى باست کردن ئێستاش پێت وایه
ماون؟
حه‌سه‌ن زاده: له بارى شته ئایدئۆلۆژییه‌کانه‌وه قسه‌یه‌کى خۆمم وه‌بیر
هاته‌وه که کاتى خۆى کردبووم و خه‌ڵکه‌که پێیان خۆش بوو. سالێکى له سوئید
کۆبوونه‌وه‌یه‌کى دوو قۆلیمان بۆ خه‌ڵک ساز کرد له گه‌ڵ کاک سه‌ید برایمى
عه‌لیزاده( ئه‌وکات کۆمه‌له یه‌ک ده‌ست بوو) که 600- 700 که‌س هاتبوون. له
په‌راوێزى قسه‌کان دا پرسیارێک هات گوتى باشه ئێوه چون پێکه‌وه هاوکارى
ده‌که‌ن؟
ئێوه حیزبى بۆرژوازى و کۆمه‌له حیزبى چینى کرێکار؟ ئه‌من گوتم نه ئێمه
بۆرژزوازییه‌که‌ى جارانین و نه کۆمه‌له‌ش کرێکاره‌که‌ى جارانه(به
پێکه‌نینه‌وه). ئیدى ئه‌و سنووره ئیدئۆلۆژییانه به راستى زۆر شکاون و که‌م
ره‌نگ بوونه‌ته‌وه. ئێستا زۆر له رێکخراوه چه‌په‌کان ره‌نگه هێندێک بونیادى
فیکرى و ئابوورى یان هه‌بێ، به‌ڵام هێندێ سازمان که پێشتر چه‌پى کومونیستى
بوون
ئیئَستا هه‌ولیانه ئه‌مه له بیر خه‌ڵکى به‌رنه‌وه. که‌واته کوسپى
ئیدئۆلۆژى
ئه‌گه‌ر به ته‌واوییش له نێو نه‌چووبێ زۆر که‌م ره‌نگ بۆته‌وه. به‌ڵام
مه‌سه‌له‌ن دوورى له وڵات به داخه‌وه هه‌تا ئێستا له جێگاى خۆیه‌تى.
به‌وحاڵه‌ش
ده‌توانم بلێم ئێستا شته‌که جیاوازیى هه‌یه. ئێستا پێک نه‌هاتنى شتێک وه‌ک
هاوکارىو وه‌ک ئیئتیلاف یا هه‌رچى دیکه هۆیه‌که‌ى هێندێ شتى دیکه‌یه. نه
ئه‌و
جیاوازى یه ئایدئۆلۆژیه کوسپه نه ناکۆکى له سه‌ر به‌رنامه سیاسییه‌کانء
ئامانجه سیاسیه‌کان.
ئه‌وه‌ى راست بێ که باسى شتى سیاسى ده‌که‌ین هیچ
ناکۆکیمان له سه‌رى نیه. ره‌نگه جاروبار شتێک رابگه‌یه‌ندرێ ئه‌ویش شتێکى
کاتی
یه به ئاسانى ده‌توانى به سه‌رى دا باز بده‌ى. مه‌سه‌له‌ن ئێستا هه‌موومان
وه‌ک
یه‌ک واین ،هێزێک نیه له ئێران داواى خۆدموختارى بکا و له هه‌مان کاتیش دا
هێزێک
نیه داواى جیابوونه‌وه بکا. هه‌موو پێیان وایه فیدرالیزم سیسته‌مێکى باشه
بۆ
چاره‌سه‌رى کێشه‌ى میللى له ئێران دا. هێزێکمان نیه موخالیفى دێموکراسى بێ یا
هێزێکمان نیه ئیددیعاى دێموکراسى نه‌کا. هێزیکى سیاسییمان نیه که بڵێ
موخالیفى
به‌رابه‌ریى ژن و پیاوم. که‌سمان نیه موخالیفى مافى کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشان
بێ.
له زۆر شت دا له یه‌ک ده‌چین.ئه‌وه‌نده‌ى ئه‌من هه‌ستم پآ کردبآ ناکۆکى زیاتر
له
سه‌ر ئه‌وه‌یه که یه‌که‌م پێکهاته‌ى ئه‌و ئیئتیلافانه له کێ و له چى بێ ؟
دووهه‌م پێکهاته‌که چ سروشتێکى هه‌بێ؟ چۆن پێک بێ؟ سه‌لاحییه‌تى چون بێ؟ ئه‌رک
و پۆسته‌کانى چۆن دابه‌ش بکرینَ؟ زیاتر من ئه‌وه‌م به کۆسپ دیوه تا مه‌سائیلى
ئیدئۆلۆژیکى یا سیاسى.
پ
: به نیسبه‌ت پێکهاته‌ى ئه‌و به‌ره‌یه ئێستا
کۆمه‌لێک هێزى سیاسیى دیکه هاتوونه‌ته گۆره‌پانه‌که‌وه له پاڵ ئه‌وه‌ش دا
باس
له‌وه ده‌کرێ که کۆمله و دێموکرات "به‌ره"یان له نێوان خۆیان دا قۆرغ
کردوه.
ئه‌م دوو هێزه یا به تایبه‌تى حیزبى دێموکرات تا چه‌ند هێزه سیاسیه‌کانى
تازه‌ى
دیکه له به‌ره‌دا به‌به‌شدار ده‌زانێ؟
و : ده‌لێن مه‌لاى مه‌شهوور خۆى
مراندبوو ده‌یان برد بۆ سه‌ر قه‌بران. ده‌بوو له چۆمى بپه‌ڕنه‌وه ناکۆکییان
لێ
په‌یدا بوو که کوێ بواره لێى بپرنه‌وه، به ئاکام نه‌گه‌یشتن، مه‌لا له
سه‌ر
تابووتێ گوتى هه‌تا مه‌لا مه‌لا بوو فلانه جێ بوار بوو. ئه‌منیش ئێستا باسى
ئه‌و
کاته ده‌که‌م که زیاترله بڕیارى سیاسیى حیزبى دێموکرات نیزیک بووم و ئێستا
نازانم چیه. به‌لام ئه‌و وه‌خته به نیسبه‌ت حیزبى دێموکراته‌وه ئه‌وه
نه‌بوو
که حیزبى دێموکرات و یه‌کى دیکه بیان هه‌وێ ئیئتیلافى کوردستانى له پاوانى
خۆیان
دابنێن. به پێچه‌وانه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى بایه‌خى کۆمه‌ڵه‌ى هه‌ست پێ کردبوو،
ئه‌و
کاتى که کۆمه‌له یه‌ک پارچه بوو ئێمه گه‌ڵاله‌یه‌کمان هه‌بوو که هه‌ر
ناویشى
نرا "گه‌ڵاله‌ى هاوکارى"، چه‌ند ساڵ له گه‌ڵ ئه‌وان کارمان له سه‌ر کرد، بۆ
ئه‌وه‌ى له گه‌ڵ ئه‌وان به کۆمه‌لێک راى هاوبه‌ش بگه‌ین و پاشان له گه‌ڵ
لایه‌نه‌کانى دیکه باسى لێوه بکه‌ین. به‌ڵام له گه‌ڵ هه‌مووى ئه‌وانه ئێمه
پێمان وابوو که نابێ که‌س حه‌زف بکرێ. جێى سه‌رنجه که بڵیم له‌و "به‌ره"یه
که ساڵى 1977یش پێک هات له‌وێش دا یه‌کێک له خاله‌کان ئه‌وه‌یه که نابێ هیچ
هێزێکى واقیعیى مه‌وجوود حه‌زف بکرێ. ره‌نگه یه‌کێک بۆ خۆى نه‌یه‌ت. لێره‌ش
رامان
وابوو که نابێ که‌سێک حه‌زف بکرێ. به‌لام راستییه‌که‌ى ئه‌وه‌یه که هه‌ر
کۆڕێک
پێک دێ له یه‌که‌وه ده‌ست پێ ده‌کا و ده‌بێ به دوو و پاشان زیاد ده‌کرێ.
واته یه‌کێک به فیکرى دا دێ که با "به‌ره"یه‌ک پێک بێنین که به فیکرى دا
هات
حه‌تمه‌ن هێزێک هه‌یه که له پێش دا ده‌یهه‌وێ له گه‌ڵ ئه‌ودا باسى لێوه
بکا.
ئه‌وله‌ویاتێک هه‌یه، ئێستا ره‌نگه سبه‌ینێ به تایبه‌تى ئه‌گه‌ر
هه‌لومه‌رجێک
وه‌ک ساڵى 1357 پێک بێ چه‌ندین رێکخراوى دیکه سه‌ر هه‌ڵ بده‌ن، خۆ کوردستان
له
پاوانى هیچ که‌س دا نیه. حه‌قى خۆیانه. پێت باشه یان نا ئه‌وه قه‌زاوه‌تیکى
دیکه‌یه. که‌واته حه‌ق وایه به باوه‌رى من له سه‌ره‌تاوه جه‌معێک له
هێزه
سیاسیه‌کان که یه‌کتر ده‌ناسن، سابیقه‌ى تێکۆشانیان هه‌یه، به جیاوازى
حه‌جمء
قۆرسایى خۆیان که بۆ خه‌لکیش ناسراون له سه‌ر ئه‌وانه دانیشن و له سه‌ر
هێندێک
شت پێک بێن. با ئه‌وان مشاوه‌ره‌ت بکه‌ن و بریار بده‌ن که چ هێزێکى سیاسیى
دیکه
بێته ناوه‌وه. له شه‌خسییات کێ ده‌بێ به‌شدار بآ؟ پێم وایه‌که ده‌ست پێ
کردنه‌که له گه‌ڵ کۆتاییه‌که‌ى ده‌بى جیاوازیى هه‌بێ.
پ : که باس له
به‌ره‌ى کوردستانى ده‌کرێ، دیدگاى جیاوازیش دێته گۆرێ. هێندێ پێیان وایه که
ئه‌ندامانى "به‌ره" ده‌بێ مافى وه‌ک یه‌کیان هه‌بێ. دیدگاى واش هه‌یه ده‌لێ
نا
هه‌ر حیزبێک ده‌بێ به پێى قۆرسایى و توانا و مێژووى خۆى به‌شدار بێ له‌م
پێکهاته‌یه‌دا. پێشنیارى تۆ چییه؟
حه‌سه‌ن زاده: ئه‌من که باس له
"به‌ره"ى
کوردستانى ده‌کرێ سه‌ره‌تا دوو تێ بینیم هه‌یه: یه‌کێکیان له سه‌ر
ئه‌و ناوه‌یه، واته "به‌ره‌ى کوردستانى". له کوردستانى عێراق دا پێیان
ده‌گوت
"به‌ره‌ى
کوردستانى"(الجبهه الکردستانیه). بۆیه له بارى وشه‌وه پێم وایه
ده‌بێ بگۆترێ"به‌ره‌ى کوردستان". "به‌ره‌ى ئێران"، به‌ره‌ى نازانم فه‌رانسه.
ئه‌و"ى" ناوێ و ئه‌وه "ى"یه زیاتر عه‌ره‌بییه. ئه‌وه‌ى دیکه من له جێ دا
شتێک
به ناوى "به‌ره‌ى کوردستانى" به دروست نازانم. ئێمه وه‌دواى ئیحساسات
نه‌که‌وین،
هێزى سیاسیى ده‌بێ مه‌سئوول بێ.
جیاوازیى "به‌ره" له گه‌ڵ ئه‌و ناوانه‌ى
دیکه‌که بۆ پێکه‌وه‌کارکردنى هێزه سیاسییه‌کان داده‌نرێ له چى دایه؟ ئه‌رێ
بۆ
ناوى "یه‌کگرتن" نه‌بێ؟ بۆ ناوى"یه‌کیه‌تى" نه‌بێ؟ بۆ ناوى"تشکل" نه‌بێ؟ بۆ
ناوى"هاوبه‌ندى" نه‌بێ؟ بۆ ناوى "به‌ره" بێ؟ جیاوازیى "به‌ره" چیه؟ زۆر که‌س
که ده‌لێن "به‌ره" ده‌بێ"به‌ره" شتێکى هه‌بێ که‌سیش پێم نالێ "به‌ره" چیه؟
به‌ڵام ئه‌من پێت ده‌لێم "به‌ره" چیه؟ "به‌ره" یا "جبهه" که له عه‌ره‌بى
یا
فارسى دا"جبهه"ى بۆ به‌کار ده‌به‌ن، جیاوازیى ئه‌ساسیى له گه‌ڵ شته‌کانى
دیکه
ئه‌وه‌یه که "جبهه" ده‌بێ وێراى ئه‌و پره‌نسیبانه که دایان ده‌نێن بۆ
هاوکارى، وێراى ئه‌و ئامانجانه ده‌بێ به‌رنامه‌ى بۆ حکوومه‌تى دواتر هه‌بێ.
جیاوازییه‌که‌ى ئه‌وه‌یه ئه‌وانى دیکه ئامانجیان هه‌یه، به‌رنامه‌ى کارییان
هه‌یه، به‌ڵام به‌رنامه‌ى سیاسى یان بۆ حکوومه‌تى داهاتوۆ نیه، به‌ڵام
"به‌ره"(جبهه)هه‌یه‌تى.
که ئه‌وه‌مان دان و گوتمان "به‌ره" یا (جبهه)
ئه‌وه‌یه‌که به‌رنامه‌ى بۆ حکوومه‌تى دواى وه‌زعى مه‌وجوود هه‌بێ، ئه‌و کات
"به‌ره‌ى
کوردستانى" هیچ ماناى نیه. له به‌ر چى؟ چونکه وه‌ک گوتم دروشمى هه‌موو
هێزه سیاسیه‌کانى کوردستانى ئێران ئه‌وه‌نده‌ى ئه‌من بزانم وه‌دیهێنانى
فیدرالیزمه. واته له چوارچێوه‌ى ئێران دا کێشه‌که چاره‌سه‌ر ده‌که‌ن. ئێستا
یه‌کى دیکه بلێ من له ئێران جیا ده‌بمه‌وه مافى خۆیه‌تى "به‌ره"ى بۆ پێک
بێنێ.
ده‌لێ کوردستان له ئێران جیا ده‌که‌مه‌وه ئه‌وه‌ش به‌رنامه‌که‌مه بۆ
سیسته‌مى
حکوومه‌تى کوردستان. به‌لام که تۆ ده‌لێى له ئێران دا ده‌مێنمه‌وه و
به‌رنامه‌ى
حکوومه‌تى ئێران به تو دانانرێ. ده‌بێ هه‌موو ئێرانییه‌کان یا هێزه سیاسییه
گه‌وره‌کانى ئێران دابنیشن جبهه‌یه‌ک پێک بێنن و به‌رنامه‌ش بۆ حکوومه‌تى دواى
کۆمارى ئیسلامى که ئه‌وان بێنه سه‌ر کار دابنێن. ئه‌تۆ ناتوانى به‌رنامه‌ى
حکوومه‌تى کوردستانیش دابنێى، چونکه ناکرێ له ئێران سیسته‌مێک له سه‌ر کاربێ
و
له کوردستان سیسته‌مێکى دیکه دابنێى. ناکرێ ئێران سه‌رمایه‌دارى بێ،
کوردستانیش
سوسیالیستى بێ. راسته له فیدرالیزم دا هیندێک تایبه‌تمه‌ندیى ناوچه‌یى له
هێندێک یاساکان(احوال شه‌خسى) له به‌رچاو ده‌گیرێ، به‌ڵام به گشتى ناوچه‌ى
خۆدموختار سه‌ر به حکوومه‌تى فیدراله(که ده‌لێم ناوچه‌ى خودموختارى
مه‌به‌ستم
ئه‌وه نیه شیعارى خودموختارى بژێنمه‌وه) له فیدرالیزمیش دا ناوچه‌کان پێیان
نا‌لێن فیدراڵ. ئێستا ئه‌وه‌ى که لێره(کوردستانى عێراق) ده‌لێن کوردستانى
فیدراڵ
ئیستیلاحێکى دروست نیه. کوردستان فیدرال نیه، عێراق فیدراله، ئه‌وانه هه‌ر
پیێان ده‌لێین ناوچه‌ى خودموختار. که‌وابێ له جێ دا باسى "به‌ره" زۆر وارید
نیه باسى "یه‌کگرتن"، "هاوپێوه‌ندى"، ئیئتیلاف"و" هه‌ڤگرتن"و شتى ئاوا به
باوه‌رى
من دروسته.
به‌ڵام ئه‌وه که پێوه‌ندیى ئه‌ندامانى ئه‌و یه‌کگرتنه ده‌بێ چۆن
بێ؟ ئه‌من پێم وایه که حه‌ق وایه هه‌ر ئیئتیلافێک پێک دێ، شێوه‌ى کارکردن و
ئیداره‌کردنى وا بێ که هه‌موو لا له ئه‌رکء له‌ماف دا به‌رانبه‌ر نه‌بن یان
له
راستى دا به‌رانبه‌ر بن . ئه‌وه‌ى که ده‌لێ"هر که بامش بیش برفش بیش‌تر"
دروسته.
واته ئه‌وه‌ى حقووقى زیاتر وه‌رده‌گرێ ئه‌رکى زیاتریشى هه‌بێ. ئه‌وه‌ى که
قۆرسایى یه‌کى زیاترى هه‌یه ده‌سه‌ڵاتى زیاترى هه‌بێ. ئه‌من هه‌ر له تیئۆرى
دا
ده‌لێم، به‌بێ ئه‌وه‌ى مه‌به‌ستم هیچ هێز و حیزبێک بێ. واى دانێین 4 ئه‌ندام
له
به‌ره‌یه‌ک دا هه‌ن. یه‌کێکیان 55% ى خه‌ڵکى ولاته‌که‌ى خۆى(باسى بولیوى
ده‌که‌م
نه‌ک کوردستان) له‌گه‌ڵ دایه، یه‌کێکیان 20% ، یه‌کیان 15% ،یه‌کیان 10%،
ئێستا
"به‌ره"یه‌ک
پێک دێنن . ئایا دروسته هه‌موویان به قه‌د یه‌ک سه‌لاحییه‌تیان له‌و
جبهه‌یه‌دا هه‌بێ ؟ باشه وا دانێین ناکۆکییه‌ک هه‌یه له سه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌کى
زۆر گرنگ ئه‌وان سێن 45% ن و یه‌کیان که گه‌وره‌یه55% ه . ئه‌وان ئه‌گه‌ر
رایان
جۆرێک بوو ده‌نگى ئه‌وان سه‌ر ده‌که‌وێ . باشه ئه‌وه له راستى دا زۆرایه‌تى
قۆربانى کردنه له به‌رامبه‌ر که‌مایه‌تى دا، ئه‌و 55% ه‌ى خه‌ڵک بۆیه له
گه‌ڵ
ئه‌و حیزبه‌ن که سیاسه‌ته‌کانى ئه‌ویان قبووله. به چ حه‌قێک ده‌چێ دیدگاى
زۆربه‌ى خه‌لکى فیداى دیدگایه‌ک ده‌کا که که‌مایه‌تییه. پاشان وا دابنێین
حیزبێکى
چووکه و حیزبێکى گه‌وره له جبهه‌یه‌ک دا هه‌ن. باشه ئه‌و جبهه‌یه ئه‌گه‌ر
فعال
بێ هه‌زینه‌ى ده‌وێ. ئایا ئه‌وانى دیکه ده‌توانن هه‌ر یه‌که‌یان مه‌سه‌له‌ن
مانگآ 10000دوڵار بده‌ن بۆ خه‌رجه‌که‌ى. یا جاروبار وه‌ک شیعاریش ده‌لێن با
که‌سایه‌تیى سه‌ربه‌خۆى تێدابێ به مافى وه‌ک یه‌که‌وه. ئه‌من پێم وایه
ئه‌وه
جۆرێک گاڵته به ئیحساساتى خه‌ڵک کردنه. مه‌سه‌له‌ن وا دابنێین جبهه‌یه‌ک له
کوردستانى ئێران پێک دێ. حیزبى دێموکراتى تێدایه، کۆمه‌له‌ى تێدایه، 50
که‌سایه‌تییشى تێدایه. ئه‌گه‌ر وا دانێین ئه‌وکه‌سایه‌تییانه رایان له گه‌ڵ
حیزبه‌کان یه‌ک نیه. ئه‌و حیزبانه ده‌بێ هه‌زینه‌ى ئه‌وبه‌ره‌یه ته‌ئمین
بکه‌ن
و هه‌ول و ته‌قه‌لا بده‌ن بۆ ئه‌و جبهه‌یه، ئه‌گه‌ر خه‌باتى چه‌کدارانه‌یه
خوێنه‌که ئه‌وان بیده‌ن، به‌ڵام که‌سایه‌تییه‌کان بریار بده‌ن که چاره‌نووسى
ئه‌و
بزووتنه‌وه‌یه چون ده‌بێ؟ به جۆرێکى دیکه بۆى بچین. که‌سایه‌تیه‌ک هه‌یه‌که
سه‌ر به هیچ حیزبێک نیه، باشه ئه‌ى ئه‌ندامانى ئه‌و حیزبانه، ئه‌ندامانى
به
ئه‌زموونى ئه‌و حیزبانه ئه‌وان که‌سایه‌تى نین؟ بۆچى حیزبێک به خۆى و سه‌د
که‌سایه‌تیى هاوترازى ئه‌و که‌سایه‌تییانه‌وه که له ده‌ره‌وه‌ى حیزبه‌کان دا
هه‌ن یه‌ک ده‌نگى هه‌بێ به‌ڵام که‌سایه‌تییه‌کى دیکه هه‌ر چونکه حیزبى نیه
به
ته‌نیا ده‌نگێک بێ؟ ئه‌وه به‌رابه‌رى نیه ئه‌وه‌ى زێده‌خوازییه بۆ ئه‌و
که‌سانه‌ى که نوێنه‌رایه‌تیى که‌مایه‌تییه‌ک له‌کۆمه‌ڵگاکه‌ى خۆیاندا ده‌که‌ن.
بۆیه پێم وابێ هیچ شتێکى سه‌یر و سه‌مه‌ره نیه‌که ته‌رکیبه‌که وادابنرێ که
به پێى وه‌زنى هه‌ر حیزبێک سه‌لاحییه‌ت له نێو رێبه‌ریى ئه‌و یه‌ک گرتنه‌دا
که
پێک دێ دابه‌ش بکرێ. ئه‌من پێم وابێ عه‌کسى ئه‌وه عه‌داڵه‌ت به‌رقه‌رار
ناکا.
پ : تۆ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داى که جیاوازى و قۆرسایى حیزبه‌کان له‌و یه‌کگرتنه‌دا
وه‌ک
خۆیان ببینرێن، ئه‌مه له لایه‌ک. له لایه‌کى دیکه‌وه ئه‌حزابى ئێمه هه‌ر
هه‌موویان له تاراوگه‌دان ، به‌ڵام له سیسته‌مگه‌لى دێموکراتیک دا شوین و
جێگاى
هێزه‌کان له رێگاى هه‌ڵبژاردنه‌کانه‌وه دیارى ده‌کرێ. واته ئه‌وه
هه‌ڵبژاردنه‌کانه به تۆ ده‌لى کام هێز یه‌که‌م و کام هێز دووهه‌مه. له
نه‌بوونى
هه‌لبژاردنێکى ئازاد له کوردستان ئه‌و وه‌زنه‌ى که باست کرد به چى هه‌ڵ
بسه‌نگێندرێ؟
حه‌سه‌ن زاده: پرسیاره‌که‌ت به جێ یه‌و کاره‌که‌ش
موشکیله. به‌لام ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ پێوانه‌ى دیکه دابنێین پێوانه‌ى دیکه هه‌ن
که به جۆرێک له جۆره‌کان قابلى سه‌نجشن. مه‌سه‌له‌ن کام حیزب هه‌ر ئێستا
ژماره‌ى
ئه‌ندامانى پتره. کام حیزب شه‌هیدى زیاتره؟ کام حیزب له رابردوودا له
هه‌ڵبژاردنه‌کان دا زۆرترین ده‌نگى هێناوه. ئه‌من لێره‌دا مه‌جبوورم شتێک بلێم
که
به قازانجى حیزبه‌که‌ى منه. حیزبى دێموکرات له مێژووى سیاسیى خۆى دا سێ جار
به‌شداریى له هه‌ڵبژاردنه‌کان کردوه. جارێکیان ساڵى 1331 بوو که حیزبى
دێموکرات
پشتیوانیى له سارم خانى سادق وه‌زیرى کرد یادى به‌خێر بێ، هه‌لبژاردنه‌کانى
برده‌وه. جارێکیان دوکتۆر قاسملوو کاندیدا بوو بۆ مه‌جلیسى خوبره‌گان که
حیزبى
دێموکرات پشتیوانیى لێ کرد و بردیه‌وه. جارێکیان له یه‌که‌م مه‌جلیسى شووراى
ئیسلامى دا که ئه‌و کات ناوى شووراى میللى بوو به‌شداربووین له هه‌ر جێ یه‌ک
نوێنه‌رێک سه‌رکه‌وت سه‌ر به حیزبى دێموکرات بوو. له‌وانه‌ش که که‌وتنه
ده‌ورى
دووهه‌م جگه له مه‌ریوان له هه‌موو جێگایه‌ک نوێنه‌رانى حیزبى دێموکرات له
پێشه‌وه بوون. باشه ئیستا به‌ڵگه‌یه‌ک نیه که نفووزى حیزبى دێموکرات وه‌ک
خۆى
مابێ. هیچ به‌ڵگه‌یه‌کى محکمه پسندمان نیه. به‌لام ئایا به‌ڵگه‌ى محکمه‌پسندى
دیکه هه‌یه نیشان بدا که یه‌کى دیکه جێگاى وى گرتبێته‌وه؟ ئه‌ویش نیه.
که‌وابێ مه‌جبوورین به شتێکى دیکه بگه‌ین. با بلێم ئه‌و ئیددیعایانه‌ى که
ئێستا
هه‌ن ئه‌و کاتیش هه‌بوون.
ئه‌من له بیرمه هه‌ڵبژاردنى ده‌وره‌ى یه‌که‌م
ئه‌ندامانى ده‌سته‌ى نوێنه‌رایه‌تى له مالى مامۆستا شیخ عێزه‌دینى حوسینى
کۆبووینه‌وه له سه‌ر ئه‌وه‌ى که چون کاندیدا معرفى بکه‌ین، چون بچینه نێو
ئه‌و
هه‌ڵبژاردنانه‌وه. ئه‌من به‌رپرسى هه‌یئه‌تى حیزبى دێموکرات بووم. گوتم با
هه‌ر
کامه‌مان کاندیداى خۆمان هه‌بێ، له ده‌ورى یه‌که‌م دا لایه‌نگرانى هه‌ر
لایه‌کمان
ده‌نگ ده‌ده‌ین به کاندیداى خۆمان،به‌ڵام له‌ئێستارا توافق ده‌که‌ین کاندیداى
هه‌ر
لایه‌کمان له ده‌ورى یه‌که‌م دا ده‌نگى زیاترى هێنابوو هه‌موولا راگه‌یه‌ندراو
ده‌ربکه‌ین و داوا له لایه‌نگرانى خۆمان بکه‌ین که له ده‌رى دووه‌م دا ده‌نگ
به‌و بده‌ن واته چیدى خۆمان کاندیدا نه‌که‌ین. مه‌سه‌له‌ن له حه‌وزه‌ى
هه‌ڵبژاردنه‌کانى سه‌قزدا کاندیداى چریکى فیدایى له هه‌موان ده‌نگى زیاترى
هێنا و
که‌وته ده‌ورى دووهه‌م، ئیدى حیزبه‌کانى دیکه به‌یاننامه ده‌ربکه‌ن و بلێن
ئێمه
کاندیدمان نابێ و کاندیدى ئێمه فلان که‌سه که که‌وتوته ده‌ورى دووهه‌م.
ئه‌وان
گوتیان نا با به سه‌ر یه‌که‌وه کاندیدا بده‌ین. ئه‌من گوتم سوودى نیه و به
ئاکام ناگه‌ین. گوتیان بۆ به ئاکام ناگه‌ین؟ گوتم چونکه ده‌بێ کاندیداکان
به‌ش
بکه‌ین، چه‌ندیان ه‌ى حیزبى دێموکراته و چه‌ندیان ه‌ى کۆمه‌له‌یه‌و چه‌ندیان ه‌ى
دیکه
بن؟ بۆیه له سه‌ر ئه‌وه به ته‌وافوق ناگه‌ین. گوتیان بۆ ناگه‌ین؟ گوتم
چونکه
ئه‌گه‌ر ئه‌من بلێم نیوه‌ى کاندیداکان له حیزبى دێموکرات بن ئیوه قبوولى
ناکه‌ن.
گوتیان جا بۆ نیوه له حیزبى دێموکرات بن؟ ئه‌منیش گوتم جا ئیشکاله‌که له‌وه
دایه که ئه‌من به نیوه‌ى رازى نابم، چونکه ئه‌من پێم وایه حیزبى دێموکرات
زیاترله نیوه‌ى کاندیداکانى سه‌ر ده‌که‌ون که‌چى ئێوه به نیوه‌که‌ش رازى نین.
گوتیان جا هه‌ڵبژاردن ده‌رى ده‌خا، گوتم با ده‌رى بخا. وابوو حیزبى دێموکرات
به
ته‌نیا کاندیداى ناساند به‌ڵام ئه‌وان ئیتلافیان کرد(مامۆستا و کۆمه‌له و چریک
و
ته‌نانه‌ت سه‌ربه‌دارانیش له‌گه‌ڵیان که‌وت) به‌ڵام له نه‌تیجه‌دا ئێمه له
زۆربه‌ى جێگاکان سه‌رکه‌وتین، ئه‌وان ته‌نیا له مه‌ریوان ده‌نگیان زیاتر
هێنابوو.
باشه ئێستا چ گۆرانێک رووى داوه؟ ئه‌من نالیم نه‌گۆراوه و وه‌ک خۆیه‌تى و
ده‌لیلیکم نیه بۆ ئه‌وه‌ى وه‌ک خۆى بێ. خه‌ڵک ده‌لێن وه‌ک خۆیه‌تى و زیاتریشه
به‌ڵام ئه‌من ئیددیعاى ئه‌وه ناکه‌م به‌ڵام ئیدى چى ده‌رى ده‌خا که ئه‌و
ته‌وازونه گۆراوه، ئه‌ویش وا نیه.
پ: باشه مامۆستا قسه‌کانت ئاماژه‌یه
به قۆرسایى حیزبى دێموکرات له رابردوودا، به‌ڵام ئه‌مه ره‌ساله‌تێکى زیاتر
ده‌خاته سه‌ر حیزبى دێموکرات بۆ لێک نیزیک کردنه‌وه‌ى هێزه کوردییه‌کان له
ده‌ورى یه‌ک. باشه حیزب بۆ نه‌ی توانیوه ئه‌م ره‌ساله‌ته به جێ
بگه‌یه‌نێ؟
و: عه‌رزم کردى که هۆیه‌که‌ى هه‌ر ئه‌وه‌یه لایه‌نه‌کانى
دیکه ئاوا ده‌که‌ن. ئێستا کۆمه‌له هه‌میشه گوتویه‌تى و حه‌قى خۆشیه‌تى بیڵێ
ده‌لێ ئه‌من به موو که‌متر له حیزبى دێموکرات رازى نیم. حیزبى دێموکراتیش
ئه‌وه‌ى قبوول نه‌کردوه، چونکه پێى وایه نوێنه‌رایه‌تیى زۆرایه‌تیى کۆمه‌ڵگا
ده‌کا. ئه‌من بۆ خۆم له گه‌ل دوستانى کۆمه‌له دانیشتووم ده‌لێن ئێمه
نامانه‌وێ
ئیمتیاز داوا بکه‌ین، به‌ڵام پێمان وایه ئێمه حیزبى یه‌که‌مین له کوردستان
دا.
جا ئه‌و ئیختلافه هه‌یه‌که ناهێلى ئه‌و ئیئتیلافه پێک بێ، ئه‌گینا ئیختلاف
له
سه‌ر مه‌سائیلى سیاسى نیه. به داخه‌وه زۆریش ئاسۆکه نیزیک نابینم.
هه‌رچه‌ند
ئه‌من پێم وایه ئه‌وه پێویستییه‌که بۆ فیداکارى ده‌بێ. ره‌نگه زه‌وابیتێک
هه‌رباش بێ هه‌بێ. ئێستا له هێندێک جێ دا ئه‌و زه‌وابیته‌یان دا نه‌ناوه. له
کوردستانى عیراق ماوه‌یه‌کى جه‌بهه هه‌بوو که پارتى و یه‌کیه‌تى تێدا بوون.
ماوه‌یه‌کى درێژتر له‌و ماوه‌یه هاوپه‌یمانى هه‌بوون. پارتى یه‌کى هه‌بوو،
یه‌کیتى
یه‌کى هه‌بوو بێ ئه‌وه‌ى بنوسرێ، له هه‌ر دوو هاوپه‌یمانییه هه‌موو لایان
رێبه‌ریى حیزبه گه‌وره‌که‌یان قبوول بوو یانى هاوپه‌یمانیى کوردستان له
سلێمانى
چه‌ند ئه‌ندامیان هه‌بوو هه‌موویان رێبه‌ریى یه‌کیه‌تى یان قبوول بوو و ه‌ى
هه‌ولیریش تێکڕا رێبه‌ریی پارتییان قبوول بوو. به‌ڵام له کوردستانى ئێران وه‌ک
گوتت هه‌ڵبژاردنێک نیه که پێشانى بدا و ئه‌وه‌ى پێشووشیان قبوول نیه.
که‌واته
زه‌وابیتێکیان ده‌وێ.
پ: تو بۆ خوت بوونى به‌ره‌یه‌کى یه‌کگرتووى کوردى له
حیزبه‌کان به پێویست ده‌زانى بۆ قۆناغى ئێستاى خه‌باتى کورده‌کان؟
و: من
پێم وایه له جێ دا ناوى "به‌ره" باش نیه. چونکى هێنده ته‌بلیغاتى بۆ
کراوه
له به‌ر چاوى کۆمه‌ڵانى خه‌ڵک بۆته "معجزه". یانى ئێستا خه‌ڵک پێیان وایه
که
ئه‌ورۆ به‌ره پێک هات، سبه‌ینێ کوردستان رزگار ده‌بێ. له حالێک دا به
داخه‌وه
ئه‌من وا تێ ده‌گه‌م و ئێستاش راکه‌م به دروست ده‌زانم ئه‌مرۆ به‌ره‌یه‌ک
ئیعلان
بکرێ سبه‌ى و دووى و سێَ مانگى دیکه‌ش هیچ شتێک ناگۆردرێ. چونکه ئێمه له
بارودوخێک دا نێین که حه‌ره‌که‌تێک ده‌ست پێ بکه‌ین که ده‌سکه‌وتێکى لێ
به‌رهه‌م بێ. ئێمه له ده‌ره‌وه‌ى وڵات ده‌ژین باشه ئه‌و تاقه هیوایه بۆ
له
خه‌ڵک بستێنین؟ بلێن ئه‌وه به‌ره‌ش پێک هات و هیچشى نه‌کرد؟ بۆیه به ناوى
به‌ره
پێم وایه پێک هێنانى باش نیه، به‌ڵام پێویسته
ئێمه هه‌لویسته‌که‌مان یه‌ک
خه‌ین. پێویسته پێکه‌وه کار بکه‌ین. پیویسته ئێمه ئوسوولێکمان هه‌بێ که
سبه‌ى
گه‌راینه‌وه نێو وڵات چۆن له گه‌ڵ خه‌ڵکى ره‌فتار بکه‌ین و چۆن له گه‌ڵ
یه‌کتر
ره‌فتار بکه‌ین. ئه‌گه‌ر هه‌لومه‌رجێکى وه‌ک سالى 57ى ئێران پێک هات یا
هه‌لومه‌رجێکى وه‌ک ده‌یه‌ى 90ى کوردستانى عێراق پێک هات چۆن ئه‌و ولاته
پێکه‌وه
ئیداره بکه‌ین. هه‌ر که‌س بۆ خۆى حکوومه‌تێکى هه‌بێ؟ هه‌ر که‌س ناوچه‌ى
ده‌سه‌ڵاتى خۆى هه‌بێ یا پێکه‌وه و به‌یه‌کده‌ست و یه‌ک قانوون وڵات به‌ریوه
به‌رین. ئێمه ته‌جروبه‌ى ئه‌وه‌مان هه‌یه. زۆرجار قانوونێکى باش جێ به‌جێ
نه‌ده‌بوو چونکه حیزبێک ده‌یگوت ئه‌وه ه‌ى فلان حیزبه ئه‌من به قسه‌ى ناکه‌م.
مه‌سه‌له‌ن حیزبى دێموکرات ژن به ژنه‌ى قه‌ده‌غه‌کردبوو فلان حیزب ده‌چوو به
لایه‌نگرانى خۆى ژن به ژنه‌ى ده‌کرد. ده‌یگوت خۆ حیزبى دێموکرات حاکم نیه و
هه‌ر
بۆ شکاندنى حاکمییه‌تى حیزبى دێموکرات مجوزى ده‌نووسى بۆ ژن به ژنه. ئێمه
ده‌مانگوت دارستانه‌کان مه‌بڕن، حیزبێکى دیکه ده‌هات ده‌یگوت بابه بیبڕن خۆ
ماڵى
حیزبى دێموکرات نیه‌و ماڵى خۆتانه. بۆیه پێویسته هه‌ر له ئێستاوه
کاربکه‌ینء
هه‌ر له‌ئێستاوه ئوسوولێکمان هه‌بێ که ره‌نگه ئه‌و کات ده‌سکاریى بوێ.
به‌ڵام
با ناوى جه‌بهه‌ى له سه‌ر دانه‌نرێ.
پ: که‌واته تۆ ده‌ترسى له جێ به
جێ نه‌کردنى ئه‌و هیوایه‌ى که ره‌نگه ئه‌م حیزبانه له دانانى به‌ره به
خه‌ڵکى بده‌ن و بۆیان جێ به جێ نه‌بێ؟
و: به‌لێ ئه‌ورۆکه وایه،
ئه‌گه‌ر پێک بێ به‌ره چى ده‌کا؟ به خۆى و ده هه‌زارپێشمه‌رگه ده‌توانێ
ناوچه‌یه‌ک رزگاربکا؟ له لایه‌کى دیکه‌شه‌وه جه‌بهه رێکه‌وتنى چه‌ند رێبه‌ر
نییه. ده‌بێ به‌ده‌نه‌ى ئه‌و حیزبه له‌گه‌ل حیزبه‌کانى دیکه ئه‌و زه‌مینه‌ى
هاوکارى کردنه له نێوانیان پێک بێ یانى ببێته شتێکى جیگاى قبوولى هه‌مووان.
له
هه‌مووى گرنگتر ئێمه ئێستا کارى پراکتیک مان بۆ ناکرێ. به تایبه‌تى ئه‌و
کاره
پراکتیکه‌ى که خه‌ڵک ده‌یانه‌وه‌ێ.
..
سه‌رچاوه وبلاگی کاک خالید |