تازه‌ترین هه‌واڵ و بابه‌ته‌کان. ماڵپه‌ری گیاره‌نگ بۆ خزمه‌ت كردنی ئێوه ئازیزان ساز كراوه و ئاماده‌ی بڵاو كردنه‌وه‌ی هه‌موو جۆره بابه‌تێكی ئه‌ده‌بی، سیاسی، هونه‌ری و ... هتد، به‌ڵام له نێوه‌ڕۆكی بابهتهكان خۆی به به‌رپرسیار نازانێ و خاوه‌ن بابهتهكان به‌رپرسیاری نێوه‌ڕۆكی نووسراوه‌کانیانن.
به بۆنه‌ی 38 همین ساڵڕۆژی له سێداره‌دانی ڕۆڵه‌ی به وه‌فا و هه‌ڵکه‌وتووی گه‌ل، تێکۆشه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی بزوتنه‌وه‌ی ساڵه‌کانی 1346 و 47ی هه‌تاوی شه‌هید مه‌لا ئاواره و هاورێیانی شه‌هیدی ره‌حمانى حه‌مه‌دى وه‌تمان چاوشین و مه‌لا که‌چه " محه‌ممه‌د ئه‌حمه‌دی" ، ماڵپه‌ری گیاره‌نگ له گه‌ڵ چه‌ند که‌س له هاورێیانی نێزیک به شه‌هید ئاواره و چه‌ند که‌سایه‌تی سیاسی وتووێژی پێک هێناوه، به‌و هیوایه که به هه‌موو لایه‌کمان تیشکمان خست بێته سه‌ر ژیان و به سه‌رهاتی ئه‌و نه‌مرانه. به‌م بۆنه‌وه ماڵپه‌ری گیاره‌نگ دوو ڕۆژ نوێ ناکرێته‌وه .... به‌شێک له شێعره‌کانی شه‌هید ئاواره
دیمانه‌یه‌ک له گه‌ڵ به‌رێز و تێکۆشه‌ر مامۆستا عه‌بدوڵلا حه‌سه‌نزاده، یه‌کێک له که‌سایه‌تییه سیاسییه ناوداره‌کانی گه‌لی کورد و هاوڕێی شه‌هید ئاواره. ئاماده کردنی: شلێر حه‌سه‌نپور مامۆستا حه‌سه‌نزاده: "ئاواره" هاوڕێى رێگاى ژیان وخه‌بات، ئه‌و که‌سه‌ى قه‌ت له‌بیرم ناچێ. به‌ڕاستى ده‌وڵه‌تى گه‌وره‌و گرانى حه‌مه‌ڕه‌زاشا ترسى ڕێ نیشتبوو. چونکه ئه‌وان توانیبوویان "جزیره‌ى ئارام"ى حه‌مه‌ڕه‌زاشا بشڵه‌ژێنن و گۆمى مه‌ندى به‌رهه‌مى زه‌برو زه‌نگى ژاندارمه بشڵه‌قێنن. له‌و نێوه‌دا نه‌خشى مه‌لا ئاواره تایبه‌تى بوو .... درێژه‌ی وتووێژ
دیمانه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ به‌رێز و تێکۆشه‌ر کاک مسته‌فا شڵماشی که‌سایه‌تی سیاسی و برای شه‌هید ئاواره جوڵانه‌وه‌ی 46 ، 47 یه‌كێك له لاپه‌ڕه زێڕینه‌كانی حیزبی دێموكڕاته. كادره له خۆبردووهكانی حیزبی دێموكڕات له سه‌رده‌مێك دا دژی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌هریمه‌نیی پاشایه‌تی ڕاوه‌ستان، كه له سه‌رانسه‌ریی ئێران‌دا هیچ ده‌نگێكی دژایه‌تی له گه‌ڵ ڕژیم نه‌ده‌بیسترا و ساواك به سه‌ر هه‌ست و نیستی خه‌ڵكدا ده‌سه‌ڵاتی هه‌بوو. له هه‌مووی ناخۆشتر ئه‌وه بوو كه ڕژیم نیازی هه‌بوو له سه‌رانسه‌ری كوردستانی گه‌وره‌دا نفوزی خۆی بسه‌پێنێ .... درێژه‌ی وتووێژ
یادى یاران ساتێک له‌گه‌ڵ مه‌لا ئه‌حمه‌دى شلماشى (مه‌لا ئاواره) دا. نووسینى: حه‌مه‌ڕه‌سوڵ حه‌سه‌نپور ماوه‌یه‌ک بوو هه‌ندێ دۆست و براده‌ر داوایان لێ ده‌کردم وه‌ک دۆست و هاو خه‌باتێکى مه‌لا ئه‌حمه‌د شڵماشی ( ئاواره) شتیکى له سه‌ر بنووسم و هه‌ڵبه‌سته‌کانى ئه‌وانه‌ى له ده‌ست دان بڵاویان بکه‌مه‌وه له پاش خۆ هێنان و بردنێکى زۆر و پاش سی و سێ ساڵ که به سه‌ر شه‌هید .... درێژه‌ی یادی یاران
وتووێژی له‌گه‌ڵ به‌رێز مه‌لا ڕه‌حمان کاژه‌یی، یه‌کێک له تێکۆشه‌رانی دێرینی "حدکا" و هاوڕیی سه‌رده‌می پێشمه‌رگایه‌تی له گه‌ڵ شه‌هید مه‌لا ئاواره. ئاماده کردنی: شلێر حه‌سه‌نپوور یه‌کێک له سه‌رکرده‌کانی ڕاپه‌رینی 46 و 47ی هه‌تاویی، کوردستانی ئێران که ئامانجی سه‌ره‌کی بوو بۆ ڕێژیمی شا و هه‌ر ده‌م هه‌وڵیان ده‌دا به شێوه‌یه‌ک له داوی بخه‌ن، شه‌هید مه‌لا ئاواره بوو، که به داخه‌وه زۆر ساده و ساکار به ده‌ستیانه‌وه هات و ده‌ست به‌گیریان کرد .... درێژه‌ی وتووێژ
وتووێژ له گه‌ڵ به‌رێز حاجی حوسێن حه‌دداد، یه‌کێک له ئه‌ندامانی چالاک و هه‌ڵسوور و دیرینی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران مه‌لا ئاواره یه‌كێك له كادر و مرۆڤه ده‌گمه‌نه‌كانی ناو حیزب بوو، له ناو جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك دا به هۆی خه‌ڵكی بوون و زمانپاراوی و كولتورناسی قه‌در و قوتبێكی زۆری له ناو هه‌ژاران و گوندنشینان دا هه‌بوو، شه‌هید مه‌لا ئاواره جگه له كاری حیزبی خۆی به كاری خه‌ڵكه‌وه .... درێژه‌ی وتووێژ
به‌ڕێوه بردنی ڕاسپهردهیێکی گرینگ له گه‌رمین و گه‌رانه‌وه بۆ لای ئاواره. نووسینی: نه‌به‌ز عه‌لیدوست ئێواره‌یه‌كی مانگی گه‌لاوێژ سه‌روبه‌ندی رۆژئاوا بوونێ به ده‌م گۆرانی گووتنه‌وه خۆی به مووچه‌ی چهكۆی گوندی بێشاسپێ دا كرد. به نێو ڕه‌زی ماڵێ برایمی ئه‌حمه‌دی دا تێپه‌ری و له سه‌ر كانیه سۆفی قادری لایدا. پاش ده‌ست و دمووچاو شتن و خواردنه‌وه‌ی ئاوێكی سارد له سه‌ر تاته به‌رده‌كه‌ی راكشاو چاوی له ئاسمانێوه بڕێن، له چاو .... درێژه‌ی بابه‌ت
وتووێژ له‌گه‌ڵ به‌رێز کاک سه‌عید کوێستانی، ئه‌ندامی له مێژینه‌ی "حدکا" و هاوڕێی شه‌هید ئاواره له گه‌ڵ شه‌هید قادر شه‌ریف له ڕیگای قه‌ڵادزێ به ڕێكه‌وت تووشی شه‌هید ئاواره بووین. من نهم دیبوو، له گه‌ڵ كاك قادر شه‌ریف ئاشنا بوون. پێشتر نێوی مه‌لا ئاواره‌م بیستبوو، وه‌ك مه‌لایه‌ك له مێشك و زه‌ینمدا پێناسه‌م ده‌كرد. كاتێك پێكه‌وه دانیشتین و شه‌هید ئاواره‌م دواند، ئاواره مرۆڤێكی ڕووناكبیری ته‌واو سیاسی بوو، له گه‌ڵ زهینیاتی پێشووم جیاواز بوو .... درێژه‌ی وتووێژ
وتووێژ له‌گه‌ڵ تێکۆشه‌ر مه‌لا خاله‌ق حه‌فیدی (سیروان)، هاوڕێی نێزیک و جێ مه‌تمانه‌ی مه‌لا ئاواره به حه‌ق ئه‌وه‌ی شه‌هید مه‌لا ئاواره له‌و سه‌رده‌مه دا کردی نه ئه‌وانه‌ی پێش خۆی و نه ئه‌وانه‌ی دوای خۆشی نه‌یان توانیوه ئه‌و حه‌ره‌که‌ته و جووڵانه‌وه سیاسی و ته‌شکیلاتییه به هێزه و شاراوه‌یه پێک بێنن و بیکه‌ن. به کوردی و به کورتی، شه‌هید مه‌لا ئاواره چه‌مکی دێمۆکرات و پێشکه‌وتن خوازی و کۆمه‌ڵایه‌تی بوو، حیزبی دێمۆکرات شه‌هید مه‌لا ئاواره‌ی پێ نه‌گه‌یاند، به‌ڵکوو .... درێژه‌ی وتووێژ
دیمانه‌یه‌ک له گه‌ڵ تێکۆشه‌ر مامۆستا مه‌لا عه‌زیز ئه‌ندامی له مێژینه‌ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران و دۆستی به وه‌فای شه‌هید مه‌لا ئاواره. ئاماده کردنی: زاهید شاعیری شڵماشی مامۆستا ئاواره بێجگه له‌وه‌ی ئینسانێکی کورد و حیزبی بوو، مرۆڤێکی به ته‌واو مانای مرۆڤ دۆستی مرۆڤ دۆست بوو، مرۆڤێک بوو، نه‌یده‌ویست هیچ کام له ئینسانه‌کان تۆشی ناره‌حه‌تی و کویرهوهریی ببن، دژیی هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ک نه‌بوو به تورک و فارس و عه‌ره‌بیشه‌وه، ئاره‌زووی بوو و هه‌وڵیشی بۆ ده‌دا، هه‌موو نه‌ته‌وه‌کان ته‌نانه‌ت داگیرکه‌رانی کوردستانیش به ئاشتی .... درێژه‌ی وتووێژ
دیمانه‌یه‌ک له گه‌ڵ به‌رێز و تێکۆشه‌ر کاک مه‌لا محه‌ممه‌د شڵماشی، که‌سایه‌تی سیاسی و برای گه‌وره‌ی شه‌هید مه‌لا ئاواره، دانیشتووی وڵاتی فینلاند به‌رێز کاک مه‌لا محه‌ممه‌د سه‌باره‌ت به ژیانی لاوه‌تی و هه‌ڵسوورانی ئه‌و شه‌هیده هه‌رگیز نه‌مره‌ی گه‌له‌که‌مان به وردی بۆ گشت لایه‌ک ده‌دوێت و باسێک له ئازاره‌کانی بنه‌ماڵه‌که‌یان ده‌کات که له لایه‌ن ڕێژیمی په‌هله‌وییه‌وه له سه‌ریان بووه. دوای شه‌هید کردنی مه‌لا ئاواره، کاک مه‌لا محه‌ممه‌د ئاواره‌ی هه‌نده‌ران ده‌بێت، با به یه‌که‌وه له زمانی خۆی ببیسین .... فه‌رموون گوێ بگرن
کورته‌یه‌ک له سه‌ر شه‌هید مه‌لا ئاواره له لایه‌ن مامۆستا ئه‌بوبه‌کر فه‌لسه‌فی کادری هه‌ڵسوور و چالاکی ساڵانی 46 و 47ی هه‌تاویی. ئاماده کردنی: ڕه‌حمان خالیدنژاد مه‌لا ئاواره تا ئه‌و کاته‌ش ئه‌ندامی هیچ سازمان و ڕێکخراوێکی سیاسی نه‌بوو هه‌ستی کوردایه‌تی و سۆزی نیشتمان په‌روه‌ری ده‌ستی پێ له فه‌قێیه‌تی و خوێندنی ئایینی هه‌ڵگرتبو، له ژێر کاریگه‌ری شۆرشی کوردستانی عێراق و ڕاپه‌رینه جه‌ماوه‌ریه‌که‌ی دا خۆی گه‌یاند بۆ .... درێژه‌ی وتووێژ
دیمانه‌یه‌ک له گه‌ڵ به‌ڕێز کاک فه‌قێ عه‌بدوڵڵا قه‌له‌ڕه‌شی ئه‌ندامی تێکۆشه‌ری حیزبی دێمۆکرات به راستی شه‌هید مه‌لا ئاواره کادرێکی به وه‌جی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و خه‌ڵکی بوو، یه‌عنی کادرێک نه‌بوو که هێنده‌ی فاسیله له گه‌ڵ خه‌ڵکه‌که‌ی هه‌بێ، خه‌ڵک نه‌ی گاتێ، کادرێک بوو که ڕه‌گ و ڕیشه‌ی له نێو کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی مه‌نتیقه‌ی سه‌رده‌شتێ به ته‌واوه‌تی داکوتا بوو، هه‌ر به‌و هۆیانه خه‌ڵک زۆری بۆ به په‌رۆش بوو، ئه‌و له گه‌ڵ داب و نه‌ریتی .... فه‌رموون گوێ بگرن
وه‌سفی سه‌رده‌شت. نووسینی: مامۆستا غه‌فوور ده‌باغی (حافز مه‌هابادی) به‌شێک له شێعری مامۆستا غه‌فوور ده‌باغی (حافز مه‌هابادی) له سه‌ر وه‌سفی سه‌رده‌شت، هه‌ر له‌م شێعره دا باسێکی له تێکۆشه‌ری کورد و شۆرشگێری گه‌له‌که‌مان مامۆستا شه‌هید مه‌لا ئاواره کردووه که منیش پێم باش بوو که ئه‌م چه‌ند دێره له شێعره‌که جیا بکه‌مه‌وه و له یادی شه‌هید مه‌لا ئاواره دا بیخه‌مه به‌ر ده‌ستی خوێنه‌رانی به‌رێز .... درێژه‌ی شێعر
شێعرێک بۆ شه‌هید مه‌لا ئاواره. نووسینی: خالید حیسامی (هێدی) شاعیری هێژا کاک خالید حیسامی (هێدی) کاتی خۆی له سه‌ر گیرانی مه‌لا ئاواره هه‌ستی خۆی له شێعرێک دا ده‌ربری بوو، دوای بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌م شێعره، خه‌ڵکی ناوچه به ده‌نگ ههڵبهستهکهیان بۆ یه‌کتر ده‌خوێنده‌وه و به‌م شێوه‌یه نه‌فره‌تی خۆیان له داموده‌زگای نگریسی په‌هله‌وی ده‌ر ده‌بری .... درێژه‌ی شێعر
ملا احمد شلماشی ( ملا آواره) ، منبع: کتاب سردشت در آئینه اسناد تاریخی. گردآوری و تالیف: فریدون حکیمزاده. شلیر حسن‌پور ملا احمد شلماشی مشهور به ملا آواره یکی از مبارزان کرد بود که تا آخرین لحظه زندگی خود از مردم ستمدیده کرد پشتیبانی کرد. وی از اعضای فعال کمیته مرکزی حزب دموکرات بود که مبارزات زیادی را با رژیم پهلوی در تاریخ به ثبت رسانید. در 22 شهریور 1345 شمسی در منطقه (آلان) به همراه شش نفر دیگر کمیته مرکزی را تشکیل دادند .... دنباله مطلب
سه‌ره‌وه.