|
|
ئه‌مشه‌و گه‌ڕام و هه‌ر گه‌ڕام هه‌تا ناوێک بدۆزمه‌وه تیشکاوێژ بێ وه‌ک چاوانت، به هه‌یبه‌ت بێ وه‌کوو باڵات، روون بێ وه‌ک بیروباوه‌ڕت هه‌تا بڵێم هه‌ر ئه‌و ناوه ناوى تۆیه. ته‌نیا یه‌ک وشه‌م دۆزىیه‌وه و زانیم پڕ به باڵاى تۆیه، ئه‌ویش وشه‌ى پێشمه‌رگه‌یه. تۆ پێشمه‌رگه‌ى، تا کورد هه‌بێ تۆش نامرى و هه‌ر ده‌مێنى. چه‌ند رۆژى دى گه‌له‌که‌ت جه‌ژنى هه‌رمانت بۆ ده‌گرن، له "26ى سه‌رماوه‌ز" دێیه‌وه کۆڕى یارانت؛ به چاوانى پڕ له تیشک و به قه‌ندیلى باڵاته‌وه، به پیرۆزى باوه‌ڕى روون و به دونیایه‌ک ئاواته‌وه. کاکه نه‌بى به‌خێرهاتى. نووسینی: بێ به‌ش 8ى سه‌رماوه‌زى 85 ئه‌م وێنه‌یه له ماڵپه‌ری پێشمه‌رگه‌کان وه‌رگیراوه |
| سه‌ره‌وه. | ده‌سپێک. |
|
|
|
© www.giareng.com |