|
ئایا
دێموکڕاسی ته‌نیا مافی ڕه‌ئی دانه؟
با
له پێناسه کردنی دێموکڕاسی گه‌ڕێین،
چونکه زۆر جار پێناسهکراوهو ته‌نانه‌ت وه‌ک بنێشته خۆشکه‌ی لێ هاتووه،
بچینه
سه‌ر باسی جێ به‌جێ کردنی دێموکڕاسی له‌کرده‌وه‌دا و بزانین ئه‌و هه‌نگاوانه
که
ده‌بێ به‌کرده‌وه هه‌ڵگیرێن تا دێموکڕاسییه‌کی ته‌واو پیادهکرابێ،
چین؟
به‌بۆچونی کۆمه‌ڵناسی به‌ناوبانگ مارتن سپرێنچهر: ئه‌و سیستمی
دێموکڕاسیهی که‌ئێستا کاری پێ ده‌کرێ، دوو دایکی هه‌یه، ئیدهئۆلۆژیهکهی
له‌شۆڕشی فه‌ڕانسه‌وه دێ وچوارچێوهکهشی له‌شه‌ڕی ئازادی ئامریکاوه
سه‌رچاوه
ده‌گرێ، له ڕاستیش دا دوای ئه‌و دوو ڕوداوه گرنگه بوو که به‌شی زۆری
کۆمه‌ڵگاکان
له‌جیهان دا ئاڵ و گۆڕی زۆر قوڵیان به‌سه‌ر دا هات، کۆمه‌ڵگاکان گۆڕان
له‌کۆمه‌ڵگایه‌کی جوتیاریه‌وه بۆ کۆمه‌ڵگایه‌کی شارستانی، نه‌خوێنده‌واری
به‌ره‌به‌ره له به‌ین چو، هێرشێکی بڵاو بونه‌وه‌ی زانیاری ده‌ستی پێ کرد که
له سه‌ره‌تاوه له زاره‌وه بۆ زار بوو، هه‌رهات و گه‌شه‌ی کرد تاگه‌یشته
ئینته‌رنێت، جێگای ژیان گۆڕا، له گوندی ته‌ریک که‌وتوه‌وه بۆ کۆمه‌ڵه
گه‌وره
جیهانیهکان که په‌یوه‌ندی ڕاسته‌و خۆیان بهیهکهوهههیه، ڕادده‌ی ژیان
کردن
نیزیکه‌ی دوو به‌رابه‌ر بووهـ سنعه‌ت له‌شێوه‌یه‌کی ناوچه‌ییه‌وه بوه‌ته
جیهانی،
کۆمه‌ڵگاکان له‌کۆمه‌ڵگایه‌کی ستاتیکیهوهگۆڕاون به‌کۆمه‌ڵگایه‌کی دینامیکی و
له هه‌مویان گرنگتر و له ئه‌نجامی هه‌مو ئه‌و ئاڵ و گۆڕانه‌دا ئێستا
ته‌نانه‌ت
ڕوانینێکی سه‌رده‌میانه‌تر و جیاوازتر بۆ ئه‌سڵی دێموکڕاسیش هه‌یه.
گه‌لێک
له‌زانا کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بیر له دێموکڕاتیزه کردنی دێم‌و کڕاسی
ده‌که‌نه‌وه،
ئه‌وان باس له‌وه‌ده‌که‌ن که ئه‌و دێموکڕاسییهی تائێستا له‌زۆر شوێنی دنیادا
به‌تایبه‌ت لهئورپای ڕۆژ ئاوا‌و ئه‌مریکادا پیاده‌کراوه، هه‌ر چه‌ند زۆر
ده‌سکه‌وتی
گه‌وره‌ی بۆ مرۆڤایه‌تی به‌دیاری هێناوه، به‌ڵام نه‌ی توانیوه وه‌ڵامده‌ری
هه‌مو
گیر و گرفته‌کانی ئه‌م سه‌ر ده‌مه بێ، هه‌ربۆیه به‌بۆچونی گه‌لێک له‌زانایان
ته‌نیا
بهئاڵ و گۆڕ له‌هێندێک بناغه‌کانی دێموکڕاسی دایه‌که مرۆڤ ده‌توانێ به‌سه‌ر
گیر و
گرفته‌کانی ئه‌م سه‌ر ده‌مه‌دا زاڵ بێ، به‌و پێیهدێموکڕاسی مۆدێرن ده‌بێ لانی
که‌م
ئه‌و چه‌ند خاڵه بناغه‌ییانه‌ی تێدا بێ:
-
ده‌سه‌ڵاتی نه‌ته‌وه ده‌بێ به‌ده‌ست
تاکه‌کانی نهتهوهوهبێ، نه‌ک که‌سانێک خۆ بکه‌نه نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌و
به‌ناوی
نوێنه‌ر ده‌سه‌ڵات له‌ده‌ست خۆیان دا قهبزهبکهن، به‌واتایه‌کی
دیکهدهسهڵات
ئاسۆیی دابه‌ش ده‌کرێ، نه‌ک له‌ناوه‌ند کۆ بکرێته‌وه‌و هیچ کۆنتڕۆڵێکی
ئاسۆیی
له‌سه‌ر نه‌بێ، کۆمه‌ڵگا هی هه‌مو تاکه‌کانیه‌تی، نه‌ک هی ژماره‌یه‌کی
دیاریکراو،
دیاره گه‌ل نۆێنه‌رانی خۆی هه‌ڵده‌بژێرێ، به‌ڵام ده‌بێ میکانیزمی کۆنترۆڵ
هه‌بێ و
ئه‌گه‌ر ئه‌و نوێنه‌رانه خه‌تایان کرد، هه‌ر به‌و هاسانیهی کهههڵبژێر
دراون،
به‌و هاسانیهش بتوانرێ وه‌لا بنرێن.
-
هاو نیشتمانی ده‌بێ بتوانێ له‌کار و
باری ڕۆژانه‌ش دا، کاریگه‌ری هه‌بێ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی دیاریکراو له‌لایه‌ن
خۆیه‌وه.
-
یه‌کسانی ته‌واو بۆ هه‌مو تاکه‌کان، چ ژن چ پیاو له‌به‌رامبه‌ر
قانون و قهر ار داده‌کان دا، هه‌روه‌ها گاڕانتی کردنی شانسی وه‌ک یه‌ک
بۆوهدهست
گرتنی هار و بار له‌هه‌مو پله‌کان له‌کۆ مه‌ڵگا دا نۆ ژن و پیاو.
-
ئه‌و
قانونانه‌ی کهبهزیانی گشتی و به‌قازانجی هێندێک ئۆرگان یا که‌سایه‌تی
تایبه‌تی
داده‌نرێن، دێموکڕاتیک نین و پێویستهههڵبوهشێنهوه.
-
ئه‌وپه‌ڕی
له‌ماوه‌ی شه‌ش ساڵ دا پێویستهئاڵ و گۆڕ له‌ده‌سه‌ڵاتی سیاسی دا پێک بێ.
-
به‌شێکی به‌ر چاو له به‌رپرسیاریه گشتیه‌کان پێویسته ڕاسته‌و خۆ
له‌لایه‌ن
خه‌ڵکه‌وه هه‌ڵبژێردرێن.
-
هه‌ر سێ ساڵ جارێک هه‌ڵبژاردن بکرێ بۆ ده‌سه‌ڵاته
سیاسیه کلیدیه‌کان.
-
که‌سی یه‌که‌م ته‌نیا بۆ دوو ده‌وره هه‌ڵبژێردرێ،
مه‌گه‌ر قازانجی گشتی غه‌یری ئه‌وه بخوازێ له‌هه‌ڵبژاردنی که‌سێکی
تایبه‌تی
دا.
-
ئه‌و زۆرایهتیهی به‌ڕێگای هه‌ڵبژاردن ده‌سه‌ڵاتی به‌ده‌سته‌وه
گرتووه، له‌سه‌ری واجبه که ئازادی بۆ ته‌ک ته‌کی که‌سه‌کانی نێو ئه‌و
کۆ
مهڵهخهڵکهی هه‌ڵیان بژاردوه، دابین بکا.
-
ئهوهمافی که‌مایه‌تی نێۆ
گۆڕه‌پانی سیاسی ئه‌و کۆمهڵگایهشه، که‌دابین کرانی ئه‌و ئازادیانه
له‌سه‌ر
زۆرایه‌تی ده‌سه‌ڵات دار بکاتهمهرج.
-
زۆرایه‌تی ده‌سه‌ڵات دار
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ڵانه‌ی که‌له‌کاتی ده‌سه‌ڵاتی دا ده‌یان کا به‌ر
پرسه‌و
پێویسته له به‌رده‌م گه‌له‌که‌ی، کۆمه‌ڵگاکه‌ی، حیزبه‌که‌ی یا
ڕێکخراوه‌که‌ی دا
وه‌ڵام ده‌ربێ و ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌که‌ی ئه‌وه‌نده گه‌وره بێ که له‌تمه له
دێموکڕاسی
یا ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، یا ئامانج و پرێنسیپه‌کانی حیزبی یا ڕێکخراوه‌یی
بدا،
پێویسته ده‌ست له‌کار بکێشێته‌وه و ئه‌گه‌ر ئه‌ویش نه‌ی کا مافی ئه‌و
کۆمه‌ڵه‌یه
که ده‌سه‌ڵاتی داوه‌تێ، ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی لێ بستێنێته‌وه.
-
زۆرایه‌تی
ده‌سه‌ڵاتدار ئه‌رکی سه‌ر شانیه‌تی که‌له‌ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دا هه‌و ڵ بدا
کۆمه‌ڵگاکه‌ی، نه‌ته‌وه‌که‌ی، حیزبه‌که‌ی یا ڕێکخراوه‌که‌ی
له‌پێشکه‌وتنه‌کانی
دنیای ئه‌مڕۆ دوا نه‌که‌وێ و نه‌ک ته‌نیا ئه‌و پڕۆگرامه دێموکڕاتیکهی که
ڕه‌ئی
ده‌ران پێیان سپاردوه به‌ڕێوه‌به‌رێ، به‌ڵکو به‌پێی سه‌ر ده‌م و ئاڵ و
گۆڕه
تازه‌کان، به‌رنامه‌و پلانی نێو دهورهییش داڕێژێ و به‌ڕێوه‌به‌رێ، تا
بتوانێ
نوێنه‌رێکی باش بێ بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی متمانه‌یان پێ کردوه‌و ده‌سه‌ڵاتیان
پێ
سپاردوه.
-
زۆرینه‌ی ده‌سه‌ڵاتدار ده‌بێ گۆێ له‌ڕه‌خنه‌و پێشنیاره‌کان بگرێ و
به‌جیددی هه‌وڵ بدا که وه‌ڵامی گونجاو و پێویستیان بداتهوهـ ئه‌گه‌ر
ناڕه‌زایه‌تی به‌پله‌یه‌کی ترسێنه‌ر گه‌یشت که‌قازانجی گشتی بخاته
مه‌ترسیه‌وه،
پیێویسته له‌بیری چاره‌سه‌ریه‌کی بنه‌ڕه‌تی دابێ و ئه‌گه‌ر پێویست بێ،
ده‌سه‌ڵاتیش
دابه‌ش بکا یا ده‌ستی لێ هه‌ڵگرێ.
-
که‌مایه‌تی هه‌ر وه‌ک مافی هه‌ن،
ئه‌رکیشی له سه‌ر شانن، تا ئه‌و جێگایه‌ی کهزۆرایهتی، بناغه
دێموکڕاتیهکان
له‌به‌رچاو ده‌گرێ و ڕێگابه ئه‌و ده‌دا وه‌ک به‌ر هه‌ڵستی سیاسی،
نه‌زه‌راتی خۆی
ڕاشکاوانه به‌یان بکا، ئه‌ویش ده‌بێ پشتی زۆرایه‌تی بگرێ وبۆ وه‌دی هێنانی
قازانجی گشتی یارمه‌تی به‌زۆرایه‌تی بکا تا له‌کار
و
باره‌کانی دا سه‌ر که‌وتو
بێ.
-
دێم‌و کڕاسی نه‌ک ته‌نیا ده‌بێ به‌ڕادده‌ی پێویست هه‌بێ، به‌ڵکو
ده‌بێ وه‌سیع بێ، کێشی هه‌بێ و بتوانی کۆمپرۆمی بکاـ له‌پێناوی
ئامانجهگشتیهکان
دا ده‌بێ بتوانێ ڕێگا چاره‌ی درێژ خایه‌ن بدۆزێتهوهـ ئه‌وانه‌ی سه‌ر
کردایه‌تی
پڕۆسه‌یه‌کی دێموکڕاتیک ده‌که‌ن، پێویستهزانا، له‌سه‌رخۆ، پشو درێژ و
به‌ڕاستی
دێموکڕات بن، ده‌بێ له دیتنه‌وه‌ی ڕێگاچارهکاندا، خۆ له‌گرژی بپارێزن.
-
هیچ
که‌س و هیچ ئۆرگانێک نابێ پیرۆز و موتڵه‌ق بکرێ، به‌تایبه‌ت دێموکڕاسی
مۆدێرن
به‌ته‌واوی دژی دروستکردنی کاریسما وهه‌ڵوێستی موتڵه‌ق گه‌را و نهگۆڕهـ
دیارهئهوهبهو مانایه‌نییه که هه‌مو ڕۆژێ هه‌ڵوێست بگۆڕدرێ، به‌ڵام
ئه‌گه‌ر
به‌قازانجی گشتی بو، ده‌بێ ئیمکانی گۆڕینی هه‌بێ، دیارهئهویش نه‌ک
له سه‌ره‌وه‌ڕا، به‌ڵکو به‌پێی میکانیزمێکی دێموکڕاتیک.
-
شه‌فافیه‌ت له‌کار و
پڕۆگرامه‌کان دا، ڕاپۆرت دان بهبهدهنهی ده‌سه‌ڵات له‌هه‌مو بواره‌کانی
ماڵی،
ئابوری، سیاسی، ئۆرگانی و،هتد تا ئه‌و جێگایه‌ی کهلهتمهلهئاسایشی گشتی
نه‌دا.
-
هه‌ڵبژاردنی به‌ره‌ی دێموکڕاسخوازی له‌په‌یوه‌ندیه‌کانی نێو
نه‌ته‌وه‌یی دا وه‌ک هاو په‌یمان، دیاره ئه‌وه ڕێگا له‌وه ناگرێ
که‌له‌سه‌ر
بناغه‌ی قازانجی نه‌ته‌وه‌یی، په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌ر هێزێک بگیرێ، به‌ڵام
نه‌ک
وه‌ک هاو په‌یمان، له‌وه‌ش گرنگتر ئهوهیهکهنابێ هاو کاری و هاو
په‌یمانی
له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزانه‌دا بگیرێ که‌له‌ڕاستی دا دژی ئامانجه گشتیه‌کانن.
ئهوهگرینگترین ئه‌و خاڵهبناغهییانهن که‌وه‌ک لانی که‌می مه‌رجه‌کانی
پیاده‌کردنی دێموکڕاسی ده‌کرێ چاویان لێ بکرێ، ههرسیستمێک له‌هه‌ر شێوه‌و
پله‌یه‌ک
دا، چ سیستمی ده‌وڵه‌تی و چ سیستمی حیزبی یا ڕێکخراوه‌ی مه‌ده‌نی، ئه‌گه‌ر
له پڕاکتیک دا ئه‌و مه‌رجانه‌ی سه‌ره‌وه ڕیعایه‌ت نه‌کا، ناکرێ وه‌ک سیستمێکی
دێموکڕاتیک چاوی لێ بکرێ،
دێموکڕاسی ته‌نیا بهوهکۆتایی نایه که
هه‌ڵبژاردنێک بکرێ و له‌وێدا، کۆمه‌ڵێک که‌سایه‌تی ده‌سه‌ڵاتیان بدرێتێ، دوایی
له‌ناوه‌ند دانیشن و هه‌رچی بۆخۆیان پێیان خۆش بو تا هه‌ڵبژاردنێکی دیکه
بیکه‌ن و
به‌پێویستیشی نه‌زانن گوێ له‌هیچ که‌س بگرن، له‌ڕاستی دا هه‌مو هه‌ڵبژاردنێک بۆ
پیاده‌کردنی چه‌ند ئامانجێکی دیاریکراوهـ ئه‌وانه‌ی ڕه‌ئی ده‌ده‌ن
بۆیهنوێنهر بۆ
خۆیان دیاری ده‌که‌ن تا له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و ئامانجانه‌دا کار بکه‌ن، ئه‌گه‌ر
بهپێچهوانهبجو ڵێنهوه، سهڵاحییهتیشیان له ده‌ست ده‌ده‌ن، له‌وڵاتانی
به‌ڕاستی دێم‌و کڕاتیک دا به‌ر پرسه‌کان وه‌ڵامده‌رن له‌به‌رامبه‌ر بهدهنهیان
دا،
زۆر جار ڕێبه‌ری حیزبێکی دیاریکراو
خۆی له‌کار کشاوه‌ته‌وه چونکه حیزبه‌که‌ی
له‌هه‌ڵبژاردنێکی گشتی دا، یه‌ک یا چه‌ند کورسیه‌کی پاڕله‌مانی
له‌ده‌ست داوهـ
ڕێبه‌ره‌که ئه‌وه‌ی وه‌ک هه‌ڵه‌یه‌ک له‌سه‌ر خۆی قه‌بوڵ کردوه‌و بهوهلاچونی
خۆی
دانی بهوهداناوهکهبهباشی کار ی نه‌کردووه.
له‌به‌شه‌کانی داهاتو دا
هه‌و ڵ ده‌ده‌ین، یه‌ک یه‌کی ئه‌و مه‌رجانه‌ی پیاده‌کردنی دێموکڕاسی شی
بکه‌ینه‌وه‌و له‌گه‌ڵ شێوه‌ی کار کردنی حیزبه‌کان له‌کوردستان به‌راوردیان
بکه‌ین و
ده‌ستنیشان بکه‌ین که‌بۆئه‌وه‌ی کهبناغهکانی دێموکڕاسی لهپڕاکتیک دا له‌به‌ر
چاو
بگیرێ چ ڕیفۆڕمێک له‌نیو حیزبهکوردستانییهکاندا به‌گشتی و له‌نێو حیزبی
دێموکڕاتی کوردستان دا به‌تایبه‌تی پێویسته.
ماویه‌تی
...
هوله‌ند ١٥ /٢/٢٠٠٧ |