|
|
١ـ ده‌سه‌ڵاتی نه‌ته‌وه ده‌بێ به ده‌ست تاکه‌کانی نه‌ته‌وه‌وه بێ، نه‌ک که‌سانێک خۆ بکه‌نه نوێنه‌ری نه‌ته‌وه و به ناوی نوێنه‌ر ده‌سه‌ڵات له ده‌ست خۆیان دا قه‌بزه بکه‌ن ـ به واتایه‌کی دیکه ده‌سه‌ڵات ئاسۆیی دابه‌ش ده‌کرێ، نه‌ک له ناوه‌ند کۆ بکرێته‌وه و هیچ کۆنتڕۆڵێکی ئاسۆیی له سه‌ر نه‌بێ ـ کۆمه‌ڵگا هی هه‌مو تاکه‌کانیه‌تی، نه‌ک هی ژماره‌یه‌کی دیاری کراو ـ دیاره گه‌ل نۆێنه‌رانی خۆی هه‌ڵده‌بژێرێ، به‌ڵام ده‌بێ میکانیزمی کۆنترۆڵ هه‌بێ و ئه‌گه‌ر ئه‌و نوێنه‌رانه خه‌تایان کرد، هه‌ر به‌و هاسانیهی که هه‌ڵبژێردراون، به‌و هاسانیهش بتوانرێ وه لا بنرێن ـ
کاکڵه‌ی ئه‌و به‌نده‌ی سه‌ره‌وه ئه‌وه‌یه که ده‌سه‌ڵات له ڕاستی دا هی کۆی ئه‌و
تاکانه‌یه که یه‌که یه‌کی گه‌وره‌تریان پێک هێناوه و به ڕێگای هه‌ڵبژاردن دا بۆ
کاتێکی دیاریکراو ده‌سه‌ڵاتیان داوه به هێندێک نوێنه‌ری خۆیان، ئه‌گه‌ربه قه‌واره گه‌وره‌که‌ی بیپێوین، له به‌ڕێوه‌به‌ری دا خۆی ده‌نوێنێ، وه‌ک
به‌ڕێوه‌به‌ری حیزبێک، ڕێکخراوێک یا به‌ڕێوه‌به‌ریی ده‌وڵه‌تێک، ده‌وڵه‌ت ده‌بێ له به‌رامبه‌ر نه‌ته‌وه دا وه‌ڵامده‌ر بێ، که دیاره نوێنه‌رانی گه‌ل که له
پاڕله‌ماندا خۆیان ده‌بیننه‌وه، لێی ده‌پرسنه‌وه، ڕێبه‌رایه‌تی حیزبێک که خۆی
به ئاڵا هه‌ڵگری دیفاع له مافی نه‌ته‌وه‌یه‌ک ده‌زانێ، ده‌بێ هه‌م له به‌رامبه‌ر نه‌ته‌وه‌که‌ی و هه‌م له به‌رامبه‌ر به‌ده‌نه‌ی حیزبه‌که‌ی دا وه‌ڵامده‌ر بێ، هه‌ڵبژاردنی کۆمه‌ڵه خه‌ڵکێک له لایه‌ن کۆمه‌ڵێکی گه‌وره‌تره‌وه له سیستمی به
ڕاستی دێموکڕاتیک دا، له ڕاستی دا ده‌سه‌ڵات پێدان نییه، به‌ڵکو ئه‌رک پێسپاردنه، به داخێکی گرانه‌وه تا ئێستا له نێو پارت و ڕێکخراوه کوردیه‌کان دا
ئه‌وه به ده‌سه‌ڵات وه‌ر گرتن له قه‌ڵه‌م دراوه، ئه‌وه‌ش له خۆڕا نه‌هاتووه به‌ڵکو له نێو په‌یڕه‌وی نێوخۆی ئه‌و حیزبانه دا جێی گرتوه، بناغه‌ی تیۆریکی ئه‌م شێوه بۆچونه له دێموکڕاسی، سانتڕالیزمی دێموکڕاتیکه که میراتی سیستمی سۆڤیه‌تی کۆنه و له پڕۆسه‌یه‌کی مێژوویی ٧٠ ساڵه دا زیانه‌کانی ده‌رکه‌وتون، به پیێ
ئه‌و سیستمه ڕێبه‌ران کارێکی وا ده‌که‌ن که هه‌مو جارێ له لایه‌ن کۆمه‌ڵگاوه،
یا له لایه‌ن به‌ده‌نه‌ی ڕێکخراوه‌که‌یانه‌وه هه‌ڵبژێردرێنه‌وه، کاکڵه‌ی وته‌ی
ئه‌وان بۆ کۆمه‌ڵگا یا بۆ به‌ده‌نه ئه‌وه‌یه که ئێستا کاری ئێوه هه‌تا هه‌ڵبژاردنێکی دیکه ته‌واو بو، ئێمه‌تان دیاری کردووه که له جیاتی ئێوه بیر بکه‌ینه‌وه و چیمان به باش زانی بیکه‌ین، ئه‌گه‌ر بێین و ﴾﴾حیزبی دێموکڕاتی
کوردستانی ئێران 'که یه کێک له حیزبه کوردیه هه‌ره دێموکڕاتهکانه، پێش له‌تبونی بکه‌ینه وێنه له مادده‌ی حه‌وته‌م: قه‌واره‌ی حیزب په‌سند کراوی کۆنگره‌ی
١٣ دا هاتوه : ئه‌و بڕگه‌یه له مادده‌ی حه‌وته‌م ئه‌گه‌ر به بۆچونی سانتڕالیستی هه‌ڵنه‌سه‌نگێنرێ و ئۆرگانه‌کان پاش و پێش نه‌کرێن و ئه‌رک و ده‌سه‌ڵاتی هه‌ر ئۆرگانه، به شێوه‌یه‌کی دێموکڕاتیک دیاری کرابن، زۆر به جێیه، چونکه بێگومان بۆ به‌ڕێوه‌بردنی کاره‌کانی ڕێکخراوه‌یی پێویسته دیسیپلین هه‌بێ، به‌ڵام له سیستمی ئه‌و ڕێکخراوانه دا که له سه‌ر بناغه‌ی سانتڕالیزمی دێموکڕاتیک کار ده‌که‌ن، ده‌سه‌ڵات به شێوه‌ی ئاسۆیی دابه‌ش نه‌کراوه، تا ئۆرگانه‌کان له سه‌ره‌وه بۆ خوارێ به‌م جۆره ڕیز بکرێن: یه‌که‌م کۆمه‌ڵگا، یا به‌ده‌نه‌ی حیزب، دوایه پاڕله‌مان، کۆنگره، کۆنفڕانس، پلینۆم، کۆمیته‌ی ناوه‌ندی، ده‌فته‌ری سیاسی و سکرتێر، به‌ڵکو له سانتڕالیزمی دێموکڕاتیک دا له سکرتێره‌وه ده‌ست پێ ده‌کا وپاشان ده‌فته‌ری سیاسی، کومیته‌ی ناوه‌ندی و تا ئۆرگان گه‌وره‌تر ده‌بێته‌وه له پڕاکتیک دا له ده‌سه‌ڵاتی که‌م ده‌بێته‌وه، هیچ هه‌لومه‌رجێک و سنورێکیشی بۆ دانه‌نراوه، دیاری نه‌کراوه سنوری ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و ئۆرگانانه تا کوێیه، واته هیچ کۆنتڕۆڵێکیان به سه‌ره‌وه نیه، بۆ وێنه نه‌گوتراوه که ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕیاره بۆنی ئه‌و ی لێ بێ که دژی په‌یڕه‌وی نێوخۆیه، یا له گه‌ڵ به‌رژه‌وندیه‌کانی نه‌ته‌وه دا یه‌ک ناگرێته‌وه چی؟ ئایا به راستی دێموکڕاتیکه که له سه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌کی گرنگی وه‌ک له‌ت بونی حیزبی دێم‌و کڕات، که له ڕاستی دا په‌یوه‌ندی به ئه‌منییه‌ت و دواڕۆژی نه‌ته‌وه‌ی کورد به گشتی و گه‌لی کورده‌وه له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به تایبه‌تی هه‌یه، ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌و حیزبه نه ته‌نیا به پێویستی نه‌زانێ موڕاجه‌عه به ڕه‌ئی گه‌لی کورد، یا لانی که‌م به به‌ده‌نه‌ی حیزب بکا، به‌ڵکو هه‌ر به پێویستیشی نه‌زانێ ڕیفڕاندۆمێک له نێو ئه‌ندامانی ته‌واو وه‌ختی حیزبیش دا بکا؟ ئه‌وه له کوێ ڕا دێ؟ بێگومان له‌وه ڕادێ که وا بیر ده‌کرێته‌وه که به‌ده‌نه‌ی حیزب له کۆنگره دا ره‌ئی خۆی داوه و هه‌تا کۆنگره‌یه‌کی دیکه ده‌بێ هه‌ر بڕیاری ئۆرگانی سه‌ره‌وه‌تری خۆی جێبه‌جێ بکا، بێگومان ئه‌م شێوه کار کردنه وه‌ڵامده‌ری ئه‌و خاڵه‌ی سه‌ره‌وه که مه‌رجی پیاده بونی دێموکڕاسی له پڕاکتیک دایه، نییه، ڕێگا چاره‌ی ئه‌م وه‌زعه چییه ؟ ڕێگا چاره ته‌نیا ئه‌وه‌یه که مه‌رجه‌که‌ی سه‌ره‌وه له به‌رچاو بگیرێ، ده‌سه‌ڵات له نێو ڕێکخراو دا ئاسۆیی دابه‌ش بکرێ و ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ند سنوردار بێ، بۆ ئه‌وه‌ش به شێوه‌یه‌کی ڕوون ده‌بێ بڵێین، ئیسڵاحات پێویسته. ٢ـ هاونیشتمانی ده‌بێ بتوانێ له کار و باری ڕۆژانه‌ش دا، کاریگه‌ری هه‌بێ له سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی دیاریکراو له لایه‌ن خۆیه‌وه. ئه‌و کاریگه‌ریه ده‌کرێ له چه‌ند ڕێگاوه دیاری بکرێ، له ڕێگای ده‌ربڕینی نه‌زه‌ر له سه‌ر کرده‌وه‌کانی ڕۆژانه‌ی ده‌سه‌ڵات و له ڕێگای به‌شداری ڕاسته‌وخۆ له ده‌سه‌ڵات دا، به‌شداری ڕاسته‌وخۆ به ده‌بێ که ده‌سه‌ڵات دابه‌ش کرابێ و هه‌ر که له حه‌وزه‌ی کاری خۆی دا ده‌سه‌ڵاتی هه‌بێ و ناوه ند ده‌خاله‌ت له هه‌مو کار‌و باره‌کان دا نه‌کا، له وه‌ڵاتانی ئوروپایی ئه‌م کاره به‌وه جێبه‌جێ کراوه که ده‌سه‌ڵاتی ته‌واو دراوه به ئه‌نجومه‌نه‌کانی شار و پارێزگاکان و ده‌وڵه‌ت له کاروباری ناوچه‌یی ئه‌وان دا هیچ ده‌خاله‌ت ناکا، حیزبه‌کانیش هه‌ر به‌م شێوه‌یه به‌ڕێوه ده‌چن، له ڕاستی دا ڕێکخراوی فیدڕاتیوین و هه‌ر کومیتهیهی بۆ خۆی کاری خۆی ده‌کا و ناوه‌ند ته‌نیا خه‌ریکی ته‌بلیغاتی سه‌راسه‌ری، دانانی پلانی چوار ساڵه بۆ کاتی هه‌ڵبژاردن، په‌یوه‌ندیه سه‌راسه‌ریه‌کان و دیاری کردنی ستڕاتیژی حیزبه‌که‌یه، کاریگه‌ری نا ڕاسته‌وخۆ به‌و شێوه‌یه ده‌بێ که هه‌مو که‌س ده‌توانێ چ به شێوه‌ی ده‌سته جه‌معی و چ به شێوه‌ی تاکه که‌سی کاروباره‌کانی ده‌سه‌ڵات ڕه‌خنه بکا و پێشنیاری تایبه‌ت بۆ چاکسازی بدا، له نێو حیزبه‌کانیش دا هه‌ر وایه، ئه‌ندام بۆی هه‌یه به ئازادی ڕه‌خنه له ڕێبه‌رانی بگرێ و ته‌نانه‌ت بڵاویشی بکاته‌وه، ئه‌ندامی حیزبێکی دیاری کراو ده‌توانێ له مه‌سه‌له‌یه‌کی دیاری کراوی ڕۆژانه دا، ته‌نانه‌ت پشتیوانی له سیاسه‌تی حیزبێکی دیکه بک، هیچ شوێنێکیش له سه‌ر جایهگای ئه‌و له نێو حیزبه‌که‌ی خۆی دانانێ، به داخه‌وه تا ئێستاش له مه‌یدانی سیاسه‌تی کوردی دا، ڕه‌خنه به هیچ شێوه‌یه‌ک ئازاد نییه ـ زۆر به شێوه‌یه‌کی به‌ر ته‌سک مۆڵه‌ت دراوه ڕه‌خنه بگیرێ، ته‌نانه‌ت ڕه‌خنه تا ئێستاش به باشی پێناسه نه‌کراوه، زۆر جار تێکه‌ڵ به ڕقی شه‌خسی ده‌بێ و فڕی به ڕه‌خنه‌ی دروستکه‌ره‌وه نییه و زۆرتر بۆ شکاندنی که‌سایه‌تیه، که ئه‌مجۆره ڕه‌خنانه به هیچ شێوه‌یه‌ک فڕیان به دێموکڕاسیه‌وه نییه و ته‌نانه‌ت دژی دێموکڕاسیشن، چونکه دێموکڕاسی مافی ئه‌وه‌ی به که‌س نه‌داوه که که‌سایه‌تی نه‌فه‌رێکی دیکه ورد کا، له نێو ڕێکخراوه‌کانیش دا نه‌ک ته‌نیا گوێ به ڕه‌خنه نادرێ، به‌ڵکو سهزاشی له سه‌ره و ڕه‌خنه‌گر ده‌که‌وێته به‌ر ڕق کینه‌ی کاربه‌ده‌ستان و تۆڵه‌ی لێ ده‌کرێته‌وه.
٣ـ یه‌کسانی ته‌واو بۆ هه‌مو تاکه‌کان، چ ژن چ پیاو له به‌رامبه‌ر قانون و
قهراردادهکاندا، هه‌روه‌ها گاڕانتی کردنی شانسی وه‌ک یه‌ک بۆ وه‌ده‌ست گرتنی
کاروبار له هه‌مو پله‌کان له کۆمه‌ڵگا دا بۆ ژن و پیاو.
٤ ـ ئه قانونانه‌ی که به زیانی گشتی و به قازانجی هێندێک ئۆرگان یا
که‌سایه‌تی تایبه‌تی داده
نرێن،
دێموکڕاتیک نین و پێویسته هه‌ڵبوه‌شێنه‌وه.
٥ ـ ئه‌وپه‌ڕی له ماوه‌ی شه‌ش ساڵ دا پێویسته ئاڵوگۆڕ له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی دا
پێک بێ.
٦ ـ به‌شێکی به‌رچاو له به‌رپرسیاریه گشتی کان پێویسته ڕاسته‌وخۆ له لایه‌ن
خه‌ڵکه‌وه هه‌ڵبژێردرێن. به‌ڵام له نێو حیزبه کوردستانیه‌کان دا وا باوه که ده‌فته‌ری سیاسی ئه‌م حیزبانه به‌رپرسانی هه‌مو جێگاکان به شێوه‌ی ئینتیسابی دیاری ده‌کات، ته‌نانه‌ت بۆ به‌ڕێوه‌بردنی کومیته‌کانی ده‌ره‌وه، له کوردستانه‌وه به‌رپرس ده‌نێرن، زۆر جار بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مو ئه‌ندامانی کومیته‌ی ناوه‌ندی و ده‌فته‌ری سیاسی نۆره‌ی ده‌ره‌وه‌یان به‌ر که‌وێ و مه‌غدور نه‌بن، زوو زوو ئه‌و به‌رپرسانه ده‌گۆڕن ـ که دیاره تا ئه‌و شه‌خسه که‌مێک له وڵاته که شاره‌زا ده‌بێ، نۆره‌که‌ی به سه‌ر ده‌چێ، ئایه باشتر نییه هه‌ر له کۆنفڕانسی ده‌ره‌وه دا کومیته به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ڵبژێردرێ و ئه‌ویش به‌رپرسی خۆی دیاری بکا ـ دیاره بۆ کار و باری دیپڵۆماسی ده‌کرێ له ناوه‌نده بۆ چه‌ند ناوه‌ندێکی سیاسی گرنگی دنیا چه‌ند که‌سێک دیاری بکرێن به پێی پسپۆڕی . |
| سه‌ره‌وه. | ده‌سپێک. |
|
|
|
© www.giareng.com |