|
|
ڕێزگرتن له ڕۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی ژنان له شاری
لینشۆپینگ به‌رنامه‌کانی ئه‌م مه‌راسیمه به‌م شێوه‌یه بوون، به‌دوای به‌خیرهێنانی به‌شداران، له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌کانه‌وه خاتوو تارا شوکر، وتاری کۆمیته‌ی هاوکاری هێزه سیاسییه کوردستانییه‌کان خوێنراویهوه پێویسته بگوترێ که کۆمیته‌ی هاوکاری هێزه سیاسییه کوردستانییه‌کان له شاری لینشۆپینگ پێکهاتووه له یه‌کیه‌تیی نیشتیمانی کوردستان، پارتی دێموکراتی کوردستان، کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران، خه‌باتی شۆڕشگێری کوردستانی ئێران، حیزبی شیوعی کوردستان و حیزبی دێموکراتی کوردستان، له په‌یامه‌که‌دا باس له خه‌باتی ژنان بۆ وه‌ده‌سهێنانی مافه‌کانیان و به‌شداری چالاکانه‌ی ژنان له خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تیی و بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاری خوازی خه‌ڵکی کوردستان دا کرابوو، هه‌ره‌وه‌ها باس له به‌شداری ژنان له حکومه‌تی هه‌رێم و پارله‌مانی کوردستان دا کرابوو و ڕۆڵی ژنان له خه‌باتی یه‌کسانی خوازیدا به‌رز نرخێندرابوو. پاشان خاتوو کاترینا ئالکڤیست که له بهێوهبهرایهتیی پارێزگای ئۆستریۆتلاندهوه هاتبوو باسێکی سه‌باره‌ت به مافه‌کانی ژنان و یه‌کسانی نێوان ژنان و پیاوان به زمانی سوئێدی پێشکه‌ش کرد، که له‌لایه‌ن خاتوو شه‌رافه‌ت غوڵامییه‌وه ڕاسته‌خۆ بۆ زمانی کوردی وهردهگێردرا، ناوبراو له‌باسه‌کانی دا باسی خه‌باتی ژنانی کرد و به‌رده‌وامی ئه‌وانی له خه‌باتدا به یه‌کێک له هۆکاره‌کانی سه‌رکه‌وتنی ئهوخهباته ناوبرد، پاشان باسی له چه‌ند نموونه ده‌سکه‌وته‌کانی خه‌باتی ژنان کرد له وڵاتی سوئێد دا. به‌دوای قسه‌کانی خاتوو کاترینادا هه‌موو به‌شداران بۆ نانی ئێواره داوه‌تی نانخواردن کرابوون، به‌دوای نانخواردن دا سه‌عات 18.00 کۆتایی به به‌رنامه‌کانی ئه‌و مه‌راسیمه هێنرا. کۆمیته‌ی هاوکاری کۆمه‌ڵه کوردستانییه‌کان له شاری لینشۆپینگ کۆمیته‌ی هاوکاری هێزه سیاسییه کوردستانییه‌کان له شاری لینشۆپینگ |
| سه‌ره‌وه. | ده‌سپێک. |
|
|
|
© www.giareng.com |