|
|
کۆمه‌ڵگای
پیاو سالاری له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا داب و نه‌ریتی کۆن ئیستاش زاڵه و ته‌نانه‌ت هندێک ژن خۆشیان ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ یاریده‌ده‌ر و زه‌مینه خۆشکه‌رن بۆ په‌ره ئه‌ستاندن و مانه‌وی زوڵم و زۆر و بیری پیاو سالاری. بۆ وێنه ئه‌گه‌ر کچێک توندوو تیژی له لایه‌ن مێرده‌که‌ی لێ بکری و مێرده‌که‌ی به جێ بهێڵێت دایکه‌که‌ی خۆی ڕازی ده‌کات بگرێته‌وه لای مێرده‌که‌ی و پێ ده‌ڵی: رۆڵه منیش لێم دراوه، جا قه‌یدی چییه، بگه‌ڕیه‌وه لای مێرده‌که‌ت. دایکه‌که به پێچه‌وانه‌ی دڵی خۆی وبه ده‌ستی خۆی کچه‌که‌ی له باوه‌شی پیاوێک ده‌خات که زوڵم و زۆری لێ ده‌کات و به‌و جۆره پێی ده‌سه‌لمێنێ که ئه‌م جۆره هه‌ڵس وکه‌وته به‌رامبه‌ر به ژن ئاساییه و ده‌بێ قه‌بووڵی بکات.
ئایین( مه‌زهه‌ب) رۆژنامه‌وانێکی ئامریکایی به ناوی برۆکس سه‌ردانی وڵاتانی ئیسلامی کردووه و لێکۆڵینه‌وه‌ی کردووه له سه‌ر ڕۆڵی ژن له‌و وڵاتانه‌دا. برۆکس ده‌ڵی: یه‌کێک له کۆسپه گه‌وره‌کانی سه‌ر ڕێگای ژن له وڵاتانی ئیسلامی ئه‌وه‌یه که ژنان له‌و وڵاتانه جێگه و پێگه‌یان زۆر لاوازه و ئه‌و ژنانه‌ی که ده‌گه‌ن به ده‌سته‌ڵات توانای بڕیاردانیان نابێ و له خۆڕا نابینن بڕیاری گه‌وره بده‌ن. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ژنێک یان دوو ژن بگه‌نه ده‌سته‌ڵات، هه‌میشه ترس و دڵهڕاوکهیان هه‌یه که ده‌سته‌ڵاته‌که‌یان بڕوخی. ئه‌و مه‌ترسیه ڕیگهر ده‌بێ که ئه‌و جۆره ژنانه بپڕژێنه سه‌ر بابه‌تی پێوه‌ندیدار به ژن . هه‌ر بۆیه پێ وایه بونی ژنێک یا چه‌ند ژن له ده‌سه‌ڵاتدا کاریگه‌ریکی ئه‌وتۆی نابێ له سه‌ر بار‌و دۆخی ژنان له وڵاتانی ئیسلامی‌دا. ساڵی 1994 سێ وڵاتی ئیسلامی دهستهڵاتدارهکانین ژن بوون. چێلێر له تورکیه، به‌گم خالید له بهنگلادێژ و بێنه‌زیر بوتۆ له پاکستان. به‌ڵام ژنانی ئه‌و سێ وڵاته ئیسلامی له که‌ندو کۆسپه‌کانیان که‌م نه‌بۆوه و هه‌ر به شێوه‌ی پێشوو ده‌چه‌وسێندرانه‌وه. گؤڕینی یاساش ناتوانێ به ته‌نیا موشکلات و کێشه‌ی ژن چاره‌سه‌ر بکات . گۆرێنی یاسا ده‌بێ تێگه‌یشتنی کۆمه‌ڵگای ڵه گه‌ڵ بێ. ئه‌زموونی کوردستانی باشوور ئه‌و ڕاستییه‌مان بۆ ده‌رده‌خات. له‌وێ قانونی دژی دوو ژنه نه ته‌نیا له لایه‌ن پیاوانه‌وه به‌ڵکوو له لایه‌ن به‌شێک له ژنانیشه‌وه دژایه‌تی له گه‌ڵ ده‌کرێ.
فاکتۆڕی ئابوری ڕزگار بوونی ژن له گریدراوی ئابوری ده‌بێته هۆی ئه‌وه که هه‌ستی بڕوا به خۆبوون له ژن‌دا به‌رز بێته‌وه و به‌و جۆره که‌سایه‌تی خۆی له کۆمه‌ڵدا بسه‌پێنێ و جێ پێ بۆ خۆی بکاته‌وه. خه‌ڵاتی ئاشتی نۆبێلی 2006 درا به موحه‌مه‌د یونس له بنگلادێژ. پڕؤژه‌ی موحه‌مه‌د یونس ئه‌وه بوو که ورده وام به ژنانی گونده‌کانی بهنگلادێژ بدا، به‌و هیوایه که بنه‌ماڵه هه‌ژاره‌کان ژیانی ناله‌باریان باشتر بێ. یه‌کێک له شه‌رته‌کانی دانی پاره‌ی به قه‌رز ئه‌وه بوو که دبوایه ژن به ناوی خۆی وامه‌که‌ی وه‌رگرتبایه. زۆر ژن بۆ یه‌که‌م جار له ته‌مه‌نی ژیانیاندا پاره‌یان ده‌که‌وته ده‌ست و به ترسه‌وه خۆیان له وه‌رگرتنی وام ده‌دا. ئه‌و ژنانه به‌و پاره‌یه چه‌رخێکی خه‌یاتی یان مانگایه‌ک یان پارچه زه‌ویه‌کی چوکییان ده‌کڕی. ژن له‌و بنه‌ماڵانه‌دا ده‌سته‌ڵاتی ئابووریان وه‌ده‌ست هێنا و جێگه و پێگه‌یان له بنه‌ماڵه‌دا به‌رز بۆوه. ته‌نانه‌ت ژنه‌کان گوتبوویان که هه‌ڕه‌شه و توند و تیژی مێرده‌کانیان له‌سه‌ر که‌م ببۆوه. مێرده‌کانیان خۆیان موحتاجی کاری ژنه‌کانیان ده‌دیت و ناچار بوون باشتر هه‌لس و که‌وتیان له‌گه‌ڵ بکه‌ن.
په‌روه‌رده 1ـ ئه‌و ژنانه‌ی که بیر و کرده‌وه‌ی پیاو سالاریان به لاوه قه‌بووڵ و ئاساییه و خۆیان ئیتر به هه‌ر هۆیه‌ک بێت ده‌وریان هه‌یه له پهرهئهستاندهنی بیری پیاو سالاری. 2ـ ئه‌و ژنانه‌ی که ده‌زانن بیر‌و کرده‌وه‌ی پیاوسالاری هه‌ڵه‌یه. به‌ڵام، توشی ناهومێدی و بێ هیوایی ده‌بن و پیان وایه گۆڕانکاری غه‌یره مومکینه. کاتێک بێ هیوایی په‌ره ده‌ستێنی تووشی نه‌خۆشی ده‌رونیان ده‌کات و به‌داخه‌وه ڕه‌نگه بۆ ڕزگار بوون له گیر و گرفته‌کانی ژیان ڕێگای خۆکوژی هه‌ڵبژێرن. 3ـ ئه‌و ژنانه‌ی که بیر و کرده‌وه‌ی پیاوسالاریان پێ هه‌ڵه‌یه و ڕاشکاوانه هه‌ڵوێست ده‌گرن و به کرده‌وه تێده‌کۆشن بۆ مافی ژن و کۆمه‌ڵگایه‌ک که مافی وه‌ک یه‌ک بۆ ژن و پێاو ده‌سته‌به‌ر ده‌کات.
گیر و
گرفتێکی ژنان له کاری سیاسی و حیزبی‌دا. 1ــ ژنان ئه‌گه‌ر پۆستیشیان هه‌بێ توانایی بڕیاردانیان زۆر لاوازه. یه‌کێک له هۆیه‌کان ئه‌وه‌یه که ژنان له که‌مایه‌تی دان و هه‌روه‌ها چۆنکه ژماره‌یان له ده‌سه‌ڵاتدا که‌مه پێیان وایه که ماوه و مه‌ودای جێبه‌جێ بوونی بریاره‌کانیان به‌رته‌سکه و کۆمه‌ڵگای پیاوسالار وه‌ریان ناگرێت. 2ـ ئه‌و ژنانه هه‌رده‌م له ژێر چاوه‌دێری دان و پیاوه‌کان به کولتور و تێگه‌یشتنی پیاوسالاری سه‌یری هه‌ڵس و که‌وتیان ده‌که‌ن و لێهاتوویان ده‌خه‌نه ژیر پرسیار . 3ـ ئه‌و ژنانه زه‌خت و فشارێکی زۆر له لایه‌ن ده‌رو به‌ره‌وه هه‌ست پێده‌که‌ن. له لایه‌ک خۆیان هه‌ست به به‌رپرسیاری به‌رامبه‌ر به منداڵ ده‌که‌ن، له لایه‌کیش ده‌که‌ونه به‌ر ته‌وژمی تانه و ته‌شه‌ری کۆمه‌ڵگا. ژنێک که کاری سیاسی ده‌کات، ڕۆڵی دایکیه‌تی ده‌خرێته ژیر پرسیار. پیاو هه‌میشه مه‌ودا و مه‌جالی گونجاوتره و ده‌ستی بۆ کار و جموجۆڵی سیاسی و حیزبیایهتی ئاوالهتره و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌رکی باوکییهتیشی به‌رانبه‌ر به منداڵه‌که‌ی به‌جێ نه‌گه‌یاند، ناکه‌وێته به‌ر گله‌یی و گازنده و ته‌وژمی کۆمه‌لگا.
بزوتنه‌وه‌و خه‌باتی ژنی کورد. مادهلێن ئۆلبرایت وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا( له کاتی بیل کلینتۆن) ساڵێ 2004 له ستۆکهۆلم له کۆبونه‌وه‌یکدا باسی گیر و گرفتی خۆی کرد که له کاتی ده‌سته‌ڵاتی خۆیدا ڕوبه‌ڕووی ببۆوه. مادهلێن ئۆلبرایت ده‌ڵێ: له وڵاتانی عه‌ره‌بێ له لایه‌ن پیاوانی عه‌ره‌ب زۆر به ئێحترام وه‌رده‌گیرام و هۆیه‌که‌شی ئه‌وه بوو که به فڕۆکه‌ی ئه‌مریکایی سه‌ردانی ئه‌و وڵاتانه‌م ده‌کرد. به‌ڵام، له ڕاستیدا له وڵاته‌که‌ی خۆم واته ئه‌مریکا له لایه‌ن پیاوه هاوکاره‌کانمه‌وه توشی کۆمه‌ڵێک گرفت و کێشه دهبۆومهوه. ئۆلبرایت تیشک ده‌خاته سه‌ر گرینگی ڕایهلهیهکی به‌هێزی ژنان و ده‌ڵی: ئه‌گه‌ر هێلێری کلینتۆن و ژنانی دیکه‌ی ده‌ورو به‌ری نه‌بان ئه‌و هێچکات نه‌یده‌توانی به‌ده‌سته‌ڵات بگات و له ده‌سته‌ڵاتدا بمێنێته‌وه و سه‌رکه‌وتوویی وه‌ده‌ست بێنی. ئه‌و بۆ گرینگی ڕۆڵی پشتیوانی ژنان ڕسته‌یه‌ک ده‌ڵێ: "ئه‌و ژنانه‌ی که هاوکاری و پشتیوانی یه‌کتر ناکه‌ن له جه‌هه‌نه‌مدا شوێنێکی تایبه‌تیان بۆ دیاری کراوه" ! هه‌روه‌ها نوسه‌رێکی سوئیدی به نیوی لۆتتا سنیکاره له‌و بابه‌ته‌وه ده‌دوی و ده‌ڵێ: ژنان له گۆڕینه‌وه‌ی بیر و بۆچووندا وه‌ک پیاوان ڕاشکاویان نییه. ژنان خۆ ده‌پارێزن له دانی ڕه‌خنه و پێشنیار، ئه‌گه‌ر بۆچونێکیش بده‌ن ته‌نیا بۆچونی موسبه‌ته. به‌ڵام، پیاوان ڕه‌خنه‌و پێشنیاری خۆیان پێشکێش ده‌که‌ن و هه‌ر بۆیه پیاو شانسی گه‌شه و چونه پێشی له ژنان پتره. لۆتتا سنیکاره له سه‌ر پشتیوانی ژنان له یه‌کتر ده‌ڵێ: ئه‌و ژنانه‌ی که به ده‌سته‌ڵات ده‌گه‌ن وه‌ک دهرکهوانیان لێ دێت. ئه‌و ژنانه سادقانه هاوکاری پیاو ده‌که‌ن به‌ڵام له ژنانی کۆمه‌ڵگه‌که‌یان دوور ده‌بنه‌وه. ئه‌گه‌ر ئێمه بڕوانینه خه‌باتی ژنان له کوردستان ڕه‌نگه ژن وه‌ک ده‌رکه‌وان نێو نهبردرابێ به‌ڵام ،ڕوون و ئاشکرایه که ده‌وریکی لاوه‌کی به ژن دراوه و یه‌کسانی مافی ژن و پیاو ته‌نیا له دروشم‌دا ماوه‌ته‌وه.
خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی و خه‌بات بۆ مافی ژن بۆ وێنه له کوردستانی باشوور ژنان وێڕای پیاوان له زیندان دابوون، ئه‌نفال کران، له‌سێداره دران، له سه‌نگه‌ری پێشمه‌رگایه‌تیدا شه‌هید بوون، به‌ڵام له حکومه‌تی کوردستاندا ده‌سکه‌وته‌کانیان زۆر که‌متر بوو له قوربانیه‌کانیان. کاتێک عیراق کوییتی داگیر کرد، ژنان له خۆپێشاندانه‌کاندا ده‌وری سه‌ره‌کیان هه‌بوو و خه‌باتیان ده‌کرد بۆ ڕزگاری کوێت. به‌ڵام، کاتێک ئه‌میری کوێت گه‌ڕایه‌وه، چاکه‌که‌ی خۆی به‌رانبه‌ر به ژنان به‌وه داوه که له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ساڵی 1992دا ژنان له کوێت هه‌ر وه‌کی پێش‌و له مافی ده‌نگ دان بێ به‌ش بوون. |
| سه‌ره‌وه. | ده‌سپێک. |
|
|
|
© www.giareng.com |