|
|
شۆرشی فه‌رانسه ئه‌گه‌رچی وه‌ک سه‌ره‌تایه‌ک بۆ زۆر گۆرانکاری سیاسی و رۆشنهگهری داده‌ندرێ به‌ڵام ئه‌م شۆرشه نه‌یتوانێ ژنان بینیته نێو گۆره‌پانی خه‌بات بۆ لابردنی گوشار له سه‌ر خۆیان و گه‌یشتن به مافه‌کانیان. کاریگه‌ریه‌کانی ئه‌م شۆرسه و به‌ره‌وپێشچوونی کۆمه‌لایه‌تی، هۆشیاری روناکبیری و سیاسی له سه‌ر بارودوخی ژنان دواتر خۆی نیشان دا. پرۆسه‌ی چالاکی ژنان له پێناو یه‌کسانی له گه‌ڵ پیاوان له راستیدا له نیوه‌ی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م را ده‌ستپیده‌کا. ئه‌م پرۆسه‌یه ئه‌گه‌رچی پڕ بووه له قۆناخی سه‌رهه‌ڵدان و دامرکان، هه‌تا به‌رده‌وام بووه. له‌و باسانه‌دا که سه‌باره‌ت به ره‌وتی فێمینیستی له رۆژئاوادا هاتوونه ئاراوه ئه‌م پرۆسه‌یه به سێ ده‌وره دابه‌ش ده‌کرێ. ده‌وره‌ی یه‌که‌م هه‌روه‌ک له سه‌ره‌وه ئاماژه‌ی پیکرا، له ده‌یه‌کانی کۆتایی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م، به تایبه‌ت له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه ده‌ستپێده‌کا و هه‌تا 60 کانی سه‌ده‌ی رابردوو واته سه‌ده‌ی بیسته‌م درێژه‌ی ده‌بێ. تایبه‌تمه‌ندی و خواستی سه‌ره‌کی چالاکانی ئه‌م ده‌وره‌یه بریتیه له دابینکردنی مافی یاسایی ژنان له گه‌ل پیاوان وه‌ک مافی ده‌نگدان. جه‌وهه‌ری ئه‌م خواسته ئه‌وه‌یه که ژنیش وه‌ک پیاو مافی ده‌نگدانی له هه‌ڵبژرادنه سیاسی و دیموکرتیهکاندا هه‌بێ. ئه‌م خواسته له‌و کاته‌دا دێته ئاراوه که دیمۆکراسی په‌ره ده‌گرێ و ده‌سه‌ڵات له تاکی وه‌ک شا و گروپی خاوه‌ن زه‌ویزار و سه‌رمایه و کلیساکانهوه به‌ره به‌ره ده‌گوێزریته‌وه به‌ره‌و پارله‌مانه‌کان و رێگا بۆ ده‌نگی تاقم و توێژه‌کانی دیکه‌ی کۆمه‌ل وه‌ک ژنان ئاوهله ده‌بێ. به‌شداری ژنان له هه‌لبژاردنی پارله‌مانی له ئینگلستان له 1918 ، له سوئێد له 1921و دواتر له ولاتانی دیکه به‌رێوه ده‌چێ. ده‌وره‌ی دووهه‌م له چالاکی بۆ یه‌کسانی له کۆتایی 60 تهکانهوه هه‌تا 90 ده‌کانی سه‌ده‌ی رابردوو ده‌گرێته خۆ. ئه‌م ده‌وره‌یه به‌وه پیناسه ده‌کرێ که ژنان له هه‌ولی چونه‌ده‌ر له ماڵ و هاتن بۆ نێو بازاری کار ده‌ده‌ن. له پیناو هه‌بوونی مه‌ودای ئه‌م کاره‌شدا چالاکانی ژن داوای ئیمکان بۆ راگه‌یشتن به منداڵ له کاتی کاردا، وه‌ک هه‌بوونی باخچه‌ی ساوایان دێنهگۆرێ. مووچه‌ی وه‌ک یه‌ک که ئێستاش به‌رده‌وامه له‌م قۆناخه‌دا ده‌ستپیده‌کا. ده‌وره‌ی سیهه‌م له کۆتایی 90ه‌کانه‌وه ده‌ستپێده‌کا و هه‌تا ئێستا به‌رده‌وامه. له‌م ده‌وره‌یه‌دا ره‌هه‌ندی دیکه تێکه‌ڵ به خواستی چالاکی بۆ یه‌کسانی ده‌کرێ. باس له ژن وه‌ک سوبژێکت و هه‌ڵوێستگرتن له ئاست که‌ڵکوه‌رگرتن له جه‌سته‌ی ژن وه‌ک تابلۆی سه‌رنجراکیش له پێناو بازرگانی پیاوان له مێدیاو ریکلام ده‌بێته خاڵێکی جێگای باسی فێمینیسته‌کان. له‌م پرۆسه‌یه‌دا نه‌ته‌نیا مه‌سه‌له‌ی یه‌کسانی له بواری مووچه‌ی کار به‌لکوو باری هزری و یه‌کسانی له ستاتۆو کاراکتری ژن وه‌ک پیاو له هه‌موو مه‌یدانه‌کانی ژیاندا هاتۆته به‌رباس. یه‌کیک له‌و مه‌یدانانه مه‌یدانی سیکس و یه‌کسانی له هه‌ڵسوکه‌وت له ئاست مه‌سه‌له‌ی هاوجنسگهراییه. له‌م قۆناخه‌دا کۆمه‌لیکی زۆر له چالاکانی کچ و ژنانی گه‌نج هاتوونه‌ته مه‌یدان و تێکه‌ڵ به چالاکانی فێمینیستی بوون. که‌ڵک وه‌رگرتن له چه‌مکی فێمینیزم بۆ پێناسه کردنی لایه‌نه فکری و پرینسیپه گشتیه‌کانی ئه‌م ره‌وته له چالاکی سیاسی و رۆشه‌نگه‌ری ژنان و ته‌نانه‌ت پیاوانی لایه‌نگری ئه‌م ره‌وته‌یه له پێناو پێکهێنانی یه‌کسانی نێوان ژن و پیاو له گشت بوارهرهکانی ژیانی مرۆڤدا. چه‌مکی فێمینیزم و روانگه‌ی جیاواز له نیوه‌ی دووهه‌می سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م دا هاوکات له گه‌ل سه‌رهه‌ڵدانی چالاکی ژنان بۆ وه‌رگرتنی مافی یاسایی باسی فکری و سیاسی له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی مافی ژنان دیته ئاراوه. لیبڕاڵه‌کان له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ره‌وتی فێمینیستیدا باس له مافی ژنان و لۆژیکبوونی که‌ڵکوه‌رگرتن له تواناکانی ژنان له بواری کار و له نیو کۆمه‌لدا ده‌که‌ن. که‌چی له هه‌مانکاتدا داکۆکی له‌وه‌ش ده‌که‌ن که ژنان که بوون به خاوه‌ن منداڵ پیویسته کاتی سه‌ره‌کیان وه‌ک ژنی ماڵدار له ماڵه‌وه بی. دیاره له نێو لیبراڵه‌کاندا بۆچوونی جیاواز سه‌باره‌ت به چالاکی فیمینیستی و هه‌وڵدان بۆ کسانی ژن و پیاو هه‌یه. به گشتی لیبراله‌کان له‌و بروایه‌دان که خه‌بات بۆ یه‌کسانی ده‌شێ له رێگای هێمنانه‌ی یاساییه‌وه به‌رێوه بچێ. که‌چی فێمینیسته رادیکاڵه‌کان به پیچه‌وانه‌وه بروایان به خه‌باتێکی چڕ و توند بۆ گه‌یشتن به یه‌کسانی ژن له گه‌ڵ پیاودا هه‌یه. سوسیالیست و کۆمینیستهکانیش به‌رده‌وام له‌و بروایه‌دا بوون که ریشه‌ی نابه‌راری ژن و پیاو له نابه‌راری ره‌گه‌زی و چینایه‌تیدایه. هه‌ر بۆیه له سه‌ر ئه‌وه پێداده‌گرن که بۆ به‌دی هینانی یه‌کسانی ژن و پیاو پێویسته جیاوازی چینایه‌تی له کۆمه‌ڵدا له نێوبچێ. بۆچوونی جیاواز سه‌باره‌ت به جیاوازی بایولۆژی له نیوان ژن و پیاودا ئه‌ویش باسێکه که له نیو به‌شێک له فێمینیسته‌کاندا له ئارادایه. به‌شیک له فیمینیسته‌کان بروایان به جیاوازی بایولۆژی هه‌یه به‌ڵام له هه‌مانکاتدا پێیان وایه جیاوازی بایولۆژی ناشێ ببێته هۆکار بۆ ملکه‌چکردن له ئاستی باییدانانی جیاواز له نیوان ژن و پیاودا. له روانگه‌ی فێمینیستهرادیکاڵهکانهوه باس له جیاوازی بایولۆژی له راستیدا بۆ پاساو دانه‌وه‌ی ملراکێشان بۆ هه‌بوونی جیاوازیه له توانامه‌ندی نیوان ژن و پیاودا. به تێروانینێکی وورد له روانگه جیاوازه‌کان له‌م باسانه‌دا ده‌رده‌که‌وێ که فێمینیزم هه‌تا ئێستاش نه‌یتوانیوه وینایه‌کی کونکرێت له‌م تاریفه بدات و هه‌ڵگری بنه‌مایه‌کی فکری و رێبازێکی دارژاو بێ نه ته‌نیا وه‌ک ئایدۆلۆژیه‌ک به‌لکوو ته‌نانه‌ت وه‌ک زۆر دیسکورسی دیکه‌ی سیاسی تاریفکراو. ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که فیمینیزم وه‌ک چه‌مکێک دژواره گشت لایه‌نه‌کانی فکری و ره‌هه‌نده جیاوازه‌کانی ئه‌و چالاکیانه بگرێته خۆ که له پیناو یه‌کسانی له کۆمه‌ڵگا جیاوازه‌کان له ئارادان. گرفتی ریگا چاره‌و چۆنییه‌تی پراکتیزه‌کردنی ئه‌م دیسکورسه له روانگه‌ی جۆر به جۆری ئایدۆلۆژی و سیاسیه‌وه ئه‌م دیسکورسهی ئاڵۆز کردوه. ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که پرسی یه‌کسانی ژن و پیاو پیوه‌سته به گۆڕان له هزری مرۆڤ، گۆڕان له‌و سیستمه نابه‌رابه‌ریه له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی که له کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی له ئاست ژن‌و پیاودا ریشه‌یه‌کی قووڵ و له مێژینه‌ی هه‌یه. داب‌و نه‌ریتی که له خزمه‌ت نورمالیزهکردنی ئه‌م نابه‌رابه‌ریه‌دا بووه کۆسپی سه‌ر رێگای ئاوردانه‌وه‌یه‌کی هاوده‌نگ و به په‌له‌ی بووه. چالاکی بۆ هێنانه‌دی یه‌کسانی بوارێکی به‌رفروان به پانتایی گشت جیهان ده‌گرێته به‌ر. ئه‌مه‌ش له خۆیدا هۆکارێکی دیکه‌یه له سه‌ر رێگای هه‌بوونی تاریفیکی کونکریتی له‌م چه‌مکه، چوونکه راده‌ی نابه‌رابه‌ری نیوان ژن و پیاو و ئیمکانی هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م نابه‌رابه‌ریه به پێی جیاوازیه کۆمه‌لایه‌تی و کلتور و سیاسیه‌کان له کۆمه‌ڵگا جیاوازه‌کاندا خویندنه‌وه‌ی جیاوازی له سه‌ر ده‌کرێ. له‌م باره‌وه گرفت و ئالۆزیه‌که له روانگه‌ی جیاوازدایه سه‌باره‌ت به خۆێندنه‌وه‌ی هۆکاره‌کانی وه‌ک ئوبژێکتبوون یان سوبژێکتبوونی ژن وه‌ک تاکی نیو کۆمه‌ڵ له ئاست پیاودا، خۆیندنه‌وه‌ی ووردی ئه‌و کۆد و نورمه کۆمه‌لایه‌تیانه که به‌رده‌وام به‌شیک له مرۆڤیان به پاساوی ژن‌بوون له سیستمی پاتریاڵکالیدا وه‌ک تاکی روایهتکراو له مڵکی پیاودا راگرتووه و به‌رده‌وام خۆیان به‌رهه‌م هێناوه‌ته‌وه. ئابستراک بوونی ئه‌م چه‌مکه بۆته هۆی ئه‌وه که به‌شێکی زۆر له ژنان و پیاوانی چالاک له بواری یه‌کسانی ژن و پیاودا نایانه‌وی خۆیان وه‌ک فێمینیست پێناسه بکه‌ن. سه‌ره‌رای جیاوازی روانگه‌کان، هه‌موو فیمینیسته‌کان له‌سه‌ر ئه‌وه هاوده‌نگن که ژن له ژیر فشاری کلتوور و ده‌سه‌ڵاتی پیاو سالاریدا ده‌ژی و ئه‌م نابه‌رابه‌ریه ناته‌بایی له ته‌ک هه‌موو ئاکار، پرینسیپ و یاسا مرۆڤیه‌کاندا هه‌یه و ده‌بێ چاره‌سه‌ر بکرێ. ئه‌مه خاڵێكه که هه‌موو فێمینیسته‌کان له سه‌ری کۆکن. ژن ده‌بێ له‌وه‌ی که هه‌تا ئێستا له ژیر گۆشاری عه‌قلیه‌تی پاتریارلکاڵی دا بووه بێته ده‌ر. کلتور و سیستمی ده‌سه‌ڵات له گشت مه‌یدانه‌کان و ئه‌و نورمه کۆمهلایهتییانهی ژنی وه‌ک ئوبژێکت له ئیختیاری پیاودا پێناسه کردووه ده‌بێ نه‌مێنن. ئه‌مه ره‌وتێکه که داوێنی هه‌موو کۆمه‌لگاکانی گرتووه یان به‌ره‌به‌ره ده‌یگرێ. فێمینیزمی کورد و ره‌وتی ئێستای ناسیونالیزمی کورد له‌م ساڵانه‌ی دواییدا ره‌وتی چالاکی ژنان و فیمینیستی کورد له پێناو یه‌کسانی له گه‌ڵ پیاوان هاوکات له گه‌ڵ ره‌وتی بزوتنه‌وه‌ی کورد په‌ره‌ی سه‌ندووه. چالاکانی ژن هه‌م له تاراوگه و هه‌م له نیوخۆی وڵات له نیو پرۆسه‌ی دیموکراتیخوازی و بنیاتی کومهلگای مه‌ده‌نی رۆلی خۆی زۆر له رابردوو به‌رجه‌سته‌تر کردووه. تایبه‌تمه‌ندیه‌کی ئه‌م ره‌وته ئه‌وه‌یه که چالاکی ژنان به شیوه‌یه‌کی خۆڕست و له ده‌ره‌وه‌ی پارته سیاسیه‌کانه‌وه سه‌ریهه‌ڵداوه. له راستیدا یه‌کیک له گرفته‌کانی پارته سیاسیه‌کانی کورد که‌م به‌ها دانان یان بی باوه‌ری ئه‌م پارتانه‌یه به رۆلی ژنان. هۆکاری ئه‌مه‌ش تیگه‌یشتنی کۆن و پیاوسالاراانهی ئه‌م پارتانه‌یه له پرسی ژن و ڕیگا چاره‌ی ئه‌م پرسه. کلتوری پیاوسالاری هه‌م له نێو ئه‌ندامان و هه‌م له پرۆگرام و پراکتیکتکی چالاکی سیاسی و سیستمی ته‌شکیلاتی ئه‌م رێکخراوه سیاسیانه‌دا دیارده‌یه‌کی به‌رچاوه. له پرۆگرامی پارته سیاسیه‌کانی ئێمه‌دا ئه‌وه‌ندی باس له ریگاوبان و ئاوه‌دانی کراوه ئه‌وه‌نده باس له مه‌سه‌له‌ی ژنان که نیوه‌ی کومه‌ل و داوێنگیری سته‌میکی نا مرۆڤانه‌ن نه‌کراوه. باس له برینداربوونی کاروانچیه‌کی پیاو ده‌کرێ و له سه‌ری ده‌نوسری که‌چی پیاوانی خاوه‌ن بریارده‌ر و نوسه‌ر خۆ له باس له سه‌ر ئه‌و هه‌موو تراژدیای خۆسوتاندن یان به په‌تکراوی راکیشانی کچان به دوای ماشیندا که له لایه‌ن باوک یان پیاوی دیکه‌ی بنه‌ماڵه‌وه ته‌نیا به تاوانی سه‌رپێچی له ئه‌مری پیاوسالارانه به‌رێوه ده‌چن، خۆ ده‌بوێرن. هۆکاری لاوازی فیمینیزمی کورد هه‌ر پارته سیاسیه‌کان ناگریته‌وه به‌لکوو له بنه‌ره‌تدا فیمینیزمی کورد له ده‌ره‌وه‌ی پارتهسیاسیهکانیس نه‌یتوانیوه بۆخۆی خۆی پێناسه بکا. سه‌ره‌تیی بوون و په‌رته‌وازه‌یی چالاکی ژنان نه‌یتوانیوه وێنایه‌کی یه‌کگرتوو به ره‌وتی فێمینیزمی کورد بدات. له راستیدا فێمینیزمی کورد چه‌مکیکی تاریف نه‌کراو و ئابستراکته. ئه‌گه‌ر ده‌وره‌کانی فیمینزمی رۆژئاوا که له سه‌ره‌تای ئه‌م نوسراوه‌دا به پیوانه بۆ ره‌وتی فێمینزمی کوردیش دابنێن ده‌کرێ بڵێین که فیمینزمی کورد هێشتا له قۆناخی یه‌که‌م ده‌رباز نه‌بووه. واته هیشتا خه‌بات ده‌کا بۆ ئه‌وه‌ی له باری یاساییه‌وه وه‌ک پیاو مافی یه‌کسانی هه‌بێ. باسی ژن باسیکی جیددییه له بزوتنه‌وه‌ی کورددا. به‌سته‌ڵه‌کی سه‌ر ریگای ئه‌م باسه له پێوه‌ند له گه‌ل ره‌وتی ناسیونالیزمی کورد له‌وه‌دایه که ئه‌م بزوتنه‌وه هه‌تا ئێستاشی له گه‌ل بی بزوتنه‌وه‌یه‌کی پیاوسالارانه‌یه. پیاو له هه‌ره‌می ده‌سه‌ڵاتدایه، بریارده‌ر و سیاسهتداریژهره، تهحلیلگهره، به‌رنامه‌ی ده‌نووسێ، سۆرشگیر و قاره‌مانی مه‌یدانی عه‌مه‌لیات و هتد. یه. ژن رۆلی به‌رهه‌مهێنه‌ر و هاسانکاری ئه‌م مه‌یدانه‌ی بۆ پیاوان هه‌یه. به رێکه‌وت نییه چالاکی ژنان له په‌راویزی حیزبه سیاسیه‌کانه‌وه له دایک ده‌بێ. له به‌رنامه‌ی حیزبه‌کاندا به ناسیونالیست و چه‌په‌وه ئاماژه به پرسی ژنان و له یه‌کسانی ژن و پیاو له دوارۆژ له کۆمه‌ل و له بنه‌ماله‌دا کراوه به‌ڵام ئه‌مه به باوه‌ر نییه و له هه‌ڵوێست و هه‌ڵسوکه‌وتی ئه‌م پارتانه‌دا نیشان نه‌دراوه. ئه‌و ریتۆریکهی که سیاسه‌توانانی کورد سه‌باره‌ت به فیداکاری ژنان و ئازابوون له‌وه‌ی قاره‌مانیان په‌روه‌رده کردوه بۆ بزوتنه‌وه‌ی کورد له راستیدا بۆ پاساودانه‌وه‌ی راگرتنی ده‌سه‌ڵاتی پیاو بووه. ئه‌م تاریفه بۆ ئه‌وه‌یه که ئه‌م ژنانه‌یه توانیویانه به باشی وه‌فاداری خۆیان به پیاوانی خۆیان له رێگای پاراستنی کلتوری باوی پیاوسالاری له سه‌کردایه‌تی کردنی بزوتنه‌وه‌که‌دا بپاریزن. به واتایه‌کی دیکه ئه‌م ژنانه توانیویانه کلتور و نورمی کۆمه‌لایه‌تی و بنه‌ماله‌یی باو به ناوی به‌رژه‌وه‌ندی بزوتنه‌وه‌ی کورد و له ژێر هستی کوردایه‌تیدا رابگرن. ئه‌گینا ئه‌م تاریفه هیج ده‌سه‌ڵات و ستاتۆیه‌کی بۆ ئه‌م ژنانه نه‌خولقاندووه. لیره‌دا ئه‌م پرسیاره دیته ئاراوه که ئه‌م ژنه قاره‌مانانه له کوێی ره‌وتی چالاکی ژناندا قه‌راریان گرتووه؟ مه‌گه‌ر ئه‌وه چالاکان و خۆیندکارانی نیوخۆو ده‌ره‌وه‌ی حیزبه‌کان نیین که جله‌وی ره‌وتی فێمینیستیان به ده‌سته‌وه‌یه؟ ناسیونالیزمی کورد و خوێندنه‌وه‌یه‌کی نوێ! ئه‌گه‌ر باس له سه‌رله‌نوێ خویندنه‌وه‌ی چه‌مکه سیاسیه‌کان له سه‌رده‌می پۆست سترۆکتۆرالیزم و پۆست مودێرنیزم ده‌کرێ گه‌ره‌که ئێمه‌ش ئاوریکی جیددی له نیوه‌رۆکی چه‌مکی ناسیونالیزمی بده‌ینه‌وه. تایبه‌تمه‌ندیه‌کی سه‌ره‌کی سه‌رده‌می ئێستا خستنه ژیر پرسیاری ئه‌و دیسکۆرس و چه‌مکه سیاسیانه‌یه که هه‌تا ئێستا باو بوون و په‌یره‌و کراون. یه‌کێک له‌م چه‌مکانه چه‌مکی ناسیونالیزمه. ئهوخۆیندهنهوهی هه‌تا ئێستا له نیوه‌رۆکی ناسیونالیزم کراوه خوینهوهیهکی که‌ون و ته‌ئسیر وه‌رگرتوو بووه له روانگه‌ی مارکسیستی. مه‌به‌ست له روانگه‌ی زاڵ له‌م پێناسه‌کردنه‌دا هه‌وڵدان بووه بۆ راگرتنی هژموونی نه‌ته‌وه‌ی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات. گرفت و فه‌قری ناسیونالیزمی کورد له‌م باره‌وه نه‌بوونی تاریفێکی شه‌فاف له ده‌سه‌ڵاتی نه‌ته‌وه‌یی کورد بووه. ئێمه زۆرتر بیرمان له گه‌یشتن رواله‌تی به ده‌سه‌ڵات بووه هه‌تا بیرکردنه‌وه له چۆنییه‌تی و نیوه‌رۆکی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته. به واتایه‌کی دیکه کورد زۆرتر بیری له روخاندنی ده‌سه‌ڵاتی مه‌وجوود بووه هه‌تا چۆنیه‌تی بنیاتنانی ده‌سه‌ڵاتێکی نوێ. غافڵ له‌وه که ده‌سه‌ڵات سهندهلیهک نییه که که‌سی دانیشتووی له سه‌ر لابه‌ری و که‌سیکی دیکه‌ی له سه‌ر دابنێی، واته گۆرانیکی فیزیکی به‌رێوه بچێ. ئه‌م گۆرانه پیویسته نیوهرۆکیکی هه‌بێ. ئیمه له هه‌وڵدان بۆ ده‌سه‌ڵاتدا ده‌بێ تاریفی خۆمان له ده‌سه‌ڵات هه‌بێ. ئێمه ده‌مانه‌وێ سیستمی ده‌سه‌ڵات واته رایه‌ڵکه‌ی مه‌وجوودی ده‌سه‌ڵات به گشت لقوپۆپهکانیهوه بگۆرین و ده‌سه‌ڵاتیکی نه‌ته‌وه‌یی و کوردی له جێی دابنێین.
ئه‌و
تیۆریه داسه‌پاوه‌ی که ناسیونالیزمی
کورد
ناتوانێ هه‌ڵگری ره‌وتی خه‌بات بۆ یه‌کسانی ژنان له گه‌ل پیاواندا بێ
کارتێکه‌ریه‌کی نیگاتیڤی هه‌تا ئێستا له سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی کورد هه‌بووه.
ئه‌م
گویڕایهڵییه کارتیکهریهکی ئه‌وتۆی له سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی کورد
داناوه که ئه‌م بزوتنه‌وه له رابردوودا خۆ له پرسی ژن و زۆر گرفتی دیکه‌ی
کۆمه‌ڵایه‌تی لێ به‌خاوه‌ن نه‌کا. ئه‌م تیۆریه ئه‌گه‌ر له ده‌ورانێکدا بره‌وی
هه‌بووه یان توانیویه‌تی به سه‌ر سیاسه‌توانان و روناکبیرانی سیاسی کورددا
داسه‌پێ و سیمایه‌کی لۆژیک به خۆوه بگرێ ده‌کرێ هه‌نووکه بکه‌وێته ژێر
پرسیار.
پێویستی ئاوڕدانه‌وه و ته‌نانه‌ت ره‌تکردنه‌وه‌ی ئه‌م تیۆریه ده‌کرێ
پشتئه‌ستور
بێ
به‌م چه‌ند ئارگومێنته: دووهه‌م، دیاره مه‌سه‌له‌ی ژن بوارێکی جیهانی هه‌یه به‌ڵام له هه‌مانکاتدا له هه‌ر کۆمهلهگهیهکدا ئاست و تایه‌به‌تمه‌ندی خۆشی هه‌یه. ئێستا که پرسی سه‌ره‌کی کۆمه‌ڵگای کورد پرسی |