|
هه‌شتی
مارس ڕۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی ژنان، له ستۆکهۆڵمی
پایته‌ختی وڵاتی سوئێد له لایه‌ن یه‌کیه‌تیی ژنانی دێموکراته‌وه ڕێزی
لێ‌گیرا
رۆژی
شه‌ممه رێکه‌وتی 10/3/2007، له لایه‌ن یه‌کیه‌تی ژنانی
دێموکراتی کوردستان‌و به هاوکاری کۆمیته‌ی سوئێدی حیزبی دێموکراتی کوردستان،
سێمینارێک بۆ رێز گرتن له 8ی مارس رۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی ژنان له ساڵۆنی
شیستاترێفی
شاری
ستۆکهۆڵم پێک
هات.
له‌م
سێمیناره‌دا مه‌سه‌له جۆراوجۆره‌کانی ژنان که‌وتنه به‌رباس و
لێکۆلینه‌وه. سێمینار کاره‌کانی خۆی به‌م جۆره ده‌ست
پێ‌کرد:
کاتژمێر یه‌ک و نیوی پاش نیوه‌ڕۆ به سروودی
یه‌کسانی سێمیناره‌که ده‌ستی به کار کرد. دواتر بۆ رێز لێنان له گیانی پاکی
هه‌موو شه‌هیدانی رێگای ئازادی و یه‌کسانی گه‌ل و کۆمه‌ڵ یه‌ک ده‌قیقه
بێده‌نگی
راگه‌یه‌ندرا. پاشان شۆعله قادری به‌ڕیوه‌به‌ری پانێل، به‌خێرهاتنی به‌شدارانی
سێمیناره‌که‌ی کرد.
دواتر
کاک ئه‌حمه‌د عه‌زیزی به زمانی سوئێدی به‌خێر هاتنی خاتوو
ئێڤا
بیۆرلینگ پارڵمانتاری سوئێدی کرد که له لایه‌ن حیزبی مۆدێراتهکانهوه
هاتبوو. پاشان خاوتوو ئێوا وتارێکی به زمانی ئینگلیزی پێشکه‌شی به‌شدارانی
سێمیناره‌که کرد.
دوای
ئه‌و وتاره ئینگیزییه بروسکه‌ی
پیرۆزبایی کۆمیته‌ی سوئێدی حیزبی دێموکراتی کوردستان، له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری
پانێل
شوعله قادری خوێندرایه‌وه.
ئه‌مجار نۆره گه‌یشته
پانێلگێڕان بۆ پێشکه‌ش کردنی باسه‌کانی خۆیان
.
سه‌ره‌تا سه‌کینه خانم حوسێنی کورته مێژوویه‌کی
له
سه‌ر رۆژی ژن پێشکه‌ش کرد.
دواتر
جیناخانم توتاغاجی باسێکی
له
ژێر سه‌ردێری توند‌و تیژی دژ به ژنان له بنه‌ماڵه‌و کۆمه‌ڵگادا پێشکه‌ش
کرد.
پاشان
نۆره گه‌یشته کاک ئه‌حمه‌د عه‌زیزی
بۆ
پێشکه‌ش کردنی باسێک له‌سه‌ر پێوه‌ندی نێوان فێمینیسمو ناسیۆنالیزمی کورد.
دوابه‌دوای باسه‌که‌ی کاک ئه‌حمه‌د،
گوڵاله خانم شه‌ڕه‌فکه‌ندی باسێکی له ژێر سه‌ردێڕی موقایسه‌ی ژنانی ئێران له
گه‌ل
ژنی کورد له دیاسپۆڕا دا پێشکه‌ش کرد.
نۆره گه‌یشته
زیبا
خانم سه‌روه‌ری که باسێکی له ژێر سه‌ردێڕی هۆی لاوازی رۆڵی ژنی کورد له
ده‌سته‌ڵات دا پێشکه‌ش کرد.
شایانی باسه که ئه‌و به‌ڕێزانه
توانیان زۆر سه‌رکه‌وتوانه باسه‌کانی خۆیان پێشکه‌ش بکه‌ن و رووناکایی بخه‌نه
سه‌ر
خاڵه سه‌ره‌کیه‌کانی گیر‌و گرفته‌کانی ژنان له
کۆمه‌ڵگادا.
دوای
باسی پانێلگێڕان پاوسێکی نیو سه‌عاتی
راگه‌یندرا.
هه‌ر
به‌د وای پاوسهکهدا پارچه په‌خشانێک که له
نووسینی کاک قادر وریا بوو له ژێر ناوی کاڵای به‌قه‌د باڵا، له لایه‌ن کاک
هه‌ڤاڵ
خوێندرایه‌وه.
له
دووهه‌م به‌شی به‌رنامه‌ی کاری سێمیناردا، چه‌ند پرسیار له لایه‌ن
پانێله‌وه هاته ئاراوه بۆ ئه‌وه‌ی پانێلگێڕان بتوانن وڵامی پرسیاره‌کان
بده‌نه‌وه‌و رووناکایی پتر بخه‌نه سه‌ر خاڵه سه‌ره‌کیه‌کانی باسه‌کانیان.
دوا
بڕگه‌ی کاری سێمینار ته‌رخان کرابوو بۆ پرسیار‌و
پێشنیاری به‌شداران، کهچهندکهس له خوشک‌و برایانی گوێگر له‌و سێمیناردا راو
بۆچوونی خۆیان دهربڕیو هێندێک پرسیاریان ئاراسته‌ی پانێل کردکه دواتر له
لایه‌ن پانێله‌وه وڵام درانه‌وه.
پێویسته خوێنه‌رانی
به‌ڕێز ئاگادار بکه‌ینه‌وه که هه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌م راپۆرته دا ده‌قی باسه‌کانی
خاتوو
ئێوا بیۆر لینک، سه‌کینه حوسێنی، جینا توتاغاجیو گوڵاله شه‌ڕه‌فکه‌ندی
بڵاو
ده‌بێته‌وه‌و له داهاتوویه‌کی زۆر نزیک دا ده‌قی باسه‌کانی کاک ئه‌حمه‌د
عهزیزیو زیبا سه‌ره‌وه‌ری بڵاو ده‌کرێته‌وه تکایه چاوه‌ڕوان
بن.
یه‌کیه‌تی ژنانی دێموکراتی
کوردستان
سوئێد
12/3/2007

خاتوو شوعله قادری و
ئێڤا بیۆرلینگ

خاتوو به‌هار وه‌یسی

خاتوو سه‌کینه حوسێنی

خاتوو جینا
توتاغاجی

به‌رێز کاک ئه‌حمه‌د عه‌زیزی

خاتوو گوڵاڵه شه‌ره‌فکه‌ندی

خاتوو زیبا سه‌روه‌ری



 |