|
|
پێش هه‌ر باسێک ده‌خوازم سپاسی ئێوه بکه‌م که بانگهێشتی ڕیوڕه‌سمی ئیمڕۆتان کردوم، بۆوه‌ی پێکه‌وه ڕۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی ژن جێژن بگرین. ئه‌و ڕۆژه بۆنه‌یه‌کی فره گرینگه چوونکه هه‌لێک بۆ ئێمه ده‌ره‌خسێنێ که بیر له جیاوازی ره‌وشی ژنان له وڵاتانی جیهاندا بکه‌ینه‌وه. لێره له سوئێد ژن مافی ده‌نگدانی له ساڵی 1919دا مسۆگه‌ر کرد. دوو ساڵ دوایی له هه‌ڵبژاردنه‌کانی پارله‌ماندا پێنج ژن وه‌ک نوێنه‌ر هه‌ڵبژێردران و له‌و ده‌مه‌وه ژماره‌ی ژنان به‌رده‌وام زیادی کردوه. ئیمڕۆ من به‌خته‌وه‌رم که بڵێم 47 له سه‌دی نوێنه‌رانی پارله‌مانی وڵاتی سوئێد ژنن. ئه‌وه‌ش به‌و مانایه‌یه که پارله‌مانی سوئێد له‌باری یه‌کسانی نوێنه‌رایه‌تی ژن یه‌کێک له باشترینه‌کانی جیهانه. ته‌نیا وڵاتی رواندا ڕێژه‌یه‌کی باڵاتری ژنانی نوێنه‌ر له پارله‌ماندا هه‌یه، ئه‌ویش 48 له سه‌ده. هه‌ڵبه‌ت ده‌بێ له‌بیرمان بێت که ئه‌وان تووشی کاره‌ساتێکی دڵته‌زێنی وه‌ک ڕه‌شه‌کوژی ساڵی 1994 هاتن. سه‌باره‌ت به پارله‌مانی سوئێد چه‌ند روونکردنه‌وه‌یه‌کی گشتی له‌مه‌ر به‌رز بوونی ڕاده‌ی به‌شداری ژنی پارله‌مانتار له گۆڕێ‌دا. جیا له سیسته‌می ده‌رسه‌دی بۆ نوێنه‌رایه‌تی ژنان، فاکته‌ریتریش وه‌ک پێشکه‌وتوویی باری ژیان، فرسه‌تی پتری کاریابی و هتد ده‌توانن هۆکاری کاریگه‌ر بۆ چوونه‌سه‌ری ده‌رسه‌دی ناوبراو بن. هه‌روه‌ها پڕانی ڕێکخراوه‌کانی سیاسی له سوئێد له‌سه‌ر ئه‌و خاڵه پێداده‌گرن که له تێکۆشانی ئینتیخاباتی خۆیاندا هاوسه‌نگی نوێنه‌رایه‌تی هه‌ردوو لایه‌ن واته نێرینه و مێیینه له‌به‌رچاو بگرن بۆوه‌ی ئه‌و لایه‌نانه مافی نوێنه‌رایه‌تی یه‌کسانیان هه‌بێ. هه‌ڵبه‌ت هۆکارێکی بنه‌ڕه‌تیتریش پاڵپشتی ئه‌و سه‌رکه‌وتنه‌یه و نابێ له‌بیر بکرێت، ئه‌ویش بوونی ڕێکخراوه‌کانی حیزبی و غه‌یره حیزبی به‌هێز و پێداگری ژنان له مه‌یداندایه. ئاڵوگۆڕی درێژخایه‌ن و سه‌رکه‌وتوو به‌گشتی له ناخی کۆمه‌ڵانی خهڵکڕا سه‌رچاوه ده‌گرێ و به هیممه‌تی که‌سانی وه‌ک ئێوه به‌ئه‌نجام ده‌گات که به‌رده‌وام له پێناو باوهڕهکانتاندا تێده‌کۆشن. بۆیه ئه‌وه‌ی ئێوه حه‌ولی بۆ ده‌ده‌ن گه‌لێک گرینگه. ئێوه ئیمڕۆ له‌باره‌ی چه‌ند بابه‌ت قسه ده‌که‌ن که هه‌ر هه‌موویان پێوه‌ندیان به مه‌سه‌له‌ی ژن و چۆنیه‌تی چاکسازی وه‌زعیان له کوردستان هه‌یه و به دانپێهێنان به بوونی ئه‌و گرفته له کۆمه‌ڵگادا، یه‌که‌م هه‌نگاو به‌ره‌و گۆڕانکاری هه‌ڵێندراوه‌ته‌وه. بۆیه زۆر گرینگه که ئه‌و پرسیارانه له‌باره‌ی مافی به‌رابه‌ری جێگا و پێگه‌یه‌کی باشتر و روونتری له به‌رنامه‌ی کاری ئێمه‌دا هه‌بێ، چوونکه ئه‌وه ته‌نیا ڕیگاچاره‌ی گه‌یشتن به ئه‌نجامی ئاڵوگۆڕه‌کانه. گه‌یشتن به پێشکه‌وتوویی له‌و وڵاتاندا که ژن جێگای پێویستی له کۆمه‌ڵگادا نییه، ده‌بێ یه‌کێک له مه‌به‌سته‌کانی ئه‌سڵی زه‌مانی ئێمه بێ. ئیمڕۆ زۆربه‌ی وڵاتانی جیهانی موسوڵمان نیوه‌ی توانایی فیکری خۆیان له‌کار خستووه، ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان ئیزن ناده‌ن نیوه‌ی کۆمه‌ڵ واته ژنان له کاروباری سیاسی‌دا به‌شداری بکه‌ن. ئه‌وه دیارده‌یه‌کی هه‌ڵه‌یه و ده‌بێ حه‌ولی گۆڕانی بۆ بده‌ین. دوێنێ، من له کۆنفرانسێک له وڵاتی ئا‌ڵمانیا بووم که له ڕۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی ژن‌دا به‌سترا. بابه‌تی به‌رباسی کۆنفرانسی ناوبراو '' ژن له ئیسلام، له سه‌رکوت تا گه‌شانه‌وه''دا بوو. سرنجڕاکێش ئه‌وه بوو که گوێت لێده‌بوو چۆن ڕێکخراوه‌کان و پڕۆژه‌کان ده‌توانن له‌و باره‌وه ئاڵوگۆڕ پێک‌بێنن. ئێمه باسێکی پڕبههرهمان کرد و پێ‌داگر بووین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که ئازادی ژن له یه‌که‌م قۆناخ‌دا به‌ستراوه‌ته‌وه به خوێنده‌واری، مافی ده‌نگدان، هه‌قی میراتگری له مێرده‌که‌ی، مافی هه‌بوونی دارایی و پێشکه‌وتوویی ئابووری، مێدیای ئازاد و سیسته‌می شه‌فاف و وجوودی دێموکراسی، نه‌ک به لێچکه و حیجاب و چارشێو که ڕه‌نگه له وڵاتێکی پێشکه‌وتوودا ئینتیخابی خۆیان بووبێت. ئه‌وه‌ی که ئێجگار گرینگه ئه‌وه‌یه که رووناک‌بیر خۆی سه‌ربه‌ست و ئازاد ببینێ. به باوه‌ڕی من ئاڵوگۆڕی ته‌جره‌به‌کان، چاک و خه‌راپ، هه‌روه‌ها حه‌ولدان بۆ دیتنه‌وه‌ی ڕێگا چاره باشترین پێشکه‌وتنه. پێموایه ده‌بێ زێهنییه‌تی خه‌ڵک بگۆڕدرێ و کۆمه‌ڵه خه‌ڵکێک ده‌بێ له‌وه حاڵی بن که ژنیش ده‌توانێ له ژیانی سیاسی و ئابووریدا وه‌ک پیاوان و ڕه‌نگه باشتریش به‌شدار بێت و نه‌خش بگێڕێ. باشترین چاره ئه‌وه‌یه که ئێمه هاوکاری یه‌کتر بکه‌ین. ئێمه و هێزه‌کانی سیاسی و ڕێکخراو و تاکه‌کان به‌یه‌که‌وه ده‌توانین ئاڵوگۆڕ پێک بێنین. له‌گه‌ڵ خه‌ڵکانێکی وه‌ک ئێوه که له بواری پێکهێنانی کوردستانێکی دێموکراتتر، پێشکه‌وتووتر و پڕ له یه‌کسانی تێده‌کۆشن، ئه‌و متمانه‌یه‌م پێده‌به‌خشێ که پێشکه‌وتن له ڕێدایه. هه‌ڵبه‌ت ئاڵوگۆڕه‌کانی بنیاتی سه‌ره‌تا له قه‌یاسی بچووکڕا ده‌ست پێده‌کات. ئه‌وه‌ی ئێوه ده‌یکه‌ن گرینگه. ئاڵوگۆڕ پێکدێنێ. سپاس بۆ ئێوه. |
| سه‌ره‌وه. | ده‌سپێک. |
|
|
|
© www.giareng.com |