|
|
8 بیرۆکه و مێژووی سه‌رهه‌ڵدانی سه‌ره‌تای جووڵانه‌وه‌ی به حه‌قی ژنان بۆ وه‌ده‌ست هێنانی حه‌قده‌ستی یه‌کسان له گه‌ڵ پیاوان دا، بۆ زیاتر له سهدوده ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌رێته‌وه. شه‌قامه‌کانی شاری نیویورکی ئامریکا بوو به یه‌که‌م جێگه‌ی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیی و خۆپێشاندانی ژنانی کرێکار و داخوازی ڕه‌وایان. هه‌ر چه‌نده ژنانی به‌شداری ئه‌م ڕێپێوانه که‌وتنه به‌ر هێرشی تووند و له‌ناکاوی پۆلیس و زۆر بێ به‌زه‌ییانه سه‌رکوت کران، به‌ڵام له‌و رۆژه دا ژنانی کرێکار به فیداکاری و بوێری خۆیان، خه‌بات و تێکۆشان بۆ وه‌دیهێنانی داخوازێکانیان له چواچێوه‌ی به‌رته‌سکی کارگه‌کاندا هێنایه ده‌ر و به شێوه خه‌باتێکی نوێ و ئازایانه ڕێگه‌ی به جیهانی کردنی خه‌بات بۆ مافه‌کانی ژنیان هه‌موارتر و خۆشتر کرد. ئه‌م ڕووداوه له رۆژی 8 ی مارس دابوو که دواتر واته له ساڵی 1910ی زایینی له کۆنگره‌یه‌ک دا به ناوی ''کۆنگره‌ی ژنانی سوسیالیست'' که له‌م کۆنگره‌یه دا رۆڵ و نه‌قشی به‌رچاوی ژنه شۆڕشگێری ئاڵمانی به ناوی ''کلارا زتکین'' بۆ به‌رگری کردن و دیفاعی بیووچانی له مافی ژن زۆر دیار و به‌رچاو بوو و به یادی ئه‌و ژنه ئازا و لهخۆبووردوانهی رووداوی نیویورک، ئه‌م ڕۆژه به رۆژی جیهانی ژن نێودێرکرا و بۆته مێژووی جووڵانه‌وه‌یه‌کی گرینگی کۆمه‌ڵایه‌تی و رامیاری و ئابووری به‌شێکی هه‌ره گرینگی کۆمه‌ڵگای به‌شه‌ری.
هه‌ر
چه‌ند، چه‌ند
ساڵێک
ئه‌م یادکردنه‌وه‌یه ته‌نیا له چه‌ند وڵاتێک دا به ڕێوه ده‌چوو تا
ئه‌وه‌ی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له ساڵی 1977 دا داوای له هه‌موو
وڵاتانی ئه‌ندامی ئه‌م رێکخراوه کرد بۆ ڕێزگرتن له مافی ژنانی جیهان رۆژی 8 ی
مارس
وه‌ک رۆژی جیهانی ژن جێژن بگیرێ و ڕێ و ره‌سمی تایبه‌تی هه‌بێ. دواتر به‌ستنی
کۆنگره‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی ژن له‌و سه‌روبه‌نده دا که له کۆپێنهاگی پێته‌ختی
وڵاتی
دانمارک به به‌شداری نوێنه‌رانی ده‌یان حیزب و رێکخراوی دێمۆکراتخواز و
پێشکه‌وتووی سیاسی و سینفی و به‌شێکی به‌رچاو له که‌سایه‌تی شۆڕشگێری ناسراو
له
17
وڵاته‌وه هاتبوون، به مه‌به‌ستی چاوپێخشاندنهوهیهک به مێژووی پڕ له
شه‌رمساری مرۆڤایه‌تی و ژیانی ناله‌باری ژنانی مه‌ینه‌ت باری جیهان و
دۆزینه‌وه‌ی
رێگاچاره‌یه‌کی له‌بار بۆ رزگارکردنی ژنان له چنگ چه‌وساندنه‌وه‌ی
چهندجارهیان
به
ده‌رکردنی چه‌ند بڕیارنامه‌یه‌ک، گرینگی به جیهانی بوونی مافی ژنانی پتر
سه‌لماند. به‌ڵام ئه‌گه‌ر به به‌راوردێک له‌و دنیایه که مرۆڤایه‌تی پێشکه‌وتوو، به بیری دارژتن و بنیات نانی داهاتوویه‌کی ئازادتر و له‌بارتر بۆ ئینسان به‌ره‌و پێشی ده‌با، به هۆی دابین بوونی ئازادی یه تاکه که‌سی و کۆمه‌ڵایه‌تی یه‌کان و هه‌روه‌ها هه‌ڵدان و گه‌شه کردنی فه‌رهه‌نگی و کۆمه‌ڵایه‌تیی خه‌ڵک و پێشکه‌وتنی باری ئابووری و سه‌نعه‌تی و هه‌تا دوایه، و له به‌رانبه‌ریش دا له گه‌ڵ بارودۆخی وه‌زع و گوزه‌رانی ژنان له وڵاتانی جیهانی سێهه‌م و به تایبه‌تی وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست دا جیاوازێکی یه‌کجار زۆری هه‌یه. له وڵاتانی پێشکه‌وتوو دا ژنان به به‌شێکی زۆر له ماف و ئازادی یه‌کانی خۆیان گه‌یشتوون و هه‌وڵ و تێکۆشانی ئه‌وان بۆ گه‌یشتن به یه‌کسانییه‌ک به‌رده‌وامه‌و پێێ ناوه‌ته قوناغێکی دیکه‌وه. به‌ڵام له وڵاتانی نادێمۆکڕاتیک و دواکه‌وتووی وه‌ک ئێران داکه خه‌ڵک به ده‌ست دیکتاتۆریی سیاسی و داب و نه‌ریتی دواکه‌وتووانه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی یه‌وه ده‌ناڵێنن، ئه‌و ئازادی یانه دابین نه‌کراون و هه‌ر به‌و پێیه‌ش ژنان له‌م کۆمه‌ڵگه‌یه دا نه‌یان توانیوه به‌و ڕاده له ماف و ئازادی یه‌کانیان بگه‌ن که بتوانن ئاماده‌یی یه‌کی هه‌مه‌لایه‌نه‌یان له ئاسته جۆراوجۆره‌کانی کۆمه‌ڵ دا هه‌بێ.
کۆمه‌ڵگایه‌ک که کۆماری ئیسلامی و له چه‌شنی
ئه‌و
حاکمییه‌تیان داسه‌پاوه جیاوازی یه‌ک ده‌رحه‌ق به مافی ژنان ده‌که‌وێته
به‌رچاو که بیرکردنه‌وه‌شی بۆ مرۆڤی ئه‌م سه‌رده‌مه شه‌رمه‌زاری یه.
ده‌رکردنی
ده‌یان فتوا و حوکمی کۆنه‌په‌رستانه و عه‌قلییه‌تێکی دواکه‌وتووانه‌ی دژ به
مافی
ژنان
له هه‌موو بواره‌کانی سروشتیی و ئینسانی و مافخوازی دا که ژن به چه‌ند
دهرهجهخوارتر له پیاوان ده‌ژمێردرێ و مۆرکی حه‌رام له مافیان دراوه، وه‌ک:
وه‌رزش، خوێندنی سه‌ره‌وه له بواره‌کانی فه‌ننی وته‌کنیکی و... ژنان مه‌حکومن
که
ده‌بێ
به پێی پێوانه‌و ده‌ستووره‌کانی داسه‌پاوی مه‌وازینی ئیسلامی نه‌گۆڕ هه‌ڵس و
که‌وت
بکه‌ن و بجووڵێنه‌وه. هه‌روه‌ک ئاخوند موته‌هه‌ری له کتێبی خۆی به نێوی
''ژن
له ئیسلام دا'' له لاپه‌ڕی 52 دا ده‌نووسێ وپێدادهگرێ که: ''سروشت کلیلی
جودابوونه‌وه له هاوسه‌ری، داوه‌ته ده‌ست پیاو و پیاو ده‌توانێ له به‌ر بێ
مه‌یلی و بێوه‌فایی به هاوسه‌ره‌که‌ی، ژنه‌که‌ی بکوژێ''!!. له کۆتاییدا پێویسته ئه‌و ڕاستی یه‌مان له بیر نه‌چێ که بزووتنه‌وه‌ی یه‌کسانیخوازی ژنان، خه‌بات وپشتیوانی به‌رده‌وامی پێویسته و ئه‌م به‌رده‌وامی یه له خۆی دا بزووتنه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ی سیاسی یه و له پاڵ هێنانه گۆڕی داخوازی یه سینفی و کۆمه‌ڵایه‌تی یه‌کانی دا ئامانجی گه‌وره‌ی سیاسیشی هه‌یه و له خه‌باتی کرێکاران و خوێندکاران و رووناکبیران و رۆژنامه‌نووسان و حیزبه پێشکه‌وتوو و ئازادیخوازه‌کان گرێ دراوه و له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه به‌شێکی دانه‌بڕاوه‌یه له بزووتنه‌وه‌ی جیهانی ژنان بۆ ڕیشه‌کێش کردنی نیزامی باوک سالاری و په‌ره‌گرتنی هه‌رچی زیاتری دێمۆکراسی و دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵێکی ئازاد، یه‌کسان و پێشکه‌وتوو. لێره دا جێی خۆیه‌تی بۆ یادکردنه‌وه له ژنه ئه‌دیب و شاعیری کورد و دڵ پڕ له هیوای به مراد نه‌گه‌یشتووی له پڕ کۆچ کردوو خاتوو'' ژیلا حوسێنی ''که سه‌باره‌ت به ئێش و ئازاره‌کان له کۆمه‌ڵ دا ده‌دوێ و ده‌ڵێ:
کاتێ
دڵم پیرۆز بێ ساڵیادی 8 ی مارس رۆژی جیهانیی ژن، له هه‌موو ژنانی خه‌باتکاری رێگای به‌خته‌وه‌ری و مافی ئینسانی له سه‌راسه‌ری دنیا. سه‌رکه‌وێ خه‌باتی رزگاری خوازانه‌ی جووڵانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد له هه‌موو پارچه‌کانی کوردستان. با هه‌موومان پێکه‌وه بۆ دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵگایه‌کی ئازاد و دێمۆکرات و مافی یه‌کسان تێ‌بکۆشین. به هیوای ئه‌و رۆژه. |
| سه‌ره‌وه. | ده‌سپێک. |
|
|
|
© www.giareng.com |