|
|
یه‌کێک له هۆکاره‌کانی بنه‌ڕه‌تی ئه‌و گرفته ئه‌وه‌یه که سازمان و ڕێکخراوی سه‌ربه‌خۆ بۆ وه‌دست هێنانی مافی ژن له کوردستان وجوودی نه‌بووه، به‌ڵکوو ته‌نیا هێزه‌کانی سیاسی به‌رپرسایه‌تی ئه‌و ئه‌رکه‌شیان به‌ئه‌ستۆوه بووه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌دائیم مه‌سائیلی گرینگتر له پێڕهوپڕۆگڕامی ئه‌واندا جێیگرتووه، فرسه‌تێک بۆ ڕێفۆرمه‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی و دابین کردنی مافی ژنان نه‌ماوه‌ته‌وه. ئه‌گه‌ر کارێکیشیان له‌و بواره‌دا کردبێ قۆناخی شیعاری تێنهپڕاندووه. دیاره بوونی ئه‌و ئه‌حزابه سیاسیانه فرسه‌تێکی به که‌ڵک بووه بۆوه‌ی ژنانیش بتوانن نه‌خشێکی نوێ جیا له ڕۆڵی سوننه‌تی پێشوویان له کۆمه‌ڵگادا وه‌ستۆ بگرن. ژنانیش مه‌جالیان بووه له ڕێگای گه‌یشتن به ئامانجه‌کانی نه‌ته‌وه‌یی و پاراستنی نیشتماندا گیانباز بن و ڕاست له نووختهیه دابووه که ژیانی دیاسپۆڕاش ده‌ستی پێکردووه. واته ژنی کورد بۆ پێکهێنانی ئاڵوگۆڕ له کۆمه‌ڵگادا و رزگاری نیشتمان ده‌ستی به خه‌بات کرد و تێکه‌ڵ به رێکخراوه‌کانی سیاسی بوو و هاوڕێ له‌گه‌ڵ ئه‌وان له وڵاتی خۆی دوور که‌وته‌وه و تووشی هه‌نده‌ران و ژیانی ئاواره‌یی بوو. ده‌کرێ بڵێین ژنی کوردی دیاسپۆڕا ئه‌و ژنه‌یه که له‌گه‌ڵ ئه‌حزابی سیاسی په‌ڕه‌وازه‌ی هه‌نده‌ران بووه و دوور له وڵاتی دایک ڕیگای روشدی خۆی گرتۆته‌به‌ر. واژه‌ی دیاسپۆڕا بۆ یه‌که‌م جار سه‌باره‌ت به جووله‌کانی دوور له وڵاتی دایکیان به‌کار هێندرا و له‌گه‌ڵ وشه‌ی تاراوگه یه‌ک مانا ده‌ده‌ن. من لێره‌دا ده‌خوازم هه‌ڵسه‌نگاندنێکی کورت له نێوان ژنی کورد و ژنی دیاسپۆڕا یاکوو تاراوگه بکه‌م. به واتایه‌ک، بۆچی موقایسه و هه‌ڵسه‌نگاندن، چ هه‌ڵسه‌نگاندنێک و هه‌ڵسه‌نگاندنی چ که‌سانێک. هۆکار و ده‌لیلی ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه ئه‌وه‌یه که ژنی کورد ساڵانێکی زۆری دوور له نیشتمانه‌که‌ی گوزه‌راندوه و ئه‌زمونێکی فره‌ی له تاراوگه وه‌ده‌ست هێناوه، به‌و پێیه هاتۆته سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه که ده‌توانێ نه‌خشی ڕێبه‌ری هه‌بێ. ژنی تاراوگه هه‌ڵبه‌ت جاروبار بۆ ژنانی ناوخۆی وڵات نه‌ناسراوه و له تێگه‌یشتنی قسه و باسه‌کانی تووشی گرفت ده‌بن و پێچه‌وانه‌شی روو ده‌دا. وه‌ک ئه‌وه‌ی هه‌ردووکیان به یه‌ک زبان قسه ده‌که‌ن به‌ڵام له یه‌کتر تێناگه‌ن و له‌باری فکریه‌وه به فه‌رسه‌خ لێکدوورن. که‌ی و چ زه‌مانێک و له‌کوێ ئه‌و رووداوه قه‌وماوه و بۆچی و له پێناو چیدا بابه‌تگه‌لێکن که ئامانجی هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخی حازری منه. ئه‌و نه‌سڵ و وه‌چه‌یه‌ی که قه‌راره بکه‌وێته به‌ر هه‌ڵسه‌نگاندن، ئه‌و وهچهیهیه که به‌ناوی نه‌سڵی سووتاو ده‌یناسن. به واتایه‌ک هه‌مان نه‌سڵی ئینقلاب که له‌باری ته‌مه‌نیه‌وه 50-30 ساڵێک ده‌بێ و به‌شێکیان له داخڵی وڵات‌دا ده‌سووتێن و خه‌بات ده‌که‌ن و به‌شێکیشیان له ده‌ره‌وه هاوار ده‌که‌ن.
ئیزن
بده‌ن به کورته باسێک ژنی کوردی دیاسپۆڕا پێناسه بکه‌ین. ژنی
دیاسپۆڕا ژنه موهاجیرێکه که ڕیی که‌وتۆته ناو کۆمه‌ڵگای بێگانه و پڕۆسه‌ی
ئهکاڵچرێیشنی ده‌ست پێکردووه. ئهکاڵچرێیشن، کاتێک رووده‌دا که دوو ده‌سته
یا
گروپی
خاوه‌ن فه‌رهه‌نگی جیاواز بۆ ماوه‌یه‌کی دوور و درێژ رووبه‌رووی یه‌کتر
ده‌بنه‌وه. ساڵی 1980 بێری له‌و باره‌وه گوتوویه‌تی ئه‌و پڕۆسه‌یه سێ قۆناخی
ئه‌سڵی تێپه‌ڕ ده‌کات. قۆناخی یه‌که‌م ده‌بێته ته‌ماسی ژنی موهاجیر له‌گه‌ڵ
فه‌رهه‌نگی خانه‌خوێ واته ئه‌و کۆمه‌ڵگا نوێیه‌ی تێیدا ده‌ژی. مه‌رحه‌له‌ی
دووهه‌م
کێشه‌ی فه‌رهه‌نگی دایک له‌گه‌ڵ فه‌رهه‌نگی خانه‌خوێه. سێهه‌م قۆناخیش،
هه‌ڵبژاردنی سیاسه‌ت له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ڕاده‌ی وه‌رگرتنی فه‌رهه‌نگی
خانه‌خوێیه.
حاڵه‌تی یه‌که‌م ئه‌وه‌یه که تاک یاکوو بڵێین ژن وه‌فاداری خۆی به فه‌رهه‌نگی دایک له‌ده‌ست ده‌دا و به ته‌واوی گیرۆده‌ی فه‌رهه‌نگی خانه‌خوێ ده‌بێ، ده‌کرێ بڵێین خۆی هاوئاهه‌نگ له‌گه‌ڵ ئه‌و فه‌رهه‌نگه نوێه ده‌کات. له حاڵه‌تی دووهه‌مدا ڕه‌نگه که‌سه‌که له‌و پێوه‌ندییه‌دا توانایی و خواستی وه‌رگرتنی ته‌واو یاکوو به‌شێکی فه‌رهه‌نگی تازه‌ی نه‌بێ، له‌و وه‌زعه‌دا موهاجیر زیادتر بیر له فه‌رهه‌نگی دایک ده‌کاته‌وه و ڕیگای دووری له فه‌رهه‌نگی نوێ هه‌ڵده‌بژێرێ و هه‌مان سێپاراسیۆن و جیایی دێته ئاراوه.
حاڵه‌تی سێهه‌م ئه‌وه‌یه که ئه‌و شه‌خسه به کوردی خۆمان له
هه‌ردوو دینان ده‌بێ، حه‌ول ده‌دات نووخته پۆزێتیڤه‌کانی کۆمه‌ڵگای نوێ
وه‌رگرێ،
به‌لام فه‌رهه‌نگی خۆی له‌و نێوه‌دا له‌بیر ده‌چێته‌وه. له ئه‌نجامدا نه
فه‌رهه‌نگی خانه‌خوێی وه‌رگرتبێ و هی دایکیشی له‌ده‌ست داوه. ئه‌وه‌ش ده‌کرێ
بڵێم
ونبوونی ئه‌و تاکه یا ژنه‌یه له باری پێناسه‌وه. ژنی سه‌رکه‌وتووی تاراوگه ئه‌و که‌سه‌یه که توانیویه‌تی له وه‌رگرتنی ئه‌وه‌ی پێی ده‌ڵێین ئینتێگراسیۆن سه‌رکه‌وتوو بووبێ، واته جێگایه‌کی له‌ناو کۆمه‌ڵگای نوێ‌دا دۆزیبێته‌وه و له ئوسولهکانی پۆزێتیفی وڵاتی خانه‌خوێ تێگهییبێ و له هه‌مان کاتدا خاڵه‌کانی پۆزێتیفی فه‌رهه‌نگی دایکیشی پاراستبێ و له‌جێی خۆیدا به‌کاریان بێنێ و له تێکه‌ڵاوی ئه‌و دوو لایه‌نه هه‌م وه‌ک ئه‌ندامێکی چالاکی کۆمه‌ڵگای نوێ بێت و هه‌میش عوزوێکی وه‌فاداری جامیعه‌ی دایک بێت.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌وڕۆکه له
کۆمه‌ڵگای سوئێدیدا باسی نوێتر وه‌ک موڵتیکاڵچرالیسم هاتۆته گۆڕێ که ئه‌و
پرسه‌ی ته‌واو گۆڕیوه. به‌ڵام ژنی کوردی ناوه‌خۆی وڵات چی، ئه‌و چی کردوه، ئایا هه‌مان ئه‌و ژنه‌یه که 28 ساڵ له‌مه‌به‌ر له کوردستان به‌جێمان هێشت. ئه‌و ژنه له کوێیه؟ ئه‌و له کۆمه‌ڵگایه‌کدا ده‌ژی که نه حیمایه‌تی بنه ماڵه‌ی هه‌یه و نه پشتیوانی فه‌رهه‌نگ و کۆمه‌ڵگاکه‌ی. بۆیه به ته‌نیا به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ ته‌واوی سوننه‌ته‌کانی پیاو سالار ده‌کا و سه‌رباری ئه‌وه‌ش یاسا ئیسلامییه‌کان تا ڕاده‌یه‌کی زۆر سه‌باره‌ت به مافی ژنان بێ ته‌فاوه‌ت و بێ ئیعتنان. ئه‌و ژنه چ ده‌کات و له‌کوێیه، ئایا زه‌مان بۆ ئه‌و هه‌ر ئه‌و کاته‌یه که پێشتر بوو واته هه‌مان کاته که ئێمه جێ‌مان هێشت. ئه‌و خۆی چی کردوه؟ به‌پێی ئاماری بانکی جیهانی له ساڵی 1980دا یه‌ک له سێی ژنانی 15 تا 25 ساڵه له ئێران‌دا بێسه‌واد بوونه، به‌لام له ساڵی 200دا که‌متر له یه‌ک دههومی ژنانی نه‌خوێنده‌وار گوزاریش کراون. ئه‌و ئاماره بۆ ته‌واوی جه‌ماوه‌ری ژنانی ئێرانی له 60 له‌سه‌دی ساڵی 1980 گه‌یشتۆته 30 له‌سه‌دی ساڵی 2000. به‌پێی راپۆرتی گۆڤاری ژنان له مانگی جولای 2001دا، راده‌ی که‌سانێکی توانیویانه بچنه دانیشگاکانی ئێران 60 له سه‌دیان ژن بوونه، پرسیاری من لێره‌دا ئه‌وه‌یه ئایا ده‌رسه‌دێکی ئه‌وتۆ ژن لێره له وڵاتی سوئێد ساڵانه واریدی زانستگاکان ده‌بن؟ به پێی ئاماری بانکی جیهانی ژنانی مژوڵ به کار له ساڵی 1986دا 20 له سه‌د بووه، له حاڵێکدا له ساڵی 2000 ئه‌و ڕێژه‌یه گه‌یشتۆته 27 له سه‌د. ڕێژه‌ی به‌رز بوونه‌وه‌ی نفووس و جه‌معییه‌ت یاکوو میزانی تیعدادی مناڵان له بنه‌ماڵه‌کاندا 5،6 له ساڵی 1985دا بووه، ئه‌وه‌ش به نۆره‌ی خۆی گه‌یشتۆته 2 مناڵ له ساڵی 200دا، ئایا ئه‌وانه به‌ڵگه‌یه‌ک بۆ به‌ره‌و پێش چوون نێن؟ هه‌رچه‌ند کوردستان یه‌کێک له ناوچه‌کانی مه‌حرومی ئێرانه به‌ڵام ژنی کورد له‌و ڕه‌وته‌دا بێبه‌هره نه‌بووه. ڕاده‌ی خوێنده‌واری ئه‌ویش چۆته سه‌ر و میزانی زانستی سه‌باره‌ت به کۆنترۆڵی نفووس و سڵامه‌تی بنه‌ماڵه جیاوازی به‌خۆوه بینیوه. دیاره ئه‌و ئاماره هێشتا ره‌زایه‌ت به‌خش نییه به‌ڵام نیشانه‌ی ئاڵوگۆڕێکه که به‌ئه‌نجام گه‌یشتووه. ئه‌و ئاڵوگۆڕه له کۆمه‌ڵگایه‌کدا هاتوونه کایه‌وه که یاساکانی دژی کارکردنی ژن له ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌وه‌یه و له‌سه‌ر بنه‌مای ئایدیۆلۆژی دامه‌زراون که هیچ چه‌شنه مافێکی یه‌کسانی بۆ ژن له‌به‌رچاو ناگرن. له کۆتاییه‌کانی 1988دا ئێرانی خاوه‌ن ئابووری مه‌ییو و دیفاعی رووی له گه‌شه کردن کرد. دوای مه‌رگی خومه‌ینی ئیقتیسادی ئازادی ئێران درگای بۆ بازاڕه‌کانی جیهانی کرده‌وه و بووه هۆی زیاد بوونی کار و فرسه‌تێکی موناسیب بۆ حزووری ژنان له‌و بازاڕه‌دا. له‌و پڕۆسه‌یه‌دا، ژنان توانیان بێنه ده‌ره‌وه‌ی ماڵ، داخوازیه‌کانیان باس بکه‌ن و له‌سه‌ر وه‌ده‌ست هێنانی جێگایه‌کی شایسته‌تر پێداگرن و له مه‌یدانی خه‌بات و بهربهرهکانیدا قاڵ بنه‌وه و له کۆمه‌ڵگایه‌کدا که هیچ جێگایه‌کی به ژن ڕه‌وا نه‌ده‌دی بتوانن بێده‌نگ نه‌بن و هاوار بۆ مافی خۆیان بکه‌ن. ئه‌و بڕه مافه‌ی ئیمڕۆ هه‌یانه و ڕه‌نگه له هه‌ڵسه‌نگاندن له‌گه‌ڵ حقووقی ئێمه‌ی دیاسپۆڕادا له ئاستێکی به‌رز نه‌بێ، به‌ڵام به‌رهه‌می ڕه‌نج و تێکۆشانی خۆیان بووه، نه‌ک یاساکانی کۆمه‌ڵگا دابینی کردبن. له‌ناو ئه‌و ژنانه‌دا لایه‌نی جۆراوجۆری فیکری له‌گۆڕێدان و به‌پێی پله‌ی تێگه‌یشتوویی بنه‌ماڵه‌کانیان ده‌که‌ونه به‌ر زه‌خت و زۆری جیاواز. خۆسووتاندن به‌رده‌وامه، گیرۆده بوون به ماده سڕکه‌ره‌کان ڕۆژ به ڕۆژ په‌ره ده‌ستێنێ، ته‌وژم پتر له پێشوو خۆده‌نوێنێ، به‌و حاڵه‌ش ڕێژه‌ی ژنانی خوازیاری ئاگاداری له ئاڵوگۆڕه‌کانی سیاسی له کۆمه‌ڵگادا که‌م نین. ئه‌وانه‌ی کار ده‌که‌ن و بیری خه‌باتگێڕیان بۆ وه‌ده‌ست هێنانی مافه‌کانیان له میدانی به‌کرده‌وه‌دا هاتۆته گۆڕێ ده‌بێ بڵێم گه‌لێکن. ئه‌گه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندێک له‌و نێوه‌دا به‌ینی تێکۆشانی ئابووری ژنانی کوردی تاراوگه له‌گه‌ڵ ژنانی ناوه‌وه‌ی وڵات بکه‌ین، داخوا خه‌بات و به‌رخۆدانی کامیان بهوهجتره و بۆچی؟ ڕاسته ئه‌و له کۆمه‌ڵگایه‌کدا ده‌ژی که مافی له‌به‌ر بردنی مناڵی نییه، ناچار کراوه گوێله‌مست بێ و ته‌مکین بکات، نابێ چێژ له ژیانی هاوبه‌ش به‌رێ، به‌ڵام ئایا ئه‌و دیارده ناحه‌زانه بوونه‌ته هۆکاری نه‌فامی ئه‌و؟ یاکوو ئێمه ژنانی تاراوگه خۆمان به خاوه‌نی ته‌واو عه‌یاری خه‌باتی سیاسی ئه‌وان ده‌زانین که ڕه‌نگه زۆر جار ئێمه‌مانا بابه‌تگه‌لێک بێنینه به‌رباس به هه‌زاران فه‌رسه‌خ دوور له خواسته‌کانی ئه‌وان بێ. ڕه‌نگه له نێوان ئه‌و تێکۆشانه‌ی ئێمه ناوی خه‌باتی سیاسی له‌سه‌ر داده‌نێین له‌گه‌ڵ ئه‌و ستراتێژیه‌ی ژنی ناوه‌خۆی وڵات به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێ، جیاوازی هه‌بێ و ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌یخوازین ڕه‌نگه خواستی ئه‌و نه‌بێ. ئێستا پرسیار ئه‌وه‌یه که بۆ لێک تێگه‌یشتن چاره چییه، پێوه‌ندی نێوان ئه‌و دوو لایه‌نه چۆن داده‌مه‌زرێ، چۆن بزانین دروشمه‌کانی ئێمه بۆ ئه‌و کارسازه، ئایا بایخی عه‌مه‌لیان له کۆمه‌ڵگای ئه‌ودا هه‌یه یاکوو ده‌بێ جارێکی‌تر له‌سه‌ر بنه‌مای فکری جامیعهکهی ئه‌و دووباره بنووسرێنه‌وه.
|
| سه‌ره‌وه. | ده‌سپێک. |
|
|
|
© www.giareng.com |