|
|
سه‌ره‌تای جێژنه‌که به سروودی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌ی
ره‌قیب له لایه‌ن کۆری هونه‌ری یه‌کیه‌تی لاوانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران
ده‌ستی پێ‌کرد. 1. په‌یامی ئه‌کیه‌تی ژنانی دێمۆکراتی کوردستان ناوچه‌ی ئۆستفۆڵد له لایه‌ن خوشکه نازێ عه‌لیدوست 2. په‌یامی کۆمه‌ڵه‌ی دێمۆکراتیکی کولتوری کوردی ناوچه‌ی ئۆستفۆڵد له لایه‌ن کاک حاجی حوسێن حه‌دداد 3. په‌یامی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان کۆمیته‌ی نۆروێژ 4. په‌یامی کۆمیته ناوچه‌ی ئۆستفۆڵدی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان له لایه‌ن کاک حوسێن په‌ناهی 5. په‌یامی کۆمیته ناوچه‌ی ئۆستفۆڵدی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان به‌زمانی نۆروێژی له لایه‌ن کاک سه‌عید پوریا 6. په‌یامی حیزبی نۆروێژی ئاربایدهپارتی له لایه‌ن لینده کارلسێن پارتی له‌لایه‌ن ئۆستێن جاوبسهن 7. په‌یامی حیزبی نۆروێژی فرێمسکریتس 8. په‌یامی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان له لایه‌ن کاک شوان 9. په‌یامی رێکخراوی خه‌باتی شۆرشگێری کوردستانی ئێران له‌لایه‌ن خوشکه گووڵاڵه عه‌باسی 10. په‌یامی پارتی ژیانی ئازادی (پژاک) له لایه‌ن هه‌ڤاڵ سێپان ورمێ 11. په‌یامی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران له لایه‌ن کاک کامران عه‌بدووڵڵایی 12. بروسکه‌ی پیرۆزبایی پارتی دێمۆکراتی کوردستان و فیداسیۆنی کۆمه‌ڵه کوردستانیه‌کان ئه‌م جاره هونه‌رمه‌ندی ده‌نگ خۆش ده‌لال ، هونه‌رمه‌ندانی لاو ئه‌فشین و کاروخ جێژنه‌که‌یان پر جۆشوو خرۆشتر کرد‌و کچان و کورانیش به جل‌و به‌رگی کوردی خۆیان رازاندبۆوه و هه‌تا کاتژمێ 12.30 شه‌و به هه‌ڵپه‌رکێی کوردی جێژنه‌که‌یان رازاوه‌ترو گهرمووگرتر کرد. کاتژمێر 12.30 ئاهه‌نگه‌که له‌نێو چه‌پڵه‌رێزانی به‌شداربوان دا کۆتایی پێهات کۆمیته ناوچه‌ی ئۆستفۆڵدی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان
|
| سه‌ره‌وه. | ده‌سپێک. |
|
|
|
© www.giareng.com |