|
|
له سه‌ره‌تای رێوره‌سمه‌كه‌دا تێكۆشه‌رانی دێرێنی حیزبی دێموكرات مامه‌قاله‌ی سووتووو كاك سه‌دیق قه‌وی په‌نجه به‌یه‌كه‌وه ئاگری چوارشهممهسوورییان كرده‌وه. پاشان كچان‌و كوڕانی لاو گه‌ڕی ههڵپهركیی كوردی‌یان له ده‌وری ئه‌م ئاگره رێك خست. ههڵپهركێو ره‌شبه‌ڵه‌ك زیاتر له كاتژمێرێكی خایاند. له گه‌ڵ داهاتنی تاریكی به‌شداران به‌ره بهرهبڵاوهیان لێ كرد‌و له ده‌وری چه‌ندین ئاگری دیكه كه لاوان‌و مێر منداڵان بۆ پێشوازی له دوا چوارشه‌ممه‌ی ساڵ كردبوویانه‌وه كۆبوونه‌وه. هه‌ڵپه‌ركێ لاوان‌و ئاگروكێنو خۆشی نواندنی منداڵان ومێرمندالان تا تێپه‌رینی چه‌ند سه‌عاتێك له شه‌ویش هه‌ر به‌رده‌وام بوو. له كه‌مپه‌كانی دیكه‌ی حیزبی دێموكراتی كوردستانیش هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه ئاگر كرایه‌وه‌و دوایین چوار شه‌ممه‌ی ساڵی هه‌تاوی‌و كوردی، به خۆشی‌و شادی پێشوازی لێ كرا. سه‌رچاوه: ماڵپه‌ری کوردستان‌وکورد
|
| سه‌ره‌وه. | ده‌سپێک. |
|
|
|
© www.giareng.com |