|
به بۆنه‌ی ڕۆژی دایکان پێشکه‌شه به هه‌موو دایکێك به‌تایبه‌ت دایکم
پێم بڵی چۆن راڤه‌ت بکه‌م؟
ئه‌ی فریشته‌ی پاکی خوایی،
تۆ که به‌هه‌شت له ژێر پێت دا به‌ند و دیله
بۆ پرچی بووکی وه‌صفی تۆ من له کوێ بێنم قردیله..
یان ئه‌و زاته چۆن به خۆم ده‌م که وه‌صفی گه‌وره‌ییت بکه‌م...
تۆ ئیڤریست و هیمالایا زۆر له ئاستت بجووکترن،
تۆ زۆر له‌وه‌ش گه‌وره‌تریت که من شیعرێکت پیا بڵیم؛
زۆر له‌وه‌ش پیرۆزتریت که من ناوێکت لێ بنێم....!
حه‌په‌ساوم،سه‌رم سوڕماوه‌و نازانم
که قولاپی بیر و هزرم
بۆ قووڵایی ده‌ریای کام فه‌رهه‌نگ بهاوێم،
هه‌تا سه‌راپا له وشه‌ی شایانی مه‌زنیت بئاڵێم...
******** ********''
ئاخ،گه‌ر ئه‌متوانی به په‌یژه‌ی به‌رزی ئاسمانا
پله پله ههڵدهزنام و وه‌ك قاچاخچییه‌کی بێ پاساپۆرت سنوور به‌زێن
له ژێر شاباڵی په‌ڵه هه‌ورێکی موسافیر به‌ره‌و وڵاته‌که‌ی ئه‌نگۆ
خۆم ده‌گه‌یانده ئه‌و وێستگه‌یه‌ی که تۆی تیایه و
ئه‌و کات له به‌رده‌م گه‌وره‌ییتدا سه‌رم بۆت نه‌وی ده‌کرد و
ئه‌م جێژنهشم به چه‌پکێ شیعر و هۆنراوه‌ی
زاده‌ی زام و به ئه‌سرینی تێکه‌ڵ به خوێن گۆش کراو
له تۆی مه‌زن پیرۆز ده‌کرد،،پیرۆز ده‌کرد
ئه‌حمه‌د خوسره‌وی |