|
سوئێد/
لینشۆپینگ: کۆڕ یادێک به بۆنه‌ی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه
به‌بۆنه‌ی
19هه‌مین ساڵوه‌گه‌ری شیمیابارانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی بووکی شاره‌زور له
لایه‌ن
کۆمیته‌ی هاوکاری کۆمه‌ڵه کوردستانییه‌کان و ڕێکخراوه سیاسییه‌کانی
کوردستان له شاری لینشۆپینگ کۆڕێکی ڕێز لێنان له شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه بۆ
دانیشتوانی کوردی شاری لینشۆپینگ پێک هات.
سه‌ره‌تا ساڵۆنی ڕێوڕه‌سمه‌که به ئاڵای کوردستان و ده‌یان وێنه‌ی
شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه و به دانانی ده‌یان گوڵ له سه‌ر وێنه‌کان و
هه‌ڵکردنی مۆم ڕازێنرایه‌وه، دوای هاتنی خه‌ڵک
که پێکهاتبوون له کوردستانییانی هه‌ر چوارپارچه‌ی کوردستان
به‌رێوه‌به‌ری به‌رنامه کاک شاخه‌وان
محمد
به‌رنامه‌ی ڕێوڕه‌سمه‌که خوێنده‌وه،
ئه‌وجار به سروودی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌ی ڕه‌قیب کۆڕیاده‌که ده‌ستی به
کاره‌کانی خۆی کرد، و پاسان ده‌قیقه‌یه‌ک
بێ ده‌نگی بۆ گیانی پاکی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه و کوردستان به گشتی
ڕاگه‌یه‌ندرا.
له لایان کاک نیاز
محمد
په‌یامی کۆمیته‌ی هاوکاری کۆمه‌ڵه کوردستانییه‌کان سه‌باره‌ت به
کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه خوێندرایه‌وه و هه‌روه‌ها له لایه‌ن به‌رێز کاک ناصح
قادر
په‌یامی کۆمیته‌ی هاوکاری
هێزه
سیاسییه‌کانی کوردستان له شاری لینشۆپینگ که تایبه‌ت بوو به هاوخه‌می و
پشتیوانی له بنه‌ماله‌ی ئه‌و شه‌هیدانه و زامدارانی ئه‌و کاره‌ساته
خوێندرایه‌وه.
پاشان کورته فیلمێک که له‌لایه‌ن کاک مه‌ریوان نستانی‌یه‌وه، که بۆ ئه‌م ئه‌م ڕۆژه ئاماده‌کرابوو، نیشاندرا، که برینتیی بوو له چالاکییه‌کی یه‌کیه‌تیی لاوان بۆ ڕێزگرتن له یاد و بیره‌وه‌ری شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه، شایانی باسه ئه‌و کورته فیلمه سه‌رنجی به‌شدارانی مه‌راسیمه‌که‌ی بۆ لای خۆی ڕاکێشابوو. پێویسته ئاماژه به‌وه بکرێ که کۆمیته‌ی کۆمه‌ڵه کوردستانییه‌کان پێک هاتووه له‌و کۆمه‌ڵانه‌ی خواره‌وه:
هه‌روه‌ها کۆمیته‌ی هاوکاری هێزه سیاسییه‌کانی کوردستان له شاری لینشۆپینگ پێک هاتووه له:
له به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌و ڕێوڕه‌سمه دا چه‌ند شێعر وههڵبهستێک سه‌باره‌ت به‌م کاره‌ساته له لایه‌ن چه‌ند که‌س له به‌شداربووانه‌وه خوێندرایه‌وه، هه‌روه‌ها په‌یامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران به‌م بۆنه‌یه‌وه خوێندرایه‌وه.
له به‌شێکی دیکه‌ی به‌رنامه‌که دا به‌رێز کاک نه‌جمه‌دین غولامی
هونه‌رمه‌ندی ناسراوی گه‌له‌که‌مان به ده‌نگه خۆشه‌که‌ی خۆی سروودێکی
سۆرشگێری پێشکه‌ش کرد.
له کۆتایی مه‌راسیمه‌که‌دا که سه‌عاتێکی خایاند، کاک مه‌ریوان نستانی به نوێنه‌رایه‌تیی کۆمیته‌ی هاوکاری کۆمه‌ڵه کوردستانییه‌کان و کۆمیته‌ی هاوکاری هێزه سیاسییه کوردستانییه‌کان له شاری لینشۆپینگ سوپاسی به‌شداربووانی مه‌راسیمه‌که‌ی کرد. حیزبی دێموکراتی کوردستان کۆمیته‌ی لینشۆپینگ وڵاتی سوئێد
|
| سه‌ره‌وه. | ده‌سپێک. |
|
|
|
© www.giareng.com |