|
|
ئه‌و هێمایه‌ی هه‌موو سه‌ری ساڵان ، هیوای ژیانی و بهرناوین و ئومیدی دوا رۆژی نوێی پێداوین؛ نه‌ورۆز یا رۆژی نوێ بووه. نه‌ورۆزی کورده‌واری، له گه‌ڵ سروشت و جوانی، سوزی دڵ لاوێنی شنه‌بای به‌هاری، له گه‌ڵ هه‌ستانی زه‌وی له خه‌وی زستانی، له گه‌ڵ ده‌شت و ده‌رو دۆڵی ره‌نگاوره‌نگ ئاوێزان بووه هه‌واڵ و مزگێنی نه‌مانی سه‌رما و سؤڵ و سه‌خڵه‌ت و ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی ژیانێکی نوێ له ته‌مه‌نێکی یه‌کساڵ به سه‌رچوو نیشان ده‌دا. ئه‌مه‌گدارانی ئه‌ورۆز! دوژمنانی نه‌ته‌وه‌که‌مان زۆریان هه‌وڵدا، ئه‌و رۆژه‌مان لێ بستینن یان ده‌ستی بهسهرداگرن و لێمان چه‌واشه که‌ن. به‌ڵام به هه‌وڵی چه‌ند هه‌زار ساڵه‌مان، و وه‌چه به وه‌چه(نه‌سل به نه‌سل)ی گه‌له‌که‌مان،ئه‌و داب و نه‌ریته جوانه‌یان پاراست و به هه‌ڵکردنی ئاور ورووناکایی که نیشانه‌ی گه‌رما به‌خشین و رووناهی بهژنیه- له ئاخرین چوارشه‌ممۆی ساڵ بهپیشوازی نه‌وڕۆزی دێرێن چوون؛ هه‌تا کاتی نه‌ورۆز ئاوری گه‌وره‌تر هه‌ڵ که‌ن و شادی پتر بگرن. ئه‌مڕۆ به خؤشی یه‌وه، ئه‌و دابه جوان و نه نێوه‌ڕۆکه‌ی کورد، ریشه‌ی له دڵی به میلیون کوردی نه‌ته‌وه پارێز و ئاشق به ئازادی گه‌له‌که‌ی داکوتاوه، که چرۆی سه‌ربه‌ستی گه‌له‌که‌مانی لێ شین ده‌بی. نه‌ورۆزی ئه‌م ساڵمان 15 ساڵه له باشووری کوردستان، به دوور له چاو و ژێر رکێفی دیکتاتۆران، به ئازادی و به شانازی یه‌وه به‌رێوه ده‌چێ. به‌تایبه‌تی ئه‌مساڵ سه‌رقافڵه‌ی سه‌ره‌ڕۆیان، سه‌ددامی کورد کوژ و ئازادی خنکێن و رێژیمه نگریسه‌که‌ی له نێو چووه و دار و ده‌سته به‌د ناوه‌که‌ی، که هه‌زاران کوردی به ئه‌نفال و کیمیاباران و له ژێر ئازار و ئه‌شکه‌نجه له زیندانه‌کانی و به دوور خستنه‌وه له زیده و نیشتمان قڕ کرد؛ له ژێردادگایی و لێکوڵینه‌وه‌دان. ئه‌و دیمه‌نه سهربهستانهیهی ئه‌مڕۆی باشووری کوردستان- هه‌رچه‌ند به‌داخه‌وه، ته‌واوی خاکی باشووری کوردستانی نه‌گرتۆته‌وه و که‌م و کووڕیشی هه‌یه. به‌ڵام ده‌توانێ وه‌ک دیمه‌نێکی سه‌رکه‌وتوو، هه‌موو پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان دا بگرێ؛ به‌و مه‌رجه‌ی یه‌کگرتوویی، هاوخه‌باتی، هاودڵی و هاوکاریه‌کی هه‌مه لایه‌نه و چڕ و پڕ له نێوان هێزه کوردستانی و که‌سایه‌تی یه تێکۆشه‌ره‌کان- به هه‌موو جیاوازیه‌کانی بیر‌و بۆ چوونیان- به‌پێی هه‌ل و مه‌رجی هه‌ر ناوچه‌یه‌کی کوردی تێدا ده‌ژی پێک بێ.
ئێمه
پیویسته به کرده‌وه نیشان بده‌ین که: "کوردستان یه‌ک وڵات و کورد یه‌ک
نه‌ته‌وه‌یه، دا به‌ش کراون." "مامۆستا هێمن" به هیوایه‌ی ساڵی داهاتوو، بۆ نه‌ته‌وه‌که‌مان، ساڵێکی پڕ ده‌سکه‌وت بێ. نه‌ورۆزی ساڵی 2707 تان پیرۆز بێ. حه‌سه‌ن حاته‌می- کانادا |
| سه‌ره‌وه. | ده‌سپێک. |
|
|
|
© www.giareng.com |