|
ئه‌ی
ووڵاته ماندووه‌که‌ی ده‌ستی ڕه‌شی جه‌ورو سته‌م
مه‌حف میووانی جوانیت بوو له کوێریا
خنکانیش ده‌سته‌کانی وه‌حشیه‌ت بوو له‌بینه‌قاقای بێ گوناهیتا
ڕۆح سوتانیش هێرشی مێژووی وه‌قاس بوو به‌عه‌قڵی شمشێره‌که‌یه‌وه
له مێژه ئه‌وان وابوون شه‌ڕو ئاهه‌نگیان هه‌ر خوێن و
سه‌رچۆپیشیان تفه‌نگی ترسنۆکی له‌شان بووه
له‌جه‌نگه‌ڵی ته‌ته‌ره‌وه گۆشکراون دڕنده‌بن لهکهڵبهدا
بۆیه قردێله‌ی سه‌ری کچانی کوردیان ده‌سووتان
جامانه‌ی جوتیاری ووڵاتیان به‌سه‌ره‌وه لاده‌برد
زینده به‌چاڵی ساواکان و ژن و پیاویش خه‌ڵتانی خوێن
پیره‌کانیش هه‌ورازه‌کان ته‌نگیان پێ هه‌ڵچنین و بێ هه‌ناسه‌یی بردنی
ژنان فریای عابا ڕه‌ش نه‌که‌وتن
کچان به ماکسی ماڵه‌وه به‌ڕێکه‌وتن به‌ره‌و مردن
منداڵ هه‌موو پێ خاوس وه‌کو کۆرسی جه‌هه‌نه‌م
هاوارو گریان و ناڵه و ده‌نگی بۆمب
ڕاکردن و بانگ کردن و شیوه‌ن و فوغان
له دیمه‌ن و تابلۆی ئه‌و دنیا ده‌چوو
قیژه‌و هاواری هه‌زاران پیرو گه‌نج و منداڵ
گوێکانی دنیای که‌ڕو بێویژدانی کافر‌و موسوڵمانی به‌ویژدانی نه‌جوڵاند
ئای له‌و غه‌دره‌ی له‌تۆ کرا ئه‌ی نیشتمان
ئای لهوجهورو سته‌مه‌ی که ته‌ڕو ووشکی ڕه‌ش ده‌بینی
ئه‌وه‌ی وه‌قاس و چه‌لوب کردیان دووژمنێک بوون
به‌ڵام ئازاری وه‌ک ده‌سته ڕه‌شه‌که‌ی له‌مه‌ڕ خۆمان نه‌بوو
له‌هه‌مووی ڕه‌شتر بڕینی مه‌چه‌که‌کان بوو بۆ بازنگێک
بڕینی لوته‌کان بوو بۆ لووتهوانهیهک و
په‌نجه‌کانیش بۆ ئه‌ڵقه‌یه‌ک .. گیرفانهکانیش بۆ لیره‌یه‌ک
گازی خه‌رده‌ل ته‌نها بۆ هه‌ناسه بڕین نه‌بوو به‌ڵکو شه‌رمیشی بڕیبوو
لهویاو له‌وشوێنه‌دا هه‌ستی مرۆیی و حه‌یا تکا
که ملوانکه‌ی خۆشه‌ویستی له‌ملی مردوو بێ هه‌ناسه‌ی کیژانی کورد دائهکهنرا
ده‌ستی چڵکن به‌گیرفانی ژن و منداڵ و گه‌نج و پیردا ده‌کرا
هیچێک نه‌ما نه‌برێ له تۆ ئه‌ی به‌لقیسی شای ووڵاتم
ته‌نها گرمۆڵه‌یی مردن نه‌بێ
یان گیرفانی به‌تاڵ و ملی بێ ملوانکه‌و
ده‌ستی بێ بازنگی نه‌سرین نه‌بێ
به‌ته‌نهاش لاشه‌یه‌کی به‌جێماو بووی
بۆیه ئه‌وان چنگێک هه‌ناسه‌ی ڕه‌ش بوون
بهپۆستاڵ و کڵاشه‌وه گیرفانی برسێتیت ده‌گه‌ڕان و
قۆڵه‌کانی مریه‌میان ده‌بڕی و به‌رباخه‌ڵی حه‌مه‌یان ئهدڕان
بۆیه زه‌وی یه‌کی خنکاوی بریندار له نیشتمانێکی خاڵیدا چرۆی نه‌کرد
چڵێ نه‌بوو ده‌ستی بگرێ و لهڕزگاربوونا نیگا بێت
بۆیه هه‌موو ده‌سته ڕه‌شه‌کان دووای خنکانی تۆ پاڵه‌وانی سه‌فه‌ر بوون
سه‌فه‌ر به‌ره‌و سنور به‌ره‌و ڕزگاربوونی ڕۆح
ڕۆحی تۆنه ئه‌ی هه‌ڵه‌بجه ڕۆحی خۆیان
تۆش بێکه‌س وه‌ک نه‌ته‌وه‌که‌م له‌ناو ته‌می ژه‌هرا
دیمه‌نێک بوویت وێنه‌ی دنیای هه‌ژانی ویژدان بوویت
به‌ڵام کامه ویژدان .؟.
ئه‌وی پێشتر له‌دنیای ژه‌هرو بۆنا کوشتیتی
ئه‌وی پێشتر ڕوی هیتله‌رو مۆسۆلینی سپی‌تر کرد
ئه‌وی پێشتر سه‌رچاوه‌ی تاریکترین ڕه‌نگی دنیا بوو
بۆیه گۆمێ ژه‌هری بۆ وێنه کردی و کارگه‌ی مردنی له تۆدا دروست کرد
دڕنده بوو به‌عس وێنه‌ی نه‌بوو
بهکوشتنت خه‌نده‌ی ده‌کرد
بهگریانت پێ ده‌که‌نی .. سیمای سه‌ماو ته‌پڵی سه‌رکه‌وتن بوو
ئه‌وه‌ی به‌عس کردی که‌س نهیکردوو حه‌یا چوون بوو
بۆ حه‌یای مێژوویه‌کی خوێناوی که مسقاڵێ هه‌ستی نه‌بوو
ئه‌مه‌ی ئێستاش ... ئه‌مه‌ی ئێستا داخی زۆره
له‌خوێن و گۆشتی خۆمانه ئه‌مه‌ی ئێستا
له‌باتی ده‌رگای برینه‌کان به‌ده‌ستی خه‌نده‌و ژیان ساڕێژبکات
به‌ده‌ستی زووڵم خوێی ناهه‌قی ئازار‌و سوێی پێوه ده‌کات
ئه‌مه‌ی ئێستا کهوهستای مه‌چه‌ک بڕینهکانه
شینێکه له‌درۆکانی دوێنێ
ده‌ستێکه له چه‌په‌ڵی و چاوێکه له نه‌زانین و دنیایهکیش بێ ویژدانی
به‌ده‌ستی ڕه‌ش یه‌خه‌ی کراسی ههڵهبجهکهمی دڕان
ملوانکه‌ی غه‌دری له‌مل کرد دووایش سپاردی به سه‌فه‌رو ترسنۆکی و جێ‌مان
ده‌ستی ڕه‌ش و چاوی ڕه‌ش و دڵی ڕه‌ش
ڕه‌شتر له چه‌لوب و ژههردارتر له‌بێگانه
سومبولی نیشتمان و به‌هارو جوانیان تیا کوشت
ئه‌ی نیشتمانه بێنازه‌که‌ی سه‌رتاپا ڕه‌ش
خۆ ته‌مات بوو ئه‌و به‌هاره سه‌یران بکه‌ی
وه‌ک بنیاده‌م له‌به‌هارو سهوزایدا سه‌ما بکه‌ی
که‌چی زووڵم په‌ی پێ بردی .. بێ به‌ش له هه‌ناسه‌و ژینی کردی
به‌ڵام سه‌خته زووڵم خۆم بم ڕووی دوژمنم سپیترکهم
له‌شاری باخ و گووڵه‌وه له‌هه‌ناسه‌ی نهعناو پونگه‌و نیرگزهوه
بۆ تابلۆیه‌ک گه‌رده‌لولی خۆڵاوی ترسناک
لوول بووی له‌خوێنی خۆتا گه‌وزاوی تاریک و خه‌مناک
ئه‌ی ئه‌و زامه‌ی خوێنی به‌ربووی ناڕه‌حه‌تیت له‌نازی زووڵم ووشک نابێ
چی برینی له‌شی دنیا هه‌یه ساڕ‌ێژ ده‌بێ
ته‌نها زامی برینی قوڵی تۆ نه‌بێ
خۆتۆ لهناسکیا هه‌ناسه‌ی پاکی باخێ بووی
خۆتۆ له‌جوانیا ماڵێ بووی بۆ به‌خته‌وه‌ری
له‌کتێبی برسێتیا ووشه‌ی نان بووی
له‌ساته‌کانی تینوێتیدا ده‌ریایه‌ک بووی لهسوکنایی
به‌هه‌شتێک بووی له‌باخ و قیبله‌و سه‌وزایی
ئه‌فسوس بووی به‌ئامانجی چنگه‌کان .. چنگی زوڵم و لێک ترازان
بووی به‌هاوڕێی ده‌ستی شه‌ڕو چاوی پیسی لێوان لێو غه‌درو لێقه‌ومان
له‌باتی لاوانهوهو ئاوازێک له‌هێمنی ، بووی به‌میوانی زمانی غه‌درو تفه‌نگ
له نیشتمانێکی دووای ڕۆح سوتان و جه‌نگ و بڵێسه‌و مردن
دووای جه‌نگ وێرانتر و سه‌رتاپای برسێتیت باڵایه‌ک بوو پڕ له‌شه‌رم
شه‌رم بۆ ده‌سه‌ڵات بۆ په‌ڕه‌ی کۆکردنه‌وه‌ی سه‌ده‌قه‌کان
به‌ڵام سه‌ده‌قه‌کان .. زوو دیارنه‌مان
که‌واته سه‌ده‌قه‌و سواڵهکان چی‌یان لێ هات کوان بۆ کوێ بران
یان خێر‌و ملیۆنه‌کان چۆن لووش دران
چۆن سه‌ده‌قه‌و سواڵهکان خرانه گیرفان
بوون به‌هه‌ڵمی بێویژدانی
له‌پڕ وه‌ک بارانی به‌هار دیارنه‌مان
له‌دنیادا بووه ئاوا .!. له‌باتی چاره‌و ساڕ‌ێژ
دزی له دووای دزی و بۆ جومعه‌ش هاوارو نوێژ
درۆ‌و دزی و بێویژدانی له‌گه‌ڵ شیرا نۆشمان بووه
ته‌رکی ناکه‌ین بۆ هه‌ڵه‌بجه داوای پاره‌ی ترمان کردووه
له‌و ده‌ڤه‌ره خه‌ڵکیش نه‌ما هێدی هێدی به‌ره‌و مه‌نفا
ته‌نها فیرعه‌ونه‌کانی کورد نه‌بێ نیشتمانیان برد به قوڕا
شه‌ڕ سیستمی گفتوگۆیه له‌م نیشتمانه تاریکه
ئه‌م غه‌درو خوێن و مێژووه به‌هاری هه‌شتاو هه‌شت بوو
هه‌ناسه‌کانی بۆن کڕوزو کۆکه‌ی سیانید تێکه‌ڵ به‌یه‌ک ده‌کران
عه‌شاماتێ ئاده‌میزاد له‌سه‌ر سفره‌ی نان خواردن و تینووی ژیان
به بێ هه‌ستی مرۆڤانه به‌کۆمه‌ڵ جینۆساید کران
که‌چی ئێستا ترسناکتر له‌وه‌ی دوێنێ و درۆزنتر له‌وه‌ی پێرێ
زامت به‌خوێ تیمار ده‌کرێ
هه‌موو نیگا جوانه‌کانی بوون و ئه‌وین تیرۆر کران
گووڵه جوانه‌کانی ئه‌و به‌هاره تێر بۆن نه‌کران
منداڵه شه‌ش ساڵانه‌کان قوتابخانه‌یان نه‌دی و به‌ڕێگاوه خنکێنران
مردن به‌سه‌ر ئاسمانی نیشتمانم‌دا فرکه‌ی ده‌هات
شارێک خنکا شارێک سووتا میلله‌تێک نه‌ما
که‌چی نه پیاوێکی ترسنۆک نه پیاوێکی ئازا
وورته له لێوی ڕه‌شیان نه‌ترازا
که‌بۆن هات هه‌موو شتیک کۆتای هات
ماچی به‌یانیانی کانی ئاشقانیش بۆ هه‌ڵه‌بجه ته‌وواو
هه‌ناسه په‌مه‌یی یه‌کانی بێ تاوانی و به‌رائه‌ت و گوناح ته‌واو
ئیدی مۆسیقای سوتان ته‌واو هه‌مووشتیک قه‌ره‌بروت بوو
ته‌پڵی سه‌رکه‌وتنی بێ شه‌رمی و غه‌در هه‌تا هه‌تایه لێده‌درێ
تۆ دووای غه‌دریش ته‌نیا نه‌بووی وانه‌ی تاڵانیان دادای
دایان ماڵیت له جه‌سته‌و ڕۆح ئه‌ی هه‌ڵه‌بجه نازداره‌که‌م
ده‌سته ڕه‌شه‌کانیش گسکیان لێدای .
-
ئه‌م هۆنراوه‌یه له‌به‌رواری
2006
-3-19
له ووڵاتی سوید له‌شاری ئورێبرو له‌یادی کاره‌ساته‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه
خوێندراوه‌ته‌وه.
|