|
|
خوشکه مریه‌م وه‌ک هه‌ر ژنه شۆرشگێرێکی کورد به هۆی تێکه‌ڵ بوونی بنه‌ماڵه‌یی له گه‌ڵ حیزبی دێمۆکراتی کوردستان توشی مه‌ینه‌تی و زووڵموو زۆری رژیمی داگیرکه‌ری کۆماری ئیسلامی ببوو. له دوای شۆرشی گه‌لانی ئێران به‌هۆی بوونی کورو کچی ئه‌و دایکه نیشتمان په‌روه‌ره ناراسته‌وخۆ له خزمه‌ت به‌رژه‌وه‌ندی خه‌باتی رزگاری کورد به‌ڕێبه‌رایه‌تی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران دابوو، وه به‌ده‌یان جار لههاتوچۆکردن بۆلای پێشمه‌رگه‌کانی حیزب‌دا ئه‌رکی هێنان وبردنی نامه‌و په‌یامه‌کانی حیزب بۆ ناو خه‌ڵک به‌رێوه ده‌برد، وه‌هه‌ر له‌و راستایه‌دا دوو جار له لایه‌ن به‌کرێگیراوانی ئه‌و رژیمه گیراو له زیندان کرا. ئێمه وه‌ک حیزبی دێمۆکراتی کوردستان کۆمیته‌ی نۆروێژ پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی ئه‌و بنه‌ماڵه به‌رێزه ده‌که‌ین، وه‌خۆمان به هاوبه‌شی خه‌موو په‌ژاره‌یان ده‌زانین. هه‌ر به‌و بۆنه‌وه راده‌گه‌یه‌نین که ڕێووره‌سمی پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی ئه‌و خوالێخۆشبویه له ڕێکه‌وتی 16.03.2007 ڕۆژی هه‌ینی له کاتژمێر 4 هه‌تا 9 پاشنیوه‌رۆ له هۆڵی فۆڵکێت هوسی لیله‌سترۆم به‌رێوه ده‌چێت، هاتنتان ده‌بێته هۆی سه‌بووری دڵی بنه‌ماڵه‌ی خوالێخۆشبوو. شوێن
Stor gata
بۆ
په‌یوه‌ندی
004795900916 ئێمه‌ش وه‌ک به‌ڕیوه‌به‌رانی ماڵپه‌ری گیاره‌نگ سه‌ره‌خۆشی له کاک که‌ریم ئه‌لاوه‌یسی و خوشکه کوبرا و خوشکه ڕه‌عنا و تێکرای ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی خوشکه مریه‌م جانمهردی ده‌که‌ین، و هیوادارین که باقی ئازیزانیان ته‌مه‌نیان درێژ بێت. |
| سه‌ره‌وه. | ده‌سپێک. |
|
|
|
© www.giareng.com |