ئارشیوی ڕۆژنامەی کوردستان

ئاگاداری کۆچی دوایی بەرێز کاک حوسێن محەممەدیان ناسراو بە حوسێن گۆمانی لە شاری لینشۆپینگ

hosen_gomani1.jpgبەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە پێش نیوەرۆی ئەمرۆ هەینی ڕێکەوتی ٠٥ ـ ٠٥ ـ ٢٠١٧ تێکۆشەری ریزەکانی دێموکرات کاک حوسێن محەممەدیان ناسراو بە حوسێن گۆمانی

لە تەمەنی ٦٩ ساڵی دا بە هۆی ڕاوەستانی کوت و پڕی دڵەوە لە شاری لینشۆپینگ کۆچی دوایی کرد.

کاک حوسێن گۆمانی لە ساڵی ١٣٢٧ ی هەتاوی لە گوندی گۆمانی نەڵێن لە ناوچەی ڕەبەت لە ئامێزی بنەماڵەیەکی کورد پەروەر و وەرزێر دا لە دایکبوو. هەر لە منداڵی‌یەوە وێرای ئەندامانی دیکەی بنەماڵەکەیان بە کار و ئەرکی وەرزێری و جوتێاری و کاسبکاری‌یەوە خەریکبووە. لە هەرەتی لاوەتی دا وێرای لاوانی ئەو دەڤەرە ئاشنا بە کاری هەروەزی بووە و لە راپەرینی گەلانی ئێرانیش دا کەسێکی بەرچاو و دیار بووە و لە زۆربەی خۆپێشاندان و کۆڕوکۆبوونەوەکانی ئەو ناوچەیە بەشداری کردووە و دواتریش وەک مرۆڤێکی بە هەست و شۆڕشگێر لەگەڵ چەند کەس لە ئەندامانی دیکەی بنەماڵەکەی خۆیان لە ریزی حیزبی دێموکرات دا ناونووس کردووە.

b_525_290_16777215_00_images_AGADARI_hosen_gomani2.jpgکاک حوسێن مرۆڤێکی هەڵسوور و جێگای باوەری خەڵک و تێکۆشەرانی نێوخۆ و دەروەی وڵات بوو و ماڵەکەیان و موچە و مەزرایان هەمیشە جێگای حاوانەوە و حەسانەوەی پێشمەرگەکانی ساڵانی ٤٧ و ٤٦ ی هەتاوی بووە و دواتریش لەگەڵ کۆمەڵێک لە لاوانی دیکەی ئەم گوندە ڕۆڵێکی گرینگیان لە شۆڕش لەو ناوچەیەدا گێراوە.

کاک حوسێن ساڵی ١٣٦٥ ی هەتاوی ڕاستەوخۆ خۆی بە کۆمیتە شارستانی ڕەبەت لە بنکەکانی مارەدوێی حیزبی دێموکرات ناساند و تا دوایین کاتەکانی ژیانی هەروا وەفادار بە ڕیبازی دێموکرات مایەوە.

کاک حوسێن وێرای بەشێکی بەرچاو لە تێکۆشەرانی ڕێگای ئازادی بۆ ئەوەی درێژە بە ژیانی خۆی بدا ڕووی لە هەنداران و تاراوگە کرد و لە شاری لیبنشۆپینگ لە وڵاتی سوئێد نیشتەجێ بوو، ئەو لە هەموو بوارەکانی ژیانی دا یارو یاوەری دۆست و هاورێ و خزم و کەس و کار و کوردەکانی نیشتەجێ لە شاری لینشۆپینگ بوو.

بەداخەوە کاک حوسێن بە بێ ئەوەی هیچ پێشینەی نەخۆشی هەبێ لە پێش نیوەرۆی ڕۆژی هەینی دا بە هۆی راوەستانی دڵەوە کۆچی دوایی کرد و بەم کۆچەش هەموو لایەکی خەفەتبار کرد.

بە بۆنەی کۆچی نابەوەختی کاک حوسێن گۆمانی ئەندامانی بنەماڵەکەی کۆڕێکی پرسە و سەرەخۆشی لە شاری لینشۆپینگ لە ڕۆژی یەک شەممەدا بەرێوە دەبەن.

ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی ٠٧ ـ ٠٥ ـ ٢٠١٧

کاتژمێر ١٢ تا ١٨

لە ئادرەس و لۆکاڵی هوتێل کوالیتی  Klostergatan 68 Linköping

Quality Hotel Ekoxen

تێ‌بینی: دۆستان و ئاشنایانی ڕێگای دوور و نزیک ئاگادار دەکەینەوە کە بە هۆی مانەوەی تەرمی کاک حوسێن لە لای پزیشکی تایبەتی لە نەخۆشخانەی شاری لینشۆپینگ، ناشتن و بە خاکسپاردنەکەی تەرمی کاک حوسێن دەکەوێتە ڕۆژانی داهاتوو و لە یەکەم دەرفەت دا هەموو لایەک لە ناشتن و بە خاکسپاردنی نەمر کاک حوسێن ئاگادار دەکەینەوە.

ئەوانەی ڕیگای دوور دەتوانن لە ڕێگای ئەم ژمارە تەلەفوونانەی خوارەوە پەیوەندی لەگەڵ کاک سەڵاح کوڕی کاک حوسێن و بنەماڵەکەی بگرن.

 ٠٠٤٦٧٣٧٤٢٥٦٧١سەلاح محەممەدیان

٠٠٤٦٧٠٠٧٩٤٧٠٣ شێرزاد محەممەدی

٠٠٤٦٧٦٢٩٦٥٠٠٢ عوسمان نەڵۆسەیی

........................................................
بە بۆنەی کۆچی دوایی تێکۆشەری دێرین و خۆشناوی ریزەکانی دێموکرات لە ناخی دڵەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەرێزیان و خەڵکی گۆمان و هەموو هاورێ و خزم و دۆست و ئاشنایانی لە نێوخۆی وڵات و دەرەوەی وڵات دەکەم و خۆم بە شەریکی خەمی لە دەستدانی ئەو تێکۆشەرە هەرگیز نەبەزەی گەلەکەمان دەزانم. ڕووحی شاد و ڕێگای خەباتی پڕ ڕێبوار بێ.
حەمەرەسووڵ کەریمی