لاپەرەی تەیابەت بە پەیام و بەیاننامە و ڕاگەیاندراوە جۆراوجۆرەکان

پەیامی بنەماڵەی قوربانیانی ڕووداوی گوندەژۆر

gondejor.jpgبە ناوی خودای گەورە و میهرەبان 
خەلكی شۆرشگیری باڵەكایەتی و جەماوەری كوردستان و لایەنە سیاسیە خەباتكارەكان. 
‎دوای روداوی ٢٥/٨/٢٠١٧ی گوندەژۆر كە هەواڵی دڵ تەزینی گیان بەخت كردنی دو برا بە ناوەكانی لوقمان ئەسكەندەر و 

فەرمان ئەسكەندەر و بریندار بونی دو برای تریان كە بە زولم و غەدری ئاشكرا و لە ئەنجامی دەرس نەدانی چەك بە دەستان بوە بڵاوبوە.

‎لێرەدا وێرای سەرەخۆشیمان بۆ هاوخەمانمان سوپاسی مەوقیفی عەشایری ناوچە دەكەین و داوای دان بەخۆدا گرتن لە هەمو لایەك دەكەین و، داواكارین كەلتوری تەر و وشك پێكەوە سوتاندن نەهێنینە جێی كەلتوری جوانی پێكەوە ژیان و میوان دۆستی مێژوویی باڵەكایەتی.

ئیمە وەك خەڵكی خەباتكاری باڵەكایەتی هەمو تێكوشانمان بۆ بەدەست هێنانی دەوڵەتی یاسا بوە و دەبی بەو فەرهەنگەشەوە بەرەو بونیاتنانی دەوڵەتی یاسایی و سەربەخۆیی برۆین و، پێویستە رێز لە هەمو لایەنە سیاسیە خەباتگێرەكان بنێین و هەلەی چەند كەسێك نەكەینە پێوەری خەباتی دورو درێژی لایەنەكانە سیاسیەكانی كوردستان.

داواكارین لە هەمو لایەنە سیاسیەكان هاوكاری حكومەتی هەرێمی كوردستان بكەن بۆ ئەوەی یاسا دەسەڵاتی خۆی بەكار بێنێ.
‎كریم خان گوندەژوری، خدر عمر ئاغا
‎لە جیاتی
‎بنەمالەی قوربانیانی روداوی گوندەژۆر