لاپەرەی تایبەت بە وتار و بابەتی سیاسی (ڕامیاری) نووسەران

دکتۆر قاسملوو روحی ناسیۆنالیزمی مۆدێڕن و دێمۆکراتێکی کوردە! محەممەد سلێمانی

dr_qasimloo2.jpg٢٨ ساڵ لەمەوە بەر، دەسەڵاتی ئاخوندی بێمانای ئێران دیارترین مرۆڤی هاوچەرخی مێژووی سیاسی وڵاتی، واتە دکتۆر قاسملوو سکرتێری گشتی

حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران و هاوڕێ لە گەڵ عەبدوڵا قادری ئازەر بەرپرسی پەیوەنییە نێونەتەوەیەکانی حیزب بە پیلانێکی تیرۆریستی لە سەر مێزی وتووێژی ئاشتی لە ڤیەن شەهیدکردن. ڕێژیمی ئاخوندی ئێران بەرپرسی زۆر بەی ئەو تیرۆرە سیاسیانەیە کە لە دەرەوەی سنوورەکانی وڵاتدا ئەنجامدراون و بەرنامەی زۆربەی تیرۆرەکان لە ناوندی بڕیاردانی تاراندا دەرچوون و ئێستا دەسەڵاتی خۆسەپێنێ ئێران بکوژی هەموو قەتڵە سیاسیەکانە کە مرۆڤی زۆر گەورەی تێدا بۆتە قوربانی سیاسەتی دەپلۆسێنەرانەی ئاخوندەکان. دکتۆر قاسملوو بەروحی شۆڕشی نوێی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ناسیۆنالیزمی مۆدڕن و دێمۆکراتیکی کورد ناسرابوو و، هەرلەوکاتەشدا ڕێبەری بزووتنەوەیەکی بەرینی سیاسی و جەماوەری بەدژی حکوومەتی ناوەندی تاران لە کوردستان دەکرد و، توانیبووی نیگەرانی و دڵەڕاوکەی زۆر بخاتە نێو دڵی کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران . ئەو نیزامەی کە پێك هاتەی فەلسەفەی لەسەر دژایەتی ئازادی و مافی سیاسی نەتەوەکانی وڵات دامەزرابوو و، بێزاری و هەوڵو خەباتی سیاسی و چەکداری لە زۆر بەی بەشەکانی وڵات بۆ مەبەستی خۆپاراستن و بەرگریکردن لە بەرانبەر ڕێژیمی ئاخوندیدا بە شێوەی دیار و بەربڵاو بەدوایخۆیا هینا و توانی خەونی دەسەلاتی تاران بە خێرای لە گۆڕبنێت. بەڵام هەلومەرجی شۆڕش و بەرخۆدانی نیشتیمانی لە رۆژهەڵاتی کوردستان زۆر دیارتر و بەرچاوتر خۆی دەنواند و هەربۆیەش حکوومەتی نیزامی ئاخوندی ئێران بەدوای ڕێگایەکدا دەگەرا هەتا بتوانێت بە پیلانێك خەباتی خەڵکی کوردستان بە ڕێبەری حدکا و ڕۆڵی گەورە پێاوی مێژووی هاوچەرخی سیاسی ئێران و کوردستان دکتۆر قاسملوو لە نێوبەرێ بۆ ئەوەی ئەگەر نەشتوانن بڵاوە بە خەباتی کورد بکەن، بەڵام بەرەو لاوازی و ستی بەرن. ئەوەی گرینگ و جێگای شانازی و تێرامانە ئەوەیە کە قوتابیانی ڕێبەرانی شەهید توانیویانە رەوڕەوەی شٶڕش بەرەوپێشبەرن و ئیدامە بە شێوەکانی خەبات لە کوردستان بدەن. خەباتی قاسملوو بۆ وەدی هێنانی مافی سیاسی و نیشتیمانی گەلی کورد لە چوارچێوەی وڵاتی فرەنەتەوەیی ئێراندابوو و، بنەمافکریەکانی تێکۆشانی ڕێکخراوەی قاسملوو بەتەواوی دێمۆکراتیك و ئاشتیخوازانەبوون. ئەو هەوڵیدەدا بە ڕێگای سەقامگیرکردنی دێمۆکراسیدا مافی سیاسی هەموولایەك و یەك لەوان گەلی کورد پارێزراوبێت و کەس دەست رێژی نەکاتە سەر هۆئیەتی نەتەوەی لایەکەی تر. ئەو سیاسەت و بیرکردنەوە فراوان و مرۆڤ دۆستیە لە گەڵ ژیانی سیاسی و پاشکەوتوانەی ئاخەندەکان بەتەواوی دژ بەیەكبوون و، هەر بۆیەش بە هەموو شێوەیەك دژایەتیان دەکرد و بەدژی دەوەستانەوە و هەوڵیاندەددە لە بەینی بەرن. قاسملوو زۆر بە هێمنی بەرنامە و گەڵالەی سیاسی و نەتەوەی بەمەبەستی چارەسەرکردنی پرسی سیاسی و نیشتیمانی کورد لە گەڵ کاربەدەستانی تاراندا هێناوبوویەوە گۆڕێ و لە زۆر بەی دیدار و چاوپێکەوتنە تەلەفزیۆنی و رادیۆ و ڕۆژنامەکاندا چ لە سەر ئاستی ناخۆ و دەرەوەدا ئەو پەیامەی ڕاگەیاندبوو کە " ئێمە دەمان هەوێت لە چوار چێوەی ئێڕان دا مافی سیاسی و نەتەوەی گەلی کورد دابین بکرێ و دێمۆکراسیش جێگربکرێ و هەموو بەشەکانی وڵات و جومگە سەرەکیەکانی حکوومەت بگرێتەوە". کاتێك کاربەدەستانی تاران تۆزێك جیگای پێیخۆیان قایمکرد لە تاران و چەند شار و ناوچەی دەورووبەری، دژایەتی مافەڕەواکانی کوردیان بە ئاشکرا ڕاگەیاند و هەتا فتوایی ٢٨ی گەلاوێژی لێکەوتەوە و کوشتن و بڕینی کوردیان بە خەزا و عەڵازانی. حیزبی دێمۆکرات و ڕێبەری گەورەی شۆڕشی کوردستان زۆر ژێرانە توانی بەهاوکاری و دڵ گەرمی پێك هاتەی حیزب و کادر و پێشمەرگەکانی، پێشبەو پیلانەی دوژمن بگرێ و حدکا هەر لەسەرەتاوە رایگەیاند کە ڕێگای چارەسەرکردنی پرسی کورد و گەلانی دیکەی وڵات دەکرێ بە ڕێگای ئاشتی و دوور لە توندوتیژی چارەسەربکرێت. بەڵام کاربەدەستانی تاران ئەو بەرنامەیان بەڕێوەبرد کە خۆیان دایاننابوو ئەویش دوور لە ئاشتی و پێکەوە ژیانی فرەی لە وڵاتدا. دژایەتی سەرانی حکوومەت بۆ حیزب و شەخسی دکتۆر قاسملوو شتێکی نامۆ و سەیر نەبوو، چوونکی بیر و هزری ئازادیخوازی و دێمۆکراتیکی قاسملوو بەتەواوی ئەوانی توشی" شۆك و فەتای سیاسی و نزای" خۆیانکردبوو و بەروویەکەی دیکەیدا باشترە بڵێین نێوەرۆکی داخوازی سیاسی و نەتەوەیی گەلی کورد لە گەڵ ویست و ئامانجی کۆنەپەرستانەی حکوومەتی ئاخوندەکانی ئێران نەدەگونجاو هەر دەبوو دژایەتی هەتا سەرئیسقانی لێبکرێ. ڕێژیم هەموو ڕێگاکانی بەدژی گەلی کورد و بزووتنەوەکەی تاقیکردوە و نەیتوانی پێشی رەوتی خەباتی بەربڵاوی کورد بگرێ و، گەلی کورد بەشێوەی بەرچاو پشتگیری ئەو خەباتەیاندەکرد کە قاسملوو لە کوردستان ڕێبەری دەکرد. کاتێك لە تاران پیلانی ئەو تیروۆرکردنەیان دانا، زۆر باش دەیانزانی کە دکتۆر قاسملوو و حیزبەکەی گەورەترین مەترسین بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئاخوندەکان و ئەو دەسەڵاتەی کە بەزۆر خۆی بەسەر ئیرادەی گەلانی وڵاتدا فەرزکردەوە. ڕۆڵەکانی گەلی کورد لە کاتێکدا ئەو یادە بەرزو و مێژوویە ڕێزدەگرن هەتا بە وردی و جەوهەریانە دێراسە و خوێندنەوەی چەمکە سیاسی و فیکرییەکانی دکتۆر قاسملوو لە دڵ و هەستیاندا بە زیندووی ڕابگرن و لە پەند و ئامۆژگاریەکانی وانەی خەبات و بەرخۆدان فێربن. ڕۆڵەکانی دێمۆکرات لازمە بە ڕاسپاردە و بیری دکتۆر قاسملوو کە چەسپاندنی دێمۆکراسی و یەکگرتووی ڕێکخراوەی لە سەر بنەمای دێمۆکراتیك و بەر بڵاوی کرداری بوو، پەیڕەوی لێبکەن و هەموو لایەك بۆ بە هێزترکردنی و گەشەی خەباتی سیاسی و نەتەوەی هەوڵ و هەنگاوەکانیان یەکبخەن.
محەممەد سلێمانی