b_300_220_16777215_00_images_HAWAL_mndalani_sardasht1396_images_poshper1396sardasht_(13).jpgبەشداری سیمبولیکی مناڵانی سەردەشت چەند کاتژمێر پێش دەستپێکی ٣٠ ساڵەی شیمیابارانی سەردەشت لە سەر مەزاری شەهیدانی ٧ ی پووشپەر هەڵگری پەیامێکی

گەورە و پڕ نێوەرۆک بوو،

ئەوان بە شێوەیەکی سەردەمیانە و بە زمانێکی سادە و تایبەت بە خۆیان کە پڕ بوو لە هەستی خۆشەویستی بەرامبەر بە مرۆڤەکان ، پەیامی ئاشتیخوازی خۆیان و بێ تاوانی خۆیان بە گوێی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و هەموو بەرپرسانی گەورەی جیهان گەیاند و گووتیان:

ئێمە مناڵان و باب و باپیرانمان و نەسڵی پێش ئێمە ، قوربانی شەر و چەکی کۆمەڵکوژی بووین و دەرد و ئازارێکی زۆرمان لە ماوەی سی ساڵی رابردوو دا بە کۆڵ و بە دڵ هەڵگرتووە. دەرد و ئازارێک کە لە گوتن نایە و هیچ داو و دەرمان و شتێک ناتوانێ چارەسەری بکا.

b_300_220_16777215_00_images_HAWAL_mndalani_sardasht1396_images_poshper1396sardasht_(18).jpgئێمە هەموومان قوربانی دەستی شەر و زوڵم و ناعەداڵەتین و هیچ کەس نییە ئاوڕ لە شارێکی بە گاز خنکێندراو بداتەوە. دەرد و ئازارەکانی چەکی شیمیایی ئەوەندە زۆر و تووندن کە هیچ کات ئارەزووی ئەوە ناکەین کە هیچ گیان لەبەرێک ئازاری لە چەشنی ئێمە بکێشێ و هیوادارین کە ئەم چەکە هیچ کات کەڵکی لێ وەر نەگیرێتەوە.

بە گشتی منداڵانی سەردەشتی ڕایانگەیاند کە ئێمە هەموو کات لە جیهاندا خوازیاری ئاشتی و ئازادی و دلۆڤانین.

 

سوپاس بۆ منداڵە خوێن شیرین و منداڵە چاوگەش و بێ نازەکانی سەردەشت و سوپاس بۆ گەورەکان کە لەم ڕۆژەدا هەموویان یەک دەنگ و یەکرەنگ لەگەڵ منداڵەکان بوونە هەڵگری پەیامی ئاشتی و برایەتی و خۆشەویستی

گیارەنگ لە سەردەشت سوپاس بۆ ناردنی وێنەکان.

بەشێک لە وێنەی منداڵانی سەردەشت

بەشێک لە وێنەی منداڵانی سەردەشت

 

 

 

 

 

شەهید پێشەوا قازی محەممەد

شەهید پێشەوا قازی محەممەد
سەرۆک کۆماری کوردستان شەهید پێشەوا قازی محەممەد