nejmedin_golami.jpgتۆ لە ڕوانگەی بەرزیەوە. 
پەڵکی داری شادی گشتین ئێوە هەرگیز نامرن
نامرێ ئاگر هەڤاڵان ئێوە کڵپەی ئاگرن

تۆ بەهێزی نامری مردن لە ئاستتا کویلەیە
چونکە گیانی تۆ دروشمە بانگەوازە، ڕێگەیە

تۆ چریکەی ئەو گزنگەی بۆ هەتاوی خۆری سوور
زایەڵەت باستیلی ڕووخاند دژ بە ئەفسانەی سنوور

تۆ چیای ده‌نگدانه‌وه‌ی ده‌نگی کپی چه‌وسانه‌وه‌ی
بوومه‌له‌رزه‌ی ڕاپه‌ڕینی سه‌رده‌می بووژانه‌وه‌ی.

تۆ قوتابخانەی قوتابی بیری تازەی سەنگەری
وەک هەوێن بۆ شوڕشی نوێ مەشخەڵی داهێنەری

تۆ ئەژیت هەر وەک ئەوانەی بێ گومانم نامرن
چونکە کوانووی وانەکانت چاوگیکی ئاگرن

هۆنراوە: حەمە عەزیز
وتنی: هونەرمەند نەجمەدین غولامی

شەهید پێشەوا قازی محەممەد

شەهید پێشەوا قازی محەممەد
شەهید پێشەوا قازی محەممەد یەکەم سەرۆک کۆماری کوردستان.