sharekem.jpgئه‌وه‌ یه‌که‌مین ته‌جروبه‌ی منه‌ له‌ رۆمان نووسین و ماوه‌ی پتر له‌‌ دوو ساڵه‌ که‌ له‌ نووسینی ئه‌و رۆمانه‌ بوومه‌ته‌وه‌ و هه‌ر ڕامگرتبوو که‌ به‌شکه‌م بواری مالی رێگا بدا و بتوانم له‌ سه‌ر کاغه‌ز چاپی بکه‌م،

به‌ڵام به‌ هۆی کۆمه‌لێک گیروگرفت و به‌ربه‌ستی دیکه‌ی ژیان نه‌متوانی چاپی بکه‌م. بۆیه‌ بڕیارم که‌ چیدیکه‌ له‌ ئارشیوی کامپیوتێره‌که‌م دا ڕاینه‌گرم و ‌به‌ شێوه‌ی ئه‌له‌کترۆنی، واته‌ رۆمانی ئه‌لکترۆنی بڵاوی بکه‌مه‌وه‌. رێزدار کاک ره‌حمان نه‌قشی ئه‌رکی دیزاین و رێک و پێک کردنی رۆمانه‌که‌ی وه‌ئه‌ستۆ گرت و زه‌حمه‌تی زۆری پێوه‌ کێشا و ئاماده‌ی بلاوکردنه‌وه‌ی کرد. گه‌لێک سپاسی به‌رێزیان ده‌که‌م بۆ ئه‌و کاره‌ به‌ نرخه‌ی که‌ کردی و هاوکاری باشی کردم.

ده‌ست پێکی رۆمانه‌که‌ وهه‌موو رووداوه‌کان و کات و شوین و درێژ بونه‌وه‌ی له‌ یه‌کێک له‌ شاره‌کانی رۆژهه‌لاتی کوردستانه‌. له‌ مه‌هاباده‌.  که‌سایه‌تییه‌کانی به‌ زۆرینه شارین و شوین و کات و ساتی رووداوه‌کانیش به‌شی سه‌ره‌کی و زۆریان هه‌ر له‌ شار ڕوو ده‌دن ‌و له‌ درێژه‌ دا رووداوه‌کان و پێشهاته‌کان که‌سایه‌تیه‌ سه‌ره‌کیه‌کانی رۆمانه‌که‌ په‌لکێشی ولاتێکی دیکه‌ ده‌که‌ن و دریژه‌ی رۆمانه‌که‌ له‌ سنوره‌کان تێده‌په‌رێ و ده‌ڕوا بۆ ولاتێکی تر.

b_300_220_16777215_00_images_sharekem1.jpgبه‌ پێچه‌وانه‌ی هیندێک رۆمانی  دیکه‌ی کوردی‌ که‌ که‌سایه‌تی و کات و سات و  شوینی رووداوه‌کان زۆرتر له‌ لادێ روو ده‌ده‌ن و زۆرتر فه‌زای ژیانی لادێ به‌ سه‌ر بیروهزر وهه‌ڵس وکه‌وتی نوسه‌ر و که‌ساییه‌تیه‌کانی نێو رۆمانه‌که‌ دا زاڵه و رووداوه‌کانیش  هه‌ر له‌ چوارچیوه‌ی لادێ دا ڕووده‌دا،  من هه‌ولم دا که‌ فه‌زای ژیانی شاری به‌ سه‌ر رۆمانه‌که‌ دا زاڵ بێ و که‌ساییه‌تیه‌کان له‌ خویندکار و بازاری و کرێکار و ماموستا و کارمه‌ند و هتد له‌ ڕه‌گه‌زی پیاو و ژن پێکدێن‌. هه‌وڵم داوه‌ که‌ ڕوانگه‌ جیاوازه‌کانی نێو  کۆمه‌ڵگا‌ به‌ نیسبه‌ت بابه‌ته‌ کۆمه‌ڵاتی و سیاسی و مێژووییه‌کان بخه‌مه‌ ڕوو. هه‌ولم داوه‌ له‌ جیاتی کۆتایه‌کی تاڵ و کاره‌ساتاوی، هیوا و ئومید به‌ داهاتوو ببخشم و له‌ جیاتی به‌زین و پاشه‌ کشه‌، خۆراگری و هه‌ولدان بۆ سه‌رکه‌وتن و پێشکه‌وتن به‌ هه‌وڵ و تێکۆشانی بێوچان  بخمه‌ ڕوو. هه‌وڵ دراوه‌ رێگا چاره‌ی کێشه‌کان بخرێته‌ ڕوو.

هه‌وڵم داوه‌ که‌ دیالۆگی نێوان تاکه‌کان و که‌سایه‌تیه‌کانی نێو رۆمانه‌که‌ به‌ شێوه‌یه‌کی به‌رچاو به‌رجه‌سته‌ که‌مه‌وه‌ و ئه‌وه‌ که‌سایه‌تییه‌کانن که‌ دیالۆگ له‌ گه‌ل یه‌کتر ده‌که‌ن له‌ کات و شوین و سه‌رده‌می جیاجیا دا و ئه‌وه‌ ئه‌وانن که‌ خۆیان له‌ نێو جه‌رگه‌ی ڕووداوه‌کان دا ده‌بینه‌وه‌. به‌و پێیه‌ رۆلی نوسه‌ر که‌متر هه‌ست پێ بکرێ و زۆرترین مه‌سه‌له‌کان له‌ زمانی که‌سایتیه‌ جیاجیاکانی رۆمانه‌که‌ چ وه‌کوو که‌سایه‌تی یه‌که‌م و دووهه‌م و سێهه‌م و چواره‌م و چ وه‌ک که‌سایه‌تییه‌کانی دیکه‌ که‌ هه‌ر کام به‌ نۆره‌ی خۆیان ده‌ور و رۆلی خۆیان ده‌گێرن ده‌بیسرێ.                          

تێبینی: نوسخه‌ی پێشووی رۆمانه‌که‌ که‌ چه‌ند رۆژ پێشتر بڵاوم کرده‌وه‌ به‌ هۆی ئیشکالێکی بچوکی که‌ هه‌ی بوو، لاپه‌ره‌کانی له‌ چه‌په‌وه‌ بۆ راسته‌وه‌ ده‌گۆردران وکاک ره‌حمان نه‌قشی زه‌حمه‌تی کێشا و ئه‌و گرفته‌شی چاره‌سه‌ر کرد و ئه‌و نوسخه‌ی ئێستا لاپه‌ره‌کانی له‌ راسته‌وه‌ بۆ چه‌پ ده‌گۆردرێن.

هیوام وایه‌، هه‌موو ئه‌وانه‌ی که‌ ئه‌و رۆمانه‌ ده‌خوێننه‌وه‌ چێژی لێوه‌ربگرن.

لوقمان زه‌هرایی

بۆ خوێندنەوەی ڕۆمانەکە چرکە لە سەر ئەم نووسینە بکەن.

شەهید پێشەوا قازی محەممەد

شەهید پێشەوا قازی محەممەد
شەهید پێشەوا قازی محەممەد یەکەم سەرۆک کۆماری کوردستان.