serdani_merg.jpgئه‌و کتێبه‌ که‌ 16 چیرۆکی کورت ودرێژ ده‌گرێته‌ خۆ و له‌ کات و زه‌مان و شوینی جیاجیا دا نوسراون پێشکه‌ش ده‌که‌م به‌ دایکی زۆر ئازیز وخۆشه‌ویستم '' مریه‌م '' که له‌ ته‌مه‌نی گه‌نجی دا‌ جوانه‌ مه‌رگ بوو.

ئه‌و کۆمه‌ڵه‌ چیرۆکه‌، یه‌که‌م ئه‌زموونی منه‌ له‌ چیرۆک نووسین و به‌ هۆی نه‌بوونی ده‌ره‌تانی ماڵی بۆ چاپ کردن هه‌م به‌ شێوه‌ی کتێبی ئه‌لکترۆنی و هه‌میش به‌ شێوه‌ی پدف بڵاوی ده‌که‌مه‌وه‌. رێزو سپاس وپێزانینی بێ کۆتایی خۆم پێشکه‌ش به‌ زۆر به‌رێز کاک ره‌حمان نه‌قشی ده‌که‌م که‌ زه‌حمه‌تێکی زۆری به‌و کتێبه‌وه‌ کێشاوه‌ و ئاماده‌ی کردووه‌.

ناوه‌رۆکی چیرۆکه‌کان هه‌ڵقوڵاوی رووداوه‌کانی نێو کۆمه‌ڵگای رۆژهه‌ڵاتی و رۆژئاوایین‌. هیچکامیان خه‌یاڵ وفانتازیا نین و به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ باس له‌ واقعی کۆمه‌ڵگا و تاکه‌کانی نێو کۆمه‌ڵگا ده‌که‌ن که‌ چلۆن بێره‌حمانه‌ هه‌م ده‌که‌ونه‌ ژێر پێێ حکومه‌ته سه‌ره‌رۆ و دیکتاتۆره‌کانی رۆژهه‌لاتی ناویین و مافه‌کانیان پێشێل ده‌کرێ و هه‌میش چلۆن له‌ لایه‌ن هاو ڕه‌گه‌زه‌کانی خۆیان له‌ نێو کۆمه‌ڵگا جیاوازه‌کان دا به‌ راحه‌تی په‌راوێز ده‌خرێن و سووکایه‌تیان پێ ده‌کرێ. هه‌وڵم داوه‌ هه‌م ئاوڕ له‌ کێشه ‌و گرفته‌کانی کۆمه‌ڵگای رۆژهه‌ڵاتی بده‌مه‌وه‌ و هه‌میش هی رۆژئاوایی که‌ خۆم ماوه‌ی 2 ده‌یه‌یه‌ له‌ نێویان دا ده‌ژیم.

چه‌ند چیرۆکه‌م راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندییان به‌ کولتور و داب ونه‌ریت و سیستمی سیاسی وکۆمه‌ڵایه‌تی کۆمه‌ڵگای فینلاندیه‌وه‌ هه‌یه‌ و باس له‌ کۆمه‌لێک کێشه‌ی به‌رچاوی کۆمه‌ڵگای فینلاند ده‌کا. چه‌ند  دانه‌ چیرۆکی دیکه‌شم  په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆیان به‌ په‌نابه‌ری وبه‌ ژیان وگوزه‌ران وبه‌ گیروگرفته‌کانی ژیانی که‌مپ نشینی وئیقامه‌ت وجێگیربوون وکۆمه‌لێک گیروگرفتی دیکه‌وه‌ هه‌یه‌.

لوقمان زه‌هرایی

فه‌نلاندـ هێلسینکی

5.5.2014

بۆ خوێندنەوەی ڕۆمانەکە چرکە لە سەر ئەم نووسینە بکەن.

شەهید پێشەوا قازی محەممەد

شەهید پێشەوا قازی محەممەد
شەهید پێشەوا قازی محەممەد یەکەم سەرۆک کۆماری کوردستان.