ahmed_sherbegi.jpgگۆڕێک لە پێرلاشێز هەیە،
فریشتەکان دەبینن،
هەموو شەوێ نیشتمانم بۆ لای دەفڕێ،
دەچێتە ژوور سەری،

 دڵنەوایی دەداتەوە.

گۆڕێک لە پێرلاشێز هەیە،

بەهاری هەموو ساڵێک،

نیرگزەکان چەپک چەپک، دەچنە سەری رادەوەستن،

لە تاسەی مردنی دا،

شەونم ئاسا،

زەنگوڵ زەنگوڵ ئارەقەیان دڕژێتە خوار،

هۆن هۆن فرمێسک هەڵدەڕێژن.

لەم هەوارە دوور دەستەدا،

گۆڕێک هەیە،

هەموو جارێک کە ئازادی لە گەڕان دا شەکەت دەبێ،

دەجێتە لای ئۆقرە دەگرێ.

b_300_220_16777215_00_images_dr_qasmloo.gifگۆڕێک لە پێرلاشێز هەیە،

نەتەوەیەک لە تامەزرۆی دیتنی دا،

بۆی دەسووتێ و ئاور دەگرێ.

گۆڕێک لە پێرلاشێز هەیە،

پێغەمبەرێک تێدا خەوتوو،

شۆڕەسوارێکە گلاوە،

کەڵەمێرێکە پێکراوە،

لە سەر کێلەکەی نووسراوە،

کە من مردم، کورد نامرێ.

هۆ قاسملوو! هۆ پێغەمبەرە پێکراوەکەی کورد!

تۆ کێ بووی کە پەیڤەکانت لە ئامێزی دایکم گەرمتر،

هەناسەکانت لە شنەبای ئازادی فێنکتر،

خەندەکانت لە هەرچی مۆسیقایە خۆشتر،

خۆزگە بتزانیبا ژیان بە بێ تۆ چ ئاوازێکی حەزینە و

چ نەغمەیەکی غەمگینە.

مامۆستا گۆڕ غەریبەکەم!

گیانە شیرینەکەم!

من چیم هەیە لە ساڵڕۆژی نەبوونت دا پێشکەشت کەم،

تەنیا جەستەیەکی لاوازی گڕ گرتوو نەبێ،

کە ئەویشم ساڵانێکە کردۆتە، خەڵاتی سووری ڕێبازەکەت.

ئەمشەو گەرمە شینە،

هەنووکە دایە پیرەم ڕاسپاردووە بێتە دەرێ،

بەرۆکی خۆی دابدڕێ، شین بگێرێ،

پرسەی گشتی ڕاگەینێ،

منیش لێرە، دوور لە زێدو کاشانەکەم،

لە سەر بستە خاکێکی سەر ئەم ئەستێرە نامۆیە،

دەستی هەرچی کێژ و کوڕە دەگرم،

دەیکەمە ڕەشبەڵکی گریان و

ڕوو بە پێرلاشێز،

سروودی ئەبەدی دەڵێینەوە.

ئێمە خەڵکی وڵاتێکی بێ ناسنامەین،

دەمانکوژن،

دەمانبڕن،

قڕمان دەکەن،

سێدارەمان بۆ هەڵدەخەن.

قاسملوو!

هاتنت لە پشکوتنی هەڵاڵە برایمە و

ئۆغر کردنت لە گوڵزاری پەپولەیەک دەچوو،

کوێر بن کە تۆیان کوشت،

ژیانیشیان کوشت،

کە تۆیان کوشت جوانیشیان کوشت،

هەرچی پێکەنین و بزە بوو تۆرا،

کۆترەکان لە گمە کەوتن،

هەمووی هەڵفرینە تاریکی،

کاتژمێرەکان کڕبۆی کەوتن.

قاسملووی کورد

تکا کارتین

بگەرێوە چاوەرێتین،

کفنی سپیت بدرێنە،

سینگی زەوی شەق کە

بگەرێوە بە یەکجاری،

کوردستانم لە بێ نازی دا دەخنکێ

ڕزگاری کە،

بگەرێوە بە یەکجاری، کوردستانم لە بێ نازی دا دەخنکێ ڕزگاری کە،

ڕزگاری کە..

چارەگە سەدەیەک لە مەرگی سوورت تێپەری کەچی خۆری

قەندیلەکەی ناو دڵمانی

شەهید پێشەوا قازی محەممەد

شەهید پێشەوا قازی محەممەد
شەهید پێشەوا قازی محەممەد یەکەم سەرۆک کۆماری کوردستان.