nigar_hosseini1.jpgئه‌ی شاژنی وڵاتی کورد
شێره‌ کچی خه‌باتی کورد
 فیدای خوێن و فیداکاریت
 شه‌هیدی ڕۆژهه‌ڵاتی کورد

کچم ،،ئارام بنوو ،له‌ خاک
 ئارام بنوو له‌ خاکی پاک
 به‌ تۆڵه‌ی هه‌ر قه‌تره‌ی خوێنت
 ده‌خه‌ینه‌ ژێر پێ سه‌د که‌لاک
b_300_220_16777215_00_images_ADABOHUNAR_nigar_hosseini.jpg

له‌ دووتین تا نه‌جاتی کورد
 شه‌هیدی ڕۆژهه‌ڵاتی کورد

ئه‌ی دووژمن و نه‌یاری من
 به‌ڕێوه‌یه‌ به‌هاری من

هه‌زار هه‌زار کوڕی دلێر
 ده‌که‌ونه‌ شوێن نیگاری من
 بناغه‌که‌ی قه‌ڵاتی کورد
 شه‌هیدی ڕۆژهه‌ڵاتی کورد

 قه‌سه‌م به‌ خوێنه‌که‌ی گه‌شت
 به‌ ژینی کورتی بێ به‌شت
 به‌ڵێن بده‌ین به‌ نیشتمان
 به‌ عاشقانی ڕێگه‌شت

 به‌ خوێنی سوور خه‌ڵاتی کورد
 شه‌هیدی ڕۆژهه‌ڵاتی کورد
 بمێنی هه‌ر وڵاتی کورد

خاڵه‌ قازی

شەهید پێشەوا قازی محەممەد

شەهید پێشەوا قازی محەممەد
شەهید پێشەوا قازی محەممەد یەکەم سەرۆک کۆماری کوردستان.