خەم دڵی خستوومه جەغزی ئاگری ژانێکەوە
هەرشەوەی دەخزێمەرووحی سەوزی گریانێكەوە
بۆیەشەوئەشکم دەبێتە گوڵ وشەی شێعری ئەوین
ڕۆژ نیگام ده درووم به تیشکی نیو نیگای جوانێكەوە
گوندی ژینم بۆتە جاڕی خوێن و فرمێسک و برین
بۆنی مەرگه و دێ له نێو هەر ماڵ و کۆڵانێکەوه
رۆژ فه لای بیرم له مه زرای دڵ دەچێنێ تۆوی ژین
هەر کە شەودێ وێڵە بەدوای ڕەنگ و بۆی نانێكەوه
پێ له هەرجێگایه دانێم تیغ و پشکۆ و ئاگره
بۆ پشوودان بچمه ژێر که پری چ ئاسمانێکەوه
ئەو مەلانەی ساڵەهایه لەم هەرێمه کۆچ ئەکەن
ئێسته چوونه نێو ڕكەی قینی چ یەزدانێکەوه
زایەڵەی هاواری شێعری دڵ بەژانی ئەمشەوم
چۆته شمشاڵی دڵی خنکاوی چ شوانێکه وه؟
دڵ ڕەگی تینووی درەختی ئەشقی ژینەبۆیه من
سەر دەنێمه باوه شی گشت قەتره بارانێكەوه
ئەمین گەردیگلانی