cheko_baran.jpg‌قەڵەمم سەفەری لە بەر دایە و
‌خۆم ڕێناکەم
‌چاوێکی وەجاخ کوێرە ئاوارەییم...
‌بیرەوەریم ...

بریندارە و
‌دیداری نیشتمانی دەسەر دایە.
‌.
‌.
‌.
‌ئەگەر بڕیار بێ بێمەوە
‌دەبم بە خڕکە بەردێکی لاسار
‌بۆ ناو دەستی مناڵێکی قەشقە و دۆژین
‌تا پەنجەرەی ماڵتانی پێ بێنمە خوار
‌یا من بێمە ژوور و
‌یا هەتاوی تۆ بێتە دەر!
‌ئەمجار بڵێم:
‌لە خاکی خۆم وەرم دەگری
‌وەک پەنابەر!

‌ڕ.پ.چەکۆ

شەهید پێشەوا قازی محەممەد

شەهید پێشەوا قازی محەممەد
شەهید پێشەوا قازی محەممەد یەکەم سەرۆک کۆماری کوردستان.