dayki_solav.jpgهــــــاوار خوشـــکانی رۆشـــنبیر
دایـــکی دواڕۆژی رۆڵــەی ژیـــر
تێــــکڕا بە کۆمـــەڵ یەکبــــگرین
با ( عەبـا )ی رەشـمان لابـــەرین

تا کــــەی دیـــل و پێچــراوە بین ؟
بۆ شـــــاراوەبین .. ئێــــمە چین ؟
ئافـــرەتی کورد مێــژووی دیـــارە
بێ عەبـا بـــــووە لە دێ و شــارە
لەگـەڵ پیــــاوانا شـــان بە شـــان
تێکۆشــــاون بۆ هـــــۆی ژیــــان
ئێمـــەش کە نــــەوەی ئەوانــــین
هەنـــــگاوبنێین بـــەرەو زانــــین
با سەربەست بین خــاوێن و پـاک
دەروون رۆشـــن بژیــــــن بێـباک
با وەک گـــــەلانی پێشـــــکەوتوو
ژیـــری و جـــوانی بخـــەینە ڕوو
رۆشـنی کـــــەین رێی ئافــــرەتان
سەربەست بژیـــن وەک میـللەتان

شەهید پێشەوا قازی محەممەد

شەهید پێشەوا قازی محەممەد
شەهید پێشەوا قازی محەممەد یەکەم سەرۆک کۆماری کوردستان.