mensoor_arwend1.jpgبە بەرزی چوویە سەر دار و نەلـــــــەرزی
ورەت پشتی نەیاری دا لە عــــــــــەرزی
لە ڕیی خەڵک و وڵاتت خۆت فیــــدا کرد
لە مێژوو دا دەمێنی هــەر بە بــــــەرزی

*****
ئەوەی پێی وایە دوژمــن خوو دەگــــۆڕێ
لە داوی خۆشــخەیاڵـــــــــی دا دەدۆڕێ
ببینن چۆن لە سەر ئـــەم نیشتـــــمانە
لە جەستەی لاوەکانـــم خوێن دەچۆڕێ
ئاشق
١٥/٦/٢٠١٥

شەهید پێشەوا قازی محەممەد

شەهید پێشەوا قازی محەممەد
شەهید پێشەوا قازی محەممەد یەکەم سەرۆک کۆماری کوردستان.