له به‌ستێنی فڕینه‌وه
له هه‌رێمی ئه‌وینه‌وه
خۆشه‌ویستی....
باران و خاک و چیا بووی
باران نه‌ما نه‌تکاته گوڵ
چیا نه‌ما نه‌تباته شاخ
گوڵزار نه‌ما نه‌تخاته باخ
هاوڕێی ...
ژیان و خه‌بات و شۆڕش بووی
له ئازادی و له زیندان دا
هه‌رسێکیان بووی
سه‌د مخابن
له ڕۆژی به‌رده‌بارانی خه‌رده‌ل دا
به‌شی زۆری هه‌وای شیمیاییت هه‌ڵمژی
به‌ڵکوو ژینی گوڵ و شارم ڕزگار بکه‌ی
"شه‌هید قادر"
له مه‌ڵبه‌ندی برینه‌وه
تێی هه‌ڵکرده
سروودی مان و ژینه‌وه
هاواری کرد
بژی ژیان .... ژیان بژی ....
ڕ.پ. چه‌کۆ