بەداخەوە شەوی ١٤ ـ ٠٧ ـ ٢٠١٥ دوای بە ئاکام گەیشتنی گروپی ١+٥ لەگەڵ ئێران لە سەر مەسەلەی چەکی ناوەکی، چەند دەستێکی ناپاک لە شاری بۆکان چەند کچ و ژنێکیان کردە ئامانجی نامرۆڤانەی خۆیان و بە پرژاندنی ئەسید
بە جەستەی ئەو خاتوونانە جەنایەتێکی دیکەی نامرۆڤانەیان خوڵقاند، وەک ماڵپەری گیارەنگ وێرای مەحکووم کردنی ئەو جەنایەتە، هاوکات هاوخەمی خۆمان بۆ ئەو خاتوونانە و بنەماڵەکانیان رادەگەیێنین و هیوای چاکبوونەوەیان بۆ بە ئاوات دەخوازین.
ئەم هۆنراوەیەش پێشکەش بەو خاتوونانە و گشت ژنانی تێکۆشەری ڕیگای ئازادی و یەکسانی دەکەین.
ناوی بریندارەکانی ئەو کارەساتە نامرۆڤانەیە
سوێسنە ئیسماعیل نەژاد
تروسکه مهردانبهگی
سوڕەییا کەیخوسرەوی (دایک)
نادیا مەعروفی (کچ)
ئەم پارچە هۆنراوەیە چەند ڕۆژ پێش کارەساتی ئەسیدپڕژاندنی شاری بۆکان نووسراوە.
..........................................................
من داربەڕووم
نە گرمەی هەورەتریشقە
نە هاشوهووشی ڕەشە "با"
ناملەرزێنێ و نامترسێنێ!
من داربەڕووم
گەر ئاگری قینی دڵرەشیتان
سالێ چەند جار بمسووتێنێ،
رەگ و ریشەم گیرۆدەی بەهارێکی سەوزن
هەرچی گەڵا و لقو پۆپە لێم بستێنن،
ناتوانن رەگ و ریشەم لە قووڵایی خاکا دەربێنن!
من داربەڕووم
پێناسەی شاخ و شۆخی چیام
خۆڕاگرم.... من داربەرووم!
کوێستان