sherko_bekas.jpgلە دوای خنکانی هەڵەبجە
سکاڵایێکی درێژم نووسی بۆ خوا
بەر لە خەڵکی
بۆ درەختێکم خوێنەوە

درەخت گریا
لە پەناوە،
باڵندەیێکی پۆستەچی
وتی: "باشە کێ بۆت ئەبا؟
گەر بە تەمای منی بیبەم،
من ناگەمە عەرشی خودا"
بۆ شەو درەنگ
فریشتەی ڕەشپۆشی شێعرم
وتی: "تۆ هیچ خەمت نەبێ؛
من بۆت ئەبەم هەتا سەرێ،
تا کەشکەڵان
بەڵام بەڵێنت نایەمێ خۆی نامەکەم لێ وەر گرێ؛
خۆ دەیزانی، خودای گەورە کێ ئەیبینێ؟"
وتم: "سوپاس، تۆ هەڵفڕە"
فریشتەی ئیلهام،
هەڵفڕیو
لە گەڵ خۆیا سکاڵای برد
ڕۆژی دوایی کە هاتەوە،
سکرتێری پلە چواری نووسینگەی خوا
"عوبێد" ناوێ
هەر لە سەر هەمان سکاڵاو لە دامێنا
بە عەرەبی بۆی نووسیبووم
"گەوجە!
بیکە بە عەرەبی
کەس لێرە کوردی نازانێ و
نایبەین بۆ خوا!

شەهید پێشەوا قازی محەممەد

شەهید پێشەوا قازی محەممەد
شەهید پێشەوا قازی محەممەد یەکەم سەرۆک کۆماری کوردستان.