karkook.jpgکەرکووکەکەم

من کوردێکی بچووکم
رەسەنزادەی کەرکووکم
کەرکووکی کوردستانم


زێدی شیرین و جوانم
کەرکووکەکەم پێناسەم
دڵ و خوێن و هەناسەم
باوەگۆڕگوڕ مەشخەڵم
رووناکی دیدە و دڵم
کەرکووک بێ تۆ هەڵناکەم
هەرگیز لە یادت ناکەم
بە هۆش و توانا و هێزم
کەرکووک من دەتپارێزم
باوەگوڕگوڕ
باوەگوڕگوڕ ، باوەگوڕگوڕ
هاتین بۆ لات ، بڕ بڕ بە گوڕ
باوەگوڕگوڕ ، تۆ پیرۆزی
گڕی هەمیشەی نەورۆزی
باوەگوڕگوڕ ، هەر بە گوڕی
ژوانیازی کچ و کوڕی
مەشخەڵێکی کوردستانی
هێمای کەرکووکی کوردانی
باوەگوڕگوڕ ، نەوتت خوڕ خوڕ
گازت گڕ گڕ ، بە نرخی دوڕ
باوەگوڕگوڕ ، بەڵێن وابێ
خامۆش نابیت ، تا کورد مابێ

شەهید پێشەوا قازی محەممەد

شەهید پێشەوا قازی محەممەد
شەهید پێشەوا قازی محەممەد یەکەم سەرۆک کۆماری کوردستان.