korewزۆر جار دەڵێم خۆزگە من کورد نەبام

گوێ بیسی ڕووخانی کۆمار و هەڵواسینی قازی و یارانی نەبام

زۆر جار دەڵێم خۆزگە من کورد نەبام

شاهیدی سووتانی هەڵەبجە و کۆرەوی خەڵکی بێ تاوان نەبام

زۆر جار دەڵیم خۆزگە من کورد نەبام

لێو بە باری هەڵوەرینی فرمێسک و ئاهی باوکی بێ دەسەڵات نەبام

زۆر جار دەڵێم خۆزگە من کورد نەبام

بۆ نەوەی داهاتووم چیرۆک و حماسەی پر لە شەری خویناوی نەبام

زۆر جار دەڵێم خۆزگە من کورد نەبام

لە گەڵ برا و هاو بیری خۆم دژی یەک و دڵ پڕ لە قین نەبام

زۆر جار دەڵیم خۆزگە من کورد نەبام

وەک پۆستچییەک شارەزای ئادرەسی گۆری بە کۆمەڵ نەبام

زۆر جار دەڵێم خۆزگە من کورد نەبام

هەڵگری خەمی قورسی بێ وڵاتی و بێ ئاڵایی کوردی بێ بەش نەبام‌

مادام کوردم ئەی وەتەن بریا چرکەیەکیش غافڵ لە یادی تۆ نەبام

تۆ کە دەست پێکی خەونی شەوانەمی

خۆزگە سەربەخۆ بایت من قەت بینەرەری خەونی ئاواتی تۆ نەبام

خراپم تێ مەگە کوردە گیان من لە تاوی تۆیە کە دەڵێم خۆزگە قەت کورد نەبام

با لەو لا ڕا پێ دابێم و بڵێم خۆزگە کە کوردم

بەڵام خۆزگە قەت قەت خاوەنی مێژووی وا دڵتەزێن نەبام

مستو٢٠١٣

شەهید پێشەوا قازی محەممەد

شەهید پێشەوا قازی محەممەد
شەهید پێشەوا قازی محەممەد یەکەم سەرۆک کۆماری کوردستان.