aso_nejari.jpgمن لەنێو هات هاتی ڕۆمیشدا، سەباتێکم هەیە
ئێستەکەش نەمزانی، من، کەی عەسری هاتێکم هەیە
من منی چیتە ئەرێ شاعیر، لەخۆم وخۆت گەڕێ

چاو لەئاڵام کە دەڵێ،، چۆن دەستەڵاتێکم هەیە؟،،

سێبەری ساباتی ئازادیم لەسەردا،، من قەڵام
شاهیدە مێژوی جیهانی، چۆن خەباتێکم هەیە

ئەی قەڵا، شاهید بە ئەمنیش سەر بڵیندیم مەقسەدە
وام لەشاری بەحرەکەو کەشتی نەجاتێـــــکم هەیە

ئەی قەڵەم تاکەی بە چەند ڕەنگی دەنووسی بەستەبەس
خۆ ئەمن بۆ شەرحی دەردم، هەر دەواتێــکم هەیە

شا و سەپان و شوان و خان جێیان لەنێو دڵما هەیە
ئەی ڕەقیب، چاو هەڵبڕە، چۆن ئیلتیقاتێکم هەیە

هەر کەسێ گەر شوێن و ڕێگەی خۆی بپێوێ عەیب نیە
جا دەزانی من لە مافا چۆن بەراتێکم هەیە

شوان لە سەر لێوی ئەوینی یاری شمشاڵ لێ بدا
تێدەگەی ئەمنیش وەکوو تورکان بەیاتێــکم هەیە

بۆ کڕینی شیعری ئازادیم دەبێ دەفتەر بدەن
مشتەری خاک بێ ،ڕەقیب ، بایی پەناتێـــــکم هەیە

بۆ بڵیندی مەرتەبەی ئاسۆی غەزەل قەت نابەزم
حەولی بەرزایی ئەدەم گەر چرکە کاتێـــــکم هەیە

مامۆستا ئاسو (سەعید نەجاری)

شەهید پێشەوا قازی محەممەد

شەهید پێشەوا قازی محەممەد
شەهید پێشەوا قازی محەممەد یەکەم سەرۆک کۆماری کوردستان.