b_300_220_16777215_00_images_weapons.jpgناوی کتێبێکە لە نووسینی “Profits of War” ئاری بێن مەناشە (WEAPONS PROFITS AND POWER) کە من بە کوردی بە ناوی "چەک و قازانجەکانی هێز وەرمگێراویتەوە،  دیارە من لە هەر دووک نوسخەی فارسی و ئینگلیسی کەڵکم وەرگرتووە بۆ ئەوەیکە دەقێکی ئەمانەتدارانە وەک خۆی بخوڵقێنم ئەم کتێبە جیا لە بەسەر هات و ژیانی کەسایەتیەکی هەواڵگری و ئەمنیەتە ناو دەزگا ئەمنیەکانی ئیسرائیل کە زۆر بوێرانە لایەنە جوان و ناحەزەکانی کار و چالاکی و ژیانی خۆی نووسیوە. هەروەها، ڕووداو و پەیوەندییە نهێنی و شارەوەکانی ڕێکخراوی تەناهی ئیسرائیل دەگەڵ وڵاتان و ڕەوت و بزووتنەوەکانی وڵاتانی تر بە تایبەت وڵاتی ئێران باس دەکا.
b_300_220_16777215_00_images_weapons.jpgئەو بە ئاشکرا و بە بەڵگە لە شەڕی نێوان عێراق و ئێران دەدوێ و ئاماژە بەوە دەکا ئەوکات کە لە ئێران درووشمی مەرگ و نەمان بۆ ئەمریکا و ئیسرائیل دەگوتراوە، کاربەدەستانی پلە بەرزی ئێرانی لە ژێرەوە خەریکی مامەلە و کڕینی چەک و چۆڵ بە چەندین قات گرانتر لە ئیسرائیل بوونە. لە چەند ئێپیزۆد دا باسی چاوپێکەوتنەکانی دەگەڵ ڕەفسەنجانی، کاشانی، سەرهەنگ جەلالی وەزیری ئەوکاتی بەرگری ئێران و چەندین کەسایەتی سیاسی و نیزامی ئێرانی دەکا. ئاری بێن، لە ڕێگەی فرۆشتنی کەرەسە و چەک و چۆڵی نیزامی سەدان میلیارد دۆڵار بۆ وڵاتەکەی کۆ دەکاتەوە و لە بەشی هەرە زۆری پشتی پەردەی ڕووداو و کۆبوونەوەی کاربەدەستانی ئیسرائیل، ئێران، ئەمریکا، شیلی، ئەفریقای باشوور و چەندین وڵاتی تر بەشداری کردووە هەتا بە پلەی ڕاوێژکاری تەناهی تایبەتی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل (ئیسحاق شەمیر) دەگا. لە بەر ڕەهەندە جۆراوجۆرەکانی ژیان و بەسەرهات و چۆنیەتی کار و چالاکی ڕێکخراوە هەواڵگرییەکان، چۆنیەتی هەڵسەنگاندن و سیاسەتی وڵاتان، بەرژەوەندی و ڕوانگە و بە گشتی جیهان بینی زڵ هێزان، خوێندنەوەی ئەم کتێبە بۆ هەموو کوردێک واجبە.
بە سپاسەوە،
وەرگێری کتێب: سەلیم حەقیقی
ئەو بەرهەمە لە کتێبخانەی ئەرزان دەست دەکەوێت دەتوانن لەو لینکەی خوارەوە داوای بکەن، رێگا پێدراوە بۆ هەموو رەخنەو پیشتنیار و تێ بینی بەو مایلەی خوارەوە
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

شەهید پێشەوا قازی محەممەد

شەهید پێشەوا قازی محەممەد